ئامانجەکه چیه: کۆنترۆڵکردنی ئیسلام، یان تێگەشتن لە ئیسلام

ئامانجەکه چیه: کۆنترۆڵکردنی ئیسلام، یان تێگەشتن لە ئیسلام

401 خوێندراوەتەوە

و.ئوسامه‌ كامیل

ئەم پرسیاره له توێژینەوەک بەناونیشانی "جەنگ دژی ئیسلام" له خۆمم کرد. ئەم پرسیارەش وەک چۆن من یەکەمین کەسنیم کردبێتم کۆتا کەسیش نابم. لیۆپۆلد وایس (محمد اسد) له سەرەتای کتێبه سەرنجڕاکێشەکەی "ئەو ڕێگەیەی بۆ مەکه دەروا" 1947، هەمان پرسیار دەکات. ئەم کۆتاجارەش ئۆلیڤەر رۆی دوای ئەو کەمپینەی که سەرۆک ماکرۆن دژی مسوڵمانانی بەڕێوەی برد ئەم پرسیاره دەکاتەوه.
سەرۆک ماکرۆن لەگەڵ ئیسلام و مسوڵمانان دوو کێشەی بنەڕەتی هەیه: بوونی ئیسلام لەناو قەیرانێکی هەمەلایەنه له دەرەنجامی نامۆبوونی به کلتوری دونیای مۆدێرن. ناکۆکی مسوڵمانانی فەرەنسا به کلتور و بنەماکانی لایکیەتی جمهوریەتی فەرەنسا کەپاڵیان پێوەدەنێ بۆ خواستی جیاخوازی كه‌ بێگومان ماکرۆن چەرەسەری ئەمه دەزانێت.

دامەزراوەی ئیسلامی فەرەنسی به بەهای دەملیۆن یۆرۆ وەبەرهێنانی کردووه بۆ ئەنستیوتی زانسته ئیسلامیەکان بۆ توێژینەوه لەئاستی باڵا. سەرۆک ماکرۆن لەم ڕێگەوه بەرهەمهێنانی ئیسلامێکی ڕۆشنگەری کردوەته ئامانج.
ئۆلیڤەر رۆی که بۆخۆی 40 ساڵ لەنێوان مسوڵمانان ژیاوه له ئەفغانستان، لوبنان، میسرو سوریا پێیوایه کۆمەڵگەی ئیسلامی له فەرەنسا خواستی جیاخوازیان نیه. بەڵام سەرەڕای ئەوه سەبارەت بەدەلیلەکانی ئەم بۆچونه لەگەڵ سەرۆک کۆمار نەچوه مشتومڕ، بەڵکو ڕێگەی خۆشکرد بۆ مشتومڕکردنی حوکمی یاساکانی 1905، که ئەم یاسانه بەهیچ شێوەیەک ڕێگه پەراوێزخستنی ئاینی و دەسوەردان له ئازادی ئاینی نادات، بەمشێوەیه ڕێگەیەک نامێنێتەوه سەرۆک کۆمار کار بۆ بەرهەمهێنانی ئیسلامێکی ڕۆشنگەر بکات.
ئەنسرۆپۆلۆجیست تەلال ئەسەد(کوڕی لیۆپۆلد وایس) بەپێچەوانەوه پێیوایه تەواوی سکۆلاریستەکان هەوڵەدەن ئەو فۆڕمه بیەن به دین که خۆیان پێیان گونجاوه. ئێوه ببینن سی ساڵه یاخود زیاتریشه زۆرینەمان گرنگی به مەسەلەیەک دەدەین که به 'ڕیفۆرمی ئاینی' وەسفدەکرێت.

دژی ئیسلام و مسوڵمانان شەپۆلێکی ڕق له ئارایه که ئیتر ئەم ڕقه تەنها له ئەوروپای ڕۆژئاوا سنوردار نابێت. بەپێچەدانەوه له هیندستان، سریلانکا، چین و میانمار هەمان شەپۆلی رق تەقیوەتەوه و گەشتووه به باڵقان و ڕۆژەڵاتی ئەوروپاش. له ڕاستیدا ئەم ڕقەش لەزۆر ڕوەوه پەیوەندی به ڕقەوه نیه بەڵکو پەیوەندی به "جیاوازی"ەکانەوه هەیه. هەرلەبەر ئەمه بوو پرۆفیسۆرێکی دۆستی ئەڵمانیم جارێک پێیوتم ڕۆمانوس پیتەر هاندک بەهۆی نوسینەکانی دژی ئیسلام خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی پێبەخشراوه. لەبەرامبەردا لەنێو مسوڵمانه پەنابەرەکاندا هەستێکی قوڵی نادادپەروەری هەیه، که زۆرێکیان ئەم هەسته پاڵی پێوەدەنێت بەرەو توندوتیژی. ئەم جۆره کەسانەش سەرەتا لەناو بزوتنەوه چەپەکاندا پشتیوانیان بۆخۆیان دۆزیوەتەوه. تەنانەت لەنێوان هەڵوێسته توندئاژۆکانیاندا وەک بڵێی جیاوازی نیه، بەڵام پاشا لاواز بوونی جوڵەی چەپ ئەمانیش بەتەنها مانەوه لەمەیدانەکه. له کۆتیشیدا ئیسلام بووبه بەیداخێک هەم لەدژیان و هەم لەبەرژەوەندیان.

،،
بەنیسبەت وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبیش زۆرینەی توندوتیژیەکان لەسەر دەستی ئەم گەنجانه ڕودەدات. بۆیه پێمانوابوو یەکەمین ئەرکی ڕیفۆرم کەبکرێت بریتیه له ڕزگاربوون له توندوتیژی. هەندێک بەهۆی ئەوەی کردەوه توندوتیژیەکان دەبەستنەوه به دینەوه تەواوی هەوڵەکانی خۆیان بۆئەوه چڕدەکەنەوه که ڕوبەڕوی توندوتیژی ببنەوه بەناوی دینەوه.


ساڵانی 2003-2004 جاک شیراک دژی سەرپۆش هەندێ لێدوانیدا و پەرلەمانیش دەربارەی ئەوبابەته یاسایەکی دەرکرد. بەحوکمی ئەوەی شیراک هاورێی سەرۆک ڕەفیق حەریری بوو فرسەتی ئەوەم دەسکەوت لەگەڵ ئەو گفتوگۆبکەم. له خودی سەرۆک شیراکم پرسی لەکاتێکدا سەرپۆش و ئافرەتان هیچ ئامادەییەکیان له توندوتیژیەکاندا نیه بۆچی یاسایەکی ئاوا دەرەکەن و تەجریمی(criminalization) بابەتێکی وا دەکەن. ئەو هەوڵیدا هەندێک بابەتی وەک تایبەتمەندی یاساکانی کۆماری لایکیم بۆ باسبکات. منیش پرسیم سەرپۆشکردن و نەکردنی ئافرەتێک چ پەیوەندیەکی بەبنەماکانی لایکیەتەوه هەیه، ئەمه جگەلەوەی بژاردەی ئافرەتان لەم بوارەدا بارودۆخێکه بەتەواوی پەیوەندی به باوەڕى دینی خۆیانەوه هەیه. بەجۆزێک ئەو پەیامەم بەسەرۆکدا ئەوان دژی جیاوازیەکانن. هەرچەنده ئەوەم درکاند که واتێگەشتبووم ئەوان تەنها دژی توندوتیژین، پرسیم "جولەکه، سیخی و هیندۆسەکانیش جیاوازن. ئەگەر کێشه جیاوازبوون بێت بۆچی تەنها جیاوازی موسوڵمانان و ژنانی مسوڵمان ئێوه بێزاردەکان؟ سەرۆک بۆ خولەکێک بێدەنگ مایەوه بەرامبەر وتەکانم. سەرۆک حەریری واتێگەشت من دەنگم بەرزکردوەته و توڕەبووم، سەرزەنشتی کردم. پاشان شیراک پێکەنی و ئەم قسەی کرد: به‌هۆی مشتومڕەکەت یاخود دەنگ بەرزکردنەوەکەت بێدەنگ نەبووم. موسوڵمانان و ژنانی مسوڵمان جگه له زۆری ژمارەیان له فەرەنسا و جیهان هیچ گوناهێکیتریان نیه!



لێرا خاڵێکیتر هەیە کەکۆمێنتی لەسەر بدرێت، ئەویش مەسەلەی ئینتگرەیشنە. ئەوه ڕاست نیه که مسوڵمانان قبوڵی دەمجبوون (integration) ناکەن. بەپێچەوانەوه نەک ئەمەیان دەوێت تەنانەت دەیانەوێت کەمتر زەق ببینرێن له کۆمەڵگه. بەڵام له بارودۆخێکی قەیراناویدا خواستی ئینتگرەیشن مومکین نیه. بۆ وێنه مانگی ڕابردووه هەڵبژاردنی شارەوانیەکان بوو له فەرەنسا. زۆرینەی زۆری ئینتگرەیتەرەکان (موحدین) بەشداری هەڵبژاردنەکانیان کرد و له هەندێ شارەوانیشدا سەرکەوتن. بەڵام ئەم بارودۆخه نەک هاندەر نیه بەپێچەوانەوه بووه هۆی توڕەی و توندوتیژی. لەبەرئەمه له فەرەنسا و شوێنانیتر له بەرامبەر ئەنتەگرەیشن کەشی جوداخوازیش (separatism) ئامادەی هەیه.


هەرچۆنێک بێت، ئێمه پێویسته چی بکەین؟
هەنوکه بەناوی دینەوه توندوتیژی بەردەوامه. پێویسته درێژه به خەبات دژی ئەمه بدەین. دەربارەی ڕیفۆرمیش زۆر گفتوگۆی دانسقه هەیه. هەروەها وته و هەڵوێستەکانی دژی به توندوتیژی پێویسته به زەقی و بەهێزی بمێننەوه.
له ڕۆژانی کۆلۆنیالیزمەوه بۆ ئەمڕۆ هەوڵی مچوڕانه ئامادەی هەبووه بۆ پارچەپارچەکردنی ئەم دینه یان ڕیفۆرمیزکردنی، کە دواینیان ئەو جەنگه ئایدۆلۆژیه بوو ئیدارەی بۆش بۆ هاریکاریکردنی ئیسلامی میانڕەو دەستیپێکرد.
لەمڕۆدا له تەواوی دینەکاندا -جگه کاسۆلیک- توێژینەوه و كار دەکرێت به ئاراستەی دروستکردنی دابەشکردن و جوداخوازی له ستایلی ژیان و بیرکردنەوه و بەرێوبردن. ئەم پرسانەش فەیلەسوفانی مۆدێرنی بەخۆوه خەریکردوه، لەنێویایشیاندا مامۆستای فکری ماکرۆن پوڵ ریکۆر که بەپێچەوانەی ماکرۆن لەگەڵ جیاوازی مسوڵماناندا هەست بەهیچ بێزاریەک ناکات.

"لەوانەم که لەکۆمەڵگەکەماندا حەزم له ستایلی ڕیش و حیجاب نیه که هەڵگری ماکی جیاوازین، لەوه تێدەگەم کە ئەم هەڵسوکەوته نامۆیه، بەڵام وەک زۆر ڕۆژئاوایش دەزانم پێویسته ئەو جیاوازی و هەمەچەشنەییه قبوڵکەین!"


وه‌رگێڕانی: ئوسامه‌ كامیل
لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێت
ئه‌كادیمیسیان و سیاسه‌تمه‌داری لوبنانی د. رضوان السيد