چۆن فڕۆکەکە لە موسڵەوە فڕێنرا بۆ ئیسرائیل؟

چۆن فڕۆکەکە لە موسڵەوە فڕێنرا بۆ ئیسرائیل؟

1393 خوێندراوەتەوە

زمناکۆ محەمەد

لەسەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردوو کە شەڕی ساردی نێوان هەردوو زلهێزەکەی جیهان گەرم و دژواربوو، لەودەمانەدا یەکێتی سۆڤیەت فڕۆکەیەکی شەڕکەری نوێی جۆری مێک 21ی داهێنابوو، ئەو فڕۆکەیە لە پێکهاتەکانیدا لایەنی شاراوەی زۆری لەخۆگرتبوو، وڵاتانی ئەندام لە پەیمانی ئەتلەسی زۆر نهێنیەکانی ئەو فڕۆکەیان نەدەزانی، بۆیان ئاشکرا نەدەبوو، بەڵام ئەوەیان لا ڕونبوو کە خێرایەکی زۆری هەیە،پانی باڵەکانی تەنها 760سم دەبوو وە درێژیەکەشی 16.75مەتر دەبێت، خێرایەکەی 2062کم دەبڕێت لەسەعاتێکدا ئەم خێرایە زۆر زیاترە لە فڕۆکەی سکای هۆک و فڕۆکەی ڤانتۆمیش کە خێرایەکەی تەنها 1400کم لە سەعاتێکدا ،فڕۆکەی میراجیش خێرایەکەی تەنها 1500کم بوو لە سەعاتێکدا، ئەم خێرایە لە فڕۆکەکانی ئەمریکاو بریتانیاو فەڕەنسا زۆر زیاتربوو ،بۆیە فڕۆکەکە بۆ ئەو وڵاتانە ببووە کابوسێکی ترسێنەرو دیزاین و نەخشەکەی گرێیەک بوو هەموویانی هەراسان و پەرۆش کردبوو، ئامادەبوون هەموو شتێک بکەن تا لە نهێنیەکەی ئەو فڕۆکە تازەیەی سۆڤیەت تێبگەن ،لە هەموویشی ترسناکتر ئەوەبوو فڕۆکەکە لە وڵاتانی عەرەبی وەک میسرو سوریاو عێراق کەوتبووە بەردەستی فڕۆکەوانی عەرەب،ئەمەش بۆ ئیسڕائیل ببووە جێگەی گومان و ترس ،بۆیە هەموولایەک پەرۆشی نهێنیەکانی ئەو فڕۆکەیەبوون، دەزگا پەیووەندیدارەکانی ئەمریکی و ئیسڕائیلی ئامادەبوون هەموو شتێ بکەن و بیدەن تا دانەیەکی ئەو فڕۆکەیان دەستکەوێت و لە نهێنی دیزاینەکەی تێبگەن.

یەکەم شکستهێنانی ئیسڕائیل لە فڕاندنی فڕۆکەی میک21

لەکۆتای ساڵی 1961حکومەتی میسر جاسوسێکی میسری بەنەژاد ئەرمەنیان بەناوی(جان لیون تۆماس)گرتبوو ،ئەویش لەڕۆژانی لێکۆڵینەوە دانی بە کارە جاسوسییەکەی خۆی نابوو، لەبەرامبەر پارەیەکی زۆری خەیاڵی، فڕۆکەوانێکی میسری ڕازیکردووە بە یەک ملیۆن دۆلار فڕۆکەیەکی مێکی 21ی میسر بفڕێنێتە ناو خاکی ئیسڕائیل، کارەکە سەری نەگرتوو جاسوسەکەس لە سێدارەدرا، بۆیە کارەکە زەحمەتتربوو کاری وردو زۆری دەویست.
دەزگای موساد بیریان لەوە کردەوە کە فڕۆکەی مێکی21 میسری یان سوری ناچاربکەن لە ئیسڕائیل بنیشێتەوە، ئەمەش سەرکەوتوو نەدەبوو چونکە فڕۆکەی بەو خێرایە لە ئیسڕائیلدا نەبوو.
دواتر بیر لەوە کرایەوە کە فڕۆکەوانێت وێنەی هەموو بەشەکانی فڕۆکەکە بگرێت ،ئەمەش کارێکی زۆری دەویست بۆیە ئەمە پەسەند نەکرا.
تەنها ڕێگەیەک کە ڕێژەی سەرکەوتن 25%بوو ئەوەبوو دەبێت فڕۆکەوانێکی عەرەب بدۆزرێتەوە تاوەکو فڕۆکەکە بفڕێنێتە ناو خاکی ئیسڕائیل ،ئیتر دەستکرا بە دانانی پلانی شەیتانی.

چۆن پیاوە ئەڵماسەکەیان دۆزیەوە؟
لە شەوێکی هاوینی ساڵی 1964،گەشتیارێکی عێراقی لە دیسکۆیەکی ناوپاریس دابەزیوە ،لە وڵاتی ڕافیدەن بۆ خۆشی و پشودان گەیشتبووە پاریس ،لەنجەو نیگاو جوانی ئافرەتێک سەرنجی پیاوە عێراقیەکە ڕادەکێشێت، ئەو دەمەش هەر کەسێکی ئیسڕائیلی عەرەبێکی ببینایە نەی دەگوت من ئیسڕائیلیم ،ئەم کیژەش ڕەگەزنامەی ئیسڕائیلەکەی لای عێراقیەکە نەدرکاند ،بەڵکوخۆی بە فەرەنسی بە پیاوە عێراقیەکە ناساند،پێی گوتبوو من بۆ کات بەسەربردن و ژوان هاتومەتە ئێرە، پاش قسە کردنێکی زۆرتر بەگەرمی باسی پۆلیتیکیان کردبوو ،کابرای عێراقی دڵی خۆی کردبووە وتبووی :ئێمەی عێراقی زۆر لە ڕژێمەکەو حکومەتەکەمان بێزارین،هەموومان دڵمان پڕە،زۆر لە دەسەڵاتداران پڕین، بەڵام چارمان نیە.
کیژە ئیسڕائیلەکە بەنازەوە گوتبووی (بڕواناکەم وا بێزاربن، واش نیە)
گەشتیارە عێراقیە وەک قونبەلەیەک بتەقێنێت گوتبووی (چۆن بێزار نین، کەسی وامان هەیە لەو بەغدایە برادەری خۆمە ،ئامادەیە فڕۆکەی مێکی 21بڕفێنێت بۆ ئیسڕائیل،ئەو خۆی لای من وای گوتووە ،ئەو فڕۆکەوانەو ئامادەیە ئەوە بکات)
کیژەکە بە سەرسامیەوە بە عێرقیەکە دەڵێت(ئەوە معقولە ،تۆچۆن قسەی وا دەکەی ،ئەوە چۆن ڕودەدات)
عێراقیەکە دەڵێت چەندین جار لای من گوتویەتی هەر دەمێک بۆم بگونجێت بەشانازیەوە ئەو کارە دەکەم.
کیژەکە بەنەرمیەوە دەڵێت من و هاوڕێیەکم چەند حەزمان بە کەش و هەوای عێراقەو میوانی تۆو هاوڕێکەت بین چەند خۆش ڕادەبوێین.
گەشتیارە عێراقیە دەڵێت بەچاوان هەرکات هاتی بۆ بەغداد زووتر لە پاریس ئاگادارم بکەرەوە من لە خزمەتا دەبم ،بەڵام من لە دەرەوەی بەغداد دەژیم ،بەڵام ژمارەی تەلفونی برادەرەکەمت دەدەمێ ،ئەو هەموو پێویستیەکان بۆت ئاسان دەکات.
هەر ئەو شەوە ڕەقەمی هاوڕێکەی بەناوی (جوزیف)دەدات بەکیژەکە ،کیژەکە بۆ ئەوەی هەست نەکات یەکسەر بابەتەکەی گۆڕیبوو ،کیژەکە بەیانی بەدڵ خۆشی و خێرا خۆی دەگەیەنێتە باڵوێزی ئیسڕائیل و ڕەقەمەکەیان پێ دەدات ،پێی دەڵێن پەیوەندیەکەت بتەوبکە لەگەڵی،دەگەڕێتەوە وتێل دەڵێن لێرە نەماوە و ڕۆشتووە،نوێنەرەکەی موساد لە باڵوێزخانە یەکسەر ڕاپۆرتێک ڕەوانەی تەلئەبیب دەکات.



گیانبازییەکە
لە تەلئەبیب سەرۆکی موساد مائیر ئامیت کە سەرۆکێکی تازەبوو لە ساڵی 1963ئەو پۆستەی وەرگرتبوو ،ڕاپۆرتێکی ئاسای دەچێتە بەردەستی کە وشەی میک 21دەکەوێتە بەرچاوان سەرسامی دەکات ، هەموو کاتێک لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە پرسیاری ئەم فڕۆکەیان لێکردووە،زۆر بەلایەنەوە گرنگ بووە نهێنی دەستی عەرەبەکان بزانن ،یەکێتی سۆڤیەت گرنتی ئەوەی لە وڵاتانی عەرەب وەرگرتووە کە نهێنی ئەم فڕۆکەیە بپارێزن ،کە نادرێت بە فڕۆکەوانی نەفس نزم و گەندەڵ و هەڵپەرست و زۆربڵێ و ئەو کەسانەی لەپێش ژن و سێکس لاوازنەبن ،سەرۆکی موساد هەستی بەزەنگێکی ترسناک کرد،گومانی دەکرد قسەی گەشتیارە عێراقیەکە تەنها گفت و قسە بووبێت یان سەرەداوێک بێت بۆ دۆزینەوەی تۆڕی موساد یان فێڵێک بێت، بەڵام موساد ئەو نێچیرەی بە چەورو گرنگ ناساند ئەوان ئامادەبوون پارەو بەرنامەیەکی زۆریش بۆ ئەو دەسکەوتە تەرخان بکەن ،بۆیە لە خۆشییاندا بڕوایان نەدەکرد، بەڵام بە موستەحیلیان دەزانی.

سەرۆکی موساد لەماوەی24کاتژمێردا داوای ڕاپۆرتێکی کردبوو ویستی جوزێف بناسێت و بەهۆی کەسە نهێنیەکانی ناو عێراقەوە ئەو پیاوە بدۆزێتەوە،هەموو لایەک لەسەر ئەوە کۆک بوون کە کەسێک بنێرنە ناو عێراق کەهیچ زانیاریەکی لەسەر تۆڕی موساد نەبێت و بە چوستی بەناو بەغداد بسوڕێتەوە ئەگەر گیراش هیچ نهێنیەکی لانەبێت بیدرکێنێت،سەرۆکی بەشی چالاکییەکان لەموساد وتبووی(ئەگەری ئەوە زۆرە ئەوەی دەچێتە بەغداد ئەو کارەی پێرادەسپێردرێت بکوژرێت،ئەگەر ئاشکرابوون و گیرانی زۆرترە لە سەرکەوتنی لەو چالاکیەدا)
ئامیت سەرۆکی موساد وەڵامی دایەوە(دۆزینەوەی نهێنیەکانی فڕۆکەی مێک21لەگیانی یەک یان سەد کەسیش گرینگترە،با ئەو کەسە بکوژرێت)٠
پاش لێکۆڵینەوەو دیراسەکردن کەسێکیان دۆزیەوە ڕەوانەیی بەغداد بکرێت ئەویش ناوی یوسف منسوربوو جولەکەیەکی ئیسڕائیل بە نەژارد عەرەب بوو،لەسەر پەڕەشوتی فڕۆکەوانی مەشقی کردبوو، خوێندنی لە زانکۆی قودس بەشی عەرەبی تەواوکردبوو،وەهیچ زانیاری لەسەر تۆڕی موساد نەبوو لەبەغداد گەر ئاشکراش بوو هیچ زانیاری پێ نیە تا بیدرکێنێت.




یەکەم پەیوەندی چۆن ڕوویدا؟
چەند ساڵێکبوو دەزگای موساد لە ئەوروپا کۆمپانیایەکی بۆ دروستکردن و فرۆشتنی ئامێرە کارەبای و تەندروستیەکان دامەزراندبوو لەو ڕێگەوە سیخوڕەکانی بۆ وڵاتان دەنارد وەک نوێنەری فرۆشتن وە مەسروفی دەزگای موسادی بە تەواوی دابین دەکرد،یوسف یەک مانگ ڕاهێنانی پێکرا لەسەر تیشکی x ،کەسایەتی یوسف بەتەواوی ئامادەکرا بۆ ئەم کارە،سەرکەوتنی ئەم کارە ماناداربوو بۆ ئیسڕائیل و سوپا،ئاسایی بوو ئەگەر ئیسڕائیل گیانبازیەک بۆ ئەو دەسکەوتە بکات ،یوسف گەیشتە بەغدادو لە هوتێلێکی ناودار لەشەقامی (السعدون)و سەردانی چەندین بنکەی تەندروستی و چەندین بەرپرسی لەوەزارەت بینی ،بۆ ئەوەی هەموو گومانێک لەسەر خۆی لابەرێت ڕۆژێک دوو بەرپرسی وەزارەتی تەندروستی بانگهێشت کرد بۆنانخواردنی نیوەڕۆ بۆ ڕێستۆرانتێکی هوتێلێکی گەورەی بەغداد ،لەو دانیشتنەدا داوای یارمەتی لە میوانەکانی کرد کە تەلفونێک دەکات ،چوو بۆ لای تەلفونەکەو ،یوسف ژمارە مەترسیدارەکەی لێدابوو دەستی لەرزیبوو،وەڵامی تەلەفونەکەی درابووە گوتوبووی تۆ (جوزیف)یی؟
کابرای سەر تەلفونەکە گوتبووی نەخێر ئەو نیم کێت دەوێت؟
وەڵامی یوسف من برادەری ئەوم لە دەرەوەی وڵات هاتووم
کابرا وتبووی کەواتە من جوزیفم ،تۆ کێیت؟
لەوەڵامدا یوسف وتبووی من ئەو کەسەم کارێکی گەورەمان بەیەکەوە دەبێت ،ئەگەر لەگەڵ هاوڕێکەت دیمانەیەکمان هەبێت،هەرسێکمان بەیەکەوە باس لە بابەتەکە بکەین .
جوزیف وەڵامی داوەتەوە وتبووی کەواتە تۆ ئەو جنتڵمانەی کە هاوڕێیەکەمت دیبوو.
یوسف بەو قسەیە زۆر شلەژابوو ئەویش وتبووی بەڵێ من ئەو کەسەم .
لە ئەنجامی گفتوگۆی نێوانیان بە ئامێری تەلفونەکە ڕێکەوتن سبەی نیووەڕۆ یەک ببینن لە چایخانەیەکی بەغداد.


لەناو چاخانەکەدا
بۆ بەیانی یوسف لە چایخانەکە دانیشتبوو ،لەوێ لەسەر ئاو و ئاگربوو چاوەڕوانی جوزیفی دەکرد،ئەو داوای لێکردبوو لەو چایخانە یەکتری ببینن،ئەویش داوای لێکردبوو چی جۆرە جلوبەرگێک لەبەر بکات،تا لەناو چایخانەکە ئەم بناسێتەوە، یوسف ئەوەی لەسەرە کە فەرمانەکان وەک خۆی جێبەجێبکات،ئەویش پێش ئەو زووتر بچێتە ناو چایخانەکە،ئای ئەوەیان لە کاری جاسوسیدا کارێکی چەندە ترسناک و هەڵەیە ،لەو دەمانەدا جوزیف خۆی کردۆتە پاڵەوان و یوسفش لەناو قەفەزی چایخانەکەدا گیربووە،جوزیف وا هەستی دەکرد هەموو خەڵکی ناو چایخانەکە سەیری ئەو دەکەن ئەو چرکەیەش قۆڵبەستی نەکەن چرکەیەکی تر هەر قۆڵبەستی دەکەن ،کە هەستی کرد دەستێک لەسەر شانێتی هەستی کرد دەبوورێتەوە ،پیاوەکە کورسییەکی ڕاکێشایە تەنیشتی گوتی من جوزیفم!
ئەو قسەیە دڵی یوسفی خۆشکرد ،هەستی کرد ئەم پیاوە پیاوی ئەمن نیە ،بۆیە پێی گوت(ئێمە زۆر بایەخ بەکاڵاکەی لای تۆ دەدەین).
جوزێف( دیارە مەبەستت فرۆکە مێکەکەیە؟ دەزانن ئەو کالایە زۆر گرانە لەسەرتان دەوستێت، پارەیەکی زۆری دەوێت ،کاتی زۆری دەوێت ،من دڵنیام لەکۆتاییدا سەردەکەوین).
جوزێف وتبووی (سەرەتا باش بزانە من کەسێکی جولەکەم ،لە ماڵباتێکی دەست کورتی جولەکە لەدایکبووم ،ئەو ڕاستیەش ناسیارەکانیشم نایزانن،لەناو خێزانێکی دەوڵەمەند و لە تەمەنی دە ساڵیەوە وەک خزمەتکار ژیاوم،لەوڕۆژەوەی دەوڵەتی ئیسڕائیل دامەزراوە من چاودێری دەکەم زۆر ڕقم لە عەرەبەو هیوادارم گورزێکی کوشندە لەوان بووەشێنم،چاوەڕوانی هەلێکی وابووم،تۆڵەی خۆم لەوان بکەمەوە،هەرگیز من وا خۆم دەرنەخستووە کە من دژی ئەوانم ،زۆر جار لەگەڵ جولەکەکانی بەغدا یەک دەبینین باسی دەوڵەتی ئیسڕائیل دەکەین کە چۆن یارمەتیان بدەین.

پیلانێکی داڕێژراو
پاش هەفتەیەک مانەوە لە بەغداد،یوسف منسور گەڕایەوە ئەوروپا، لەوێیشەوە بەرەو تەلئەبیب سەفەری کردبوو ،کەڕاستەوخۆ سەرۆکی مۆساد مائیر ئامیت خۆی پێشوازی لێکردبوو، هەموو زانیاریەکان لە بەغداد کۆی کردبووە پێی ڕاگەیاندبوو .
پاش دوومانگ یوسف گەڕاوەتەوە بەغدا،دیمانەیەکی لەگەڵ جوزێف کردووە ،داوای لێکردووە ماڵباتە بایەکێکیان بەزووترین کات بەناوی نەخۆشی سەفەری وڵاتی سویسرا بکات ،لەوێ نوێنەری موساد پێشەکی پارەکەیان دەداتێ ،لەکۆتای کارەکەش ئەو پارەی ماوە پێیان دەدات.
لەبارەگای موخابەراتی ئیسڕائیلی بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە کۆبوونەوەکان بەردەوام بوو ،پارەکەیان بە پارەیەکی زۆر دەزانی ،کاڵاکەیشان بە کاڵایەکی چەور ناو دەبرد ،بۆیە سەرۆکی موساد کۆبونەوەی لەگەڵ (ئیسحاق رابین )کردبوو کە ئەوکات لە سوپا سالاری ئیسرائیل بوو،پاشان هەردووکیان سەرۆک وەزیران( لیڤی ئاشکۆل) یان بینیبوو،ئەویش لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕەزامەندی وەرگرتبوو کە کارەکە ئەنجام بدەن ،لەو کۆبوونەوەیەدا باسی دووخاڵی گرنگ کرابوو.


یەکەم:ئەگەر موساد توانی فڕۆکەی میک 21لە وڵاتانی عەرەب بدزێت ،ئەوا دەزگای موخابەراتی ئەمریکی و ئەوروپی شکۆو ڕێزێکی زۆریان بۆ موخابەراتی ئیسڕائیل دەبێت و لەداهاتودا کۆمەک و پشتیوانیەکانیان بۆمان زیاتر و زۆرتر دەبێت.


دووەم:ئیسڕائیل دەبێ کۆشش بکات سود وڕێنمای پێویست لە دەزگای موخابەراتی ئەمریکی وەرگرێت ،چونکە ئەوان تۆڕو بەرنامەی زۆریا لەوڵاتانی عەرەبی و عێراقیش هەیە،کارو بەرنامەی زۆریان دانا تا کارەکە فەشەل نەهێنێت بۆ ئەم مەبەستە پێنج دەستەیان پێکهێنا.


یەکەم :پێکهاتبوون لە (یوسف منسور)و کەسێکی شارەزاتر ،ئەو دەستەیە بەبیانوی کارکردن لە بەغداد بمێنەوە و بەردەوام پەیووەندیان لەگەڵ خانەوادەی جۆزێف هەبێت
دووەم:لە چوار کەس پێکهاتبوون چاودێری دەستەی یەکەمیان دەکرد بێ ئەوەی دەستەی یەکەم ئاگاداربێت ،موساد بۆکسێکی پۆستەی بۆ دەستەی یەکەم دانابوو تا لە پەیووەندیدابن لەگەڵ دەستەی دووەم.
سێیەم:سێ کەسبوون لە دەرەوەی بەغدادبوون،کارو بەرنامەیان ئەوەبوو بە ئامێری گوێگرتن و چاودێری ئەلیکترۆنی چاودێری ماڵەکە بکەن ،ئەم ئامێرە ئەمریکا پێی دابوون.
چوارەم:شەش کەسبوون ،ئەندامی موخابەراتی سەربازی بوون ،ئەوان بە هاوکاری موخابەراتی ئێرانی ساواک لە کوردستان مانەوە ،کاریان ئەوە بوو لەگەڵ کوردەکان خانەوادەی فڕۆکەوانەکە ببەنە دەرەوەی عێراق.
دەستەی پێنجەم و شەشەم بارەگایان لە ئەهوازی ناو ئێران بوو ،کاریان ئەوە بوو خانەوادەی فڕۆکەوانەکە لە ئێرانەوە بگەیەنە دەرەوەی ئێران.
تیمێکی دیبلۆماسی ڕەوانەی تورکیاو ئەمریکا کرا تا فڕۆکەکە بە ئاسمانی تورکیا دەڕوات هەر کارێکی پێویست بوو یارمەتیان بدات.





سەردانێکی نهێنی !
چوارمانگ خەریکی ڕازیکرنی ماڵی فڕۆکەوانەکە بوون، بەڵام ئەم کارە هەوڵی هەمە لایەنەی زیاتری دەویست ،بۆیە سەرۆکی موساد بەڕێکەوت بەرەو ئەمریکا داوای یارمەتی زیاتری کرد ،فڕۆکەوانە لەگەڵ ژنێکی ئەمریکی سەفەری شاری پاریس یانکرد ،شەوێک زۆر دەخواتەوە دەزگای موساد دەیڕفێنن بۆ ئیسڕائیل و وێنەیەکی زۆری دەگرن تا فشاری زیاتری لەسەر بێت و خێرا کارەکە ئەنجام بدات ،هەموو بەڵگەکان پیشانی دەدرێت ،ئەویش دوو ڕێگەی لە بەردەستە یان پەتی سێدارەی عێراق یان ڕفاندنی فڕۆکەکە ،کە فڕاندنی فڕۆکەکە هەڵبژارد ،ئەندامانی خێزانەکە بە مەبەستی گەشتوو سەیران ڕوویان لە کوردستان کرد دواتر گەیشتنە ئەهوازو لەوێیشەوە بە فڕۆکەیەکی تایبەتی ئیسڕائیل چاوەڕوانی دەکردن، ڕۆژی 15ئۆگستی ساڵی 1966دەسکرا بە جێبەجێکردنی فڕاندنی فڕۆکەکە، فڕۆکەوانە لە بەیانیەکی زووی ئەو ڕۆژە لە دەرچونێکی ئاسایدابوو،لە بنکەی ئاسمانی شاری موسڵ فڕۆکەی میک21 هەڵسا هەر ئەوەندەی بەس بوو تا گەیشتە ئاسمان ،ئاڕاستەی بەرەو باکورو گۆڕی تا گەیشتە تورکیاو ،لەوێ لە بنکەی ئەمریکا نهێنی نیشتەوە تا سوتەمەنی پێویستی وەرگرت ،دواتر دەستی کرد بە فڕین کە فڕۆکەی ئەمریکی پارێزگاری لێکرد تا گەیشتە ئیسڕائیل ،لەلایەن کار بەدەستانی ئیسڕائیل پێشوازی گەرمی لێکرا لە خانەوادەو فڕۆکەوانەکە ،لەو ڕۆژەوە ئەمریکاو ئیسڕائیل زۆر لە نهێنی ئەم فڕۆکەیان نەدەزانی و ببووە دێوەزمە لێیان ،لەو ڕۆژەوە هەموو سحرێکی ئەم فڕۆکەیان بەتاڵ کردووە ،ئەم فڕۆکەیە پاش دەمانگ گەیشتی بە ئیسڕائیل لە جەنگی ساڵی 1967گورزی کوشندەی لە وڵاتانی میسر و سوریا و ئوردون وەشاند .پرسیارێک لێرەدا دێتە پێشەوە دەزگا هەواڵگریەکانی کوردستان چیان کردووە دژی نەیارانی کورد؟


سەرچاوە:
ــ لە ڕۆژانی 2و 3 سپتەمبەری ساڵی 2008 لە ڕۆژنامەی (الجریدە)ی کوێتی.
ــ کتێبی مۆساد