بۆچی ئەگەر بایدن دەربچێت نرخی نەوت دا دەبەزێت؟

بۆچی ئەگەر بایدن دەربچێت نرخی نەوت دا دەبەزێت؟

326 خوێندراوەتەوە

ڕێبوار محەمەد ئەمین ــ ماستەر لەگرێبەستی نەوت و گاز

لەئێستادا کێبڕکێی توند لەنێوان هەردوو کاندیدی کۆماریەکان دۆناڵ ترامپ و کاندیدی دیموکراتەکان جۆبایدن هەیە بۆ گەشتن بە کورسی سەرۆکایەتی ئەمریکا، وەپلانی چوارساڵی داهاتوویان زۆرێک لە بابەتە هەنووکەییەکانی لەخۆگرتوە، یەک لەوبابەتە گرنگانە دۆسیەی وزەیە بەتایبەت نەوت و گۆڕانکاری ژینگە، هەریەکەو پلانی تایبەتی خۆی هەیە بۆچارەنووس و ئایندەی نەوت لەئەمریکا، ئەم تێڕوانینەش کاردانەوەی دەبێت لەسەر هەموو جیهان.


پرۆژەی جۆبایدن بۆئایندەی وزەو ژینگە

یەکەم ـــ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ئێران ئەگەربێت و بگەنە ڕێکەوتن ئەوا ئێران دەتوانێت هەناردەی نەوت دەست پێبکاتەوە ڕۆژانە زیاتر لەدوو ملێۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکات و کاریگەری بکاتە سەر دابەزینی نرخی نەوت و هەرێمی کوردستان توشی زیان دەبێت.


دووەم ـــ کەمکردنەوەی زیانەکانی بەرگەهەوای زەوی بەهۆی بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرما تاساڵی ٢٠٥٠ ودابین کردنی دوو ترلیۆن دۆلار بۆ بەدەست هێنانی وزەی پاکی نوێ لە خۆرو باوە و کۆتایی هێنان بەبەکارهێنانی نەوت ،بەهەمان شێوە لەئایندە مەترسیە بۆسەرئابوری کوردستان چونکە هەرێم تاک سەرچاوەی ئابوری هەیەو نەوتە .

سێ یەم ـــ قەدەغەکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی لمی لەسەرخاکی ئەمریکا بۆئەوەی ژینگەکەیان پارێزراوبێت کاریگەری پشتکردنە نەوت و هەنگاو بەرو وزەی نوێ بەڵنیای یەوە مەترسی بۆسەرئابوری کوردستان هەیە.

بەدەرچوونی بایدن نرخی نەوت دادەبەرێت و پێویستە پیاچونەوە بەپیشەسازی وزەی جیهانی بکرێت هەروەها بایدن پشتگیری وەبەرهێنانی ژینگەی سەوز دەکات و دەگەڕێتەوەی بۆ پەیمان نامەی پاریس بۆ پاراستنی ژینگە.

پێشبینی دەکرێت کە پلانەکەی بایدن کاریگەری هەبێت لەسەر وەبەرهێنان و کۆتای بەسەردەمی وزە بهێنێت کەنەوت زاڵە بەسەریداو نرخی نەوت دابەزێنێت و کاردانەوەی خراپی دەبێت لەسەر ئابوری هەرێم.

وەهەروەها بایدن دەیەوێت کاربۆن لەئابوری ئەمەریکا لاببات وە وەبەرهێنانی گەورە لە وزەی خۆرو هەواو پێوەری کارەبای خاوێن بکات وگرنگی زیاتر بدات بەهێڵی شەمەندەفەرو شوڕشێک بەرپابکات وشەمەندەفەری گەورەی خێرا بەرهەم بهێنێت بۆ گواستنەوەی کاڵاو کەلوپەل و دوورکەوتنەوەی لەنەوت و نەهێشتنی هەڵکەندنی زەویەکانی ئەمریکایەیە بۆنەوتی لمی. وەهاندانی وڵاتانی جیهان بۆ گەشتن بەسەرچاوەی وزەی نوێی پاک.

پرۆژەی دۆناڵ ترامپ بۆ دۆسیەی وزەو ژینەگە

پرۆژەی ترامپ بۆ بواری وزەو ژینگە وەک خۆی و دۆخی ئێستای دەمێنێتەوەو بەرەکەتە بۆ نەوت بەتایبەت لەئەمریکا.

ترامپ هەر لەسەرەتای هەڵمەتی هەڵبژاردنی خولی یەکەمی سەرۆکایەتی بەڵێنی دا بەلابردنی کۆت وبەندەکانی وەبەرهێنانی نەوت لەئەمریکا وپاش دەرچونی بەڵێنەکەی جێبەجێ کرد. وە ترامپ خێرا کرانەوەی کرد بۆ وەبەرهێنان نەوتی لمی لەسەر زەویەکانی وئاوەکانی ئەمریکاو پشتی کردە پاراستنی کەش وهەواوژینگە.

ترامپ لەساڵی ٢٠١٧ کشایەوە لە ڕێکەوتنی پاریس بۆ پاراستنی کەشوهەوا وتی ئاسایش وئابوری ئەمریکا گرنگترە لە پاراستنی ژینگەوکەش وهەواو گەرمبوونی پەردەهەوای زەوی.
پێشبینی کراوە بەدەرچونەوەی ترامپ دەبێتە خێروبەرەکەت بۆ نرخی نەوت لە ئەمریکاو لەماوەی ڕابردوو توانی کاریگەری هەبێت لەسەر بەرزکردنەوەو ڕاگرتنی باڵانسی نرخی نەوت بەتایبەت لەسەرسعودیە.

ئەنجام
ئەگەر دۆناڵد ترامپ دەرچێتەوە چارەنووسی نرخی نەوت وەهادەمێنێتەوە لەکوردستان، بەڵام لەڕووی سیاسی و نەتەوەی یەوە مانەوەی ترامپ بەردەوامی دەدات بە مانەوەی ئاردۆغان و کاریگەری خراپی لەسەر دۆزی کوردهەیە.بەڵام بەدەرچونی بایدن دۆزی نەتەوەی و سیاسی کورد پێش دەکەوێت بەهۆی هەڕەشەکانی بایدن لەئاردۆگان بەڵام لەڕووی ئابوری یەوە ئەگەر هەرێمی کوردستان بەردەوام پشت بەنەوت ببەستێت ئەوا زەرەرمەند دەبین .

پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی ئامادە بکات بۆ هەموو ئەگەرەکان و ڕاگرتنی باڵانس و بەکارهێنانی بۆخزمەتی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەکەمان.بەپێچەوانەوە بەزەر بۆ دۆخی ئابوری هەرێم دەشکێتەوە.