سەردار پشدەری: پێموایە مستەفا کازمی دەسەڵاتی کوردی هەڵدەوەشێنێ

سەردار پشدەری: پێموایە مستەفا کازمی دەسەڵاتی کوردی هەڵدەوەشێنێ

4868 خوێندراوەتەوە

سەردار پشدەری، پێشمه‌رگه‌ى شۆڕشى ئه‌یلووله‌و خۆى به‌ خاوه‌نى بیرۆكه‌ى ده‌رهێنان‌و خۆماڵیكردنى نه‌وتى كوردستان ده‌زانێت، ساڵانێکی زۆرە لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێیە، باسلەوە دەکات کە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناڕاستەوخۆ پەیوەندیی پێوە کردووەو دەشڵێت ڕەنگە ئەمەریکییەکان ناوی ئەویان بە مستەفا کازمی دابێت.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدادو چارەنووسی مەلەفی نەوت و خاڵە سنوورییەکان لە نێوانیانداو ئەگەری چوونە ژێرباری هەرێم بە داواو مەرجەکانی بەغداد، سەردار پشدەری بە " دیبلۆماتیک مەگەزین"ی ڕاگەیاندو وتی:" من پێموایە مستەفا کازمی دەسەڵاتی کوردی هەڵدەوەشێنێ و هەموو شتێکیان لە قورگ دەردەهێنێتەوە".

،،

سەردار پشدەری بڕوایوایە کە کازمی نەوت و خاڵە سنورییەکان لەژێر دەسەڵاتی کوردی دەردەهێنێت و وابەستەی مەرکەزی دەکات و پشتیوانی نێودەوڵەتیشی بۆ ئەمکارەی هەیە، ئەو دەڵێت:" من پێموایە مستەفا کازمی لەلایەن ئەمەریکاو بەریتانیاوە پشتگیری دەکرێت و هەموو شتێکی پێدەکرێت و چرای سەوزی بۆ هەڵکراوە".


سەردار پشدەری ئاماژەی بەوە دەدات کە مستەفا کازمی بە ناڕاستەوخۆ پەیوەندی پێوەکردووە، دەربارەی ئەوەی بە چی سیفەتێک و بۆ کام مەبەست و پرۆژە پەیوەندی پێوە کردووە، ئەو وتی:" گومان دەکەم ئەمەریکاییەکان ناوی منیان لای ئەو هێناوەو ئەویش ناراستەوخۆ پەیوەندی پێوە کردووم، بۆ ئەوەی بۆشی من وەر بگرێ و ناڕاستەو خۆ بزانێ پڕۆژەی من چییە".


ئەو کە خۆی بەخاوه‌نى بیرۆكه‌ى ده‌رهێنان‌و خۆماڵیكردنى نه‌وتى هەرێمی كوردستان دەزانێت، باسلەوە دەکات کە پرۆژەی دروستکردنی ویلایەتی موسڵی هەیەو دەشڵێت:" هیچ شتێک نییە پاڵ بە منەوە بنێ بۆ دەستهەڵگرتن لە پڕۆژەی ویلایەتی موسڵ".