ئەم ویلایەتانە ترامپ یان بایدن سەردەخەن؟

ئەم ویلایەتانە ترامپ یان بایدن سەردەخەن؟

363 خوێندراوەتەوە

ئا: هیوا سەید سەلیم


لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا نزیک دەبینەوە، تا ئێستا ڕوون نییە کە لە کۆی پەنجا ویلایەتی ئەو وڵاتە دۆنالد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان یان جۆزیف بایدن کاندیدی دیموکراتەکان هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەباتەوە.


لە کۆی ئەو پەنجا ویلایەتە چەند ویلایەتێک هەن کە هەڵبژاردنەکە یەکلادەکەنەوە، چونکە بەدەر لەو ویلایەتانە ئەوانی دیکە بەسەر کۆماری و دیموکراتەکان دابەش بوونە، با بزانین ئەو ویلایەتانە کامەن کە ئەنجامەکە بە قازانجی یەکێک لە کاندیدەکە یەکلادەکەنەوە.


ویلایەتەکانی ( بنسلفانیا، میشیگان، ویسگۆنسن، فلۆریدا، کارولینای باکوور، ئەریزۆنا، ئیەوا،جۆرجیا، ئۆهایۆ) ئەو نۆ ویلایەتەن کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا یەکلا دەکەنەوە، کە لە خوارەوە بە جیا باس لەهەریەکەیان دەکەین.


سەرەتا وا باشە بزانین لە دوایین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە لەساڵی ٢٠١٦ ئەنجام دراوە ئەو ویلایەتانە دەنگیان بە کاندیدی کامە پارت داوە کە ئەوسا هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ و هیلاری کلنتۆن کاندید بوون.


دۆناڵد ترەمپ ساڵی ٢٠١٦ هەریەک لە ویلایەتەکانی ( فلۆریدا، بنسلفانیا، میشیگان، کارۆلینای باکوور، ویسکونسن، هەروها ئەریزۆنا) واتا لە تێکرای نۆ ویلایەتی خۆڵەمێشی ترەمپ بە دەنگێکی کەم شەش ویلایەتی بردەوە.


- بنسلفانیا:
ئەو ویلایەتەیە کە کاندیدی دیموکراتەکان لێی لە دایک بووە، شارە گەورەکانی دەنگیان بۆ بایدن دەبێت، بەڵام دێهاتنیشینەکانی دەنگیان بۆ دۆنالد ترەمپ دەبێت، بە پێی راپرسیەکان بە رێژەی 5.6 ٪ لە پێش رکابەرەکەیەتی.


- میشیگان:
ساڵی ٢٠١٦ ترەمپ بە دەنگێکی کەم ئەو ویلایەتەی بردەوە، بە پێی راپرسیەکان بایدن بە رێژەی 7.2 ٪ لە پێش ترەمپە.


- ویسکۆنسن:
لە هەڵبژاردنی ٢٠١٦ دیموکراتەکان داوایان لە هیلەری کلنتۆن کرد لەو ویلایەتە بانگەشەی هەلبژاردن ئەنجام نەدات، بۆیە دەنگدەری ئەو ویلایەتە سزایان دا و دەنگیان بە رکابەرەکەی دا، بەڵام لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ دیموکراتەکان ئەو ویلایەتەیان هەڵبژارد کە گۆنگرەی نیشتمانی خۆیان لێ ئەنجامدا، بەپێ راپرسیەکان لەو ویالیەتەش جۆزێف بایدن بە رێژەی 6.3 % لە پێش ترەمپە.


- فلۆریدا:
لە گەورەترین ویلایەتە لە نێو ئەو نۆ ولایەتەی کە باسمان کردن بە هۆی چڕی دانیشتوانی، خەڵکەکەی بە کاری کشتوکاڵی و پیشەسازی سەربازی خەریکن و رێژەی زۆری خانەنیشینی تێدایە.

دانیشتوانە بە تەمەنەکانی ئەو ویلایەتە لە پشتیوانیکردن لە ترەمپ دوورکەوتنەوە ئەویش بەهۆی خراپ ئیدارەدانی پەتای کۆرۆنا، راپرسیەکانی ئەو ویلایەتەش دەڵێن کە بایدن بە رێژەیەکی کەم کە بریتیە لە 1.4 % لە پێش ترەمپە.
شایانی باسە ئەگەر ترەمپ ئەو ویلایەتە بدۆڕێنێت ئەوا زۆر نزیکە کۆشکی سپی بدۆڕێنێت.


- کارۆلینای باکوور:
ئەو ویلایەتە بە موحافەزەکاری ناسراون لە هەڵبژاردنی ٢٠١٦ تەرمپ بە جیاوازی سێ خاڵ ویلایەتەکەی بردەوە، کۆماریەکان کۆنگرەی نیشتمانی خۆیان لێ ئەنجامدا، راپرسیەکان باس لە پێشکەوتنی دیموکراتەکان دەکەن بە رێژەی 2.7٪.


ئەریزۆنا:
چەند دەیەیە کە ئەو ویلایەتە دەنگی لە قازانجی کۆماریەکان بووە، بەلام بە هۆکاری سەپاندنی کۆتوبەند بەسەر کۆچ و کۆچبەران لە لایەن ئیدارەی ترەمپ ئیدی دەنگی ئەو ویلایەتە بە قازانجی کۆماریەکان نابێت، هەرەوها بەهۆی سوکایەتیکردنی ترەمپ بە سیناتۆری ئەو ویلایەتە جۆن مەکین پێشبینی دەکرێت دیموکراتەکان دەنگی ئەو ویلایەتەش ببەنەوە کە راپرسیەکان دەڵێن دیموکراتەکان بە رێژەی 4٪ لە پێش کۆماریەکانن


ئەیەوا:
ساڵی ٢٠١٦ ترەمپ زۆر بە ئاسانی ئەو ویلایەتەی بردەوە و بە ١٠ خاڵ لە هیلاری بردەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی کە هەردوو لا دەنگیان لێک نزیکە بە لام راپرسیەکان باس لە پێشکەوتنی دیموکراتەکان دەکەن بە رێژەی 1.2%.


- جۆرجیا:
لە دوای ساڵی ١٩٩٢ هیچ کاندیدێکی دیموکراتەکان دەنگی ئەو ویلایەتەیان نەبردۆتەوە، بەڵام لەو هەڵبژاردنە راپرسیەکان باس لە پێشکەوتنی دیموکراتەکان دەکەن بە رێژەی 1.2% .


- ئۆهایۆ:
لە هەڵبژاردنی ٢٠١٦ ترەمپ بە جیاوازیەکی زۆر دەنگی ئەو ویلایەتەی لە هیلاری بردەوە بەڵام لەو هەڵبژاردنە جیاوازی نێوان هەردوو کاندید یەکجار کەم بۆتەوە.
بەپێی ئەو راپرسیانە بێت کە سەنتەری ریل کلیر پۆلیتیکس بڵاوی کردۆتەوە لایەیەنی کەم لەو نۆ ویالیەتەی سەرەوە جیاوازی نێوان دیموکراتەکان و کۆماریەکان دەرکەوتووە بە قازانجی پێشکەوتنی جۆزیف بایدن لەسەر حیسابی دۆنالد ترەمپ.
سەرچاوە: royanews. com