رێوشوێنە دەستوریەكان بۆ هەلبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق و ئاریشەكانی بەردەمی

رێوشوێنە دەستوریەكان بۆ هەلبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق و ئاریشەكانی بەردەمی

368 خوێندراوەتەوە

چۆمان محمد علی

سەرۆك وەزیرانی عێراق بریاریدا رۆژی ٦/٦/٢٠٢١ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لە عێراق ئەنجام بدرێت پاش ئەوەی لەسەرەتای پیدانی متمانە بە حكومەتەكەی بەلێنی دا بەم كارە سەرباری ئەوەی یەكیك بو لە خواست و داواكاری خۆپیشاندانەكانی سالی ۲٠۱۹ عێراق..

هەڵبژاردنی پێشوەختە چۆن ئەنجام دەدرێت كێ دەسەلاتی دیاریكردنی وادەی هەلبژاردنی هەیە ؟
بەپێی دەستوری هەمیشەی عێراقی سالی ،۲٠٠٥مەرجی بەڕێوەچوونی هەلبژاردنی پێشوەخت، بەر لە هەر شتێك هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانە.
لە دەستوری عێراقدا رێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەركردنی حاڵەتی لەكارخستنی حكومەت‌و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان‌و سازدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریكراوە.


ماددەی (64)ی دەستوری عێراق بەمشێوەیە رێوشوێنی سازدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دیاریكردووە:
یەكەم: داواكارییەك پێشكەش بكرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، بەپێی دەستور تەنیا دوو لایەن دەتوانن داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بكەن بەمشێوەیە:
یەك لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان داواكارییەك پێشكەشی سەرۆكی سەرۆكی پەرلەمان بكەن‌و تێیدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بكەن، واتە لە كۆی (329) ئەندامی پەرلەمان (110) كەسیان ئیمزا لەسەر داواكاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بكەن یاخود سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەرەزامەندی سەرۆك كۆمار، داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بكات.
دووەم:پەرلەمانی عێراق بە دەنگدانی زۆرینەی رەها (50+1)ی دەنگی ئەندامەكانی هەڵدەوەشێتەوە، واتە لە كۆی (329) ئەندام (165) ئەندام دەنگی (بەڵێ) بدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.
سێیەم : ئەگەر رێوشوێنەكانی خاڵی یەكەم و دوەم جێبەجێبوون‌و پەرلەمان هەڵوەشێندرایەوە،
ئەوكات سەرۆك كۆمار بانگهێشتی سازدانی هەڵبژاردنی گشتی لە وڵاتدا دەكات، سازدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە نابێت لە (60) رۆژ تێپەڕ بكات لەبەرواری دوای هەلوەشانەوەی پەرلەمان. لە حاڵەتی هەڵوەشانەوەی پەرلەمانیشدا، حكومەت دەبێت بە حكومەتێكی "دەستلەكاركێشاوە"‌و تەنیا كاروباری رۆژانە بەڕێوەدەبات، واتە دەبێت بە "حكومەتی كاربەڕێكەر".

،،

ئەم بریارەی سەرۆك وەزیران بریارێكە بنەمای دەستوری و یاسای نیە ،دیاریكردنی وادەی هەلبژاردنی پێشوەخت لە دەسەلاتی سەرۆك كۆمارە

چونكە ئێمە لە بەرامبەر دۆخی هەلبژاردنی ئاسای نین كە ماوەی یاسای خول چوار سالە ،ماوەكەش تەواو بوبێت،بۆیە ئەم بریارە بڕیارێكی سیاسی تەواو زیرەكانە بو لەلایەن مستەفا كازمییەوە جوڵەیەك بوو،تۆپەكە لە ساحەی خۆی دورخستەوە و خستیە گۆرەپانی پرلمانی عیراق و لایەنە سیاسیەكان،پرلمانی خستۆتە دۆخێكی ئیحراجی بۆ دەستپێكردنی هەنگاونان بەئارستەی هەلوەشانەوەی خۆی هەر جولەیەك پێچەوانەی ئەمەنارەزای خەلكی لێدەكەوێتەوە كێشەو لەمپەرەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەلبژاردنی پێشوەخت؛


یەكەم:یاسای هەلبژاردن
لە دواین رۆژەكانی ساڵی 2019دا، پەرلەمانی عێراق لەژێر فشاری ناڕەزایەتییەكانی شەقامدا یاسایەكی نوێی بۆ هەڵبژاردنەكان پەسەندكرد، بەڵام یاساكە هێشتا نەچوەتە بواری جێبەجێكردن‌و جێبەجێبوونی لەلایەن پەرلەمانەوە مەرجداركراوە بە پەسەندكردنی پاشكۆیەك كە بۆ یاساكە دانراوە یاساكە تائێستا لەسەرۆكایەتی پرلمانە و نەنێراوە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار و بلاوكردنەوەی لە وقائعی عێراقی .
پاشكۆی یاساكە كە ئێستا لەبەردەم وەزارەتی پلاندانانی عێراقدایە‌و دوای جێگیركردنی رەوانەی پەرلەمان دەكرێتەوە، تایبەتە بە چۆنیەتی دابەشكردنی پارێزگاكانی عێراق بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن‌و كورسییەكانی پەرلەماندا.
ئەم یاسایە زۆر بنەما و پرسی تازەی تێدایە تەواو جیاواز لە سیستەم و بنەماكانی هەلبژاردنەكانی رابردوورچەند برگەیەكی تێدایە تەواو پێچەوانی دەستورە بەتایبەت لە كەمكردنەوەی كورسیكانی پرلمان و دەستبردن بۆ گۆرینی سیەتمی هەلبژاردن و دەنگدان و رێگەدان بە لیستی تاك و چەن پرسێكی تر،هەرئەمەش وایكرد نارەزایی بەرامبەر یاساكە دروست ببێت بەشیكی زۆر لە پرلمانتران و هیزە سیاسیەكان دەنگیان پێنەدا،بۆ هەلبژاردنی پێشوەختە پێویستی یا بە تەواوكردنی رێكارەكانی ئەو یاسایە هەیە یاخود بە هەموار و گۆرانكاری لەو یاسایە نوێیەی لەسالی ۲٠۱۹ دەرچوێنرا.


دووەم: كێشەی دادگای فیدراڵی
دادگای فیدراڵی عێراق كە بەگوێرەی دەستوری هەمیشەی عێراق تاكە لایەنە تەماشای تانەكانی هەڵبژاردن دەكات‌و ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان پەسەند دەكات، دادگای فیدرالی خۆی ئێستا لە كێشەدایە چونكە

،،

دادگای فیداڵی لە (9) دادوەر پێكدەهات، یەكێك لە دادوەرەكان خانەنشین بوو، بەهۆی ئەوەی میكانیزمێكی دیاریكراو لەبەردەستدا نییە ئێستا نازانرێت شوێنی ئەو دادوەرە خانەنشینە چۆن پڕبكرێتەوە، ئەمە لەكاتێكدایە بەپێی یاسای دادگاكە، كە لەڕووی ئیدارییەوە سەربە ئەنجومەنی باڵای دادوەرییە، نیسابی یاسایی دادگای فیدراڵی بە ئامادەبوونی سەرۆك‌و (8) ئەندامی دادگاكە پێكدێت‌و بەبێ ئامادەبوونی كەسێكیان دانیشتن‌و كۆبونەوەكانیان بە نادروست ئەژماردەكرێت‌و هەر بڕیارێك لەو كۆبونەوانەدا دەربچێت لایەنی جێبەجێكار پابەند ناكات بە جێبەجێكردنیەوە.


پێشتر دادگای فیدراڵی كە یەكێك لە ئەندامە سەرەكییەكانی خانەنشین دەكرد، شوێنەكەی بە ناوی كەسێك لە لیستی یەدەگەكان پڕدەكردەوە، بەڵام دەركەوت دواین لیستی ناوی كاندیدە یەدەگەكان بەهۆی زۆری تەمەنیانەوە هەمویان رەوانەی خانەنشینیی كراون‌و ناتوانرێت كەسیان بگەڕێندرێتەوە بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورسییەی دادگاكە كە چۆڵ بووە، لێرەوە گرفت لە نیسابی یاسایی دادگای باڵای فیدراڵیدا دروست بووە، بۆئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت، دەبێت پەرلەمانی عێراق ئەم كێشەیە چارەسەر بكات.


سێەم: بودجەی هەڵبژاردن
ئێستا حكومەتی عێراق بە قەیرانێكی دارایی قورسدا تێدەپەڕێت، سەرباری ئەم دۆخە دەبێت بڕی بودجەیەك بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دیاری بكات بۆ ئەوەی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بكات، بەگوێرەی وتەی شارەزایانی ئەم بوارە، بۆ سازدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە كۆمسیۆنی پێویستی بە نزیكەی (250 بۆ 300 ملیۆن) دۆلارە، ئەمە خەرجی كۆمسیۆن بووە لە دواین هەڵبژاردندا كە ئایاری 2018 بەرێوەچوو.
چوارەم: جیاكردنەوەی ئەلكترۆنی
لەدواین هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراقی سالی ۲٠۱۸ ساختەكاری و تزویری هەلبژاردن بە ئەندازەیەك بو نمونەی نەبوە لە زۆر شوینی دنیا بە ئاشكرا مامەلەو سەوداگەری بە دەنگی دەنگدەران و كورسی پرلمان دەكراهۆكارەكەشی ئەو سیستەمە ئەلكترۆنیە بوو
بۆیە بۆ گەر میكانزم و ظوابتی باش نەدۆزرێتەوە بۆ چارەسەر و رێگری لە دوباربونەوەی ئەستەمە بەم شێوەیە داغلی هەلبژاردنێكی شیاو و گونجاو بین.


چۆمان محمد علی
پارێزەری راوێژكار