ترەمپ، بەژمارە

ترەمپ، بەژمارە

356 خوێندراوەتەوە

نووسینی: ئەلیكس میستلین
لەئینگلیزییەوە: سەنگەر حەسەن نەجم

كۆمەڵێك ژمارە كە ماوەی چوار ساڵی سەرۆكایەتی تڕەمپ ڕوون دەكەنەوە:

234000
ژمارەی ئەو ئەمریكییانەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

545
ژمارەی ئەو منداڵانەی كە تا ئێستا باوانیان نەدۆزراوەتەوە، دوای ئەوەی لە باوانیان جیاكراونەتەوە لەسەر سنووری ئەمریكا-مەكسیك.

26
ژمارەی ئەو ئافرەتانەی كە دۆناڵدا تڕەمپیان بە گێچەڵی سێكسی تۆمەتباركردووە.

750 دۆلار
بڕی ئەو باجەی كە تڕەمپ لەماوەی ساڵانی 2016 و 2017 داویەتی بە حكومەتی فیدڕاڵ، كە ئەمەی دوایی وەكو یەكەم ساڵی سەرۆكایەتی هەژماردەكرێت.

22 ملیۆن
ژمارەی ئەو كار و وەزیفانەی كە لەماوەی مانگی ئازار و نیسان لەدەستدراون، چوون پەتای كۆڕۆنا وایكرد كە سەرانسەری وڵات كەرەنتینە بكرێت.

99
ژمارەی ئەو یاسا و ڕێنماییانەی كە ئیدارەكەی ترەمپ هەڵیوەشاندۆتەوە، لەنێویاندا ئەو یاسایانەشی تێدایە كە جەخت لە كەش و هەوای پاك و ئاو و ژیانی گوند و ماددە كیمیاوییە ژەهراوییەكان دەكاتەوە.

128
ژمارەی ئەو جارانەی كە تڕەمپ قسەی بە بایدن بڕیوە لەمیانەی 90 خولەكی دیبەیتی سەرۆكایەتی.

15
ژمارە ئەو جارانەی كە تڕەمپ بەشێوەیەكی بازاڕیی و نەشیاو گوتوویەتی دەبێت خەڵكی دەست بنێن بە سیفۆنی توالێتەكەا.

285
ژمارەی ئەو ڕۆژانەی كە تڕەمپ سەردانی یاریگای گۆڵفی كردووە لەوەتەی بۆتە سەرۆك لە 20 كانوونی دووەمی 2017.

2.87
ژمارەی ئەو دەنگانەی كە هیلاری كلینتۆن زیاتری هێنابوو بەرامبەر دۆناڵد تڕەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 2016. بەڵام تڕەمپ لە ئەنجامدا بە 304 بەرامبەر 227 لە هیلاری بردەوە.

زیاتر لە 20000
ژمارەی ئەو درۆیانەی كە تڕەمپ كردوویەتی لەماوەی سەرۆكایەتی، ئەمەش بەگوێرەی ڕاپۆڕتێكی واشنتن پۆست. ئەم ژمارەیەش تاوەكو 9ی تەمووزی 2020 هەژماركراوە.

552
ژمارەی ئەو تویتانەی كە لەهەژماری @realDonaldTrump كردوویەتی تیایدا دەستەواژەی "فێیك نیوز - هەواڵی ساختە"ی تێدا بەكارهێناوە لە كانوونی دووەمی 2017ـەوە.

35
ژمارەی ئەو ڕۆژانەی كە حكومەتی فیدڕاڵی تەواو داخرا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە دیموكراتەكان لە كۆنگرێس ڕەتیان كردەوە كە 5.7 ملیۆن دۆلار تەرخان بكرێت بۆ ئەو دیوارەی كە تڕەمپ پێشنیازی كردبوو لەسەر سنوور دروست بكرێت.

52
ئەو ژمارەیە تێكڕای تەمەنی ئەو سێ دادوەرەیە (نیل گۆرسوش، برێت كاڤانو و ئیمی كونی بارێت) كە تڕەمپ دایمەزراندوون. 11 لەو دادوەرانەش كە ئەو دایمەزراندبوون لە تەمەنی 82 ساڵیدا مردوون وەیان خانەنشین بوون.

%41
ڕێژەی ئەو كەسانەی پاڵپشتی تڕەمپیان كردووە لە ماوەی سەرۆكایەتی، كە ئەمەش كەمترین ڕێژەیە لەوەتەی جەنگی جیهانی دووەمەوە.

129
ژمارەی ئەو كۆبوونەوانەی كە ترەمپ كردوویەتی لەوەتەی بۆتە سەرۆك، لەنێویشیاندا 38 كۆبوونەوە لەكاتی پەتای كۆڕۆنا.

900
ژمارەی كلینیكەكانی لەباربردنی منداڵان كە پاڵپشتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵیان لەدەستداوە لەماوەی سەرۆكایەتی تڕەمپ دا.

5 میل
ماوەی ئەو دیوارەی كە لەسەر سنووری ئەمریكا-مەكسیك كراوە و تەواوبووە. ئەگەرچی ڕاپۆڕتەكانی گومرك و پاراستنی سنوور ئاماژە بەوە دەدەن كە 307 میل تەواوبووە، بەڵام زۆرینە ئاماژە بەوە دەدەن كە دەبێت ئەم دیوار بگۆڕێت وەیان باشتربكرێت.

4
ژمارەی سكرتێرە ڕۆژنامەوانییەكان كە تڕەمپ لەماوەی سەرۆكایەتیدا دایمەزراندوون، كە ئەمەش زۆرترین ژمارەیە لەماوەی یەكەمی هەر سەرۆكێكی ئەمریكادا.

11
ژمارەی ئەو ڕؤژانەی كە ئانتونی سكارا موچی وەك بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان كاریكردووە لە كۆشكی سپی.

8
ژمارەی ئەو جارانەی كە هاوكارانی تڕەمپ بە تاوانكردن وەیان بەتاوانیی فیدڕاڵی تۆمەتباركراون، لەنێویشیاندا ستیڤ بانون و هەروەها سەرۆكی كەمپینی هەڵبژاردنی پێشوو پۆول مانافورت و پارێزەریی كەسیی تڕەمپ مایكل كوهین.

%87
ڕێژەی ئەو كەسانەی كە لەنێو ئیدارەكەی تڕەمپ دان و ملیۆنێرن (20 لەوانەی لەكۆی 23 كەسیان) هەروەها دووانیان (وێڵبڕ ڕۆوز و ستیڤ منوچن) سامانەكەیان بەسەدان ملیۆن و زیاتریش دەخەمڵێنرێت. جگەلەوەش بێتسی دیڤۆس ملیاردێرە.

191
ژمارە ئەو فرمانە وزارییانەی كە لەماوەی سەرۆكایەتی تڕەمپ دەرچوون، لەنێویشیاندا بڕیاری 13769، بڕیارە پڕ مشتومڕەكەی كە بە فرمانی قەدەغەیی موسڵمانان ناسراوە.

1
ئەو ژمارەیە ئاماژەیە بۆئەو كاتەی كە تڕەمپ پێشنیازی كرد "دژە ڤایرۆس" وەك چارەسەری كاریگەری كۆڤید-19 (پەتای كۆڕۆنا) بەكاربێت.


سەرچاوە: گاردیانی بەریتانی

لینكی سەرچاوە:

https://www.theguardian.com/us-news/ng-interactive/2020/nov/09/the-donald-trump-presidency-in-numbers?fbclid=IwAR267t0Qc4JQLXEn1lTGvCCb8TOVV7wA-M4KaCYGckVIuiapKkyKyijo_rU