ئایا فەرەنسا خاوەنی بڕیاری688ە؟

ئایا فەرەنسا خاوەنی بڕیاری688ە؟

331 خوێندراوەتەوە

د. عوسمان عه‌لی، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری " تاسك" بۆ هزر و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی
وه‌رگێرانی: بژار عوسمان ئه‌حمه‌د

پێویستە وەفاداری و ڕێزگرتن لەو چاکانەی بەرامبەرت دەکرێت وەکو تاک و وەکو میلەت بۆ هەموو میلەتێک گرنگە، لەهەمان کاتیشدا پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بکەین ئازادی بیروڕا و مافی ڕا دەربڕین مافێکی پیرۆزی هەموو تاکێکە، زۆربەی ئایینە پیرۆزەکان، وە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان ئەمەیان بە گرنگ زانیوە و ئاماژەیان پێکردووە، لە قورئانی پیرۆزدا خوای گەورە دەفەرمویت: وَقُلِ الْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَن شَاءَ فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاءَ فَلْيَكْفُرْ(سورة الكهف:اية ٢٩)، هەروەها مرۆڤایەتی قوربانییەکی زۆری داوە بۆ ئازادی بیروڕا بەڵام دەبێ ئەمەش بگوترێ لە سیستەمە دیموکراتییە پێشکەوتوەکاندا، ئازدییەکان تا ئەو شوێنە قبوڵکراون، کە هێرش نەکاتە سەر پیرۆزییەکانی بەرامبەر هەروەها پیرۆزییەکانیش دەکرێ گفتوگۆی لەسەر بکرێت، بەڵام نەک هێرش و پەلاماردانی بێ بنەما، بەشێوەیەک کە هەستی بەرامبەر بریندار بکات.

،،
لەم دواییەدا لەناو ڕۆشنبیرانی کورد دا بیروڕای جیاواز هەیە دەربارەی لێدوانەکانی سەرۆکی فەرەنسا دەربارەی پێغەمبەری ئیسلام... به شێک لە ڕۆشنبیران و بەرپرسان کورد پێیان وایە؛ کورد دەبێ وەفاداربێ بەرامبەر فەرەنسا و ماکرۆن دربريت، چونکە فەرەنسا هاوسۆزی کورد بووە و پشتگیری کردووە، هەروەها ئەمە بە ئازادی بیروڕا ناو دەبەن. هەروەها بەشێکیتر لە ڕۆشنبیران پێیان وایە حکومەتی فەرەنسا و ماکرۆن بەشێوەیەکی رەسمی و نەشیاو باسی پیرۆزییەکانی ئیسلامی کردووە و هێرشی کردۆتە سەر پێغەمبەر، کە لە سەدا 98 ئەم میلەتە موسڵمانە و ئەمە قبوڵناکەن.. هەربۆیە دەبێ حکومەتی هەرێم نوێنری ڕاستەقینەی گەلی کوردبێ و ڕێز لە پیرۆزییە ئاینییەکانی بگرێت.


ئێمە لێرەدا لەگەڵ ئەوەدانین هیچ موسڵمانێک بەتوندوتیژی وەڵامی هەرچی سوکایەتییەک بداتەوە کە بەرامبەر دینەکەی دەکرێت، چونکە خودی پێغەمبەری ئیسلام هەموو جۆرە ڕەخنەیەکی قبوڵکردووەو ئەم ڕەخنانەش لەناو خودی قورئاندایە. دوای هەر لەقورئاند داوای گفتوگۆ دەکات لەنێوان موسولمانەکان و ئەوانی تر. سەرەتا پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە ئایا حکومەتی فەرەنسا و خودی ماکرۆن چییان کردووە بۆ حکومەتی هەرێم پێویستە لێرە دا سەرەنجێکی بێلایەنە و دوور لە وى كه له سۆشیال میدیا باس کراوە دربرين. جێگاهی ئاماژە يه ئەم بابەتەمان بەدرێژ لەنووسینێکمان باسکردوو کە لینکەکە ى له خواروه دايه بەلام لێرەدا بەخێرایی باسی چەند خالێک دەکەین:


۱ـ فەرەنسا و ماکرۆن گەمارۆی سەر هەرێمیان هەڵگرت دوای ریفراندۆم؛ راستە ماکرۆن کاک نێچیرڤان و كاك قوبادی بینی لەفەرەنسا دوای ریفراندۆم بەڵام پێش ئەم دیدارە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لێدوانێکی دا لەدوای ریفراندۆم ووتی ئێمە لەگەل هەرێمێکی بەهێزین لەنێو عێراقێکیکی یەکگرتوو بۆیە دەستپێشخەریکەی فەرەنسا بەشێک بوو لەستراتیجیەتی رۆژئاوا ،وە لەدیدارەکەدا ماکرۆن نەیووت لەگەل مافی چارەنووسی گەلی کوردین بۆ سەربەخۆیی. دوو مانگ بەر لە دیدارەکەیان نوێنەری فەرەنسا دەنگیدا لەدژی ریفراندۆم له مجلس امنى نه ته وه يه كگرتوه كان، وتى
ریفراندۆم شتێکی نایاساییە.


٢- دەگوترێ فەرەنسا لە مەنهەجی خوێندن نووسیویەتی دەبێ باسی مزلومیەتى کورد بکرێت؛
لێرەدا لەو تێکستەی کەخۆم بەفەرەنسی خوێندوومەتەوە، باسی جینۆساید و زۆڵم لەمیلەتان کراوە، یەکێک لەوانە میللەتی کوردە، ئەمەش شتێکی تایبەت نییە بۆ کورد بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە فەرەنسا لەمێژوودا بەرامبەر کورد کردویەتی. فەرەنسا و بەریتانیا تاوانباری یەکەمن بۆ دابەشکردنی خاکی کوردستان لە پەیماننامەی سایکس بیکۆ 1916. لەهەمان کاتدا فەرەنسا رۆڵێکی زۆر خراپ و دوژمنانەی گێڕاوە لەمێژووی شۆرشە کوردییەکان، کە پێوستە داوای لێبوردن لە میلەتی کورد بکات لەسەر تاوانەکانی، یەکێک لەوانە؛ فەرەنسا راستوخۆ ڕۆڵی هەبوە لە دامرکاندنی شۆرشی شێخ سەعید پیران و بە شۆرشێکی کۆنەپەرستی دانا لە 1925 ، لەهەمان کاتدا فەرەنسا کۆمەڵەی خۆیبوون و شۆرشی ئارات بەکاردێنێت وەکو داردەستێک لەدژی مستەفا کەمال، بەڵام لەدواتردا هاوکاری تورکیای کرد.. هەروەها لەبەڵگەنامەیەکی بەریتانیدا لە کۆنفراسی پەیماننامەی سیڤەر لە 1920 فەرەنسا دژی دروسبوونی کیانی سەربەخۆ بوو بۆ کورد، بەڵام ئینگلیزەکان بەزۆر چەسپاندیانە سەر فەرەنسییەکان و ئەمەش خرایەسەر بەندەکانی نێوان 62-64 ی پەیماننامەی سیڤەر، هەروەها لەسەرەتای دروستبوونی کۆماری تورکیا دا، فەرەنسا بەچەند مەرجێک ڕەزامەندی دا بە تورکیا و پشتی لەمافەکانی کورد کرد.. هەروەها فەرەنسا و بەریتانیا و ڕەزا شا، بەیەکەوە شۆرشی ئاراراتیان ڕوخاند.

دەڵێن فەرەنسا خاوەنی بڕیاری688ە؛
ئەمەش هەڵەیەکیترە کە لە ڕۆژنامەگەری کوردی باس دەکرێت، خاوەنی بیرۆکەی هەرێمی پارێزراو لەراستیدا تورگوت ئۆزالی تورکیا و جۆن مەیجەری سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی بەریتانیایە، تورگوت ئۆزال لەژێرفشاری جەنەرالاتی تورک بوو، کە هەزارەها پەنەهەندەی کورد لە کۆڕەوەکەی 1991دا لەسەر سنوری تورکیا بوون و نەیاندەتوانی داخلی سنوری تورکیا ببن، ئەمەش وایکرد نوێنەری فەرەنسا لەگەڵ نوێنەری حکومەتی ئەمریکی قبوڵی ئەم پێشنیارەیان کرد کە ناوچەی ئارام بۆ کوردان دروستبکرێت، هەربۆیە فەرەنسا دەستپێشخەر نییە لەم بڕیارەدا، وهيزى فرنسي زوو كوردستانى جيهيشت له دواى دسكه وتيك كه صدام داى بو او ولاته.
نوێنەری حکومەتی هەرێم هەڵسا بە پیشاندانی هاوسۆزی بۆ فەرەنسا، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم هیچ بڕیارێکی نزیک لەو بابەتە نەداوە، دەبێ نوێنەری حکومەتی هەرێم ئاگاداری ئەوەبێ، ئەم کارەی ئەو بریندارکردنی هەستی هەزارەها موسڵمانی کوردە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە بەشێک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا و بەشێک لە بەناو ڕۆشنبیرانی کوردستان بەناوی لیبڕالیەت و ڕای ئازادیەوە پاڵپشتی ماکرۆن دەکەن بۆ هێرش کردنە سەر پیرۆزییەکانی ئیسلام.

،،

لەکۆتاییدا پێویستە بڵێین ڕازی بوون بە بێ ڕێزیکردن بەرامبەر پێغەمبەر ناچێتە چوارچێوەی ئازادی بیروڕاوە، بەڵکو ئەمە دەستدرێژی و نائازادی لە بیروڕای خەڵکی پیشان دەدات.. لەکاتێکدا بە بڕیاری پەرلەمانی فەرەنسی، ئەگەر تەنها بڵێی کوشتاری ئەرمەن ڕاست نییە یاخود هۆلۆکۆستی دژی جولەکە ڕاست نییە، ئەوا بەتاوان هەژمار دەکرێت جا بۆ لەم دوو بابەتەدا سنور دادەنرێت بۆ بیروباوەڕی ئازاد! لەکاتێکدا ئەمە بێڕێزی و سوکایەتیکردنیش نییە بە پیرۆزییەکانیان.


نووسینی: د. عوسمان عه‌لی، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری (تاسك) بۆ هزر و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی
وه‌رگێرانی: بژار عوسمان ئه‌حمه‌د


بۆ زیاتر ناسینی حوکمڕانی فەرەنسییەکان لە کوردستاندا، کە بەشێوەی ئینتداب لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریادا حوکمیان کردووە، بڕوانە کتێبی؛ بژار عوسمان ئەحمەد: بارودۆخی سیاسی کوردستانی سوریا 1920-1970 ،
هه‌روه‌ها بۆ زیاتر ناسینی هه‌لویستی فه‌ره‌نسا بروانه‌
ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌

(https://www .facebook. com/p ho fbid=3003549763083406&set=a.548618121909928)