عەبدولڕەحمان بەدەوی
وەرگێڕانی: عومەر عەلی غەفوور
ئيلحاد Athéisime, Atheism
وشه‌ى ئيلحاد له زمانه ئهوروپيیهكاندا له زمانى يۆنانى وهرگيراوهو له دوو بڕگه پێك دێت: = رەتكردنەوە، نەرێ +... = خودا. واتە ماناكه‌ى ده‌كاته: رەتكردنەوەی خودا. به‌ڵام له زمانی عه‌ره‌بيدا وشه‌ى (ألحد عن) به‌واتاى: "لايدا له" دێت. لێره‌وه هيچ دەقاودەقبوونێكی ورد له‌نێو وشه ئه‌وروپييه‌كه و وشه عهرهبيیهكهدا نيیه. له‌م شيكردنهوهيهى ئێره‌دا ئێمه ته‌نها باسى ديلالهتى وشه ئه‌وروپييه‌كه ده‌كه‌ين.
به‌ڵام ئه‌م واتايه‌ى وشه ئه‌وروپييه‌كه چه‌ند مه‌به‌ستێكى تێدايه و ده‌چنه ژێر چه‌ند جياكارييه‌ك:
يه‌كه‌م، جياكارييه‌ك هه‌يه له‌نێوان ئيلحادى كردارى و ئيلحادى تيۆريدا. يه‌كه‌م هه‌ڵوێستى ئه‌و كەسه‌يه به‌و جۆره ره‌فتار ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ى هيچ خودایەك نه‌بێت، دان به‌بوونى خودايهكدا ده‌نێت به‌ڵام له هه‌ڵسوكه‌وتى له ژياندا ئينكارى خودا ده‌كات. هه‌رچى ئيلحادى تيۆريی ره‌هايه دان به بوونى خودا و بوونى هيچ بابه‌تێكى ئيلاهيدا نانێت. ئه‌ميش لاى خۆيه‌وه دابه‌ش ده‌بێت بۆ: نه‌رێنى و ئه‌رێنى. نه‌رێنى: ئه‌وه‌يه ئينكاريی بوونى خودا و بابه‌ته ئيلاهييهكان ده‌كات، جا چ له نهناسينى خوداوه بێت (وه‌ك ئه‌و مرۆڤە كێوییانەی جان جاك رۆسۆ باسیان ده‌كات)، يان له گوێ به‌خودا نه‌دانه‌وه (وه‌ك هه‌ڵوێستى هايدگه‌ر و بيندتۆ و كرۆچه). هه‌ڵوێستى ئهرێنيش: ئه‌وه‌يه له‌به‌ر هه‌ندێ هۆ كه دهيانكاته پاساو ئينكاريی بوونى خودا ده‌كات (وه‌ك هه‌ڵوێستى ماتريالستهكانی وەك ئهبيقۆر/ئەپیكۆرس و لامێترى و فيورباخ و كارڵ ماركس، يان نيچه و شتێرنه‌ر).
هەروەها ئيلحادى تيۆريی رێژه‌يی هه‌يه، كه دان به بوونى خودادا نانێت به‌ڵام دان به بوونى هه‌ندێ بابه‌تى ئيلاهيدا ده‌نێت، ئەمیش زياتر لە هه‌ڵوێستى رێبازى وه‌زعى (پۆزەتیڤیزم) + هه‌ڵويستى سپينوزا له هه‌ندێ تەئویلدا + هه‌ڵوێستى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕيان به بوونيهكى (وحدة الوجود) هه‌يه + رێبازى خوداداران (المؤلهة) déisters كه له‌سه‌ر لێوارى نێوان ئيلحاد و باوەڕ به‌بوونى خودادان، خۆی دەنوێنێت.

يه‌كه‌مين شيكردنهوه بۆ ماناى ئيلحاد له وتارى ده‌يه‌مى كتێبی "نامووسەكان"ى ئه‌فلاتووندا ده‌بينين، كه باسى سێ شێوه‌ى ئيلحاد ده‌كات:
١- يه‌كه‌م ئينكاريكردنى بوونی خودا.
٢- باوه‌ڕ به بوونى خودا له‌گه‌ل ئينكاريكردنى بایەخدانی خودا به كاروبارى مرۆڤايه‌تى.
٣- باوه‌ڕ به‌وه‌ى دەكرێت ره‌زامه‌ندى خودا له‌ڕێى قوربانى و نزاكردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنرێت.
شێوه‌ى يه‌كه‌م ئه‌وه‌يه لاى فه‌يله‌سوفانى ماترياليستى پيش سوكرات ده‌يبينين، كه ئاو يان هه‌وا يان خاك يان ئاگريان به بنه‌ماى شته‌كان داده‌نا . ئه‌فلاتوون بەرسڤیان ده‌داته‌وه به روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى نه‌فس پێش سرووشت ده‌كه‌وێت.
ئه‌فلاتوون شێوه‌ی دووه‌مى ئيلحاد بەو شێوەیە راڤه ده‌كات كە هاوتاى ئه‌وه‌يه بوترێت خودا دەستەپاچە و ته‌مه‌ڵه و گوێ به ته‌واوكردنى ئه‌و كاره نادات كه ده‌ستى پێكردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ى پێگه‌ى له مرۆڤ كه‌متر بێت كه هه‌ميشه هەوڵ دەدات كاره‌كه‌ى ته‌واو بكات و بهورديش بيكات.
ئه‌فلاتوون شێوه‌ى سێيه‌مى ئيلحاد رەت دەكاتەوە له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ڵگرانى ئەو جۆرە ئیلحادە ئولوهيیهت ده‌كه‌نه شتێكى هاوشێوه‌ى سه‌گ كه ده‌كرێت له‌ڕێى پێدانى خواردنه‌وه رازى بكرێت، يان قازى و فه‌رمانبه‌ره بهرتيلخۆرهكان كه ده‌كرێت له‌ڕێى به‌رتيل و دياريهوه ويژدانيان و هه‌ستكردنيان به‌عه‌داله‌ت خراپ بكرێت. ئه‌فلاتوون به‌توندى هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌م شێوه‌يه‌ى سێيه‌مى ئيلحاد، هەربۆیە قوربانييه تاكەكەسییەكان حه‌رام ده‌كات و دان ته‌نها به‌وانه‌دا ده‌نێت كه له‌سه‌ر سه‌ربڕگه گشتيیه‌كان و به‌گوێره‌ى هه‌ندێ سرووشت و رێوڕه‌سمى دياريكراو ده‌كرێن .
ئيلحاد به‌واتاى دووه‌م لاى ئه‌فلاتوون، ئهبيقۆر پشتگيرى و جەختی لێ دەكات:
بۆ ئه‌وه‌ی ترسی مردن له خه‌ڵك ده‌ربكات خواوه‌نده‌كانی له‌نێوان جیهانه‌كاندا دانا و وای دانا خودا هیچ باكی به مرۆڤ نییه، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و خراپكارییانهی له جیهاندا هه‌ن و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر خودا ده‌یه‌وێت خراپكارییهكان له جیهاندا نەهێڵێت و نه‌یتوانیوه، ئه‌وه دەستەپاچەیە؛ ئه‌گه‌ر توانیویه‌تی و نه‌یویستووه، ئه‌وا حه‌سوود و دڵڕه‌قه؛ ئه‌گه‌ر ویستوویه‌تی و توانیویه‌تی، ئه‌ی بۆچی لاینەبردوون؟ . لوكریتوسیش ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ی باس كردۆته‌وه .
راسته‌وخۆ دووای ئه‌بیقۆر گومانگه‌را یۆنانییه‌كانی سه‌ر به ئه‌كادیمیای نوێ بوون، له‌سه‌روویانه‌وه كرنیادسی قۆرینائی (214-129 پ.ز) كه جه‌ختی لە لاوازیی بەڵگەكانی بوونی خودا دەكرد و ئه‌و سه‌ختییانه‌ی روون كرده‌وه له وێناكردنی خودی ئولوهییه‌تدا هەن، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر خواوه‌نده‌كان هه‌بن، ئه‌وا ده‌بێت زیندوو بن زیندوویش هه‌ست ده‌كات.. ئه‌گه‌ر هه‌ست بكه‌ن ئه‌وا چێژ و ئازار ده‌بینن، ئه‌گه‌ر ئازار ببینن ئه‌وا قابیل به گۆڕانن بۆ خراپتر، به‌وه‌یش فانی ده‌بن" .
هه‌روه‌ها له‌نێو مولحیدان له‌و ماوه‌یه‌دا باسی تیۆدۆرس و دیوجانسی ئهپۆڵۆنی و ئویهمیرس ده‌كرێت. تیۆرێك له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌سڵی خواوه‌نده‌كان دراوه‌ته پاڵ ئه‌مه‌ی دووایی، به‌وه‌ی كه‌سانێك بوون خه‌ڵك كردوونی به خواوه‌ند له‌به‌رئه‌وه‌ی سەرگەورە یان قاره‌مان بوون .
لە ئیسلامدا
به‌ڵام له ئیسلامدا وشه‌ی ئیلحاد و مولحید و مولحیدان، به زیادەڕۆییەكی زۆره‌وه به‌كار هاتووه: نابینین هیچكام له‌وانه‌ی تۆمه‌تی ئیلحادیان دراوه‌ته پاڵ ئینكاریی بوونی خودایان كردبێت، نه ئیبن راوه‌ندی، نه محه‌مه‌د بن زه‌كه‌ریای رازی، نه مه‌عه‌ڕی، كه به‌ناوبانگترین ئه‌وانه‌ن له ئیسلامدا بهئیلحاد تۆمه‌تبار كراون.
ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئیلحاد به واتای یه‌كه‌م له‌و سێ واتایه تێبگەین كه ئه‌فلاتوون دیاری كردوون. هه‌رچی واتای دووه‌مه، كه سه‌لماندنی ئولوهییه‌ته له‌گه‌ل ئینكاریكردن له بایەخدانی خودا به كاروباره‌كانی مرۆڤایەتی، ئیلحاد نەك ته‌نها لای ئه‌و سیانه، به‌ڵكو لای ئیبن سینا و ئیبن روشدیش هەیە، كه هه‌موویان نكووڵییان له‌وه كردووه خودا وردەكاری (الجزئیات) بزانێت و لێره‌یشه‌وه گرنگی به تاكتاكهی خه‌ڵك بدات. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و سێ بابه‌ته‌ی غه‌زالی بەهۆیانەوە له كتێبی: "تهافت الفلاسفة"دا حوكمی كافربوونی فه‌یله‌سووفانی موسڵمانی داوە.
هه‌رچی بە واتای سێیه‌مه، له‌وانه‌یه ئیلحاد له هه‌ندێ گوته‌ی مه‌عه‌ڕیدا ببینین. جگه له‌و كه‌سی تر نابینین گوته‌ی راشكاویان له‌و بابه‌ته‌دا هه‌بێت.
مۆری "كوفر" به رێبازی ئهوانەیشەوه نراوه كه باوه‌ڕیان به بوونیهكی (وحدة الوجود) و تێچوون (حلول) هه‌بووه له سۆفییه‌كانی وه‌ك حه‌لاج، محیه‌دین ئیبن عه‌ره‌بی، سه‌دری رۆمی، ئهلعهفیف تهلموسانی، ئیبن فارض و بلیانی.

لە سەردەمی نوێ‌دا
له سه‌رده‌می نوێی ئه‌وروپادا ئیلحاد به‌ستراوه به ماترياليزمەوە له سه‌ده‌كانی شازده‌یه‌م و حه‌ڤده‌یه‌م و هه‌ژده‌یه‌مدا، به‌تایبه‌ت لای گاسندی و لامتری و دۆلباك و ئه‌رنست هیكل و فیلكس و لودانتك. هه‌موو ئه‌وانه به‌ده‌ر له مادده دانیان به بوونی هیچ شتێكی تردا نه‌ناوه، لێره‌یشه‌وه پێویستیان به بنه‌مایه‌كی رۆحی بۆ راڤه‌كردنی دیارده‌كان نه‌بووه.
ئیلحاد هه‌روه‌ها به‌ستراوه به مرۆڤگەرایی ره‌هاوه وه‌ك لاى هەریەك لەم فەیلەسووفانە هەبووە: لودفیگ فۆسرباخ (بڕوانه ئەم دوو كتێبەی: چییەتیی مەسیحییەت + بنەماكانی فەلسەفەی ئایندە) + باوه‌ر Bauer (بڕوانه كتێبەكەی بەناونیشانی: Posaune des jungeslen Gerichts wider Hegel) + كارڵ ماركس + بنيدتۆ كرۆچه (بڕوانه كتێبەكەی: Conersazioni Critiche IVm Bariy ) كه ده‌ڵێت: "ناكرێت خودامان به‌شێوه‌يه‌كى راسته‌قينه و بێگەرد خۆش بوێت به يه‌ك مانا نه‌بێت ئه‌ويش ئه‌وه‌يه -وه‌ك هه‌ميشه وایە- ئه‌وه‌يه خۆمانمان خۆش بوێت و لە خودادا باشترينی ئەوەمان خۆش بوێت كە لە خۆماندایە، واته راستى له خۆماندا و هەمەكی و نموونه‌ى باڵادا"(لا٢٤٨ى ئەم کتێبە). ئەم مرۆڤگەراییە لەسەر ئەوە دامەزراوە ئاینى راست ئاینى مرۆڤایەتییە و خوداى راستەقینە مرۆڤە، لەبەرئەوەى لە بووندا لەو باڵاتر نییە. مرۆڤ دەتوانێت بەها و ئامانجە تایبەتەکانى بەسەر سرووشتدا فەرز بکات.
هەروەها ئیلحاد لە سەدەى نۆزدەیەم و بیستەمدا بەسترابوو بە رەوتی نازانمگەراییەوە (اللاأدریة Agnoticisme)، کە بەتایبەت هێربێرت سپێنسەر و تۆماس هکسڵى نوێنەرایەتى دەکەن. پوختەکەى ئەوەیە ناکرێت دەست بەو چارەسەرانەوە بگرین کە لە چارەسەرى کێشە میتافیزیکى و ئاینییەکاندا پشت بە رێبازى (وەزعى) نابەستن. بەگوێرەى ئەمەیش لایەنگرانى ئەم رەوتە (لەوانە داروین) دەڵێن ئەوان هیچ دەربارەى بابەتەکانى وەک: رەها، خودا، ناکۆتا و ئەو جۆرە بابەتانە نازانن. هێربێرت سپێنسەر لە بەشى یەکەمى کتێبەکەیدا بەناونیشانى: "بنەما یەکەمەکان" (ساڵى ١٨٦٢) هەوڵى داوە بیسەلمێنێت ناتوانین بگەینە کۆتا راستی، واتە ئەو هێزە شاراوەیەى لە هەموو دیاردەکانى سرووشتدا دەدرەوشێتەوە.
هەروەها یەکێک لە شێوەکانى ئیلحادى هاوچەرخ شیکردنەوەى دەروونیی فرۆیدییە، لەبەرئەوەى بیرۆکەى مەوجودى باڵا بەوە راڤە دەکات لە دوالیزمەى ئاراستەى سۆزباوى وەرگیراوە، کە لە خۆشەویستى و ترس پێک دێت و لە پەیوەندیی نێوان کوڕ و باوک‌دا ئامادەیە .
یەکێکی تر لە شێوەکانى ئیلحادى هاوچەرخ پۆزەتیڤیزمی لۆژیکییە لاى کارناپ و قوتابخانەى ڤیەننا بەگشتى، کە وا دەبینن وشەى خودا کۆمەڵە پیتێکە ، هەروەها دەڵێن ئەوەى دەڵێین "خودا هەیە" رێک یەکسانە بەوەى بڵێین "خودا نییە"، چونکە هەردوو رستەکە هیچ مانایەکیان نییە .
سەرچاوە:
- R. Flint: Antitheistic theorics. Edinburg, 9th ed, 1917.
- A. B. Drachmann: Atheism in Pagan Antiquity, London 1922.
- Q. Richard: L’Athéisme dogmatique, Paris 1923.
- H. dde Lubac: Le Drame de L’humanisme athée.
- L’Atcismo, a cura di G. Ricciotti, Roma 1950.
- J. Lacroix: Le sens de L’atheisme contemparain, Paris, 1958.
- A. Del Noce: JI Problema dell’ ateismo, Bologna, 1964.