کازمی وەکو دوا کارت

کازمی وەکو دوا کارت

440 خوێندراوەتەوە

دەستنیشانكردنی كازمی وەك سەرۆك وەزیران، ڕەوشی سیاسی عێراقی زیاتر بەرەو جوڵەو و شەپۆلی سیاسی ئاڕاستەكردوە و ئاڕاستە دەكات. هەروەك چۆن كەسایەتییەكی وەك كازمی ئەگەری زنجیرە ڕودانی ڕوادوی سیاسی لێدەكرا. بەهەمان شێوە یاسای هەڵبژاردن و نزیك بوونەوەی وادەی هەڵبژرادن. ئەگەر زۆر هەیە لەعێراقدا ڕوداوگەلێكی توندی لێبكەوێتەوە لەنێوان هێزە نەیارەكان.


بەهێزبوونی كازمی پایەكانی دەوڵەت، واتا لاوازبوونی ملیشیا و خێڵە چەكردارەكانی سەر بە ملیشیاكان. ئەم هێزانە هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی هێزكانی دەوڵەت هەر بەپەرتەوازەی بمێنەوە و سەرۆك وەزیران دەسەڵاتی بەسەریاندا نەشێكت و بڕیارەكانی جێبەجێ نەكات لەدژیان. واتە ئەم هێزانە مانەوەی خۆیان لەلاوازی دەوڵەت و حكومەتی كازمی دا دەبینن.

،،
كورد لەبەرامبەر كازمیدا دوو بەشە، بەشێكی پێیوایە پێویستە كازمی بەهێز دەركەوێت و دەسەڵاتی ناوەند بەرمبەر بەحكومەت بەكاربهێنێت بۆ ئەوەی فشار بۆ حكومەتی هەرێم بكات مەسەلەی نەوت و موچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا بدات. بۆ ئەوەش پێویستە لەتەك كازمیدا ڕێككەوتن بكرێت لەهەموو ئاستەكان. ئەم بەشە زیاتر نەیاری پارتین و حكومەت لەپارتیدا دەبینن. هەروەها پێیان وایە فشار بۆ سەر حكومەت واتە فشار بۆسەر پارتی.


بەشەكەی دیكە كەخودی پارتی دیموكراتی كوردستانە و حكومەتی بەدەستە، بەپێی لێدوانی بەپرسان و لایەنگر و پەیجە كۆمەڵایەتییەكانی سەر بەپارتی، مانەوە و دلخۆشی بەردەوامی قەیرانەكان بەوە دەبەستنەوە عێراق سەرۆك وەزیرانی لاوازی هەبێت و تەنانەت بەغدا توانای نەدانی موچەی نەبێت، بۆ ئەوەی چیتر مەسەلەی موچە وەك كارتی سیاسی بەرامبەر بەپارتی بەكارنەهێنرێت.


وڵاتەکانی ناوچەکە لە حكومەتێكی بەهێز دەترسن لەبەغدا. ترسەكەشیان لەوەوە سەرچاوەدەگرێت، بەرژەوەندییەكانیان لەڕووی سیاسی و سەربازی و ئابورییەوە بكەوێتە مەترسییەوە. لەوانەش ئێران و توركیا. بەتایبەت ئێران كە بەرژەوەندی ئێجگار گەورەی هەیە.

،،

هێزە نێوەدەوڵەتییەكان بەتایبەت ئەمریكا و ئەوروپا، هەوڵ بۆ بەهێزكردنی عێراق دەدەن، لەسەردان و پشتیوانی كازمی وەك سەرۆك وەزیران ئەوە بەڕوونی دیارە، پشتیوانیان بۆ عێراقی بەهێز لەوەوە سەرچاوە دەگرێت، وەك كارتێكی بەهێز بۆ فشار خستنە سەر ئێران و توركیا بەكاری بهێنن.


لەكۆتایدا ئەوەی ڕوونە عێراق بەرەو ڕوداوگەلێكی نادیار و ناڕوون هەنگاو دەنێت. ئەوەی ڕوونە هێزە نەیارە ناخۆی و هەرێمی و دەرەكییەكانن لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا. هاتنە سەركاری كازمی سێ ئەگەر لەپێش عێراق دەكاتەوە، بەردەوامی بەململانێكان وەك ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت، یان بەهێز بوونی سەرۆك وەزیران و بردنەوەی سەرجەم ملمڵانێكانی گۆڕەپانی ساسی و باڵكردنی سەرجەم ئەو هێزانەی خاوەن چەكن و، یان شكستی كازمی و ئالۆزبوونی ڕوشی سیاسی عێراق و ئەگەری ڕودانی جەنگی ملیشیاكان لەعێراق، سەر ئەنجام بەهێزبوونی ئەو بیرۆكەیەیی كە پێكهاتەكانی عێراق ناتوانن پێكەوە بژین و عێراق دابەش بكرێت بەسەر ئەو سێ بەشدا لەشیعە و سوننەو كورد.

 

author photo
دەرچوی بەشی زانستە ڕامیارییەكان
بەڕێوەبەری ناوەندی حەمرین بۆ توێژینەوەی ستراتیژی