پێش ۱۱ی سێپتەمبەر ئوسامە بن لاندن چووبوویە ئەمەریکا؟

پێش ۱۱ی سێپتەمبەر ئوسامە بن لاندن چووبوویە ئەمەریکا؟

549 خوێندراوەتەوە

یانزەی سێپتەمبەر ئەو ڕۆژەی لە یادگای ھاوڵاتیانی ئەمریکیدا ڕۆژێکی تاڵ و لەبیرنەکراوە بۆ ھەمیشە و ڕۆژێکی ڕەشە لە مێژووی ئەو وڵاتە، تێیدا لەلایەن چەن کەسێکەوە ئاراستەی چەند فڕۆکەیەک گۆڕا بەرەو تاوەری گەورەی بارزگانی ئەمریکا و بینای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پنتاگۆن و لەو پەلامارەدە نزیکەی سێ ھەزارکەس گیانیانلەدەستدا، ڕووداوەکە بووە جێگەی مشتومڕێکی گەورە لەئەمریکا و تەنانەت جیھانیشدا و تائێستاش ڕووداوەکە بەتەواوی ئاشکرا نەکراوەو چەندین دیوی شاراوەی ھەیە.

ڕۆژی ١١سێپتەمبەر چی ڕوویدا

بە پێی بەیاننامەی فەڕمی حکومەتی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١، نۆزدە کەس کە پەیوەندییان بە ڕێکخراوی ئەلقاعیدەوە ھەیە، ھەستان بە جێبەجێکردنی ھێرشەکان بە فڕۆکەی مەدەنی ڕفێنراو، و جێبەجێکەرانی پلانەکە دابەشبوون بۆ چوار بەش ھەر یەکێک لەو کۆمەڵانە کەسێکی تێدابوو کە وانەی وەرگرتووە لە پەیمانگای فرینی ھەوایی ئەمریکییداو ھێرشەکە کراوە لە ڕێگەی فڕاندنی فڕۆکەی مەدەنی بازرگانییەوە و پاشان ئاڕاستە کراون بە ئامانجی دیاریکراو.

،،

یەکەم ھێرشیان دەورووبەری ٨:٤٦ی بەیانی بە کاتی نیویۆرک ئەنجامدرا، کە یەکێک لە فڕۆکەکان خۆی کێشا بە تاوەری باکووری ناوەندی بازرگانی جیھانی، چەند خولەکێک دواتر، و لە دەورووبەری ٩:٠٣، فڕۆکەی دووەم خۆی کێشا بە تاوەری باشووری، و دوای زیاتر لە نیوسەعات، فڕۆکەی سێیەم خۆی کێشا بە بینای پنتاگۆندا، و فڕۆکەی چوارەم پێش ئەوەی بکاتە ئامانجەکەی شکا.


لە ئەنجامی ئەمەشدا 2973 کەس بونە قوربانی و 24 کەسیش بێ سەروشوێن بون لەگەڵ ھەزاران بریندار و توش بوو بە نەخۆشی لە کاتی ھەڵمژینی دوکەڵی ئاگر و دوکەڵی ژەھراوی تەقینەوەکان.


١١سێپتەمبەر لەجیھاندا چەندین ڕای جیاواز و گومانی بەدوای خۆیدا ھێناو زۆرێک پێیانوایە ئەم کردوەیە پیلان بووە و تەنانەت ئەمریکا خۆشی لەناو پلانەکەدابووە، پاش ئەمە چەند ڕایەک دەرکەوت کە ئاماژە بون بۆ بونی پیلانگێری بۆ سەر گەلی ئەمریکا لە لایەن دروستکەران و جێبەجێکارانی بریارەکان، له‌ ناویاندا خودی ئه‌مریكا خۆی، ئەم بیرو ڕایانەش ڕوبەڕوی چەند پەرچەکردارێکی بەھێز و لاواز بونەوە ، بەڵام دەرکەوتنی ڕاپۆرتێک یارمەتی دەربوون بۆ بەھێز بونی بیردۆزی پیلانگێڕی.

ئه‌مه‌ش هه‌ندێ له‌و ڕاستیانه‌یە:

_ لە ٦سێپتەمبەری ٢٠٠١، دا ھەموو ئەو سەگانەی کە ڕاھێنراوبون بۆ ئاشکرا کردنی بونی ھەر تەقینەوەیەک لە تاوەرەکاندا کێشرانەوە ، وە کرادری پاراستنی توندو تۆڵ لەلایەن پیاوانی پۆلیسەوە وەستێنرا سەرەڕای بونی ئاگادار کردنەوەی دوبارە لە بارەی ئاسایشی شوێنەکە.

_ لە ٢٤ ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2000 دا پنتاگۆن دەستی کرد بە ئەنجامدانی راھێنانێکی زەبەلاح لە ژێر ناوی ماسکاڵ ، لە ناو راھێنانەکاندا راھێنان بۆ پێدا کشانی فڕۆکەی بۆینگ 757 بە بینای پنتاگۆندا بونی ھەبوو.

_ لە ١ی جونی 2001 دا چەند ڕێنماییەکی نوێ بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دەرکرا لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپاوە ، کە تێیدا قەدەغەی کرد لە ھەر بەڕێوەبەرایەتیەک و ھێزی سەربازی کە ڕاستەوخۆ چوونه‌ ژووره‌وه‌ بکەن لە حاڵەتی دیار نەمانی فڕۆکە ، پێش ئەوەی داوا پێشکەشی وەزیری بەرگری بکەن وە بڕیاری کۆتای سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لەو حاڵەتانە لەلای ئەو دەردەکرێت.


_ لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا بەردەوام ڕەتی ئەوە دەداتەوە بەڵام دەزگای ھەواڵگری فەرەنسا ئاماژەی بەوە داوە کە ئوسامە بن لادن لە ٤ ی جونی ٢٠٠١سەردانی نەخۆشخانەی ئەمریکی کردووە لە دووبەی ، وە یەکێک لە کارمەندانی دەستگای ھەواڵگری ناوەندیش سەردانی ھەمان نەخۆشخانەی کردووەو پاش ئەوە راستەوخۆ بانگ کراوەتەوە بۆ واشنتن.


_ لە ١٠ ی سێبته‌مبه‌ر دا زۆرێک لە بەرپرسەکان لە بینای پنتاگۆن ھەستان بە ھەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانیەکانیان بە شآوەیەکی کتوپڕ بۆ ڕۆژی ١١ی سێپتەمبەر .
_ لە ١٠ ی سێپتەمبەردا پەیوەندییەکی تەله‌فونی کرا بە ویلی براون پارێزگاری سانفرانسیسکۆ ، کە ئامۆژگاری کربوو گەشتە ئاسمانیەکی بۆ ڕۆژی دواتر ھەڵ بوەشێنێتەوە و گەشت نەکات بۆ نیویۆرک بۆ کۆبونەوەیەک کە بڕیار بووە لە ١١ی مانگدا ببەسترێت ، دواتر دەرکەوتووە پەیوەندییەکە لە نوسینگەی کۆندالیزا ڕایسەوە بووە.


_ ھیچ پارچەیەکی گەورەی ئەو فڕۆکەی کە کێشابووی بە بینای پنتاگۆندا دیار نەمابوو وەک کلکەی و باڵەکانی . بە پێی بەیانی فه‌رمی حکومەت فڕۆکەکە بەھۆی بەرزی پلەی گەرمی ئاگرەکەوە تواوەتەوە ، سەرەڕای توانەوەی فڕۆکەکە لە ئاگرەکەدا توانراوە ١٨٤ کەس بناسرێتەوە لە کۆی ١٨٩کەس کە کوژرابون ، تێیدا ٦٤ کەسیان لە ناو ئەو فڕۆکەیەدا بون کە بووەتە ھەڵم ؟!. لەگەڵ ئەوەی بزوێنەری ئەو فڕۆکەیەی بووە ھەڵم کێشیان نزیکەی ١٢ تەنە کە لە تیتانیۆم پێک ھاتون وە پلەی توانەوەیان زۆرزۆر به‌رزه‌...!
_ سێ پارچەی بچووک پیشاندراوە گوایە ئەمە پاشماوەی فڕۆکەکەیە بەڵام بە ھیچ شێوەیەک پارچەکان لەگەڵ پارچەی پێک ھێنەری فڕۆکەی بۆینگ ٧٥٧ یەکیان نەگرتووەتەوە...ئه‌ی كامێراكان بۆ هیچیان لێ نه‌هاتووه‌..؟

_ ڕزگار بووەکان باسیان لە ڕودانی تەقینەوە دەکرد کە لە ناو تاوه‌ره‌كاندا ڕویان دەدا ، بەڵام لە لێکۆڵینەوەکاندا ئەوە پشت گوێ خرابوو.
_ ڕووخانی تاوەری باشوریان تەنھا ١٠ چرکەی خایاندووە ، کە ئەمەش کاتی پێویستە بۆ کەوتنی ئازاد لە سەرەوەی تاوەرەکە ، بەبێ ھیچ لەمپەر و بەرگریەک. واتە بەشی سەرەوەی تاوەرەکە بکەوێتە خوارەوە نەوەک بکەوێت بەسەر بەشەکانی تری خوارەوەی تاوەرەکە .
_ دەنگی تەقینەوە لە تاوەرەکانی بەرانبەر ئەو دوو تاوەرەوە تۆمار کراوە..
_ پیاوانی ئاگر کوژێنەوە توانیبویان بگەنە نھۆمی ٧٨ و ئاگری ئەو نھۆمە بکوژێننەوە ، لەگەڵ ئەوەی کە ئەم نھۆمە فڕۆکەکەی بەر کەوتووە ، وە دەبوایا بەھۆی گەرمی تەقینەوەکەوە بتاوایاتەوە. دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ڕێگریان کرد لە بڵاوبونەوەی ئەو تۆمارە دەنگییە ، بەلام دواتر دزەی کردبوو وە گەشتبووە لای ڕۆژنامەنووسان.
_ زۆربەی پیاوانی ئاگر کوژێنەوە ئەوەی کە دیبویان بە کرداری تەقاندنەوەی دوو بورجەکەیان دەزانی .
_ چەند بەڵگەیەک دەستکەوتبوو کە ئاماژەی بە ڕودانی تەقینەوە کردووە لە ژێر زەوی ھەردوو تاوەرەکەدا چەند ساتێک پێش داڕمانیان. ئەمەش لەلایەن ڕوانگەی زانکۆی کۆلۆمبیاوە تۆمار کرابوو .

ڕووسیا لەبارەی ڕووداوەکە چی بە بەرپرسانی ئەمریکا ڕاگەیاندبوو؟

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی "جۆرج بی بی کە سیاسەتمەدار و نوسەرێکە پێشتر لە دەزگای هەواڵگیری CIA کاری کردووە دەڵێت: ڤیلادمێر پوتین بە تەلەفوون قسەی لەگەڵ ٤٣ هەمین سەرۆکی ئەمریکا کرد کە جۆرج دەبلیوبۆش بوو پێی وتووە هێرشی گەورەی تیرۆرستی دەکرێتە سەر ئەمریکا".
بە وتەی ئەو ئەندامەی پێشووتری CIA دەزگای هەواڵگری ڕوسیا پێش هێرشەکەی ١١ی سێپتەمبەر زانیاری هێرشێکی قورسی بۆسەر ڕووسیا داوە، کە پەیوەست بە ڕووداوەکانی ئەفغانستان هێرش دەکرێتە سەر ئەمریکا.


ئەوەشی ئاشکراکردووە دوای ڕووداوەکەش پوتین یەکەمین سەرۆکی جیهان بووە کە سەرخۆشی لە ئەمریکا کردووە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ١١ی سێپتەمبەر.
ڤیلادیمێر پوتین لە ساڵی ٢٠١٧شدا لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرایکردبوو کە باوەڕناکات ئەمریکا ١١ی سێپتەمبەری وەک سیناریۆ بەکارهێنابێت یان خۆی دەستی تێدابێت.


لەدوای ڕووداوەکەی ساڵی ٢٠٠١ کەوە کە دوو تاوەری بازرگانی ئەمریکا لەڕێگای دوو فڕۆکەوە تەقێندرایەوە پوتین ڕایگەیاند، هەست بە تاوان دەکات کە دەزگا هەواڵگیرییەکانی ئەمریکا و ڕووسیا نەیانتوانی ڕێگری لەو هێرشە گەورەیە بکەن.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس