کارۆ کاوه
ڕه‌نگه ده‌ربڕینێکی دیکتاتۆریانه بێت، به‌ڵام به‌لایه‌نی که‌م به‌بێ خوێندنه‌وه بۆ مێژووی ساڵی ١٩٦٩ تاوه‌کو ساڵی ٢٠١٧ و کۆچی دوایی نه‌وشیروان موسته‌فا، هیچ که‌سێک ناتوانێت ڕه‌خنه و تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی ئه‌م دوو که‌سایه‌تیه بکات، چونکه به‌بێ دیراسهکردنهی ئه‌م مێژووه هه‌ر قسه‌یه‌ک له‌سه‌ریان بکرێت ده‌چێته خانه‌ی ته‌شهیر و قسه‌ی عاتفی بێبنه‌مایه‌وه.
که دراسه‌ی ئه‌م مێژووه ده‌که‌یت، بۆت ده‌رده‌که‌وێت مێژووی شه‌ڕ و خوێنه، مێژووییه‌که پڕ له ناکۆکی و براکوژی، هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ک بگێرێت که بۆ که‌سێک له‌م مێژووه نه‌یتوانیه‌وه په‌پوله بێت، بێگومان قسه‌یه‌کی پووچه، له شه‌ڕا یاسای جه‌نگه‌ڵ جێبه‌جێ ئه‌کرێت نه‌وه‌ک یاسای مه‌سیح و ئاشته‌وایی و پێکه‌وه‌ژیان.
هه‌ر چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستا دوو خوشکیان له چه‌مچه‌ماڵ کوشت به‌بێ تاوان که نه شه‌ڕیان کردبوو و نه که‌سیان کوشتبوو، ئێستا تۆ داتناوه ٥ بۆ ٦ هه‌زار چه‌کدار له‌و شاخه به بیکه‌یسی و ئارپیجیهوه به‌رامبه‌ر یه‌کدی بوه‌ستن و که‌سی تیانهکوژرێ؟.
،،
کێشه‌ی تاکی ئێمه ئه‌وه‌یه ناخوێنێته‌وه، ئاره‌زووی زانینی نیه، ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی عاتیفه و مێگه‌لدا ده‌ڕوات، ئاخر کاکی من که تۆ مێژووی کۆمه‌ڵه و شانه سه‌ره‌تاییه‌کانی کۆمه‌ڵه له به‌کره‌جۆ نازانی بۆ دێیت قسه له‌سه‌ر که‌سایه‌تییه‌کان ده‌که‌ی؟.
پێش دروستبوونی یه‌کێتی، کۆمه‌ڵه کێشه‌ی باڵ باڵێنی تێدا هه‌بووه، سێ باڵ بووه، تا گیرانی شه‌هید شه‌هاب و هاوڕێکانی و دروستبوونی یه‌کێتی، واته کۆمه‌ڵه به ناکۆکی ناوخۆیی و گیرانی کادره‌کانی چووه ناو یه‌کێتی، که ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تاڵی هه‌بوو به‌سه‌ر هه‌ر سێ کۆنفرانسی کۆمه‌ڵه و کارکردنی تا ساتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه.
که‌واته له‌ناو ئه‌م وێنه گه‌وره‌یه‌دا، لازمه و ئاساییه ناکۆکی له‌نێوان کادر و سه‌رکرده‌کانی کۆمه‌ڵه و یه‌کێتیدا بوونی هه‌بێت (باشی و خراپی ناکۆکییان باسه‌که‌ی من نیه).
له ٧٥ تا ٩١، کۆمه‌ڵێک کاری باش و کۆمه‌ڵێک کاری خراپ و تاوان کراوه، ئه‌مه‌ش شتێکه له‌هه‌موو سه‌رده‌م و شه‌ڕ و شۆڕشێکدا ڕوو ده‌دات، بۆ نموونه له ١٩٧٥ تا ١٩٩٠ شه‌ڕی ناوخۆیی لوبنان ڕووده‌دات، ئه‌وه‌ی خوا پێی ناخۆشه به‌یه‌کدی ده‌که‌ن هه‌ر له کوشتنی منداڵه‌وه هه‌تا قه‌تلوعامکردنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان، که‌واته تۆ نابێت بێیت بڵێی به‌س له کوردستان ئه‌م شته کراوه، نه‌خێر له‌هه‌موو شۆڕش و خه‌باتێکدا تاوانی زۆر گه‌وره کراوه.
مه‌لا به‌ختیار و هاوڕێکانی ته‌مه‌نیان ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵان-بوو، که له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری سلێمانی ته‌قه‌یان له کاروانی ئۆتۆمبێله‌کانی پارێزگارکرد و ترسیان خسته ناو سه‌رانی به‌غداده‌وه، هه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵه گهنجهبوون که کۆمیته‌ی هه‌رێمه‌کانیان دروستکردوو و شۆڕ‌شیان بنیادنایه‌وه تا ساڵی ١٩٧٧ و گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال و نه‌وشیروان موسته‌فا، لێره‌وه ناکۆکییه سه‌ره‌تاییه‌کانی کۆمه‌ڵه تازه ده‌بنه‌وه، چونکه نه‌وشیروان موسته‌فا ٧٢-٧٣ ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
به شه‌هیدبوونی کاک ئارام ناکۆکییه‌کان زیاتر قوڵده‌بنه‌وه، به به‌ربوونی کوتله‌ی زیندان ناکۆکییه‌کان زیاتر و زیاتر قوڵترده‌بنه‌وه، ئینجا له‌ناو ئه‌و هه‌موو باڵ و تهکهتولهدا و له وجودی چه‌کدا بێگومان کاره‌سات ده‌قه‌ومێ.
هه‌موو لایه‌ک که له شاخ بووه، به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی هه‌بووه له شه‌ڕی براکوژی، بۆیه په‌رێزی که‌سیان له‌م ڕووه پاک نیه تا ئێستا بێن یه‌کتری تۆمه‌تباربکه‌ن، که یاداشت و به‌ڵگه‌کانیان ده‌خوێنیته‌وه ئه‌م ڕاستیه‌ت باشتر بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
،،
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت باشتر قسه‌ی له‌سه‌ربکه‌م، ڕۆڵی مه‌لا به‌ختیار و نه‌وشیروان موسته‌فایه، به‌داخه‌وه زۆر نه‌خوێنده‌وار و نه‌زان ده‌بینم که ڕاست و چه‌پ قسه له‌سه‌ر مێژوویان ده‌که‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ١٠ لاپه‌ڕه له‌سه‌ر مێژووی ئه‌وانی خوێندبێته‌وه.
به حوکمی پێگه‌یان له شۆڕشدا، ڕۆڵی ڕاسته‌وخۆیان هه‌بووه له زۆرینه‌ی شه‌ڕه‌کاندا به باش و خراپیه‌وه، به ده‌ستکه‌وت و تاوانه‌کانیانه‌وه.
تۆ یه‌کێک له بنه‌ماڵه‌که‌ت بکوژرێ ڕه‌نگه هه‌تا هه‌تایه له‌بیری نه‌که‌ی، ئێ ئه‌گه‌ر ٢٠ که‌ست لێ بکوژرێ چی ئه‌که‌ی؟، ئه‌م حزب و سه‌رکردانه‌ش به هه‌مان نه‌فه‌سی تۆڵه و برینه‌وه شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ یه‌کدی کردووه، تۆ که‌ی ٢٠ که‌ست لێ کوژراو و ده‌سه‌ڵاتیش هه‌بوو به‌ڵام وه‌کو گاندی و ماندێلا تۆڵه‌ت نه‌کرده‌وه، ئه‌وکاته ئه‌توانی یه‌خه‌ی سه‌رکرده و پێشمه‌رگه‌کانی شاخ بگریت بڵێت کاکه بۆ ئه‌م تاوانه‌تان کردووه. یان که‌ی ٣ بۆ چوار ساڵ زیندانیان کردی و له جیاتی ئاو میزیان خسته ده‌مته‌وه و به‌رگه‌ت گرت و تۆڵه‌ت نه‌کرده‌وه ئه‌وکاته ئه‌توانی بڵێی کاکه گیان بۆ له شاخ ئارامیتان بهرپانهدهکرد. ئه‌مه‌ی باسی ده‌که‌م په‌رده‌پۆشکردنی تاوانه‌کان نیه، به‌ڵکو واقیعی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه.
هه‌ر شه‌ڕ و کارێکی خراپی ئه‌م دوو سه‌رکرده‌یه‌ش ده‌چێته هه‌مان قاڵبه‌وه، ئه‌وه‌ی گرنگه په‌ند وه‌رگرتن و دووباره نه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕ و تاوانانه‌یه له‌مه‌ودوا، نه‌ک ئێستا بێین به عاتیفه لایه‌ک بکه‌ین به ئه‌ژدیها لایه‌کیش بکه‌ین به فریشته، شه‌ڕ و خوێنی له‌سه‌ر بڕژێنینهوه.
جیاوازی میلله‌تی هۆشیار و میگه‌ل، یه‌که‌میان زانیاری مێژوویی و مه‌عریفه، دووه‌میان عاتیفه و هاش و هوش به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.