تاڤگە ئەحمەد
كورد وتویه‌تی: خۆی بۆ خۆم و كچی بۆ كوڕم هه‌ركه‌س قسه بكا سكی ئه‌دڕم!.
زیاتر له نیو سه‌ده‌یه( جه‌لالی و مه‌لایی) خێروبێری كوردستانیان بۆ خۆیان و ده‌سته و تاقم و گروپ و حزبه‌كانیان قۆرخكردووه.
ئه‌م قۆرخكردنه ئێستا له ترۆپكدایهو خاڵی گه‌ڕانه‌وه و به‌خۆداچوونه‌وه هیچ ئه‌رزشێكی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نییه!.
ورده‌و پرده و تریتخۆری به‌ناو حزبی سیاسی لێره‌و له‌وێ بونه‌ته كلك و گوێ و پاساو پاساری هه‌م كردار‌و كرده‌وه و هه‌م پاسی بانیژه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه خودیهكانیان!.
مێژووی ئه‌م دوو به‌ره‌یه ( له ناوهڕۆك كۆك و له شكڵ دژ‌و ناكۆكه) هێنده‌ی سه‌رقاڵی زه‌لیلكردنی گه‌لی كوردستان بون نیو هێنده نابگره چاره‌كه هێندێكیش نه‌یانتوانیوه له قۆناغی شاخ و له زه‌مه‌نی ژیانی مه‌ده‌نیه‌تدا ببنه نمونه‌ی زیندوی حوكمڕانی ڕه‌شید بۆ گه‌له‌كه‌یان دژ به دوژمنان و داگیرکەرانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بوه‌ستنه‌وه!.
،،
ئه‌وه ئێمه‌نین وا ده‌ڵێین ئه‌وه سه‌رگوزشته‌و كتێب و نوسینی هه‌م سه‌ركرده‌و هه‌م سه‌ركردایه‌تی و كادره پێشكه‌وتوه‌كانی خۆیانن به‌یانی هه‌زاران لاپه‌ڕه‌یان بۆ ڕه‌ش نوس کردوین، له كاره‌سات و پێكدادان و ڕێكه‌وتنه‌كانی نێوانیان چ له شاخ چ له‌شار بۆمانیان ھەژمار کردووە!.
هه‌ر یه‌كێك له‌وانه كاتێك ده‌نوسن له نوكی گه‌شته پڕ شكسته‌كانیان تا ئه‌مڕۆ باس باسی سوارچاكی خۆیان و سه‌ركرده‌و هه‌ڵوێسته‌كانی (یان جه‌لالی یان مه‌لایی)مان بۆ ده‌كه‌نه حیكایه‌تی مێش و به‌رگوێ ئاگردان!.
ده‌توانم ده‌یان كتێب و نامیلكهتان بۆ ڕیزبه‌ند بكه‌م (له 1946 تا شه‌ڕ و كوشتارگه‌و مهحرهقهی گه‌نجی شه‌ڕی ناوخۆ كۆتایه‌كانی دوادهیهی سه‌ده‌ی بیست)!.
چی گه‌نجی كوردتان به كوشتداوه؟!.
چ كاره‌ساتی زوحاك ئاساتان ئه‌نجامداوه؟!.
چ كۆمه‌ڵكوژی و بێ سه‌روشوێنكردنی تاكی كوردتانداوه؟!.
به‌هه‌ر حاڵ... قسه قسه ڕائه‌كێشێت... مه‌سعود بارزانی و باره‌گه‌كه‌ی ده‌بێت مه‌سئولیه‌تی چی بێت وا په‌یامی كۆبونه‌وه بۆ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم به‌په‌له ده‌رده‌چوێنێت؟!. یه‌كه‌م
دووه‌م كێن ئه‌وانه‌ی خه‌نجه‌ریان له‌پشتی گه‌لی كوردستان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌شاندووه؟!..
بۆ یه‌كه‌میان كورد ده‌ڵێت: خۆ (وه‌كاشه ) نییه، با له پشتی خه‌ڵك بگرێ!...
ئه‌م نازو مهكرهی بارزانی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی حوكمڕانی ئهمرو نه‌هیه‌كانی وه‌ك (وه‌كاشه) وایه خۆی به شه‌خسێكی ئاینزای موقه‌ده‌س به‌یان ده‌كات له كاتێكدا هه‌ر ئه‌م (وهكاشهیه) كه‌له‌ناخی بارزانیدایه ئه‌م بارودۆخه‌ی به‌م ڕۆژهگهیاندوه هه‌ر له زه‌مه‌ن و قۆناغی به‌سه‌رۆك بونی هه‌رێمی تا ڕیفڕاندۆمهكهی و لێكه‌وت و ئاسه‌واره‌كانی به‌یانی كرده‌وه‌كانی به‌ڕێزیانه!..
بۆ دووه‌میان كورد ده‌ڵێت: شه‌ریكی و خه‌ریكی!..
ئه‌وه‌ی خه‌نجه‌ری له‌پشتی گه‌لی كورد ناوه ئه‌وه جه‌لالی و مه‌لاییه ... وه‌لێ ئێوه به‌شه پشكی گه‌وره‌تان به گونده‌یی بۆخۆتان بردووه زیاتر له (29)ساڵه ژیانی (سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری و فه‌رهه‌نگی...) ئه‌م گه‌له‌تان بۆخۆتان و بنه‌ماڵه‌و حزبه‌كه‌تان په‌لكێشكردووه!.
نیعمه‌تی نه‌وت و غاز برازا‌و كوڕه‌كان قۆڕغیان كردووه ئه‌مه یه‌كه‌م ده‌رهێنانی خه‌نجه‌ره له كه‌لان و وهشاندنیهتی بۆ جه‌سته‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم و گه‌لی كوردستان!.
قهرسهنهكردنی ده‌سه‌ڵات بۆ خۆت و برازا‌و كوڕه‌كانت مانه‌وه له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات و بهكهلاوهكردنی عه‌رشی حوكمڕانی به درێژایی (29) ساڵ ئه‌مه دووه‌م وه‌شاندنی خهنجهرهكهیه!.
سێهه‌م هه‌ڵوه‌شاندنی نه‌سیجی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لی كورد و بهسیاسهتكردنی خێزان و ته‌به‌نیكردنی له‌شكرێك له سیخوڕی بۆ لێكترازان و ئاڵۆسكاندنی ژێرخانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سایه‌ی حوكمڕانی ئێوه‌دا ئه‌مه سێهه‌م وه‌شاندنی خهنجهرهكهتانه!.
چواره‌م وه‌شاندنی خه‌نجه‌ر له جه‌سته‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم و گه‌لی كوردستان ده‌سبه‌سه‌راگرتنی ئابوری و كارگێڕیی و كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و حوكمڕانی خۆجێیهتیه له هه‌رێمی كوردستان ، ته‌به‌نی كردنی ده‌یان كۆمپانیای زه‌به‌لاحی پڕ لهسهرمایهی دزراوی گه‌لی كوردستان، زه‌وتكردنی زۆرترین زه‌وی موڵك و ماڵی گشتی له سه‌رچیاو له پێ ده‌شت و لهسهرگرد و له نێوشارو شارۆچكه‌كان، سپیكردنه‌وه‌ی ماڵی گشتی و بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی بۆ ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا و بانكه وه‌همیه‌كان زۆری تر....
ئه‌م په‌یامی كۆبونه‌وه و خه‌نجه‌ر له پشته‌ی بارزانی بۆحوكمڕانی و گه‌لی كورد جۆرێكه له تێكهڵهكردن وتێكهڵبون و دانهڕێزكردن ، بارزانی ئه‌یه‌وێت بڵێت من هێشتا وه‌لا نه‌كه‌وتوم هه‌میشه ئه‌و ده‌نكه گه‌نم و دانهوێڵهیهم له‌سه‌ر بهرداشهكهم و تێكه‌ڵ به ئارده‌كه ده‌بم له كاتی گه‌ڕی ئاشكهدا!.
كورد وته‌نی : (وه‌ك ئاش دانهڕێز ئه‌كا)!...
بۆ عاقڵ تێگه‌یشتن ئاسانه، لۆ جاهیل هه‌ر زۆر گرانه.
تاڤگە ئەحمەد ــ ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق