له ساڵه‌كانى كۆتایی شۆڕشى ئهیلولو كۆتا ساڵه‌كانى ته‌مه‌نى مه‌لا مسته‌فاى بارزانیدا یه‌كێكبووه له كه‌سه هه‌ره نزیكه‌كانى مه‌لا مستهفاو له كۆتا سێ مانگى ژیانى بارزانیشدا شه‌و و ڕۆژ له‌گه‌ڵیدا بووه.
هاوتا له‌گه‌ڵ متمانه‌ى زۆرى مه‌لا مسته‌فا پێى، دكتۆر شه‌فیق قه‌زاز گه‌لێك به كه‌سایه‌تى مه‌لا مسته‌فا سه‌رسام بووه‌و پێیوابووه ئه‌و خاسیه‌تانه‌ى له‌ودا هه‌بووه له هیچ سه‌ركرده‌یه‌كى دیكه‌ى كورددا نه‌بینراوه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و پێییوایه مه‌لا مسته‌فا یه‌كێكه له كاریزماكانى سه‌ده‌ى بیسته‌م.
وه‌رگێڕى دوایین چاوپێكه‌وتن‌و گفتوگۆى سیاسى مه‌لا مستهفاو جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بووه‌و وه‌كو خۆى باسیكردووه، مه‌لا مسته‌فا به خه‌تى خۆى فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك نوێنه‌رى شۆڕشى ئه‌یلوول‌و مه‌لا مسته‌فا له ئه‌مه‌ریكا بۆ نووسیوه.
نووسه‌رو سیاسى‌و دیبلۆماتكار، دكتۆر شه‌فیق قه‌زاز كه شه‌وى 23 – 10 – 2020 به كۆرنا كۆچى دوایكرد، لەساڵی 1934 له گه‌ڕه‌كى قهزارزهكانى شارى سلێمانى له دایكبووه.

پاش ئه‌وه‌ى بۆ خوێندن ده‌چێته ئه‌مه‌ریكا، لە ساڵی 1963 لەگەڵ ژنێکی ئەمەریکی هاوسه‌رگیرى دهكاتو پاش ده ساڵ‌و لەساڵی 1973 له ئافره‌ته ئه‌مه‌ریكییه‌كه جیا ده‌بێته‌وه‌و ساڵێك پاش هه‌ره‌سى شۆڕشى ئهیلولو له ساڵى 1976 هاوسەرگیری لەگەڵ " چلورە ئەحمەد هەردی" ئه‌نجام دهداتو سێ منداڵیان هه‌یه، بەناوه‌كانی ژیلوانو کەیوانو ئاریان.
" تۆفیق قه‌زاز"ى باوكى، یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانى شارى سلێمانى بووه‌و ساڵى 1930 یه‌كێك بووه له‌و نۆ كه‌سه‌ى كه وه‌ك نوێنه‌رى سلێمانى هه‌ڵبژێردراون بۆ ئه‌وه‌ى داوا بكه‌ن مافه‌كانى كورد بخرێته ده‌ستوورى عێراقه‌وه.
تۆفیق قه‌زازى باوكى شه‌فیق قه‌زاز، له‌شه‌ڕى به‌رده‌ركى سه‌راى سلێمانىدا له ساڵى 1930 دا، یه‌كێكبووه له‌وانه‌ى وتارى خوێندوه‌ته‌وه‌و داواى مافه‌كانى كوردى كردووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ى دوومانگ گیراوه‌و به ده‌ستبه‌سه‌رى بۆ كه‌ركوك گوازراوه‌ته‌وه.
تۆفیق قه‌زاز له ساڵی ١٩٤٥ لەشاری سلێمانی رێكخراوێكى دروستكردووه بەناوی " كۆمەڵەی زەردەواڵە"، ئامانجی ئەم كۆمەڵەیە ئەوەبووه كە وەك زەردەواڵە بەو بەرپرسانەوە بدەن كە پۆستیان هەیەو سەربە میرین.
رۆژنامەی ژین له ژمارە ٧٨٣ ساڵی ١٩٤٥باسیلهوه كردووه كه " تۆفیق قەزاز" لە خزمەكانی خۆی دەستەیەكی بەدزییەوە بەناوی كۆمەڵەی زەردەواڵە ڕێكخستووەو موجەلەیەكی بەو ناوەوە دەركردوە.
ڕەمزی قەزازوسەعید ناكام لە ئەندامە چالاكەكانی ئەم كۆمەڵەیە بوون‌و ئەم جەماعەتی زەردەواڵەیه هەستاون بە بڵاوكردنەوەی شێوە گۆڤارێك بەناوی " دەنگی زەردەواڵە " كە به‌شێوه‌ى توانج‌و كاریكاتێر رەخنەیان لە بەرپرسە میرییەكان گرتووه‌و بەگاڵتەوە باسی كارەكانیان كردوون.
،،
تۆفیق قه‌زاز، له‌سه‌ره‌تاى ساڵانى په‌نجاى سه‌ده‌ى بیستهمیشداو له خولى حه‌وته‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا، به نوێنه‌ر هه‌ڵبژێردراوه‌و چه‌ند جارێكی‌تریش لهسهرههڵوێستى نیشتمانپه‌روه‌رى ده‌ستگیركراوه.
شەفیق قەزاز كه بڕوانامەی دکتورای پەیوەندی نێودەوڵەتی له ساڵی 1971 له ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستهێناوه، له دیدارێكى ڕۆژنامه‌نووسیدا باسیلهوه كردووه ساڵی 1965 بارزانی بڕیاریداوه ببێته نوێنەری شەخسی خۆی و شۆڕشی ئەیلوول لە ئەمه‌ریكاو بڕیارەكەیان بە زارەكی پێڕاگەیاندووه، وه‌كو خۆى باسیده‌كات ساڵی 1967 گەڕاوه‌ته‌وه كوردستان‌و چووه‌ته لاى مه‌لا مستهفاو، بارزانى به دەست و خەتی خۆی بڕیارەكەی بۆ دەركردووهو دەسەڵاتەكانیشی بۆ دیاری كردووه.
شه‌فیق قه‌زاز له‌و دیداره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا باسله‌وه ده‌كات كه بارزانی پرسیارى لێكردووه كه قازی " ولیام دۆگلاس" دەناسێ لە ئەمریكا، ئه‌و ده‌مه قازی " ولیام دۆگلاس" ئەندامی دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەمریكا بووه‌و ئەم قازییە دۆستی كورد بووه‌و كتێبێكی لەسەر كوردستان نووسیبووه بە ناونیشانی (خاكێكی نامۆ و گەلێكی دۆستخواز).
به وته‌ى شه‌فیق قه‌زاز، پێشتر دۆگلاس مەلا مستەفاى بارزانی بینیوەو پاش ئه‌وه‌ى كه به مه‌لا مسته‌فا ده‌ڵێت ده‌یناسم، مه‌لا مسته‌فا به شه‌فیق قه‌زاز ده‌ڵێت:" ئەوە كەسایەتییەكی گرنگەو دەبێت بایەخی پێبدرێت، بۆیە كە گەڕایتەوە ئەم خەنجەرەی منی بە دیاری بۆ بەرە، ئێوە كە لە ئەمه‌ریكا كاردەكەن، زۆر پێویستتان بەمجۆرە كەسایەتییانە دەبێت".

لە سەفەرەیدا بۆ كوردستان‌و له میانى مانه‌وه‌یدا لاى بارزانى، شه‌فیق قه‌زاز ده‌گێڕێته‌وه كه شەوێك لە لاى بارزانی بووه‌و بارزانى داوای كردووه سندوقێكی بۆ بێنن، كە هێناویانه سندوقەكە پڕ بووه لە بەردی درەوشاوەی كریستاڵی، وه‌كو خۆى ده‌یگێڕێته‌وه پێیوتووه: كە گەڕایتەوە ئەم بەردانە لەگەڵ خۆت بەرە لەوێ پیشانی كۆمپانیاكانی ئەمه‌ریكای بدە، ئەگەر بەكەڵك هاتن، با بێن بۆ بەرژەوەندی شۆڕش و بەرژەوەندی ئەوانیش كاری تێدا بكەن، لەبەر ئەوەی شۆڕشەكەمان زۆر هەژارەو ئەمەش گەنجینە و سامانی كوردستانە، من كە گەڕامەوە ئەو بەردانەم لەگەڵ خۆم برد كە نزیكەی 10 كیلۆ دەبوون، لەوێ كە بردم پیشانی هەندێك كۆمپانیام دا، وتیان هەندێك لەم بەردانە ئاڵتوونی تێدایە، هەندێكیان كریستاڵنو ئەگەر بچینە قووڵایی زیاتر بە گوشار‌و گەرمی ئەڵماسی لێ‌دروست دەكرێت، بەڵام پێیان وتین ئەو شوێنەی ئێوە ئێستا شۆڕشی لێیەو سەقامگیر نییە، هەروەها حكومەتی ئەمهریكیش لەبەرئەوەی پێوەندی لەگەڵ حكومەتی عێراق هەیە، بۆیە لێناگەڕێن كۆمپانیاكانمان بێنە ئەو ناوچەیە. كە خەبەرم بۆ جەنابی بارزانی ناردەوەو بۆم نووسیبوو: قوربان بۆچوونەكانی جەنابت هەمووی ڕاستن.
شه‌فیق قه‌زاز، له دووساڵى كۆتایی ته‌مه‌نى شۆڕشى ئهیلولداو لە ساڵانی 1974 و 1975 و ساڵێكیش پاش هه‌ره‌سى شۆڕش بەرپرسی ئۆفیسی په‌یوەندییەكانی شۆڕشى ئهیلوول بووه لە تاران.
له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له دكتۆر مه‌حمود عوسمان‌و موحسین دزه‌ییدا، ڕۆژی 11 – 3 - 1975 هاوڕێى مه‌لا مسته‌فا بارزانی ده‌بن له دوا گفتوگۆیدا له‌گه‌ڵ " شا"ى ئێران له كۆشكى نیاوه‌ران له تاران.
ئه‌وه گفتوگۆیه‌ى كه " شا" ى ئێران مه‌لا مسته‌فاى بێهیواكردو له پاش ئه‌و دیداره‌ش شۆڕش ته‌نها ده ڕۆژ توانى به‌رگه بگرێت‌و هه‌ره‌سى هێنا.
موحسین دزه‌یی ده‌ڵێت:" ڕۆژی پاش دیداره‌كه‌ى شا چوومه شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی بارزانی، بینیم نیگه‌رانی به ده‌موچاوی هه‌موویانه‌وه دیاره‌و له‌پڕ نوێنه‌ری شۆڕش له تاران " دكتۆر شه‌فیق قه‌زاز" وه‌ژوور كه‌وت و بروسكه‌یه‌كی له برایان ئیدریس و مه‌سعوود بارزانییه‌وه بۆ سه‌رۆك بارزانی هێنابوو، ناوه‌رۆكی بروسكه‌كه ئه‌وه‌بوو كه سه‌رجه‌م چه‌كه پاڵپشته‌كان و هۆكاری به‌رگریی زه‌وی و ئاسمانیی حكومه‌تی ئێران به‌شه‌و كشاونه‌ته‌وه و ته‌گبیری خۆپاراستن و به‌رگرییان كردووه و ئێمه‌شیان ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه".
،،
كۆچكردوو شه‌فیق قه‌زاز، له‌پاش هه‌ره‌سى شۆڕشى ئهیلوول، هاوڕێیه‌تى مه‌لا مسته‌فا ده‌كات له هه‌ردوو سه‌فه‌ریدا بۆ ئه‌مه‌ریكا، شه‌فیق قه‌زاز ده‌ڵێت:" بارزانى پێی‌ووتم، شه‌فیق تۆ له‌گه‌ڵما دێیت بۆ ئه‌مه‌ریكا، تۆ مامۆستای منی بۆ زمانی ئینگلیزی، ئه‌بێ هه‌وڵ بده‌یت، فێری ئینگلیزیم بكه‌یت، به‌ڵام به‌داخه‌وه كاتێك ئێمه چووینه ئه‌مه‌ریكا بارزانی ئه‌وه‌نده ئه‌ركی قورس بوو، به مانایه‌كی دیكه ڕووخانی شۆرش و نه‌هامه‌تی كورد ده‌رفه‌تی نه‌دا به بارزانی بۆ پرسی زمان هه‌رچه‌نده خۆشی له ئاستی زمانه‌وانیدا زۆر باش بوو، حه‌زی ده‌كرد ئینگلیزی بزانێت، چونكه ده‌یه‌ویست ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له به‌رده‌می دایه خۆی بیگه‌یه‌نێت".
شه‌فیق قه‌زاز باس له كاتى نه‌خۆشییه‌كه‌ى مه‌لا مستهفاو سێ مانگى كۆتایی بارزانى ده‌كات له ئهمهریكاو ده‌ڵێت:" من ماوەی سێ مانگ لە كاتی نەخۆشییەكەیدا لە خزمەتی بارزانیدا بووم، شەو و رۆژ پێكەوە بووین و پاسەوانی ژوورەكەی بووم لە نەخۆشخانە".
شه‌فیق قه‌زاز ئاماژه به دوا دیدارى سیاسى مه‌لا مسته‌فا دهكاتو ده‌ڵێت، ئه‌وكاته‌ى له ئه‌مه‌ریكا بووه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی، دوا دیداری سیاسی له‌گه‌ڵ " جۆزیف جۆن سیسكۆ" جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ى ئه‌مه‌ریكادا بووه‌و ئه‌و وه‌رگێڕی چاوپێكه‌وتنه‌كه بووه.

جیا له‌كارى سیاسى‌و دیبلۆماسى، شه‌فیق قه‌زاز له كۆمه‌ڵێك بوارى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به پرسى كورددا ڕۆڵى كاریگه‌رى گێڕاوه:
. - ئەندامی دامەزرێنەرو سەرۆکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد بووه لە ئەمەریکا ساڵی 1963 ـ 1973.
.ئەندامی دامەزرێنەرو سەرنوسەری گۆڤاری " كوردش جۆرناڵ بووه لەساڵی 1964 ـ 1969 لە واشنتۆن.
- ئەندامی دامەزێنەرو سەرۆکی لیژنەی پێشخستنی کوردستان لە ساڵانی 1966 ـ 1972 لە واشنتۆن.
- ئەندامی دامەزرێنەر لەگەڵ د. کامەران بەدرخانو بەرێوەبەری کۆمەڵەی دۆستایەتی ئەمەریکی ـ کوردی بووه ساڵانی 1970ـ1972 لە واشنتۆن.
- ئەندامی دامەزرێنەرو سکرتێری کۆمەڵەی بەریتانی ـ کوردی لە لەندەن ـ بەریتانیا ساڵی 1983 1990.
- ئەندامی دامەزرێنەری مەڵبەندی رۆشنبیری کورد ساڵی 1985 لە لەندەن ـ بەریتانیا.
- ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد ساڵی 1988 ـ 1991.
- ئەندامی دامەزرێنەرو کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بووه لە لەندەن ساڵی 1992 ـ 1994.
- وەزیری یارمەتی مرۆڤایەتی‌و هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بووه لە هەردوو کابینەی سێهەم‌و چوارەم ساڵانی1996 ـ2005.
ئەندامی دامەزرێنەرو سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی لە هەولێر ساڵی2007 ـ2011.
سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
یه‌ك: بارزانى‌و بزوتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى كورد - مه‌سعود بارزانى - به‌رگى سێیه‌م.
دوو: كوردوكوردستان له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانى حكومه‌تى به‌ریتانیادا - كه‌مال مه‌زهه‌ر - به‌رگى یه‌كه‌م.
سێ: وێستگه‌كانى ژیانم - موحسین دزه‌یی - به‌شى دووه‌م.
چوار: دیدارى شه‌فیق قه‌زاز له‌گه‌ڵ گۆڤارى گوڵان 1 - 8 - 2016.
پێنج: پێگەی ئەلیکترۆنی گەڕەکی قەزازەکان