کۆتایی ھەرێمی کوردستان وەک دۆڕاوی دوای جەنگ...

کۆتایی ھەرێمی کوردستان وەک دۆڕاوی دوای جەنگ...

433 خوێندراوەتەوە

شوان جاف

ھاوکێشە سیاسیەکەی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست گۆرانی ڕیشەی تێدا ڕوو دەدات لەسەر کۆی ئاستەکان ھەرێمی کوردستان یەکەم دۆڕاوی دوای جەنگ و جوگرافیای ڕێککەوتنە سیاسی و ستراتیژیەکانی ناوچەکەیە ، جوگرافیای ھەرێمی کوردستان لەبەردەم دابەشکاریەکی بەرە نوێیەکەی (شامی نوێ و ھاوپەیمانە دڕدۆنگەکەی روسی _ تورکی )دایە ، دەتوانین لە چەند ئاستێکدا ئەو مەترسیانە بخەینە ڕوو:


ئاستی یەکەم: خراپی ئاستی بەڕێوەبردن و گەشتنە بن بەستی چاکسازی لە حکومەتە تەمەن ( ٣٠) ساڵەکەی (پارتی و یەکێتی و گۆڕان) مانەوەی ئاسایشی ھەرێمی خستۆتە مەترسی ھەرەس چونکە ھیچ ھێزێکی ھەرێمی و نێودوڵەتی وەک جاران لە سۆنگەی ماف خوراوی میللەتی کورد ناڕواننە دۆسیەی کوردی ھێندە بە شێوەی مافیاگەری و سپی کردنەوەی نەوت و بازرگانە قەدەغە کراوەکانەوە دەڕوانن دۆسیەی ئێستای کورد لە باشووری کوردستان کە ئەمەش پاڵپشتی نێودەوڵەتی دۆزی کورد لە باشوری کوردستان بەرەو چارەنوسێکی نادیار ڕاپێچ دەکات ، دواجار تەنھا میللەتی کورد زیان دەکات چونکە نوخبەی سیاسی و شەریکە ئابووریەکانیان مەیلی ھەڵھاتنیان زیاترە لە مانەوە و قبوڵ کردنی شکستەکان ، ئەمە جگە لە خراپی مامەڵەی ھێزەکانی باشور لەگەڵ یەکتر کە ئەم مەرگە حەتمیەی ھەرێم خێراتر دەکات.


ئاستی دووەم: خراپی پەیوەندی حکومەتی ھەرێم و عێراق ئەمەش مەترسیەکی تری لە بارچوونی ئەزمونە (٣٠) ساڵەکەی ھەرێمی کوردستانە کە ھەرچی نەھامەتیەکانی ناوەڕاست و باشووری (٣٠) ساڵەی خراپی دەوڵەتداریە لە عێراق دەخەنە ملی کورد و شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی باشوور ، وە لە دوای ڕیفراندۆمی ٢٠١٧/٩/٢٥ جارێکی تر دەرفەتی زێڕینی دا بە ھێزە عێراقیەکان (سونە ، شعە) کە یەک دەنگ و کۆ دەنگ بن لەسەر ئەو ھەلەی ڕیفراندۆم ڕەخسانی تا ئەسپی خۆیان تاوبەن بە ئاڕاستەی دژایەتی ھەرێمی کوردستان

،،

ئەمەش زیاتر ھێزە عێراقیەکانی زاڵ کرد کە کورد لەسەر ئاستی ناوخۆ یەک دەنگ نەبوون و لەسەر ئاستی دیبلۆماسی لە کۆی ١٩٨ دەوڵەت ھیچ دەوكەتێک بە بەیاننامەیەک ئیدانەی عێراقیان نەکرد کە ئەمەش گەواھی دەری خراپی و بێ پشتیوانی گەلی کوردە لە چاو ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو کە ئەنجومەنی ئاسایش پاڵپشتی میللەتی کوردی کرد لە باشووری کوردستان ئەمەش پشتڕاستی ئاستی یەکەم دەکات کە ئاماژەمان پێدا.


ئاستی سێیەم: خراپی پەیوەندیەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ کە مێژوویەکی دوژمنکاری و پڕ لە کێشمەکێشی سیاسی ھەیە ھەمیشە پەیوەندیەکی لاسەنگ و ناجێگیر و نابەرامبەر بووە و دواجار حزبی کورد و میللەتی کورد باجی گەورەی داوە لەم پێناوەدا کە لە پەیمانەکانی سەرپێڵی (زەھاوی عسمانی -سەفەویەکان) تا ڕێککەوتنی (ئەماسیا و ئەرزەڕومی یەک و دوو) تا پەیماننامەی (جزائیر و گەلەکۆمەکی دوای ڕیفراندۆم) پشتڕاستی ئەو ھەوڵە دوژمنکارانە دەکان ، دواتریش لەشکرکێشی بۆسەر سنوردەکان بە قوڵای جیاواز لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی شۆفێنیان ، نەبوونی ڕێککەوتنی ڕەسمی و حکومی و پرۆتۆکۆلی و فەرمی لەگەڵ ئەم حکومەتە دراوسێیانە بووەتە خاڵی لاوازی ھەرێم و لە بری ئەمانە ڕێککەوتنی شەخصی و حزبی ئەنجام دراوە کە ھیچ حصانەیەکی دەولی و ھەرێمی نیە.


ئاستی چوارەم: شۆڕشی کوردی حزبە سیاسیەکانی بە دید و روئیای جیاواز بە چەن بەرەی جیاواز لە سەردەمی شۆڕش و دوای شۆڕش پەیوەندیەکانیانی خۆیان بە پێی بەرژەوەندی خۆیان داڕشتووە نەک بەرژەوەندی ھەرێم و حکومەتەکەی ئەمەش وای کردووە ھێزە عێراقی و ھەرێمیەکانی بەچاوی دوژمنکاری لێمان بڕوانن بۆ نموونە ؛ لە سەردەمی شۆڕشی شاخ پارتی لەگەڵ ئیسرائیل و یەکێتی لەگەڵ حرکەی فتحی فلستینی ھاوسۆزبن کە ئەوپەری پەرتەوازی ماڵی کوردی نیشان داوە لە سەردەمی شۆڕشی شاریش تۆنەتبارین بە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لە کاتێکدا ئەم پەیوەندیە بەشەرمەوە باس دەکرا و ڕێک نەخرا لە چوارچێوەی ئاسایشی نیشتمانی ھەرێم 

،،

ئەمەش باجی گەورەماندا لە کاتی ڕیفراندۆم و تۆمەتبار کراین بە بەرەی ئیسرائیل وەئێستاش گۆڕانکاری لە جوگرافیای سیاسی ناوچەکە لە چوارچێوەی پرۆژەی ( شامی نوێ) ھەموو دۆستی ئیسرائیلن و ئێمەش لەبەرەی دژی شامی نوێ و بە پێچەوانەی شەپۆلی گۆرانکاری ناوچەکە مەلەی سیاسی دەکەین.


ئاستی پێنجەم: پەیوەندیەکانی ڕۆژئاوا و ھەرێمی کوردستان کە ئەم پەیوەندیانە لەچوارچێوەی پەیوەند ( پارتی - ئەوروپادایە) نەک ( حکومەتی ھەرێم - ئەورپا) دەرئەنجامەکەشی ھیچی لێ سەوز نابێت جگە لە دەرئەنجامەکانی وەک ئەنجامەکانی دوای ڕیفراندۆم کە لە کۆی (٣٧) کنسوڵ و نوێنەرایەتی لە ھەولێری پایتەخت ھیچیان کەڵکی بەیاننامەیەکیان نەبوو.


ئاستی شەشەم: پەیوەندیەکانی (کورد-ئەمریکا) ھیچ جێگیر نیە و دەرئەنجامەکانی تاقیکراوەتەوە وەک ڕێککەوتن نامەی جزائیری ساڵی ١٩٧٥ وە دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ وە دوای ڕووخانی ڕژێمی عێراق ساڵی ٢٠٠٣ وە دوای جەنگی داعش ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨ پاداشتەکەی لەدەستدانی (٥١٪‏) خاکی ھەرێم بوو.


ئاستی حەوتەم : پەیوەندیەکانی (کورد-رووسیا) ئەم پەیوەنیانە ناجێگیرین ڕووسەکان بە مێژوو نەیان توانیووە کورد لە چوارچێوەی سیاسەتێکی ڕووندا بخوێننەوە چونکە ھەمیشە بەرژەوەندیەکانیان باڵاتربووە لە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ (عێراق ، ئێران ، تورکیا ، سوریا) نموونەی ساڵی ١٩٤٦ کە پشتیان لە کۆماری مھاباد کرد لە ھەموو بڕیارە چارەنوس سازەکانی میللەتی کورد لەبەرەی دوژمنەکانی کورد و بەرژەوەندیە تایبەندیەکانی خۆیان بوون لە ئێسیاشدا پەیوەندیەکان ئابوورین لەسەر ئاستی دەوڵەتی نین بەڵکو بزنسە کە ئەویش کۆمپانیەکانی نەوتی ( رۆزنەفت و گازپرۆم) دایە ، بە گۆرانکاری و نەمانی حکومەتی ھەرێم پشکی ئەم کۆمپانیانە پارێزراوە لەگەڵ حکومەتی عێراق بە زیادیشەوە...


لە کۆتایدا ھەرێمی کوردستان و قەوارە سیاسیەکەی لەمەترسی گەورە نزیک دەبێتەوە و لە دووساڵی ئایندە حزبی کوردی لەسەر ساحەی سیاسی ھەرێم و عێراق کۆتای پێدێت دوو ھەڵبژاردە لەبەردەستە کە :
یەکەم : حزبی کوردی - عرەبی دێتە گۆڕێ بە ئامانجی ھاوبەش بە ستایلی نوێی کاری پەرلەمانی.
دووەم: حزبی نوێ لە نەواتێکی کەسایەتی سیاسی پەروەردە ڕۆژئاوای بە ھاوکار لەگەڵ گروپێک لە دەستە بژێری سیاسی خاوەن باوەڕ و فکر لە ھەرێمی کوردستان
شوان جاف
چاودێری سیاسی