چۆن بنەماڵەی بەرزانی دەستیان گرتووە بەسەر داهاتی نەوتی کوردستاندا

چۆن بنەماڵەی بەرزانی دەستیان گرتووە بەسەر داهاتی نەوتی کوردستاندا

582 خوێندراوەتەوە
وەرگێڕانی: زانیار قەرەداخی

٢٤ی ئابی ٢٠٢٠

بانگەشەی ئەم دواییە لەلایەن کۆمپانیای دایناستی بۆ بازرگانی نەوت و گازی سنوردار، ناسراو بە دایناستی پێترۆڵییەم، ڕووناکیەکی گەشی خستۆتە سەر ئەو تاکتیکانەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بەرزانی، لە بردن و قۆرخکردنی گرێبەستە قازانج بەخشەکانی نەوت و گاز لەسەر حسابی خەڵکی کوردستان.


دایانستی پێترۆڵیەم، وەکو کۆمپانیایەکی تایبەت دامەزرێنرا لە شاری سلێمانی بۆ کڕین و پێشخستنی کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز، لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق. هەروەها لە ئێستادا بە دەستەیەکی بەڕێوەبردنی بنچینەیی و پشتگیری لێکراو لەلایەن گروپێک لە ڕاوێژکارانی بە ئەزموونی عێڕاقی و بیانی کاردەکات. بەڕێوەبەر و دەستەی بەڕێوەبردنەکەی ئەزموونی کۆکراوەی ٢٠٠ ساڵیان هەیە لە:
پێکهێنانی کۆمپانیاکانی عێڕاق، کە هەزاران خەڵک دادەمەزرێنن، مەشقی پێشکەوتووی کارامەییەکانی وزەیان بۆ دابیندەکات. لەگەل ئەوەشدا، پابەندبوونێکی هەستپێکراویان بە ئابووری عێڕاق و کوردستان بۆ دروستدەکات.


بەدواداگەڕان، پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی سەرچاوەکانی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان و زۆر ناوچەی تری نەوتی لە تەواوی جیهاندا. هەر
پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی پرۆسەیەکی فراوان و ئاڵۆزی نەوت و پرۆژەکانی پاڵاوتن لە عێڕاق و کوردستاندا.


بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە بازرگانیەکانی، کۆمپانیای دایناستی پێتڕۆلییەم لێکۆڵینەوە و شیکارییەکی وردی دۆزینەوە پەرەپێنەدراوەکانی نەوت و غازی لە هەرێمی کوردستانی عێڕاقدا گرتە ئەستۆ. ئەو شیکارییە توانایەکی شاراوەی گەورەی دەرخست، لە ژمارەیەک بلۆکی نەوتیدا کۆنتڕۆڵکراون لەلایەن کۆمپانیا بیانیەکانەوە، کە واژۆی بەرهەمهێنانی گرێبەستی هاوبەشیان (PSC's) کردوە لەگەڵ حوکمەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری پێشووی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دکتۆر ئاشتی هەورامی.

،،

کۆمپانیا نەوتییە ئیسپانیەکە، (ڕیپسۆڵ ئێس . ئەی) کارپێکەری هەردوو بلۆکی تۆپخانە و کوردەمیر بوو، لە پارێزگای سلێمانی. هەروەها کۆمپانیای دایناستی یەکەم جار لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ پەیوەندی بە کۆمپانیا ئیسپانیەکەوە دەکات و ئۆفەری خۆی پێشکەشدەکات بۆ کڕینی بەرژەوەندییەکانی لەو دوو بلۆکەدا. لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵدا، ڕیپسۆل گفتوگۆکانی دەستپێکرد لەگەڵ زۆربەی کۆمپانیا بیانییەکانی تر لە ناویاندا: ئێکسۆن مۆبێل، شێڵ، ڕووس نێفت، گازپرۆم، شێڤرۆن، مایرسک، ئاداکس پێترۆڵییەم و کۆمپانیای نەوتی تورکیا.


سەرەڕای ئەم پێشبڕکێ جیهانییە، ڕیپسۆڵ بڕیاریدا بە واژۆکردنی ڕێکەوتننامەیەکی نهێنی لەگەڵ دایناستی پێترۆڵییەم بۆ ڕێگەدان بە هەردوو کۆمپانیا، هەوڵ و گفتوگۆی ڕێکەوتنێکی فرۆشتن و کڕین بگرنە ئەستۆ. لەماوەی ئەم کاتەشدا، ڕیپسۆڵ بەردەوامی دا بە گفتوگۆکانی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای بیانی. هەرچۆنێک بێت، بۆردی بەڕێوەبەرانی ڕیپسۆڵ فرۆشتنی بەرژەوەندییەکانی لە بلۆکەکانی تۆپخانە و کوردەمیر بە دایناستی پێتڕۆڵییەم پەسەندکرد لە کۆتایی مانگی شوباتی ٢٠١٩.


ئەم مامەڵەیە پێشەنگ و مێژوویی بوو. جاری یەکەم بوو، کۆمپانیایەکی نەوت و غازی کوردی عێڕاقی گرێبەستی فرۆشتن و کڕینی واژۆ کردوە لەگەڵ یەکێک لە باشترین و سەرەکیترین کۆمپانیا نەوتییەکانی جیهان، بۆ بە تەواوی بەدەستهێنان و پەرەپێدانی دۆزراوە گەورەکانی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق. بۆ گەشەپێدانی دۆزینەوەکان، دایناستی پابەند بوو بە وەبەرهێنانێکی سەرەتایی بە بەهای ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی و دوای ئەوە یەک ملیار دۆلاری ئەمەریکی زیاترلەماوەی سێ بۆ چوار ساڵدا.


لە سەرەتای مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٩ وە، ڕیپسۆڵ و دایناستی تووشی کێشەی بەرچاوبوون، کاتێک ڕیپسۆڵ حوکمەتی هەرێمی کوردستان و دکتۆر ئاشتی هەورامی ئاگادارکردەوە، کە ڕێککەوتنی فرۆشتن و كڕینەکە لەگەڵ دایناستی واژۆ کراوە و هەروەها بەگوێرەی مەرجەکانی گرێبەستی هاوبەشی کردنی بەرهەمهێنان (مادەی ٧.٣٩ لە گرێبەستەکانی هاوبەشی کردنی بەرهەمهێنان) داوای ڕەزامەندی کراوە بۆ گۆڕینی کۆنتڕۆڵ.


سروشتی مامەڵەی (گۆڕینی کۆنترۆڵ)، مەرجە پەیوەندیدارەکان لە گرێبەستەکانی هاوبەشیکردنی بەرهەمهێنان و یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستانی عێڕاق، مانای ئەوەبوو، کە هەرکاتێک حوکمەتی هەرێمی کوردستان لە فرۆشتن ئاگادارکرابێتەوە، حوکمەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ڕەزامەندی داوە و نابێت بەبێ هۆکار ئەو ڕەزامەندییە دوابخات و ڕایبگرێت.


پاشان، دوای هەڵمەتێکی بەردەوام و نایاسایی لەلایەن دکتۆر ئاشتییەوە، کە بەدناوانە شانازی دەکرد، کە پیشەسازی نەوتی کوردی لە "جانتا دەستییەکەی" دا هێشتوەتەوە، بۆ لێدان لە ناوبانگی دایناستی ( کە لە ئەنجامدا دایناستی ڕێکاری یاسایی لە دادگای باڵای دادی بەڕیتانیا گرت) لە سەر هەڕەشەکردن لە ڕیپسۆڵ و ستافی دایناستی و دواجار ڕێگری لە تەواوبوونی ڕێکەوتنی فرۆشتن و کڕینەکە کرد.


ژمارەیەکی زۆر داواکاری بە نووسراو پێشکەشکران لەلایەن ڕیپسۆڵ و دایناستیەوە بۆ چارەسەرکردنی ڕەزامەندی دەربڕین بۆ گۆڕینی کۆنترۆڵ. بەڵام لە هەموو دەرفەتێکدا ئەم داواکاریانە ڕەتدەکرانەوە. هەرگیز هیچ کۆبوونەوەیەک لە نێوان دایناستی و دکتۆر ئاشتی، یان سامانە سروشتییەکان یان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی نەبوو، سەرەڕای چەندین داواکاری لە بەڕێوەبەرە پایە بەرزەکانی ڕیپسۆڵ بۆ کۆبوونەوە. دواتر، لە ٧ی ئایاری ٢٠١٩ لە شاری لەندەن، کۆبوونەوەیەکی گرنگ ڕێکخرا لە نێوان دکتۆر هەورامی و ڕیپسۆڵ. کە تێیدا دکتۆر ئاشتی داوای کرد، کە ڕیپسۆڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ دایناستی هەڵوەشێنێتەوە هەرواها وتی "بە هیچ شیوەیەک ڕەزامەندی گۆڕینی كۆنتڕۆڵ نابەخشم، بەسەر جەستەی مردووشمدا ."


بە درێژایی هاوینی ٢٠١٩ ڕەتکردنەوەی بەخشینی ڕەزامەندییەکە بەردەوام بوو، هەروەها کاتێک لە ڕێکەوتی ٧ی تەمووزی هەمان ساڵ، دکتۆر هەورامی دوورخرایەوە لە پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، کۆمپانیای دایناستی زۆر گەشبین بوو، کە وەزیری نوێ دیاریدەکرێت لەلایەن سەرۆک وەزیران مەسرور بەرزانییەوە، وەزیرە نوێکەش پشت دەبەستێت بە یاساکانی حوکمەتی هەرێمی کوردستان خۆی و ڕەزامەندییەکە دەبەخشێت بۆ گۆڕینی کۆنترۆڵەکە یان دەسەڵاتەکە.


هەر وەک ئەوەی هیچ وەزیرێکی نوێ بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەستنیشان نەکرابوو، لە کۆتایی مانگی تەمووزی ٢٠١٩ ڕیپسۆڵ و دایناستی ڕاستەوخۆ بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانییان نووسی. پارێزگاریان لە کەیسەکەیان کرد و داوایان لێکرد کە ڕەزامەندی حوکمەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو مامەڵەیە بدات، کە بەپێی یاسای هەرێمی کوردستان ناچارە بە یاسایی ئەنجامی بدات.


دووبارە، هیچ وەڵامێکیان لە حوکمەتی هەرێم یان سەرۆک وەزیران مەسرور بەرزانییەوە دەستنەکەوت. بۆیە لە ڕێکەوتی ٢ی ئەیلولی ٢٠١٩ کۆمپانیای ڕیپسۆڵ ئامۆژگاری کۆمپانیای دایناستی کرد، کە بەبێ ڕێگەپێدانی گۆڕینی دەسەڵات (کۆنترۆڵ) هیچ بژاردەیەکی تریان نیە، تەنها هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی فرۆشتنەکە نەبێت.


پاشان بۆ خراپترکردنی کێشەکان، لە ڕێکەوتی ٣ی ئەیلولی ٢٠١٩ یەک ڕۆژ دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی فرۆشتن و کڕینەکەی دایناستی. کۆمپانیای وێسترن زاگرۆسی کەنەدی، یەکێک لە هاوبەشەکانی ڕیپسۆڵ لە بلۆکی تۆپخانە و کوردەمیر. نووسراویان پێشکەش بە حوکمەتی هەرێمی کوردستان کرد، ڕایانگەیاند کە پشکەکانی کۆمپانیای ڕیپسۆلیان کڕیوە، لە بلۆکی کوردەمیر لە ڕێکەوتی ٣ی ئەیلولی ٢٠١٩ ( یەک ڕۆژ پاش هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی فرۆشتن و کڕینەکەی دایناستی لە لایەن ڕیپسۆڵەوە.) ئەم پشکانە هەمان ئەو پشکانە بوون کە کۆمپانیای دایناستی پێتڕۆڵییەم قایل ببوو بە كڕینیان.

هەروەها کڕینی پشکەکان لەلایەن کۆمپانیا کەنەدییەکەوە، پەسەند کرا لەلایەن حوکمەتی هەرێم و مەسرور بەرزانییەوە بە بێ کێشە و دەستبەجێ. بۆیە فەزڵی کۆمپانیایەکی بیانی درا بەسەر کۆمپانیایەکی کوردی عێڕاقی بۆ کڕینی بلۆکێکی نەوت و غاز.


بۆ داواکردنی دادپەرواری، لە ڕێکەوتی ١٤ی ئابی ٢١٩ کۆمپانیای دایناستی پێتڕۆڵییەم هیچ بژاردەیەکی نەبوو، جگە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی دژی دکتۆر ئاشتی و حوکمەتی هەرێمی کوردستان. دادگاییەکە لە دادگای باڵای دادی بەڕیتانیاوە دەستپێکرا وەک هەموو گرێبەستەکانی نەوت و غازی حوکمەتی هەرێمی کوردستان.


لە دادای باڵای دادی بەڕیتانیا، کۆمپانیای دایناستی پەترۆڵییەم زیانەکانی ڕاگەیاند، کە دەخەمڵێنرێت بە ٦٨٢.١ ملیار دۆلار (یەک ملیار و شەش سەد و هەشتاو دوو ملیۆن دۆلار) بۆ:
زیانەکانی پیلانگێڕان بۆ پێکانی دایناستی بە ڕێگەی نایاسایی.
زیانەکانی دەستێوەردانی نایاسایی و بە مەبەست بۆ پێکانی دایناستی.
زیانەکانی ترساندن و تۆقاندنی نایاسایی.
زیانەکانی قایل بوون بۆ شکاندن و پێشێلکردنی گرێبەست.
سود لە ژێر بڕگەی (٣٥ ئەی) یاسای دادگا باڵاکان.


تێچووەکان
لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦وە کۆمپانیای دایناستی بۆ تەواو کردنی ڕێکارەکانی كڕینی تۆپخانە و کوردەمیر و دەستەبەرکردنی مافە یاساییەکانی، ملیۆنان دۆلاری ئەمەریکی خەرجکردووە لە کارکردن و تێچووە یاساییەکانی. ئەو پارە دەبوایە لە پەرەپێدانی کێڵگە غازییەکانی بلۆکی تۆپخانە و کوردەمیر، خوڵقاننی هەلی کار بۆ خەڵکی خۆماڵی و دابینکردنی پێداویستییەکانی وزە بۆ خەڵکی عێڕاق خەرجبکرایە.

،،

کۆمپانیای دایناستی پێترۆڵییەم تەنها کۆمپانیای کوردی نەبوو بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ دا بکرێت لەلایەن دکتۆر ئاشتی هەورامییەوە. بەڵکو چەندین ڕاپۆرتی دکتۆر هەورامی هەیە، کە بە کۆمپانیا بیانییەکانی بواری نەوت و غاز دەڵێت هەرگیز ڕێگە بە کۆمپانیا کوردییەکانی هەمان بوار نادات ببن بە خاوەنی هیچ کێڵگەیەکی نەوت و غاز.


بەڵام ئەم سەپاندنە نایاساییەی دکتۆر ئاشتی بە ڕوونی بەسەر کۆمپانیا خۆماڵییەکانی بواری نەوت و غازدا نەچەسپاوە، بە تایبەتی ئەو کۆمپانیانەی کە گرێدراو یان خاوەنداری دەکرێن لەلایەن بنەماڵەی بەرزانییەوە.


ئەزموونی کۆمپانیای دایناستی پێتڕۆڵییەم لەسەر دەستی دکتۆر ئاشتی هەورامی و حوکمەتی هەرێمی کوردستان، نەیتوانی زیاتر بێت لەگەڵ ئەو ئەزموونەی کۆمپانیای کار گروپ، کە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی پێ بەخشراوە و دەستی بەسەردا گیراوە لەلایەن حوکمەتی هەرێمی کوردستانەوە. ئەویش کێڵگەی خورمەڵەیە، زیاتر لە ١١٠،٠٠٠ بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنێت. هەروەها کاتێک حوکمەتی هەرێمی کوردستان دەستی بەسەر کێڵگەی خورمەڵەدا گرت، هیچ شەفافیەتێک و ڕوونییەک نەبوو لە خەڵاتکردنی گرێبەستەکە بە کار گروپ و داوا لە هیچ کۆمپانیایەکی تری بیانی و ناوخۆی نەکرابوو بۆ ئەو گرێبەستە تەندەر پڕ بکەنەوە. ئەوە بوو لەلایەن حوکمەتی هەرێمی کوردستان و دکتۆر هەورامییەوە بە تەنها درا بە کۆمپانیای گروپی کۆمپانیاکانی کار.


ئەوە ڕاستییەکە، کە بەگوێرەی دەستوری عێڕاق، حوکمەتی هەرێمی کوردستان نابێت هەر لەسەرەتاوە کۆنترۆڵی هەبێت بەسەر کێڵگەی خورمەڵەدا، وەک ئەوەی کێڵگەکە لە پێش ساڵی ٢٠٠٥ ەوە بەرهەم هێنراوە، کاتێک دەستووری عێڕاق پەسەند کرا. لە مانگی ئایاری ٢٠١٩ کۆمپانیای نەوتی باکور لە عێڕاق داوای یاسایی لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک تۆمارکرد بۆ ئەوەی کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لەکار وەرگرێتەوە، کە پێشتر تا ساڵی ٢٠٠٨ کاری تێدا دەکرد، پێش ئەوەی لەلایەن حوکمەتی هەرێمی کوردستان دەست بەسەر ئەو کێڵگەیە بگیرێت.


نەک تەنها کێڵگەی خورمەڵە " بە دیاری " درا بە کار گروپ، بەڵکو حوکمەتی هەرێمی کوردستان پارەی بۆ پلانی پەرەپێدانیان بە زیادەوە دابین کرد بە گوژمەی ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی.


کار گروپ جگە لەوەی حوکمەتی هەرێمی کوردستان خەرجی گەشەپێدانی کێڵگەکەیان بۆ تەرخان کردوە، هەروەها پارە بۆ فرۆشتنی نەوتی خاوی خورمەڵە بۆ حوکمەتی هەرێم وەردەگرێت. لەگەڵ ئەوەشدا دواتر حوکمەتی هەرێمی کوردستان نەوتەخاوەکە بە کارگروپ دەداتەوە بۆ پاڵاوتن. کار گروپ دواتر نزیکەی ٢١ دۆلاری ئەمەریکی وەردەگرێت بۆ پاڵاوتنی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو بۆ حوکمەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاستیدا نەک تەنها پارەی پرۆسەکانی پێدەگات، بەڵکو ڕاستەوخۆ بەرهەمەکان بە خەڵک یان حوکمەت دەفرۆشن.


کار گروپ بەڵێندەری سەرەکی بوو بۆ بنیادنانی بۆڕی ناردنە دەرەوەی نەوتی حوکمەتی هەرێمی کوردستان، لە خورمەڵەوە بۆ تورکیا. حوکمەتی هەرێمی کوردستان بە تەواوی پارەی بنیادنانی بۆڕییەکەی دا، بەڵام کاتێک تەواو بوو خاوەندارییەکەی ڕادەستی کار گروپ کرد بە خۆڕایی.
لە ئەنجامدا، ئێستا کار گروپ تێکڕای کرێی ساڵانە وەردەگرێت بۆ ئەو بۆڕی گواستنەوەی نەوتە، لە حوکمەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی. ئەم داهاتە دەبێت بدرێتە وەزارەتی دارایی حوکمەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێدانی مووچەی خۆرانی مەدەنی، لەبری ئەوە دەچێتە گیرفانی خاوەنەکانی کار گروپ، بنەماڵەی بەرزانی.

تەنها مانگی ڕابردوو، کۆمپانیای نەوت و غازی زێگ، کە لە دوورگەکانی ڤێرگینی بەڕیتانی تۆمار کراوە، هەروەها بەوەش ناسراوە، کە سیروان بارزانی خاوەنداری دەکات. پشکەکانی کۆمپانیای ئۆڕێکس پێتڕۆڵییەمی کەنەدی بە تەنها ١٧ ملیۆن دۆلار کڕی. کۆمپانیای ئۆڕێکس کارپێکەری بلۆکی نەوتی هەولێرە، بلۆکەکەی دەکەوێتە دەرەوەی شاری هەولێر و ١١ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرهەمدەهێنێت. ئەم مامەڵەیە هاوشێوەی مامەڵەی گۆڕینی دەسەڵات (کۆنترۆڵ)ەکەی کۆمپانیای دایناستی پێتڕۆڵییەم کە بۆ کڕینی بلۆکەکانی کۆمپانیای ڕیپسۆڵ کردی. کەچی هێشتا ئەو ڕادەستکردنەی ئەو بلۆکەی هەولێر نەوەستێنراوە و کێشەی بۆ دروستنەکراوە لەلایەن حوکمەتی هەرێمی کوردستان.


ئەوەی بە تەواوی زانراوە، گروپی کۆمپانیاکانی کار بەزۆری لەلایەن بنەماڵەی بەرزانییەوە خاوەنداری دەکرێت. هەروەها خەڵاتی ئەو گرێبەستە پڕ داهاتانە بەخشرایە کار گروپ، چونکە دوو کەسی هەولێر خاوەنی لە سەدا ٩٣ی کۆمپانیاکەن و خێزانی شێخ باز-یش لە سەدا ٧. چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە سەرۆکی جێبەجێکاری کار گروپ باز کەریم، وەک وەزیری داهاتووی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان حوکمەتی هەرێمی کوردستان دیاری بکرێت و ڕاوێژکاری متمانە پێکراوی سەرۆکی حوکمەت مەسرور بارزانی بێت.


ڕاپۆرتە فەرمییەکانی وردبینی (دیلۆیت) لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت و غازی کوردستان، ئەوە نیشان دەدات، کە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە کۆمپانیا بیانیەکانی نەوت ٧ ملیار دۆلاریان داوە بە حوکمەتی هەرێمی کوردستان وەکو خەرجی، واژۆکردن و پێدانی پاداشتەکانی توانایی بۆ مافی هاوبەشیکردنی گرێبەستەکان. ئەم پارە تەرخانکراوانە بۆ هیچ پرۆژەیەکی ناوخۆیی و خەڵکی هەرێمی کوردستان خەرج نەکراوە، بەڵکو پارەکان گواتراوەتەوە بۆ سەر حسابی چەند کەسێک.


لە ڕۆژانی سەرەتای گرێبەستەکانی هاوبەشی بەرهەمهێنان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەژماری بانکی لەگەڵ (‌HSBC) لە بەڕیتانیا بۆ وەرگرتنی دەرماڵە و پارەی کۆمپانیا بیانیەکانی نەوت دادەمەزرێنێت. ئەم هەژمارە بانکیانە لەژێر کۆنتڕۆڵی ڕاستەوخۆی دکتۆر ئاشتی هەورامیدا بوون. کاتێک بەم هەژمارە بانکیانە زانروە، داخراون، بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت بە ئاسانی شوێنی ئەو پارە هەڵگرێت یان بزانێت کە بۆی دەنێردرێت.


هەروەها لە زۆربەی گرێبەستەکانی هاوبەشی بەرهەمهێنان،حوکمەتی هەرێمی کوردستان خاوەنداری ٢٠ لە سەدی قازانج دەکات. هەرچۆنێک بێت، بە گوێرەی یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان ، ئەمە دەبێت لەلایەن (کۆمپانیای نەتەوەی نەوتی کوردە)وە خاوەنداری بکرێت. ئەم کۆمپانیا نەتەوەییە هیچ کات و هەرگیز دانەمەزراوە. ئەوەش ڕوونە، کە زۆر جار ئەو لە لە سەدا٢٠ی حوکمەتی هەرێمی کوردستان لە گرێبەستە هاوبەشەکاندا دەستی دەکەوێت لەلایەن بنەماڵەی بەرزانییەوە خاوەندارێتی دەکرێت، لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی پەناگەیی باج و وەهمییەکانەوە، کە دکتۆر ئاشتی هەورامی دروستی کردوون.


خاوەندارێتی کردنی پشکەکان لەگەڵ ئەو کۆمپانیانەی کە گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنانیان هەیە، لەلایەن بنەماڵەی بەرزانی و دکتۆر ئاشتی هەورامییەوە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانێکی زۆر.


باش دەزانرێت، کە لە ساڵی ٢٠٠٩ لە نەرویج و بەڕیتانیا دۆسێیەکی یاسایی هەبوو، دکتۆر ئاشتی هەورامی لە هەندێک پشکی ناڕووندا تێوەگلابوو، لە مامەڵە کردن بە پشکەکانی کۆمپانیای DNO ئەنتەرناشناڵی نەرویجی، کە فرۆشرا بوو بە کۆمپانیای جینێڵ ئینێرجی بەڕیتانی.


ئەندامێکی پەرلەمانی بەڕیتانیا نەدیم زەهاوی، پێشتر بەڕێوەبەری کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن بوو لە کوردستان، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٥ تا مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. پشکی بە بەهای زیاتر لە ٢ ملیۆن دۆلار بوە، هەروەها زیاتر لە ١.٥ ملیۆن دۆلاری پێدراوە لە مووچە و بەخشش بۆ کارکردنی بەشێوەی پارت تایم. زەهاوی زۆر بەباشی پەیوەستە بە بارزانی و ڕێکخستنی ژمارەیەک گەشتی سیاسەتمەدارانی بەڕیتانیا بۆ کوردستان، لەوانە سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن. سایتی (Intelligence Online) ی ڕۆڵی نەدیم زەهاوی بە "ڕاوێژکار بۆ دەستڕاگەیشتن بە خێڵی بەرزانی" ناوزەد دەکات. هەروەها ناسراوبوو بۆ گەیشتن بە ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حوکمەتی هەرێمی کوردستان.


شیکاری ڕاپۆرتە فەرمییەکانی وردبینی دیلۆیت لە سەر بەرهەمهێنانی نەوت و غازی کوردستان، کە سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٧ەوە دەستی پێکردوە. ئەوە دەردەخات کە جیاوازی و ناڕەواییەک هەیە، کە لە ڕۆژێکدا لانیکەم ١٠٠،٠٠٠ بەرمیل نەوت بەشێوەیەکی دروست نەژمێردراوە. ئەم بەرهەمە بە پشتگیری پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بەرزانی بەشێوەیەکی نایاسایی هەناردەی تورکیا کراوە و داهاتەکەشی بە‌‌‌هیچ شێوەیەک نەگەشتۆتە دەست وەزارەتی دارایی حوکمەتی هەرێمی کوردستان. ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت ئەوەش دەخەنە ڕوو، لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ حوکمەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی نەوتی فرۆشتوە، بە نرخێک کە زۆر زۆر کەمتربوە لە نرخە نێودەوڵەتییەکان. ئەمەش زیانی ١٣ ملیار دۆلاری داوە لە حوکمەتی هەرێمی کوردستان. ئەگەر ئەو نەوتە خاوە بەشێوەیەکی یاسایی لە ڕێگەی سۆمۆ((SOMO وە بفرۆشرایە، گومان نەدەکرا، کە نرخی نێودەوڵەتی زۆر زۆر باشتر دەستەبەر دەکرا بۆ هاوڵاتیانی عێڕاق، کە نەوت و غاز هی خۆیانە.

،،

لەبری ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان یان کۆمپانیای سۆمۆ فرۆشتنی نەوتەکە بگرێتە ئەستۆ، لە مانگی ئایاری ٢٠١٤ەوە بازرگانی ئەم بەرهەمەی حوکمەتی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی کۆمپانیایەکدایە، کە لەلایەن دەڵاڵی نەوتی پاکستانی مورتەزا لاخانییەوە خاوەنداری دەکرێت، کە پەیوندییەکی زۆر باشی لەگەڵ دکتۆر ئاشتی هەورامیدا هەیە. فایلەکانی دادگای ئەمەریکا ئەوە نیشاندەدات، کە کۆمپانیاکەی لاخانی بەلانی کەم ٦ ملیار دۆلاری لە ڕێگەی هەژمارەکانەوە لە بانکی (BankMED) ی لوبنان پێگەشتووە.


هەر وەک بەم دواییانەی ٢٠٢٠ هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە، کە حوکمەتی هەرێمی کوردستان توانای پێدانی پارەی کۆمپانیاکانی نەوتی نییە لە کوردستاندا، لەبەر ئەوەی زیاتر لە ١ ملیار دۆلاری گیری خواردووە لە بانکی مێدی لوبنان. ئەوەش لەوپەڕی گومانەوە وادەردەکەوێت، کە ئەو هەژمارە دەستیبەسەردا گیرا بێت لەلایەن مورتەزا لاخانی و دکتۆر ئاشتی هەورامییەوە.


بەڵگەکان زۆر بەسەر ئەوەوەن، کە بنەماڵەی بەرزانی بە هاوکاری دکتۆر ئاشتی هەورامی، لانیکەم لە ١٥ساڵی ڕابردوودا بە ملیارەها دۆلاری ئەمەریکی، لە داهاتی نەوتی کوردستان دەدزن. سکاڵاکەی کۆمپانیای دایناستی پێتڕۆڵییەم تیشک دەخاتەسەر ڕاستییەکان، کە حوکمەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی سەیر دوور ڕۆشتوە، تەنانەت بە ئەنقەست یاسا کوردی، عێڕاقی و ئینگلیزیەکان دەشکێنێت و پێشێل دەکات، بۆ ڕێگریکردن لە کۆمپانیایەکی نەوتی ناوخۆیی کە سەربە بنەماڵەی بەرزانی نیە لە دەستەبەرکردنی مافەکانی بۆ گرێبەستیکی هاوبەشی بەرهەمهێنان. لە بەرئەوەی ئەم گرێبەستەی کۆمپانیای دایناستی هەژمارە بانکییە نایاساییەکان و فرۆشتنی نەوتی خاوی کورد شەفاف و ئاشکرا کردووە. کۆمپانیاگەلێکی زۆری بیانی نەوت و بازرگانی، کە کاردەکەن لەگەڵ حوکمەتی هەرێمی کوردستاندا تێوەدەگلێنرێن لەم چالاکییە نایاسایانەدا. لە ناویاندا کۆمپانیای ڤایتۆل، کۆمپانیای گلێنکۆر، دی ئێن ئۆی نەرویجی، گۆڵف کیستۆن پێتڕۆڵییەم، ڕووس نێفت، گازپرۆم نێفت، جینێڵ ئینێرجی و کۆمپانیای نەوتی تورکیا.


ئەو سکاڵایەی کە کۆمپانیای دایناستی پێتڕۆڵییەم دژی حوکمەتی هەرێمی کوردستان و دکتۆر ئاشتی هەورامی ئەنجامیدا بەردەوام دەبێت، بە دانیشتنی ٣ ڕۆژەی سەلماندن لە شاری لەندەن، لە ڕۆژی ٨ بۆ ١٠ی شوباتی ٢٠٢١.

سەرچاوەکان:
سایت و پەڕاوە جیهانییەکان.