كیسنجەر هۆشداری لە جەنگێكی جیهانی دەدات

كیسنجەر هۆشداری لە جەنگێكی جیهانی دەدات

306 خوێندراوەتەوە

كیسنجەر هۆشداری لە جەنگێكی جیهانی دەدات ئەگەر ئەمەریكا و چین ناكۆكیەكانیان وەلا نەنێن.
هنری كیسنجەر وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەسەردەمی سەرۆك ریتچارد نیكسۆن، هۆشداری لە جەنگێكی جیهانی دەدات، ئەگەر ئەمریكا و چین سنورێك بۆ ناكۆكی و هەڕەشەكانیان دانەنێن.


هیچ لایەنێك ناتوانێت بەسەر لایەنێكی دیكەدا سەربكەوێت:
ئەو دیپلۆماسە لێهاتووە كە تەمەنی 97 ساڵە، دەڵێت پێویستە ئەمریكا ئەوە بزانێت كە خۆی بە " تاك لایەنە ناتوانێت پێشبكەوێت" لەڕووی هێزی ئابوری و تەكنەلۆژیاوە.
كیسنجەر بە ئەندازیاری پەیوەندی نێوان چین- ئەمریكا دادەنرێت، كە لە ساڵی 1971دا دەستپێكی سەردانێكی سەرۆكی ئەوكاتەی ئەمریكای بۆ پەكین ڕێكخست، كە بووە مایەی دەستپێكی پەیوەندیەكی نوێ لە نێوان ئەو دوو وڵاتە، پاش ئەوەی ماوەیەكی زۆر پەیوەندییان لە نێواندا نەمابوو، چین لە گۆشەگیریەكی نێودەوڵەتیدا بوو.
ستراتیژی ئەو كاتی كیسنجەر وای كرد كە ئەمریكا بەهۆی جەنگی ساردەوە لە ڕووی ستراتیژییەوە بەسەر یەكێتی سۆڤیەتی ئەو كات زاڵ بێت، پەكین و مۆسكۆ جیاواز بوون، هەرچەندە ئەو دوو دەوڵەتە لەلایەن حیزبی شیوعیەوە بەڕێوە دەبران.

،،
لە كاتەدا چین پێشكەوتنێكی زۆری بەخۆیەوە بینی و بووە دووەمین گەورەترین وڵاتی ئابووری لە جیهان و كێبڕكێی سەرەكی ئەمریكا بوو.


وەزیری پێشوتری ئەمریكا ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بەشداری لە دیبەیتێكی ئابوری كرد، كە بەڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە ڕێكخرابوو، دەربارەی ئەوەی كە چۆن دەكرێت سنور بۆ ناكۆكیەكانی چین و ئەمریكا دابنرێت، دووپاتی كردەوە، كە" پێویستە سەركردەكەمان و سەركردەكانی چین گفتوگۆی سنورێك بكەن، بەشێوەیەك كە هەڕەشە و ململانێكان لەو سنورە دەرنەچێت".
وتیشی:" ئەو پرسە پرسێكی حیزبی نیە، بۆیە پێوویستە هەردوو پارتی سەرەكی ئەمریكا بۆ چەندین ساڵ گفتوگۆ لەسەر ئەو سنورە بكەن".
ئەو دیپلۆماتە دێرینەی ئەمریكا هۆشداریشی دا و وتی:" دەتوانین بێین ئەو كارە زەحمەتە، بەڵام ئەگەری كاری لەسەر بكرێت،دەتوانرێت شتێك بكرێت كە وەك جەنگی یەكەمی جیهانی لێنەیەت و ڕێگا لە جەنگ بگیرێت".
كیسنجەر زیاتر ڕوونی كردەوە بەوەی كە فەرمانڕەوایەتی كلاسیكی ئەو كات لە جەنگی جیهانی یەكەمدا كە لە هاوینی ساڵی 1914دا هەڵگیرسا، بەدوریان زانی كە جەنگ لە نێوان زلهێزەكان ڕووبدات، هەروەها سەركردەكانی ئەو كاتە مەترسیەكانی جەنگیان بە جدی وەرنەگرتبوو، كێبڕكێیان لەسەر توانای سەربازی و ستراتیژییەكان دەكرد، ئەمەش ئەگەری جەنگی زیاتر كرد،هەروەها بووە مایەی نیمچە كێبڕكێیەك لەنێوان ولاتانی زلهێز لەسەر خۆ پڕ چەك كردن، هەروەها ئەمریكا و چینیش لە ڕووی زیرەكی دەستكردەوە هەوڵی سەركەوتنی ڕەهەیان دەدا.

ئاڵنگاری مێژوویی:
لەبری ئەوەی كێبڕكێكە ببێتە ململانێ، كیسنجەر پێشنیار دەكات كە پێویستە لەسەر ئەمریكا" بیركردنەوە لە ئابوریەكی جیهانی كە هیچ وڵاتێكی دیكە نەتوانێت كێبڕكێی بكات، ئەوە واتەی ئەوە ناگەیەنێت كە گەیشتن بەو ئامانجە پێویستە لەسەر لاوازكردنی وڵاتێكی دیكە بێت،ئەمە ئاڵانگارییەكی گەورەیە بۆ هەموو ئیدارەكان، تەنها ئاڵانگاری بۆ حزبێك نیە،بەڵكو ئاڵانگارییەكی مێژووییە و ناتوانین هەر چوار ساڵ یان هەشت ساڵ جارێك پێداچوونەوەی بۆ بكەین، ئەگەر بێت و ئەم كارە بە شێوەیەكی ڕوون لە نێوانمان یەكلایی نەكرێتەوە،ئەوا ناتوانین مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتێكی دیكە بكەین".
هەرچەندە ناكۆكیەكانی نێوان واشنتن و پەكین بەهۆی سەرقاڵ بوونی ئیدارەی ئەمریكا بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە، كەمێك خاوبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام سوربوونی ئیدارەكەی ترامپ بەوەی كە چین بەرپرسە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوا ناكۆكیەكان هەر دەمێنن، هەروەها هەوڵی واشنتن بۆ بچووكردنەوەو سنوردانانی كۆمپانیا تەكنەلۆژییەكانی چین وەك هواوی و " بایت دانس" خاوەنی تیك تۆك و ئەوانی دیكەش، هەرچەندە بایدن دەڵێت كە دانوستان لە گەڵ چین دەكات، بەڵام هەڵوێستەكان هەر بە توندی دەمێننەوە، ئەگەر ململانێی ئابوری و تەكنەلۆژی لە نێوان واشنتن و پەكیندا بەردەوام بێت.


كێبڕكێی تەكنەلۆژیا:
لەبەرئەوە كیسنجەر هۆشداری لە كێبڕكێی تەكنەلۆژیا و داهێنانەكانی داهاتوو دەدات، چونكە ئەم ململانێیە مەترسیەكی زۆر لەسەر ململانێكان دروست دەكات، بەو پێیەی ئەو لایەنەی لە تەكنەلۆژیادا سەركەوت، ئەوا دەتوانێت هەموو شتێك بەدەست بهێنێت.
كیسنجەر دەڵێت:" ئەو كاتەی لەسەردەمی هەستانەوە پرێنتەرمان بەرهەمهێنا، كە بووە مایەی ئەوەی مەعریفەی پێ بڵاو بكەینەوە، بەڵام ئێستا جیاوازە، ئەو كات بیركردنەوەیەكی فەلسەفی هەبوو كە چوارچێوەیەكی بۆ بیركردنەوەمان بۆ كۆمەڵگە دادەنا، بەڵام لە جیهانی ئەمڕۆماندا پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا بە پێشكەوتنی قۆناغەكانی بیركردنەوە لە تێگەیشتنەكان تێدەپەڕێت".
كیسنجەر پێشتر لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو هۆشداری دا، كە ئەگەر بێت و سنورێك بۆ ناكۆكیەكانی نێوان چین و ئەمریكا دانەنرێت، ئەوەڕووداوێك ڕوودەدات كە زۆر لە ئەوەی ئەوروپا خراپتر دەبێت( جەنگی جیهانی).

سەرچاوە:

https://www.independentarabia.com/node/158951/%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%AE%D8%A8%D8%A7%D8%B1/%D8%AF%D9%88%D9%84%D9%8A%D8%A7%D8%AA/%D9%83%D9%8A%D8%B3%D9%86%D8%AC%D8%B1-%D9%8A%D8%AD%D8%B0%D8%B1-%D9%85%D9%86-%D8%AD%D8%B1%D8%A8-%D8%B9%D8%A7%D9%84%D9%85%D9%8A%D8%A9-%D8%A5%D8%B0%D8%A7-%D9%84%D9%85-%D8%AA%D8%AD%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%B5%D9%8A%D9%86-%D9%88%D8%A3%D9%85%D9%8A%D8%B1%D9%83%D8%A7-%D8%AE%D9%84%D8%A7%D9%81%D8%A7%D8%AA%D9%87%D9%85%D8%A7?fbclid=IwAR0qu_3Y_WVI4wdOLlaOwA510U_IoXCYzN7BAfTJEmplGW87hGBC8oSCkec

 

author photo

نوسەر و رۆژنامەنوس

 بروانامەی بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی عەرەبی