باج، یان ڕووتانەوەی خەڵک

باج، یان ڕووتانەوەی خەڵک

343 خوێندراوەتەوە

هەردی ڕەحیم


یەکێکە لە هۆکارەکانی بەدەستهێنانی داهاتە بۆ حکومەت، کۆنترین جۆری بەدەستهێنانی پارەیە بۆ داهاتی گشتی، لە مێژەوە هەوڵی رێکخستنی دراوە.
بەڵام لە پاش ئەزمە داراییە گەورەکەی ساڵی ١٩٢٩ هەستان بە گۆڕینی حکومەتی چاودێر بۆ حکومەتی دەست خستنە کار (متداخلة) لە لایەن بیرمەندی ئابووری جۆن ماینەر کینز کە ئەتوانیت لەڕێگەی باجە وە ئامانجی ئابوری و کۆمەڵایەتی بەدەست بهێنێت.

،،

پاشان لەکۆتایی هەشتاکانی سەدەی بیستەم بەهۆی بوونی کورتهێنان لە بوودجەی حکومەت، هەستان بە گۆڕینی دەوری حکومەت بۆ رۆڵی چاودێریکردن، لە پاش ئەوەی نەیتوانی ئیدارەیەکی باشی ئابوریەکەی بدات بو بەهۆی زیانێکی گەورە بەر دارایی گشتی بکەوێت.


حکومەتی هەرێمی بە هەمان سیاسەتی دارایی خەریکی کارکردنە بۆ ئەوەی زۆرینەی قورسایی بخاتە ئەستۆی هاوڵاتیان، لەکاتێکدا هەستاوە بە دامەزراندنی فەرمانبەرێکی زۆری بێبەرهەم و پشت بەستن بە تەنها سێکتەر ئەویش نەوتە.


ئەوە پاش ئەوەی نەیتوانیوە مووچەی فەرمانبەران دابین بکات و نەبونی (سيوله) پارەی پێویست لە بازاڕ دا و زیادکردنی باج لەسەر هاوڵاتیان قورساییەکی ترەو کەمبوونەوەی پارەیە کە کاری دارایی باج زیادکردنی داهاتە بۆ خەزێنەی گشتی وە پڕ کردنەوەی خەرجی گشتیە.

،،

لەم حاڵەی هەرێمی کوردستاندا کە بڕێکی کەمی پارە و دیاریکراو لە بازاڕەکاندایە بەشی ئاڵوگۆڕی تەواو ناکات. ئەکرێت دەسەڵات بە وەرگرتنی قەرزی ناوخۆ و دەرەوە پارە بخاتە بازاڕەوە، وە ئاسان کاری بکات بۆ وەبەرهێنەری بیانی،.

بۆ هاوسەنگی و رێکخستنەوەی ئابوری پێویستە ئەو باجە بخاتە ئەستۆی ئەو کۆمپانیا گەورەکانەی کە ماوەیەکی زۆرە بەخشراون و سودمەندی گەورەبوون لەم ئەزموونە یاخود هانیان بدات بە وەگەڕخستنی تەواوی داراییان، وە لە هەموو کارەکان گرنگتر دەستبردنە بۆ مەلەفی گەندەڵی و بە قاچاخهێنان و بردن کە زۆرترین بە هەدەردان لە سنورەکان دایە، وە بچوککردنەوەی ئەم کابینەیە دوبارە رێکخستنەوەی هەیکەلی حکومەت کەم کردنەوەی خەرجی گشتی لە خەرجییە نا پێویستەکان.