بۆچی ترامپ دۆڕا؟

بۆچی ترامپ دۆڕا؟

349 خوێندراوەتەوە

هەڵبژادنەکانی ئەمریکا لەلایەن دۆست و دوژمنەکانیەوە بەوردی چاودێری دەکرا، هەندێک نزایان دەکرد دۆناڵد ترامپ دەربچێت و هەندێکش بایدن، لەدوای ڕەکابەریەکی سەخت و گەرمو گوڕ دواجار (جۆ بایدن) وەک سەرۆکی ئەمریکا بۆ چوار ساڵی داهاتوو دیاریکراو بووە چل و شەش هەمین سەرۆکی ویلایەتیەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ یاریەکەی دۆڕاند و کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبوبەکری بەغدادی نەبوونە فریادڕەس تاکو ئەمجارەش چانسی بوون بەسەرۆکی ئەمریکا بەدەست بێنێتەوە.


تاکو ئیستا دۆناڵد ترامپ ئەنجامەکانی قبوڵ نیەو دەڵێت ساختەکاری کراوە لەئەنجامی هەڵبژاردنەکان و دەنگەکانی من دزراون.
کۆمەڵێک پرسیاری گرنگ دێتە ئاراوە، ئایە هۆکارەکانی شکستی دۆناڵد ترامپ لەهەڵبژاردنەکانی ئەمریکا چی بوو؟ جیهان لەسەردەمی بایدن چۆن دەبێت؟ سیاسەتی دەرەرەوەی ئەمریکا بەرامبەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چی بەسەردێت؟ ئەمانە کۆمەڵێک پرسی گرنگەو گەڕان بەدوایەڵامەکانیدا گرنگە.


هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا

هەموو چوارساڵ جارێک هەڵبژرادن بۆ سەرۆکی ئەو وەڵاتەدەکرێت،هیچ کاتێک هەڵبژاردنەکان لەئەمریکا دوانەکەوتوە و لەکاتی خۆیدا ئەنجامدراوە ، وە بەڕەسمی دوو حیزبی سەرەکی هەیە لەئەمریکا ئەویش (کۆماری و دیموکرات ) کە دەتوانین بڵێن دوو حیزبی گەورەی ڕەکابەری یەکترن ، ئەم ساڵیش هەڵبژادنەکانی ئەمریکا ئەنجامدراو ، کاندیدی دیموکراتەکان (جۆبادین ) بوو وە کاندیدی کۆماریەکان (دۆناڵدترامپ )بوو . ڕەکابەریەکە زۆر قورس بوو بۆ هەردوو لا وە لەدواجار بەسەرکەوتنی جۆبایدن کۆتاییهات کە ڕێژەی دەنگەکانی لەسەرو ٢٩٠ کورسی یەوە بوو وە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای بردوە ، لەبەرامبەردا دۆناڵد ترامپ ٢١٤ کورسی بەدەست هێنا.

هەڵبژاردنەکانی ئەمجاری ئەمریکا دەتوانین کۆمەڵێک شت ڕوویداوە لەمێژووی ئەمریکادا یەکەمجارە:
یەکەم: جۆبایدن یەکەم پیرترین سەرۆکی ئەمریکایە کەلەمێژووی ئەو وڵاتە سەرۆکی هەڵبژێردراو ئاوا پیر نەبووە.
دووم :جۆبایدن زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوە کەبەمێژووی سەرۆکەکانی ئەمریکا نەبوە ئەو ڕێژە زۆرەدەنگ بێنن.
سێیەم: جێگرەکەی ئافرەتێکی ڕەشپێستە کەئەمەش لەئەمریکادا یەکەم جارە ئافرەتێک جێگری سەرۆکی ئەمریکا بێ .
چوارەم : خەرجی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بۆئەم ساڵ (١٢)ملیار دۆلار بوەئەمەش بەمێژووی ئەمریکا ئەوخەرجیە زۆرەنەبوە و ئەو بڕەپارەزۆرە خەرج بکرێ بۆهەڵبژاردنەکان .

دۆناڵد ترامپ بۆچی شکستی هێنا؟

دۆناڵد ترامپ ، لەهەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی ئەمریکا بۆچی شکستی هێنا، لەکاتێکدا دوو کاری زۆرگرنگی ئەنجام دا .ئەویش کوشتی قاسم سلێمانی بەرپرسی سوپای پاسدارانی ئێران و کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش ، ئەمانەو چەندین شتی تر نەبوونە ئەوەی ببێتە فریادڕەسی دۆناڵد ترامپ، کەبۆجارێکی تر ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا.

کۆمەڵێک هۆکار هەبوو وای کرد دۆناڵد ترامپ شکست بێنێت:

یەکەم : نزیکبوونەوەی دۆناڵد ترامپ لە ڕووسیا کەلەهەڵبژاردنەکانی پێشتوتری ئەمریکا ئەو ڕەخنەیە ئاڕاستەی ترامپ دەکرایەوە کە ڕووسیا دەستی وەرداوە لەهەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لەسەرتادا ترامپ ڕەتی دەکردەوە بەڵام لەدوایدا بەشێوازێک لەشێوازەکان پشتڕاستی کردوە کە گوایە ڕووسیا نێوەنگری کردوە کەئەمەش بەمێژووی ئەمریکاو سەرۆکەکانی کاریان بۆئەوەکردەر کەڕووسیا لەقاڵب بدەن .

دووم : بینینی کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور ئەمەش یەکێکی تربوو لە ئەوهۆکارانەی دۆناڵدترامپ شکستی خوارد ، چونکە بەدرێژای سەرۆکەکانی ئەمریکا بەمەرج گفتوگۆیان دەکرد لەگەڵ کۆریا کەئەویش خۆی داببڕێت لە چەکی ناوەکەی، بەلام دۆناڵد ترامپ بەبێ مەرج کیم جۆن ئەونی سەرۆکی کۆریای بینی.

سێیەم : قەیرانی کۆرۆنا
بەپێی بەڵگەنامەیەکی ڕۆژنامەی (واشنتن پۆستی )ئەمریکی لەبابەتێکیدا تێدا هاتوە لەساڵی ٢٠١٧ سەفارەتی ئەمریکا لە چین هۆشداریان داوە بەکۆشکی سپی و ئیدارەکەی دۆناڵد ترامپ کە لەشارێکی چین تاقیکردنەوە لەسەر ڤایرۆسێکی مەترسی دارئەکرێت کەئەگەر بڵاو بێتەوە ئەوە کارەسات دەخولقێنێت ، بەڵام ئیدارەی ئەوکاتی ترامپ گرنگی بەم باسەنەداوە هەربۆیە دوای بڵاو بونەوەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو ڕەخنەکان لەترامپ ئەوەبوو کە بێباک بوە سەبارەت بەم پرسە .
هەمووئەمانە وایکرد کەدۆناڵدترامپ شکست بێنێت و لەهەڵبژاردنەکانی ئەمریکا سەرکەوتونەبێت .

،،

تاکو ئێستاکە دۆناڵدترامپ دانی نەناوە بەشکستەکەیدا و دەڵێت دەنگەکانم دزراون و لەو ویلایەتانەی کە شکی هەیە شکاتی کردوە ، بەڵام بەپێی یاسا دەبێت ئەوەندە بەڵگەهەبێت کە کەسی بەرامبەری پێی تۆمەتباربکرێت ، بۆیە بەڕای چاودێران ئەوهەنگاوەی ترامپ سەرکەتونابێت چونکە جیاوازیەکان ئەوەندە زۆرە کە پێوسیت بەلێکۆڵینەوەناکات و و دواجاردەبێت شکستەکەی قبوڵ بکات .


لەدوای دەست بەکاربوونی جۆبایدن وەک سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، سیاسەتەکانی ڕوونە کەپێشوتر لەحەملەی هەڵبژاردن باسی دەکرد کەکۆیی سیاسەتە هەڵەکانی دۆناڵد ترامپ هەڵدەوەشێنێتەوە و کار لەسەربونیاد نانەوەی دەکات کەخۆی دەبینێتوە لە توندوتۆڵکردنی ناتۆ ، بەو واتایەی سنورێک بۆ ڕووسیا دائەنێت، ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئێران ، و تورکیا و سعودیە سنورێکیان بۆدائەبێت .



بایدن لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیەوێت چی بکات ؟

هەمیشە ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست حزوری هەبوە و هەژموونێکی گەورەی هەبوە لەناوچەکە بەدرێژایی سەرۆکەکانی ئەمریکا هەمیشە ویستویانە ئەو هەژموونە پەرەپێبندەن و گەورەی بکەن بۆئەوەی شوێنگرەوەیان نەبێت. لەپێناوئەمەشدا چەندین ملیار دۆلار خەرج کراوە ،و هەزارەها سەربازیان کوژراوە بۆیە ،جۆبایدن کۆمەڵێک گۆڕانکاری لەسیاسەتەکانیان بکات لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵام چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری زۆر گەورە لە سیاسەتی ئەمریکا لە رۆژهەڵ روونەدا کە ئەمریکا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لەم ناوچە پڕ لە وزەیەدا.

کێشەکانی فەلەستین و ئیسرائیل

مانگی ڕابوردوو بایدن ڕایگەیاند چارەسەری كێشەی فەلەستین لەڕیگەی ئاشتییەوە دەبێت بە بوونی دوو دەوڵەت لە تەنیشتی یەكەوە كە هەردووكیان یەكترییان قبوڵ بێت، وەك چۆن داوا لە فەڵەستینیەكان بكات كە هیرش نەكەنە سەر ئیسرائیلیەكان لە هەمان كاتیشدا دەستدرێژیی و داگیركاری و ئۆردوگا جولەكەنشینەكانیش ڕابگرێت، ئەو گوتی ئەگەر من دەربچم بۆ سەرۆكایەتی ئەمریکا باڵیۆزخانەی ئەمەریكا دەگەڕێنمەوە بۆ قودسی رۆژهەڵات و لە هەمان كاتیشدا نوسینگەی نوێنەرایەتی بەرەی ڕزگاریخوازی فەڵەستین لە واشنتۆن دەكەمەوەو هاوكاریی مادی فەلەستینیەكانیش دەكەم .
بەڵام وەك شارەزایان باسی دەكەن كێشەی بەردەم جێبەجێكردنی ئەو كێشەیە هەبوونی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلە كە لەبەرەی ڕاستڕەوە توندڕەوەكانی ئیسرائیلەو بەهیچ شێوەیەك نە دان بە دەوڵەتەكەی فەلەستیندا دەنێت و نە هەڵمەتی ئۆردوگاكانیش ڕادەگرێت.

جۆبایدن سیاسەتی بەرامبەر ڕووسیا

رەفتارەکانی حکومەتێک لە واشنگتۆن پێشبینی بکرێت، دەتوانێت "کڵاوڕۆژنەیەکی هیوا"بێت بۆ ڕوسیا.

کرملن، هەستێکی بیستنی بەتوانای هەیە. بۆیە کاتێک جۆبایدن لەم کۆتایانەدا روسیای بە "گەورەترین هەڕەشە" لەقەڵەمدا بۆ ئەمریکا، روسیا ئەمەی بەدەنگێکی بەرز بیست.

کرملن جگە لە توانای بیستنێکی بەهێز، یادگەیەکی بەهێزیشی هەیە. لە ساڵی 2011 دا جۆبایدن ئەوکات جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو ڕایگەیاند، ئەگەر لە بری پۆتین بێت،دووبارە خۆی کاندیدی هەڵبژاردن ناکاتەوە"چونکە بۆ روسیا و کەسێتی پۆتین خراپە"، پۆتین بە ئاسانی ئەم لێدوانە لەبیرناکات.

رۆژنامەیەکی ڕوسیا لەم دوایانەدا، پەیوەندی ئەمریکا و ڕوسیای لە سەردەمی ترەمپدا بە "قوڵای دەریا" چواند، بەڵام بایدنی بە "مەترسیەک "چواندوە کە ئەم قوڵایە "زیاتر" دەکات.

بەهەر جۆرێک بێت رەفتارەکانی حکومەتێکی ژێردەسەڵاتی بایدن پێشبینیکراو دەبێت، لە سیاسەتە غافڵگیر و پێشبینی نەکراوەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ روسیا باشترە.

بایدین سیاسەتی بەرامبەر چین و هەردوو کۆریاکە

سەرکەوتنی بایدن ئاڵانگاریەکی گەورە دەکات بۆچین و هەردوو کۆریاکە ئەگەر لەچینەوە دەسپێبکەین.
لەسەردەمی چوارساڵ پێشوی ترەمپدا، چین ڕووبەڕووی جەنگی بازرگانی و زنجیرەیەک سزا بوویەوە لەلایەن ئەمریکاوە، هەروەها ترەمپ ئەم وڵاتەی بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لەقەڵەمدا و ڤایرۆسەکەی بە "ڤایرۆسی چینی" ناوبرد. لە ئەگەری بوون بە سەرۆکی بایدندا، ڕەنگە چین ببێتەوە بە یەکێک لە جەمسەرە بەهێزەکان لەدنیادا، ئەمەش دوای ئەوەی بایدن بەڵێنیدا بە هاوپەیمانیەتیەکانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتاندا بچێتەوە، رەنگە چین بیەوێت بە سودوەرگرتن لە خواستی هاوکاری بایدن لە بابەتێکی گرنگی وەک گۆڕانی هەرێمیدا، جێپێی خۆی زیاتر جێگیر بکات. هەرچی هەردوو کۆریاکەیە لەسەدەمی سیاسەتەکانی بایدن گۆڕانکاریەکی گەورەی بەسەردێت چونکە کۆریای باکور جارێک بایدنی بە "سەگی هار"ناوبرد بوو، رەنگە بەلای کیم جۆنگ یۆنگەوە مانەوەی ترەمپ بۆ چارساڵی داهاتوو پەسەند تربێت.


جۆبایدن داوای لە رابەری کۆریای باکور کردوە، پێش دانیشتنیان پیشانیبدات واز لە بەرنامە ئەتۆمیەکەی دێنیت، ئەگەر بایدن لەسەر ئەم سیاسەتەی بەردەوام بێت بە گوێرەی بۆچوونی زۆرێک لە شیکەرەوە سیاسیەکان ڕۆژانی "ئاگر و توڕەی" چاوەڕێی پەیوەندی ئەم دوو وڵاتە دەکات.
کۆریای باشور خوازیاری کۆتایهێنانە بە شەڕی 70 ساڵەی لە دورگەی کۆریا و ستایشی ترەمپی کرد بۆ هەبوونی "شەهامەتی" دیدار لەگەڵ کیمی ڕابەری کۆریای باکوور. کۆریای باشور چاوەڕوانی وەها هەنگاوێکی تر لە بایدن دەکات.

جۆ بایدن پەیوەندیەکانی ئەمریکاو ئێران ئاسایی دەکاتەوە

رژێمی ئێران پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، شاگەشکەبووە لە خۆشیدا.چونکە ترامپ دێوەزمەیەک بوو بۆ ئەم وڵاتە، هەنگاوەکانی لە مێژووی 41 ساڵەی تەمەنی ڕژێمی ئێراندا بێ پێشینە بووە.

گورزە کەمەر شکێنەکانی ترەمپ بە دەرچوون لە ڕێککەوتنامە ئەتۆمیەکەی لەگەڵ ئێران، سزائابوریەکان و کوشتنی قاسم سولەیمانی توانا و ئابووری ئێرانی تێکشکاند.

هەڵبژاردنی بایدن، رێککەوتنی ئێران لەگەڵ حکومەتی ئەمریکادا ئاسانتر دەکات. بایدن ڕایگەیاندوە بەتەمایە سود لە دیبلۆماسیەت ببینێت و ڕێککەوتنی ئەتۆمی بگەڕێنێتەوە.

جۆبایدن سیاسەتەکانی بەرامبەر تورکیا

تورکیا لەدوای یەکلایی بوونەوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ترسی لێی نیشتوە چونکە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا لە سەردەمی ئیدارەی بایدندا جیاواز دەبێت، بەتایبەت دوای ئەوەی بایدن لە چەندین وتاردا باسی لەو بابەتانە کرد کە سنوری سورن بۆ تورکیا و هەروەها جەختی لە باشترکردنی پەیوەندییەکانی کردووە لەگەڵ کۆمەڵگەی یۆنانی لە ئەمریکا.
بەڵام بەهۆی چاوپۆشییەکانی ئیدارەکانی ئۆباما و ترەمپ بەرامبەر تورکیا، زەحمەتە بایدن بتوانێت بە تەواوی هەژموون بەسەر تورکیادا پەیدا بکاتەوە، بەتایبەت کە فراوانخوزییەکانی تورکیا لە ناوچەکەدا بەردەوامە. لەگەڵ ئەوەشدا بایدن شارەزایی باشی لەم ناوچەیەدا هەیە و ئەگەری گۆڕانکاری سیاسیی بەرامبەر تورکیا دوور نییە، بایدن دوو دەیە ئەندامی لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکان بووە لە ئەنجومەنی پیران، وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکاش بەشدار بووە لەهەوڵەکانی ئیدارەی ئۆباما لە دورگەی قوبرسی دابەشکراو، هەروەها نێوەندگیری لەنێوابن ئیسرائیل و تورکیا.

لەکۆتاییدا دەتوانین بڵێن چوارساڵی داهاتوو بۆڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئارامی دەبێت و جیهان لەسەردەمی بایدین چوارساڵی ئارامی بەڕێوەدەبات ، بەڵام بەپێچەوانەشەوە هەندێک لەوەڵاتان لەسەردەمی بایدن ڕۆژگارێکی تاریک و لێڵ چاوەڕێیان دەکات.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس