شكاندنی لوتی ئەردۆغان

شكاندنی لوتی ئەردۆغان

407 خوێندراوەتەوە

هيمن سعيد

دوێنێ شەو لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، ئەردۆغان زۆر سوپاسی ئەنگێلا مێركلی راوێژكاری ئەڵمانیای كرد بۆ ناوەندگیری لە نێوان توركیا و یۆنان لەدەریای سپی ناوەڕاست.


پاشتر ئەمینداری گشتی ناتۆ دەسپێشخەریەكی راگەیاند بۆ گفتوگۆكردنی یونان و توركیا بۆ كەمكردنەوی گرژیەكانیان لە دەریای سپی ناوەڕاست.
بەلام هەر یەكسەر یۆنان رەتیكردەوە بچێتە گفتوگۆوە لەگەڵ توركیا بەبێ مەرجی پێشوەخەتە(كە دەبێت توركیا سەرجەم كەشتیەكانی بكشێنێتەوە لەناوچەی دەریایی جێناكۆكی نێوانیان لەدەریای سپی ناوەڕاست.


چاوش ئۆغلۆ وتی "رازی بووین بە داواكەی جۆزیف بۆریل بۆ چاوپیكەوتن لەگەڵ یونان بەبی مەرجی پێشوەختە بەلام یۆنان ئەوەشی رەتكردەوە.
داود ئۆغلۆش هێرشیكردە سەر سیاسەتی ئەردۆغان لە دەریای سپی ناوەراست بە بەموجازەفەكردن و مەترسی بەریەككەوتن ناویبرد.