سوننەکانی ئێران لەنێوان بەرداشی سیاسەت و مەزهەبی شیعەدا

سوننەکانی ئێران لەنێوان بەرداشی سیاسەت و مەزهەبی شیعەدا

408 خوێندراوەتەوە

هەرکاتێک ریگەیان پێداین حوسینیەک لە مەککە دروست بکەین، ئەوکات ئێمەش ڕێگە ئەدەین مزگەوتێک لەتاران دروست بکەن"، ئەمە قسەی ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران ئایەتوللە خومینیە.


لەدوای سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی ئێران و گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن پیاوانی ئاینی مەزهەبی شیعە، ئیتر لەو ڕۆژەوە سوننەکانی ئێران لەژێر جەورو ستەمی دەسەڵاتی وەلی فەقیهی شیعەدان و تێکەڵکردنی سیاسەت و ڕق وای لەسوننەکانی ئێران کردووە کە وەک هاوڵاتی دەرەجە دووش حسێب نەبن لەو وڵاتدا.
بەبڕوای ئێمە دۆخی نالەباری سوننەکانی ئێران ڕەنگدانەوەی دۆخی شیعەکانە لەوەڵاتانی عەرەبی وەک : سعودیە ، ئیمارات ، بەحرەین کوەیت ، یەمەن ، عومان" لەهەریەک لەو وڵاتانەدا ، ئەمەش کاریگەری لەسەر ڕەشوشی سوننەکانی ئێران دروست کردوە، هەمیشە دەسەڵاتی شیعەی ئێرانی بەردەوام سوننەکان بە مەترسیەکی گەورە دائەنێت لەوڵات و دەسەڵاتەکەیاندا، بۆیە هەرچی لەتوانایدایە دژایەتی و فشارێکی ئێجگار قورس دەخاتە سەر سوننەکانی ئێران ئەمەش ، ئەوەمان پێی دەڵێت کە سوننەکانی ئێران قوربانی دەستی ململانێی مەزهەبی و سیاسین.


ژمارەی سوننەکانی ئێران و مێژوویان

مسوڵمانانی سوننە دووەم گەورە مەزهەب لەئێراندا پێکدەهێنن لەپاش مسوڵمانانی شیعە زۆربەیان لەکوردو بلوجو تورکومان و بڕێکی کەم لەعەرەب پێکدێنن، ژمارەی ورد لەبارەیانەوە لەبەردەستدانیە، بەڵکو خەمڵاندنی جیاواز هەیە لەبارەی ڕێژەی مسوڵمانانی سوننە لەئێران، بڕێک لەسەرچاوەکان ڕێژەی سوننەکانیان لەنێوان%9و %10 خەمڵاندوە لەوەختێکدا برێک لەسەرچاوەکان ڕێژەی سوننەکانیان گەیاندۆتە %25ئەمەش زێدەڕەویەکی ڕوون و ئاشکرایە بەپێی ئەو ئامارەی کەلەسەرەتای تشرینی ساڵی ٢٠١١ دا لەڕێژەی دانیشتواندا ئەنجامدراوە ڕێژەی دانیشتوانی ئێران گەیشتۆتە 75,149,669کەس مسوڵمانانی شیعەو سوننە ڕێژەی %99,4 یان پێک هێناوە.

دەستوری ئێران چیەو چۆن باسلە مافی سوننەکان دەکات؟

ئێران لەپاش سەرهەڵدانی کۆماری ئیسلامی لەساڵی ١٩٧٩ مەزهەبی شیعەی دوانزە ئیمامی کردە مەزهەبی فەرمیی دەوڵەت، وەک لەمادەیی( 12)ی دەستوری ساڵی ١٩٧٩دا هاتووە " ئاینی فەرمی لەئێران بریتیە لەئیسلام و مەزهەبی جەعفەری دوانزە ئیمامی ئەم پرەنسیپە چەسپاوە و هەتا هەتایە قابیلی گۆڕانکاری نییە " لەهەمان مادە هاتوە هەرچی مەزهەبی ئیسلامیەکانی ترە کەمەزهەبی حەنەفی، شافعی ، مالیک ، حەمبەلی و زویدی ڕێزی تەواویان هەیەو بڕوادارەکانیان سەربەستن لەبەجێهنانی سروتە ئاینیە فیقهیەکانیان ، پەروەردەی ئاینی و باری کەسی (هاوسەرگیر و تەڵاق ،میرات ، وەسیەت ،) بەفەرمی دان پێدانراون لەپاڵ هەرچیەک بێت کەپەیوەست بێی بەدادگاکانەوە ، بەڵام ئەمە تەنها لەسەر کاغەز نوسراوە و هیچ کارێکی پێی ناکرێت.
لەسەرەتای سەرهەڵدانی شۆرش ئایەتوللە خومەینی بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە هەموو ئاینێک و مەزهەبێک ڕێز لێی گیراوە بەڵام لەپاش سەرکەوتنی شۆرش ئەمە بەتەواوەتی پێچەوانە بۆیەوەو تەنانەت تاکو ئیستاکەش مزگەوتێک نیە لەتاران.


کۆتوبەندکردنی ئازادیی بنیاتنانی مزگەوت و قوتابخانە ئاینەیەکانی سوننە لەئێران
ناکرێت چاو بگێڕیتەوە بەناڕەزایەتییەکانی ئەهلی سوننە لەئێران بەبێ هەڵوسێتە کردن لەسەرسکاڵاو شکاتە هەمیشەییەکانیان تایبەت بە دروستکردنی مزگەوت و قوتابخانەی ئاینی تایبەت بە خۆیان کەدەچێتە نێو چوارچێوەی ئازادیە ئاینیەکانەوە پیادەکردنی سرورت و دروشمەکان وەختێک ئاماژە ئەدەین بە کێشەیە یەکەم شت بەخەیاڵیدا دێت داواکاری ڕێبەرانی سوننەیە هەرلەسەرەتای شۆرشەوە تاکو ئەمڕۆکە بەبنیاتنانی مزگەوتی تایبەت بەخۆیان لەتارانی پایتەخت کە نزیکی ملیۆنێک سوننی تێدایە نەک بەتەنها تاران بەڵکو شارەکانی تریش وەک شیراز ئەسفەهان و یەزید ، هەڵەوێستەکردن بەتەنها بۆتاران لای سونەکان ڕەنگ بێ سەیر بێ چونکە بەتەنها پایتەخت ٦٧ کلێسای جولەکەی تێدایە کەژمارەیەیان ٢٥ هەزار جولەکەیە لەوەختێکیشدا لەناوجەرگەی تاران پەرستگای زەردەشتیەکان هەیە بەڵام مزگەوتێکی سوننە تێدانیە.
سوننەکانی تاران برێک جار نوێژی هەینی بەناچاری لەباڵوێزخانەی سعودیە ئەنجام ئەدەدەن یاخود لەباڵوێزخانەی پاکستان.

ڕوخاندن و داخستنی مزگەوتەکانی سوننە لەئێران

سوننەکان زۆرجاران بەڵگەدێنەوە لەسەرکوتکردنی ئازادی پیادەکردن ئەرکەئاینیەکانیان لەلایەن دەسەڵات دارانی ئێرانەوە سەرکوتکردنی دروشمەئاینەکانیان ئەویش بەڕوخاندنی ئەنقەستی مزگەوتەکانیان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە، هەرجارەو بەبیانویەک جارێک لەبەر هۆکاری پەرەپێدانی شارەکان و فراوانکردنی جارێکی تریش بەبیانوی ئەوەی مزگەوتی ( ضراء) ئاژاوە دەنێتەوە ، یاخود بەئامانجی بەندایەتی کردن دانەمەزراوە ، یاخود پێشوتر ڕەزامەندی فەرمی بۆوەرنەگراوە ئەمانەو چەندین هۆکاری تر ڕێخراوەجیهانیە ئیسلامیەکان یەکدەنگن لەبارەی ڕووخاندنو تێکدانی مزگەوتەکانی سوننە لەئێران .

قۆڵبەستکردن و تیرۆکردنی کەسایەتییە ئاینی و نەتەوایەتیەکانی ئەهلی سوننە

یەکێکی تر لەوبابەتانەی کەئەهلی سوننە پێوەی دەناڵێن هەروەها لەڕێگەود ئاماژە دەدەن بەو ستەمەی کەدووچاریان بۆتەوە لەپیادەکردنە ڕەگەزپەرستی و تایفییەکانی ڕژێمی ئێران ، بریتیە لەقۆڵبەستکردن و تیرۆکردنی سێمبولە ئاینی و مەزهەبیی و فەرهەنگییەکانیان ، بەپێی زۆر گێڕانەوە و ڕاپۆرت لەنێوخۆ و دەرێی ئێران باسلەژمارەی قۆڵبەست کردن و تیرۆکردنی سوننەکان دەکەن کەگیشتونەتە سەدان کەس زیندانی کراون ، زۆر هۆکار باس دەکرێت لەگرتنی سوننەکانی ئێران کە بەکورتی چەند خاڵێکە .

1- زۆربەیان کۆڵەربوون، یاخود ئەوکەسانەبوون کەلەشانیشینی سعودیە خوێدنویانە پەیوەندی نائاسایەکانی نێوان سعودیەو ئێران کاریگەری تەواوی ئەوجۆرە پیادەکردنە هەبوە.
2- ئاشکراکردن و پرسیارکردن لەلایەن عەقایدی شیعە کە لەلایەنی شیعە لەبەرامبەر عەقیدەی سوننەدا دەیکات بەلام دەسەڵات خۆشی لەم کارەنایات ، نەوەک بەتەنها لەسوننەوە بکرێت بەڵکو لەکەسایەتیەشیعەگەرادیارەکانیشەوە بێت ، کەکاربکەنەسەر عەقایدی شیعە.
3- شوین پەیوەندییەکی ڕوون و ئاشکرای هەیە بەگرتنو تیرۆرەکانەوە زۆربەی گیراوان لەبلوچستانن ئەوهەرێمەی کە خەنجەری لەلاکەلەی ئێرانی ئیستادا .


سوننەکانی ئێران بۆچی ئەوگوشارەیان دەخرێتەسەر

دەسەڵاتدارانی سعودیە چۆن مامەڵەیان لەگەڵ شیعەکانی ئەو وڵاتە دەکەن، بەناوی مەزهەبەوە، بەهەمان شێوە سوننەکانی ئێرانیش قوربانی دەستی ئەو جۆرە لە سیاستەنەو بونەتە قوربانی ،سەرکردەکانی سوننەکان چەندین جار سەردانی سەرکردەکانی ئێرانی کردوە تاکو کێشەکانی ئەهلی سوننە چارەسەربکرێت بەلام هەموو بەڵێنەکان ناڕاست دەرچوە و چی سەرکەوتونەبوە تەنانەت لە کابینەیەک لەدوایەکەکانی ئێران هەرجارەو بەشێوەیەک مامەڵە لەگەڵ سوننەکانی ئێران کراوە کەئەمەش بە نیسبەت سوننەکان زۆر بێزار بوون و وەک لەپێشوتریش وتم سوننەکانی ئێران تەنانەت هاوڵاتی دەرەجە دووش نین لەووەڵاتە هیچ مافێکیان بۆ فەراهەم نەکراوە بگرە زۆرجاریش دەکەونە مەترسی تیرۆکردنەوە .

سەرچاوەکان:
ــ سوننەکانی ئێران ــ وەرگێرانی بەرزانی مەلاتەها
ــ احوال أهل السنة في إيران ــ محمد سرور
ــ الدستور الائيران يفرق بين الشيعة والسنة في إيران ــ د.همام عبدالمعبود .
ئینسکڵۆپیدیای ئێران

 

author photo

ڕۆژنامەنوس