د.موسەنا ئەمین:   دەبێت هەرچی زووە لێکۆڵینەوەی جدی بکرێت لەسەر هۆکاری ئەو ڕێژەزۆرەی مردن لەشاری سلێمانی بەهۆی کۆرۆنا.

د.موسەنا ئەمین: دەبێت هەرچی زووە لێکۆڵینەوەی جدی بکرێت لەسەر هۆکاری ئەو ڕێژەزۆرەی مردن لەشاری سلێمانی بەهۆی کۆرۆنا.

428 خوێندراوەتەوە

پەیامنێری دیبلۆماتیک مەگەزین: بڕواکەمال


چوار ئەندامی پەڕلەمانی عێراق دەربارەی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشاری سلێمانی راگەیاندراوێکیان بڵاوکردوە و لەو ڕاگەیاندراوەدا هۆکارەکەی بۆکەمتەرخەمی لایەنی پەوەندیدار دەگێڕنەوە .

،،
لەسەر ئەم پرسە دکتۆر موسەنائەمین ئەندامی پەڕلەمانی عێراق کە یەکێک لە چوار پەڕلەمانتارەیە بۆسایتی دیبلۆماتیک مەگەزین دواو وتی : دەبێت هەرچی زووە لیژنەیەک پێک بهێندرێت و هۆکارەکانی ئەو ڕێژە زۆرە لەمردن لەشاری سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕونبرێتەوە و لاینی پەیوەندیدار بێتە سەرخەت .


سەبارەت بەوەی ڕاگەێندراوی چوار پەڕلەمانتارەکەی عێراق لەچیەوە سەرچاوەی گرتوە و دکتۆر موسەنا ئەمین وتی:ئێمە کەسمان تاوانبارا نەکردوە ئێمەداوای لێکۆڵینەوەدەکەین ، لەو دەزگایانەی کەبەرپرسیارن.مەنتقی تێدانیە شارێکی وەک سلێمانی کەئاستی وشیاری و شارستانی ژینگەیی و هەمووشتێکی باشە لەزۆر ڕوەوە لەکۆمەڵێک شاری عیراق قەتعەن باشترە، بۆچی دەبێت زۆربەی رێژەی مردن بەکۆرۆنا لەشاری سلێمانی یەکەم بێت؟ ئەمە پرسیارەکەیە ئەمە پێویستی بەلێکۆڵینەوەیە ، نابێت هەروا سادە بەسەریدا تێپەڕین، چونکەئەمە پەیوەندی بەژیانی هاوڵاتی ئیمەوە هەیەئەم هۆکارانەداوای لێکۆڵێنەوەمان کردوە بۆچی وایە .


هاوکات ئەوپەڕلەمانتارەی عێراق وتیشی ئێمە وەک ئەندامانی پەڕلەمانی عێراق دەبێت بزانین ئایە کەمتەرخەمیەکە دەگەرێتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق یان ئەمانە بابەتی مەوزعین و یان پەیوەندی هەیە بەفەشەلی کەرتی تەندروستی لەهەرێم. واتە دەبێت لەهەموو ڕویەکەوە لێکۆڵینەوە تێدابکرێت،
دکتۆر موسەنا وتیشی : ئێمە کەباسی کەمتەرخەمی دەکەین بەپلەی یەکەم کەمتەرخەمی حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی و پاشان هەریم و پاشان عێراقمان مەبەستە. بێگومان ئەگەر کەمتەرخەمیەک بکرێت بەپلەی یەکەم حکومەتی هەرێم و پارێزگای سلێمانیە .

 

author photo

ڕۆژنامەنوس