لەزستانى رابردوو ئەو مەترسییەم ڕاگەیاند

لەزستانى رابردوو ئەو مەترسییەم ڕاگەیاند

398 خوێندراوەتەوە

شەهاب بۆتانى


هەرچەندە من لەسەرەتاى ئەو پەتایەوە تا ئیستە نەموویستووە قسەى لەسەر بکەم، مەگەر جاریک توانجم لەسەر کردبێت، چونکە بەو رادەیەى لەکوردستان و جیهان قسەى لەسەر دەکرێت من بەو شێوەیەى نابینم و زۆر بچوکترى دەبینم، وەلێ لەبەر ئەوەى وەزیرى ناوخۆ راست و راست گوتى ئەوەى بڵێت باوڕیمان پێى نییە دەیگرین!!

کە زۆر پێم سەیر بوو، بەڵام دەستەڵات لەدەستى ئەوەو ئیمەش ملکەچ.
ئێستەش نامەوێت قسە لەسەر خودى پەتایەکە بکەم، بەڵام کە ئەو ڕاپۆرتەی ڕووداوم دەربارەی ڤاکسینە ژەهراوییەکە لە دهۆک، پۆستى خۆمم بەبیر هاتەوە کە لە زستانى رابردوو دامنا، ئەویش بەپاڵپشتى راپۆرتێکى دوور و درێژى بیانى بوو کە باس لە وردەکارى و پیلانى بڵاوکردنەوەى ئەو پەتایە لەسەرتاسەرى جیهان دەکات و مەبەستەکەشیان تەنیا بۆ لەناوبردنى سێ بەشى تەواوى جیهانە، بۆ ئەوەى پیلانداڕێژەرانى بەئاسانى دەست بەسەر تەواوى جیهان بگرن.

،،

لەلایەکى دیکەى راپۆرتە بیانیەکەدا هاتووە کە ئەمریکا تا ئەو ژمارەیەى خۆى مەبەستیەتى لەسەرئاستى جیهان پێى دەمرن خۆى بێدەنگ دەکات، دواجاریش هەر خۆیان وەکو بەحیساب چارەسەرێک لەجیهان بڵاو دەکەنەوە گوایە دەرزیى چارەسەرى پەتاکەیەو ئەوەى نەشى گرتبێت دەبێ لەخۆى بدات بۆ ئەوەى لێی نزیک نەبێتەوە.


کەچى لەهەمووى مەترسیدارتر لێرە دەست پێدەکات ئەوەى بەحیساب فاکسینى چارەسەرى دەبێت و بەجیهانى بڵاو دەکەنەوە گوایە تەواوى جیهان دەبێ لەخۆیان بدەن چ ئەوانەى پەتاکەیان گرتووە و چ ئەوانەى نەشیان گرتووە، بۆ ئەوەى لێیان بەدوور بێت.

کەچى خۆى لەخۆیدا دەرزیە فاکسینەکەش ژەهراوییەو ئەوەى بە پەتایەکە نەمردبێت و ئەوەى پەتایەکەى نەگرتبێت بەو فاکسینە ژەهراوییە دەیکوژن.
ئەوە لەچەند وڵاتانى جیهان قسەى لەسەر کراوە و نارەزایەتی و هۆشداریان داوە کە ئەو بەحیساب فاکسینەى بۆ چارەسەر دەردەچێت بەکارى نەهێنن چونکە ژەهراوییە.


ئەوەى دەمینێتەوە مرۆڤایەتى لەبەردەم دووریانێکدا خۆى دەبینێتەوەو دەبێت بەوریاییەوە بریارى خۆى بدات.
سەبارەت بەوەى کە رووداو راپۆرتیکى لەدهۆک کردووە باس لەوە دەکات زۆربەى ئەوانەى فاگسینى کۆرۆنایان بەکار هێناوە مردوونە.
پێموانیە ئەوە خودى ئەو فاکسینە بێت کە باسى دەکەم بابەتەکە هەستیارەو خودى رووداویش راپۆرتەکەى سڕیەوەو رایگرتووە جا خۆى واى لێکردووە یان لەدەرەوەى دەستەڵاتى خۆیانە، ئەوە نازانم وەلێ قسە کردن لەسەر ئەو بابەتە هەستیار و مەترسیدارەش مەترسیى لەسەرە، بەڵام من کردم.