ئایا ترامپ نەخۆشی دەروونی هەیە؟

ئایا ترامپ نەخۆشی دەروونی هەیە؟

267 خوێندراوەتەوە

پزیشكێكی نەخۆشییەكانی مێشك لە ئەمریكا پێیوایە، كە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا نەخۆشی دەروونی هەمیشەیی هەیە، بۆیە بە شێوەیەكی دوژمنكارانە مامەڵە دەكات و هیچ هەست و سۆزێكی بۆ كەسانی دەوروپشتی نییە، دەشڵێت ئەم هۆكارە وا دەكات كە پێویستی بەوە بێت لە نەخۆشخانەیەكی چارەسەری دەروونی بهێڵدرێتەوە.

،،

د. باندی لی پرۆفیسۆری دەرونناسی لە زانكۆی " ییڵ" ی ئەمەریكی ئاماژە بەوەش دەكات كە لە تەمەنیدا هەزارەها نەخۆشی چارەسەركردووە، كە هەمان نیشانەی ترامپ-یان هەبووە، ئەو پزیشكە باسی ئەوەش دەكات، كە ترامپ لەكاتی دەرچوونی لە نەخۆشخانەی چارەسەری كۆرۆنا و چوونی بۆ كۆشكی سپی دەمامكی فڕێ داوە، بەمەش سەدان پاسەوان و كارمەندی خستۆتە مەترسییەوە، بەوەی كە دەكرێت توشی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بكات.


ئەو پزیشكە ئەوەش ڕوون دەكاتەوە، كە هەرچەندە ترامپ هیچ پشكنینێكی دەرونی بۆ ئەنجام نەدراوە، بەڵام ئەو بەدەست نەخۆشی دەروونیەوە دەناڵێنێت، چونكە هەڵسوكەوتەكانی ئاماژەن بۆئەوەی كە" كەسێكی ئاسایی نیەو هەست بە هیچ تاوانێك ناكات كە دەرحەق بە مافی كەسانی دیكە ئەنجامی دەدات، بۆیە هەڵوێست و مامەڵەكانی زۆر دوژمنكارانەیە".


دكتۆر لی بۆ ماڵپەڕی " ساڵۆن"ی ئەمریكی قسەی كردووە و دەڵێت" لە ماوەی 20 ساڵی كاركردنم لەگەڵ زیندانیان و توشبوانی نەخۆشی دەرونیدا، كە چارەسەرم كردون بۆ ئەوەی واز لە كارە دوژمنكاری و تاوانەكان بهێنن و نەچنەوە سەری، بۆم دەركەوتووە كە حاڵەتی ئەم كەسانە هاوشێوەی حاڵەتی ترامپە".
دەشڵێت:" لە ڕاستیدا دوژمنكاری كۆمەڵایەتی و دەروونی نەخۆشیەكی مەترسیدارن، هۆكارەكەی بەشێوەیەكی گشتی بۆ ئیرەیی خاوەنەكەی دەگەڕێتەوە، كە زۆر ئیرەیی بە دەوروپشتی دەبات و توشی نەخۆشی دەكات، بەشێوەیەك حەز دەكات ئازار بكێشن و بمرن...، لەو باوەڕەدام هیچ زیادەڕەویم نەكردووە، كاتێك وتومە ترامپ لەبەر هۆكاری هەمەجۆر خەڵكی دەخاتە مەترسیەوە و بەمەش زۆر دڵخۆش دەبێت".


د. لی لەسەر هەڵسوكەوتە دوژمنكاریەكانی ترامپ و خۆ بە زلزانینی ئاماژە بەوە دەكات كە، ترامپ لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەمجارەیدا، هەوادارێكی زۆری خۆی لە هۆڵێك بەبێ دەمامك كۆكردۆتەوە، وەك ئەوی بیەوێت بڵێت" ئەو خەڵكە ئامادەن بە ژیانی خۆیان لە پێناو ترامپدا قوربانی بدەن".
دەشلێت: " لە ژیانی خۆمدا مامەڵەی زۆرم لەگەڵ چەتە و سەرباز و منداڵدا كردووە، بۆیە بەراوردێكم لە نێوان ئەو كەسانە و ترامپدا كرد، بۆم دەركەوت هەرچەندە بارودۆخیان جیاوازە، بەڵام مامەڵەیان یەكە".


هەرچی پەیوەست بە چوونە دەرەوەی ترامپ لە نەخۆشخانە، كە بە زۆری خۆی و بەخێرایی چۆتە دەرەوە، د. لی دەڵێت:" پێویست بوو سەرۆكی ئەمریكا چاوەڕێ بكات، تا ئەو كاتەی بە تەواوی چاك دەبوویەوە، نەك بەخێرایی بێتە دەرەوە و گوێ بە ڕێنمایی و چارەسەرەكان تیدات".
لە كۆتایشدا دەڵێت:" لێدوانی توندی ترامپ و مامەڵەی كەسێكی پلەباڵا، دەكرێت خراپ بشكێتەوە و هانی هەڵكی بدات، ببنە كەسێكی دوژمنكار و خۆپەرست، كە گوێ بە هەست و مافی خەڵكی نەدەن".

 

author photo

نوسەر و رۆژنامەنوس

 بروانامەی بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی عەرەبی