د. تاڤگە ئەحمەد
هه‌میشه پێشینان و باو باپیرانمان بۆ هه‌ر كه‌تنێك، بۆ هه‌ر كارێكی نه‌كرده‌و سه‌یرو سه‌مه‌ره، وته‌ی پڕ مانا‌و به‌سه‌لیقه‌یان فه‌رمووه، ئه‌وه‌تا ووتویانه:(ئاخری پیری، ماجه‌را دیری).
به‌واتا هه‌تا ته‌مه‌ن به‌ڕێ كه‌ین و ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ژیان نه‌رم بكه‌ین، تا ده‌گه‌ینه قۆناغی پیری ڕۆژ له دوای ڕۆژ شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره و عه‌جیب ئه‌بینین!..
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (قانونی ژماره (5)ساڵی 2020 قانون تمویل العجز المالی ) ده‌رچواند.
تیایدا به‌شه پشكی هه‌رێم به‌پێی ماده‌ی (7):
تحدد حصة أقليم كردستان من مجموع الأنفاق الفعلي (النفقات الجارية ونفقات المشاريع الأستثمارية) بعد استبعاد النفقات السيادية المحددة بقانون الموازنة العامة التحادية لجمهورية العراق للسنة المالية2019 بشرط التزام اقليم كردستان بتسديد أقيام النفط المصدرمن الأقليم وبالكميات التي تحددها شركة تسويق النفط الراقية(سومو)حصرا والأيرادات غير النفطية الأتحادية وفي حالة عدم التزام الأقليم لايجوز تسديد النفقات للأقليم ويتحمل المخالف لهذا النص المسؤولية القانونية.
ئەحمەد مەلا طەلال گوته‌بێژی حكومه‌تی ئیتیحادی له دیدارێكی كه‌ناڵی (الاخباریه) شرۆڤه‌ی قانونی لای سه‌ره‌وه ئه‌كات و ئه‌ڵێت: وفقرة رواتب موظفي الاقليم لم يتضمنها قانون الاقتراض، والحكومة حاليا تسير على موزانة عام 2019 كون موازنة عام 2020 لم تقر لغاية الآن".
وأشار إلى أنه "وفق موازنة 2019 يجب أن يذهب لكردستان مليار دولار، الحكومة الحالية تستقطع أموال نفط الإقليم بمقدار 250 ألف برميل، وتستقطع المنافذ والصرفيات، في حين يتبقى 320 مليار دينار عراقي تدفع كرواتب لموظفي الإقليم، وهذا اتفاق بين حكومة المركز والاقليم، حيث لا يمكن القبول بالاضرار بالموظفين في أربيل والسليمانية بسبب الخلافات السياسية"، لافتاً إلى أن "مسألة الادخار الإجباري وتأخير رواتب موظفي الإقليم يعود الى سياسات حكومة الإقليم".
نامه‌وێ به‌راورد و موقاره‌نه له نێوان قانونێك کە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ریچاندووه‌و دیدی حكومه‌تی ئیتیحادی له ڕوانگه‌ی وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه بكه‌م، به‌ڵام:
1ـ حوكمه‌تی ئیتیحادی به‌م هه‌ڵوێسته‌ی فێڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌كات.
2ـ كاتێك ئه‌م دووتێسته به‌راورد ئه‌كه‌یت ئه‌گه‌یته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی هاتن و نه‌هاتنی (320) ملیار دینار بۆ هه‌رێم وه‌ك موسته‌هه‌قاتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه برێتیه له‌موچه ته‌نها.
3ـ هه‌رێم به‌شه پشكی (12،67%) له بودجه‌ی گشتی به نزیكی (یه‌ك) ملیار دۆلار ئه‌كات به‌پێی بودجه‌ی گشتی 2019، نزیكه‌ی (750)ملیۆن دۆلار به‌پێی قانونه‌كه و به‌وته‌ی وته‌بێژی حوكمه‌تی ئیتیحادی ده‌بڕدرێت به هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌رێم ئیلتیزامی خۆی به‌جێناهێنێت ئه‌وه‌ی ئه‌مێنێته‌وه (250) ملیۆن دۆلاره كه‌ده‌كاته (320)ملیار دینار كه موسته‌هه‌قاتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه ده‌نێرن.
كه‌واته:
1ــ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حزبه‌كان مانگانه(750)ملیۆن دۆلار بۆخۆیان لا ئه‌ده‌ن له فرۆشی نه‌وت و ده‌روازه سنوریه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و داهاتی ناوخۆ. به‌خه‌ڵكیش ئه‌ڵێن به‌غداد بودجه و مافی هه‌رێمی بڕیوه.
2ــ دیقه‌ت بده‌ن له ده‌قی ماده‌ی (7) باس له‌وه ده‌كات سه‌رپێچیكار ڕوبه‌ڕووی به‌رپرسیارێتی قانونی ده‌بێته‌وه. ئێستا با حوكمه‌ت و حزبه‌كان پێمان بڵێن به‌رپرسیارێتی قانونی چیه؟!...
3ــ ده‌ركه‌وت له‌لایه‌ن وته بێژی حكومه‌تی ئیتیحادی كه "مسألة الادخار الإجباري وتأخير رواتب موظفي الإقليم يعود الى سياسات حكومة الإقليم".
به‌واتای پاشه‌كه‌وت و لێبڕینی ئیجباری و دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌وه من وا ناڵێم وته‌بێژی حكومه‌تی ئیتیحادی وا ده‌ڵێت!.
4ــ حكومه‌تی هه‌رێم و حزبه‌كان ته‌واوی پاره‌ی فرۆشی نه‌وتی هه‌رێم و داهاتی ده‌روازه سنوریه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و داهاتی ناوخۆ كه ئه‌مه به‌پێی ده‌ستور مولزه‌من داهاته‌كه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه خه‌زینه‌ی گشتی ده‌سه‌ڵاتی ئیتیحادی ، پاشان ده‌سه‌ڵاتی ئیتیحادی شایسته دارایه‌كانی هه‌رێم و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم به پێی ڕێژه‌ی دیاریكراو حه‌واڵه‌ی هه‌رێم ده‌كات وه‌ك مافی گه‌لی كوردستان.
وه‌لێ ئه‌مان كاتێك ئه‌م ئیلتیزامه به‌جێ ناگه‌یەنن و پێشێلی ڕێكه‌وتنه‌كان و بودجه‌ی گشتی ئه‌كه‌ن و بیدعه‌ی پاشه‌كه‌وت و لێبڕین و دواخستنی بژێوی خه‌ڵك به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن و له‌ولاوه بۆ خۆیان و حزبه‌كانیان نزیكه‌ی (750) ملیۆن دۆلار بۆخۆیان لائه‌ده‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی فیدراڵ لێبڕین ئه‌كات له‌به‌شه بودجه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی ئه‌مێنێته‌وه ته‌نها (250) ملیۆن دۆلاره واته (320) ملیار دينار مانگانه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌نێرێت!...
ئێدی ئه‌م حوكمه‌ت و حزبانه‌ی هه‌رێم (خورماشیان ئه‌وێ و خورمژیش)!...
بۆ عاقڵ تێگه‌یشتنی فێڵ ئاسانه!...
د. تاڤگە ئەحمەد ــ ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق