ڕاپۆرتێكی سعودیە پێشبینی دەكات: بەرهەم ساڵح و كازمی پڕۆژەیەكی نوێی سیاسی ڕادەگەیەنن

ڕاپۆرتێكی سعودیە پێشبینی دەكات: بەرهەم ساڵح و كازمی پڕۆژەیەكی نوێی سیاسی ڕادەگەیەنن

421 خوێندراوەتەوە

ڕۆژنامەی " العرب)ی سعودی لەڕاپۆرتێكیدا ئاماژە بەوە دەكات، كە دەركەوتنی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە پاڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە چاوپێكەوتنێكیانندا لە پاڵ چیایەكی نزیك سلێمانی، دەرگای بۆ پێشبینی لە دایك بوونی پڕۆژەیەكی نوێی سیاسی لە عیراق كردەوە.


ڕاپۆرتەكە دەڵێت" د. بەرهەم و كازمی پەیوەندیەكی كەسی و پتەویان هەیە، پێشتر لە كاری میدیایی و نامیدیایی پێكەوە كاریان كردووە، دوای ئەوەی یەكەمیان بوو بە سەرۆك كۆمار و دووەمیشیان بۆ سەرۆكی دەزگای هەواڵگری، پەیوەندییەكانیان زیاتر پتەو بوو".


بەپێی ڕۆژنامەكە، دەركەوتنی ئەو وێنانە كە لەدوورەوە گیراوە، سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران پێكەوە زۆر بە دۆستانە قسە دەكەن،بۆیە پێشبینی سەركردایەتی كردنی پڕۆژەیەكی نوێ، بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو زیاتر پشت ڕاست دەكاتەوە، كە وا بڕیارە لە هاوینی داهاتوو ئەنجام بدرێت.


بەپێی ڕاپۆرتەكە" بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی لەسەرەوەی ئەو پڕۆژە سیاسیە نوێ دەبن، كە جەماوەرێكی زۆر پشتگیریان دەكات، چونكە دەیەوێت شكۆ بۆ دەوڵەت بگەڕێنێتەوە و میلیشیاكان چەك بكات، كە ئەو میلیشیانە هەوڵ دەدەن ئەجێنداكانی ئێران لە عیراق و دەرەوە جێبەجێ بكەن".


ئاماژە بەوەش كراوە كە" كازمی ناتوانێت بە ئاشكرا سەركردایەتی ئەو پڕۆژەیە بكات، چونكە بەڵێنی بە پارتە شیعیەكان داوە، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو خۆی كاندید نەكاتەوە".


هەر لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە كە" هێزە شیعیەكان باش دەزانن، كە پۆستی سەرۆك وەزیران دەنگدەرێكی زۆر بۆ خۆی ڕادەكێشێت،چونكە پۆستەكە دەسەڵاتێكی فراوانی جێبەجێ كردنی هەیە، هەروەها بەپێی دەستور كۆنترۆڵی هێزە ئەمنیەكان لەژێر دەستی ئەودا دەبێت، كە ئەو هێزانە ڕۆڵێكی باش لە یەكلایی كردنەوەی دەنگدان دەبینن، بۆیە لایەنە شیعیەكان دەیانەوێت كازمی خۆی كاندید نەكاتەوە".


دەربارەی ئەوەی كە چ كەسایەتیەكی دیكە دەچێتە پڕۆژەكەوە،ڕاپۆرتە سعودیەكە ئاماژە بەوە دەكات، كە" محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەچێتە پاڵ پرۆژەكەی سەرۆك بەرهەم و مستەفا كازمی، كە بەهەرسێكیان پڕۆژەیەكی نەتەوەیی و تائیفی پێكهاتە گرنگەكانی عیراق پێكدێنن، بەڵام پڕۆژەكە ئاینی نابێت، بەڵكو عەلمانی دەبێت، ئەم سێ كەسایەتیە دەتوانن دەنگێكی زۆر لەسەرانسەری عیراق بەدەستبهێنن".