مانەوە لە حكومەت، گۆڕان دابەش دەكات

"پێویستە گۆڕان بڕیاری كشانەوە لە حكومەت بدات"

مانەوە لە حكومەت، گۆڕان دابەش دەكات

626 خوێندراوەتەوە

"بۆچی گۆڕان ببێتە پاسەوانی دزی پارتی و یەكێتی"

بەردەوامبونی بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەتە شكستخواردووەكەی پارتی و یەكێتیدا،بزوتنەوەی گۆڕان توشی دابەشبونی سیاسی دەكات و ژمارەیەك لە پەڕلەمانتار و چالاكوانانی ئەو حیزبە داوا دەكەن بزوتنەوەی گۆڕان لە بەشداریكردنی حكومەت بكشێتەوە،بەڵام هێشتا خانەی راپەڕاندن و تیمی وەزیرەكانی گۆڕان لە حكومەت سورن لەسەر مانەوە لە حكومەت و بەرگری لە حكومەتەكە دەكەن.


شایان عەسكەری،ژنە پەڕلەمانتاری گۆڕان دەڵیت"حكومەتی هەرێم روخاوە،تەنها گۆڕان ڕایگرتووە".


هەروەها شیرین ئەمین،خێزانی رۆژنامەنوسی شەهید كاوە گەرمیانی دەڵێت"گۆران نەیتوانیووە خاوەنی بەڵینی خۆی بێت،،مانگی رابردوو گۆڕان وتی تەنها بۆ یەك مانگ دەچینە ژێرباری لێبڕینەوە،بەڵام ئەم مانگەش پارتیان جێنەهێشت"

هەروەها دەڵێت" ئەم حكومەتە نەیتوانیوە سەرتایترین ماف كە موچەیەە بۆ خەڵك دابین بكات،ئەو حیزبانەش كە ئێستا حوكمڕانن هەمویان بەئاستی قەبارەیان بەرپرسیارن"

هەروەها داوا دەكات" پێویستە گۆڕان بڕیاری كشانەوە لەم كابینەیە بدات"


لەلایەكی دیكەوە هۆسیار عەبدوڵا،پەڕلەمانتاری گۆڕان لە بەغدا لە بابەتێكدا نوسیویەتی"شەرمە بۆ یەكێتی و گۆڕان،گوتتان قبوڵی موچەبڕین ناكەین و كردتان، چیتر كەس بەە بەڵینەكانتان ناخەڵەتێ‌،باشترین نمونەی چاكسازیەكتان ئەو لێدزینەیە كە دوای شەست رۆژ بێ‌ موچەیی بەخشیتانە فەەرمانبەران"
هەروەها دابان موحەمەد،پەڕلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە بابەتێمكدا نوسیویەتی" دەبێت وەزیرەكانی گۆڕان لەوە تێبگەن،خۆگونجاندن لەگەڵ داهات ،گونجاندنی ملی موچەخۆرانە لەگەڵ چەقۆ"


عەدنان عوسمان،وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان، كە پێشتر رایگەیاندبوو،لێبڕینی موچە تەنها بۆ یەك مانگە،لە رونكردنەوەیەكدا نوسیویەتی"ئێمە دژ بەو بەوهەنگكاوەبوین و پەسەندمان نەكردووە،بەڵام بەڵێنی ئەوە درابوو كە ئەمە كاتییە و تەنها بۆیەكجارە"

هەروەها نوسیویەتی" لایەنەكانی بەشدار لەو كابینەیە گەر ب ئیرادەیەكی هاوبەش كار بۆ كۆتایهێنان بەو دۆخە نەكەن ئەوە ئەم نەهامەتییە درێژە دەكێشێت"
عەلی حەمە ساڵح،سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، كە یەكێكە لە عەرابەكانی رێكەوتنی پارتی و گۆڕان، لە ئێستادا بەتەواوی دژی مانەوەی گۆڕانە لە حكومەت و پێی وایەە پارتی پابەند نەبووە بە رێكەوتنەكانی نێوانیانەوە بۆ چاكسازی لەبەرئەوە ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكە هەڵوەشاوەتەوە.


سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێت" بە بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی،بڕیار لەسەر ئەوە دراوە كە دوای شەش مانگ لە پێكهێنانی كابینەكە ئینزار بدرێتە حكومەت ئەگەر بەڵینەكانی جێبەجێنەكرد،لەدوای ساڵێكیش هەڵوێستی ڕونی لەسەر حكومەت دەرببڕێت،بەڵام كە ئێستا جڤات ئەم كارە ناكات ئەوە پرسیاری منیشە كە بۆ نایكات"
هەروەها دەڵێت" ئێمە بۆ ببینە پاسەوانی دزی یەكێتی و پارتی،قەبارەی دزی و گەندەڵی مانگانە 350 ملیۆن دۆلارە و هەتا ئێستاش بەردەوامە".


لەلایەكی دیكەوە د.شایان عەسكەریی، رایگەیاندووە" من لەگەڵ ئەوەدام كە بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەتی هەرێم بكشێتەوە"
مانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەتی هەرێم و كابینەی مەسرور بارزانیدا كە لەهەموو ڕویەكەوە شكستی هێناوە،بۆتە جێگگەی نێگەرانی لایەنگرو دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان پڕبوون لە كۆمێنت و پۆستی ناڕەزایەتیی بەرامبەر ئەو بزوتنەوەیەی كە رۆژگارێك وەك قیبلەی روبەڕوبونەوەی زوڵم و نادادی سەیر دەكرا.
هەروەها بەشێك لە نوسەر و رۆژنامەنوسانیش كە لە رابردودا پشتگیریی بزوتنەوەكەیان كردووە لە ئێستادا لە جوڵەی سیاسی بزوتنەوەكە نائومێد بوون و پێیان وایە بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەندە گۆڕاوە كە چیتر نایناسنەوە.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری