مێژوو ئاوەژووناکرێتەوە

مێژوو ئاوەژووناکرێتەوە

393 خوێندراوەتەوە

كاروان محمد احمد

کۆمەڵەی رەنجدەران سەربەرزترین و روو سورترین رێکخراوی سیاسیە لەمێژووی باشوری کوردستان ، بە کتێبێک و کۆمەڵێک نوسین و گڕوگەفێکی سوشیال میدیا مێژووی ئەو رێکخراوە گەردی لەسەر نانیشێ !


ئەوانەی هەرلەسەرەتاوە بەزواجی سیاسی دەستیان پێکردوە لەخەباتی شاخ ئێستا ناتوانن قارەمانێتێ و پاڵەوانەکانی کۆمەڵە لە زیندان و ئەفسانەکانی پێشمەرگەکانی لە شاخ لەکەدار بکەن .


ئەخلاق و پرەنسیپەکانی کۆمەڵە بوو یەکێتی کرد بەژمارەیەکی گەورە لەکوردستان و عێراق و ناوچەکە هاوتەریب لەگەڵ توانا و کاریزمای مامجلال هەروەک ئێوەی لەخێزانێکی هەژارو کوچەیەکی لاتەریکەوە کرد بەسەرکردەو ڕۆشنگەر !

،،

ئێستاش بەهۆی زەواجی سیاسیەوە دەیانەوێ کەلێنێک بدۆزنەوە وبچنەوە دەباشان تۆوی دوبەرەکی و ناکۆکی لەنێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی بچێنن و هەلیان بۆ بڕەخسێ و جارێکی دیکە بێنەوە گۆڕەپانەکە ، دوای ئەوەی لەسورایی چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی دۆراندیان ودەیانەوێ لەلابا تێ هەڵبێنەوە !


هیچ سیاسیەک لەسەروو ڕەخنەوە نیە و مێژووی خەباتی چەکداری تژیە لە کەم وکوڕی و کەمایەسی ، بەڵام شەیتان کردن و بچوک نیشاندانی ئەوانی دی وخۆ بەپاڵەوان کردن و خاڵی کردنی ئەستۆی خودی خۆت گەورەترین پارادۆکسە .


نادیدە گرتنی ڕۆڵی مامۆستا ئیبراهیم احمدکە یەکێک بووە لەفیگەرە هەرەدیارەکانی قەڕنی بیست و شۆڕەسواری بەرەنگاری و پاشان تۆمەتبارکردنی بەوەی هەڵەی کردوە لەگەڵ باڵی مەکتەبی سیاسی کاتێک مستەفا بارزانیان لەکۆنگرەی ماوەت تەجمید کردوە راستەوخۆ هێرشە بۆ سەر باڵی جلالیەت .


پیشاندانی نەوشیروان مستەفا بە نەخۆشی دەرونی و ناوهێنانی بە دیل کوژ هێرشە بۆسەر مێژووی ی.ن.ک و کۆمەڵە ئەگەرچی نەوشیروان مستەفاش وەک خاوەن کۆمپانیا و بزنس و داگیرکەری گردو ناوی چووە مێژووەوە و پێچەوانەی بیرو ڕاکانی خودی خۆی تەوریسی سیاسی جێگر کرد لەنێو بزوتنەوەی گۆڕان بەڵام هەتا ساڵی 2006لەنێو یەکێتی هیچ دۆسیەکی گەندەڵی لەسەر ساغ نەبۆتەوە .


ناوهێنانی کۆی دەستەی دامەزرێنەری (ی.ن.ک)بەبێ ئەزمون و پڕهەڵەوکەموڕی سیگناڵی ئەوەیە کاکی نوسەر دەیەوێ مجاملەی بنەماڵەی بارزانی بکات و نیشانەکانیشی دەرکەوتون !


لەلایەکی دیکەوە کاردانەوەکانی سەرانی گردەکە بۆ ئەم کتێبە زۆر بێ ئەرزش و ئاست نزمە و مۆڕاڵ لەوەڵامدانەوەدا ناقس سفرە نیشانەی ئیفلاسی سیاسی و دۆڕاندنە و وەک باندەکانی مافیا و سەرانە سەندن و بازرگانی درۆگ هەڵسوکەوت دەکەن .