گومانەکانی پشت تەقاندنەوەی بۆری نەوتی کوردستان

گومانەکانی پشت تەقاندنەوەی بۆری نەوتی کوردستان

301 خوێندراوەتەوە

ڕێبوار محەمەد ئەمین

هەرێمی کوردستان بەدۆخێکی ئابوری و دارای وسیاسی و دیپلۆماسی سەختدا تێدەپەڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا تێوەگلاوەبە بەململانێکی سەربازی، سیاسی، ئاسایشی توند لەگەڵ عێراق، ئێران ،پارتی کریکارانی کوردستان و تورکیا.

بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان لەشەنگال و بەغداد و لەهەولێر ڕوبەڕووی وەڵامدانەوەی سەربازی و سیاسی بویەوە بەهۆی ئەمدۆخە تازەوە.

،،

سەرەڕای ئەو قەیرانە دارایی و ئابوری و سیاسی و سەربازی و ئاسایشیەی ڕوبەڕووی هەرێم بۆتەوە، تادێت پێشهاتی نوێش دێتەکایەوە لەوانە -
گۆڤاری ناشیۆنال انترستی ئەمەریکی لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بڵاوی کردەوە کەهەرێمی کوردستان دیموکراسی نییەو شکست دەهێنێت بەهۆی ئەو دیکتاتۆرێتە توندەی گرتویەتی بەرو ئاماژەی داوە بە وەی کەدەسەڵاتی بنەماڵەی لەکوردستان قۆرخی هەموو جومگەکانی کردوەو هێرشی توندی کردۆتە سەربارتی ویەکێتی وبەتایبەت سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەمەش پێشهاتی خراپی بەدواوەیە.

واماوەی دووڕۆژە هەواڵی تەقاندنەوەی بۆری نەوتی کوردستان هەم لەزاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەم لەچەندین سەرچاوەی ترەوە بڵاوەکراوەتەوە بەشێوازی جیاوازو گومانی دروستکردوە.

ئایا پارتی کرێکارانی کوردستان بۆری نەوتی کوردستانی تەقاندۆتەوە؟

سەرچاوەیەک لە پێگەی ناس لەبەغدادەوە بڵاوی کردۆتەوە کەدەزگایەکی ڕاگەیاندنی پ.ک.ک بڵاوی کردۆتەوە کەهێزەکانیان لەکاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ ڕۆژی چوارشەمە 28/10/2020 هەستاون بەتەقاندنەوەی بۆری نەوتی سەر بەکۆمپانیای بۆتاشی تورکی لەناوچەی باغۆک سەر بەشاری ماردینی باکوری کوردستان و ئاماژەی داوە بەوەی بەتەواوی بۆریەکەیان لەکارخستوەو هەناردەی نەوت وەستێنراوە.


بۆچی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕۆژی هەینی دوای سێ ڕۆژ بەیاننامە بڵاودەکاتەوە بە ناڕوونی؟

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕۆژی هەینی ٣٠/١٠/٢٠٢٠ لەزاری وتەبێژەکەیەوە هەواڵی تەقاندنەوەی بۆری نەوتی کوردستانی بڵاوکردەوەو سەرکۆنەی کرد، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بەلایەنی جێ بەجێ کارو شوێنی تەقاندنەوەی بۆریەکەنەدا و دەڵێت لێکۆڵینەوە دەکەین کە لەکاتێکدا پارتی کرێکارانی کوردستان دەڵێت ئێمە لەباکور بۆریمان تەقاندۆتەوە و لەکارمان خستووە.

کۆمەڵێک پرسیار دروست دەکات
ئایا بۆچی هەرێم ئاماژەی بە شوێنی بۆریەکەنەداوە؟
ئایا بۆچی دوای سێ ڕۆژ بەیاننامە دەردەکات؟
ئایا بۆ ئاماژە بۆلایەنی جێبەجێکار ناکات کەخۆی بڵاوی کردۆتەوە؟
ئایا ئەو بۆریە لەباکوری کوردستان بۆری نەوتی کوردستانە؟
ئایا پارتی کرێکارانی کوردستان لەدۆخێکی ئاوا مەترسیداردا قوتی خەڵکی باشوری کوردستان دەبڕێت؟
ئایا پ .ک.ک .هیچ حساب بۆ ڕووسیا ناکات کەخاوەنی شەست لەسەدی بۆری نەوتی کوردستانە؟
ئایا پ.ک.ک هیچ حساب بۆ پەنجاو حەوت دەوڵەت و کۆمپانیای بیانی ناکات کەبەرژەوەندیان لەنەوتی کوردستانەو ئەم کارە قبوڵ ناکەن؟
ئایا حکومەتی هەرێم ئەمەش بۆمەبەستی خۆدزینەوە لە موچەو ئەرکەکانی بەکارناهێنێت، لەبەرامبەر خەڵکی کوردستان؟
ئایا حکومەتی هەرێم دەتوانێت هەناردەی نەوت ڕاگرێت؟ ئەگەر دەتوانێت ئەی بۆ گرێبەستەکان تەعدیل ناکات و لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان ڕێکی ناخاتەوە لەدۆخێکی ئاوەها پڕلەقەیرانی دارای وئابوریدا؟

بەبۆچوونی من ئەم ڕووداوە گومان هەڵدەگرێت و پێویستی بەڕوونکردنەوەو شیکاری زیاترە، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچونی زۆرتری بۆبکەن بۆئەوەی ئەمەش کارەساتێکی تر بەسەر خەڵکی کوردستاندا نەهێنێت. چونکەهەرێمی کوردستان بەتەواوی قەیرانی دارایی، ئابوری، سیاسی، سەربازی، دیپلۆماسی، ئاسایش ڕوبەڕووی بۆتەوەو پێویستی بە حەکیمێک هەیە ئەم دەردانەی بۆچارەسەرکات، ئەگینا دۆخەکە مەترسیدارەو ناوەڕۆکی گۆڤاری ناشیۆناڵ ئینترستی ئەمریکا ئەوپەیامە دەگەیەنێت کەڕۆژئاوا باوەڕی بەم دەسەڵاتەی هەرێم نەماوەو بەلادەرو دۆژمنی پرانسیپە دیموکراسی ومرۆڤایەتیەکانی خۆی دەزانێت و هەمووئەگەرێک کراوەیە بۆ پشتکردنە دەسەڵاتی هەرێم.

ــ مافناس ڕێبوار محەمەد ئەمین ــ ماستەر لەگرێبەستی نەوت وگاز