هەرێم دەرۆزەکار و گێچەڵبازی سیاسی !

هەرێم دەرۆزەکار و گێچەڵبازی سیاسی !

هەرێم دەرۆزەکار و گێچەڵبازی سیاسی !

221 خوێندراوەتەوە
ناتوانین بەهیچ پێوەر و پێودانگێک پڕۆسەی حکومڕانی و دەسەڵات لەهەرێمی کوردستان هەڵسەنگێنن، چونکە هەموو حکومەتێکی چ تەقلیدی ، یان مۆدێرن بێت لەسەر بناغە و میتۆدی زانستی و بابەتی وێنا و ناسنامە و شیکلی دەسەڵاتەکانی دیاریدەکات، ئەوەی لەم هەرێمەدا دەبینرێت کەم و زۆر پەیوەندی بەکاری دەوڵەتداریی و پرۆسەی حکومڕانیی ستانداری جیهانییەوە نییە.
گەر سێرچێک بەناو کۆی فۆرم و مۆدیڵەکانی دونیای حکومەتداریدا بکەێت، هیچ جۆرە لە نموونەی ئەم مۆدیلە سەیر و سەمەرە کوردی نابینینەوە!!! ئەوەی سەرەتاترین مەعریفەی لەسەر کاری سیاسی و دەوڵەتداری و بەڕێوەبردن هەبێت، لەوە باش گەیشتووە 28 ساڵ دەسەڵاتدارییەتی و ئەزمونی نۆ کابینەی یەک لەدوایەک شکستدەخوات و مایەپوچ دەبێت!!
بۆ ناپرسن، دوای ئەو هەمو و سەروەت و سامان و بەسەربەخۆیی فرۆشتنی نەوت کەچی ئەوەندە لەبەردەم دەسەڵاتداران بەغداد زلیل و داماون، لەسەر ئەژنۆن ڕووی دەکەنە کازمی و کارەبەستانی ناوەند و بەو پەڕی بێشەرمی سیاسی دەپاڕێنەوە تا بەزەیان پێتاندا بێتەوە؟ 
ئەو ئابڕووچوون و شکستە قوڵەی تێکەوتون بەرئەنجامی دەرهاویشتەی کاڵفامی و نەبوونی عەقڵیەتی سیاسی و نابەرپرسیاریەتی و مۆڕاڵ سیاسیتانه. ئەم جۆرە لەحکومڕانی مەگەر لەقەڕنی بەردیندا هەبووبێت. 
وڵات و حکومڕانی بە دەرۆزەکاری و پاڕانەوە بەڕێوەناچێت، خەڵک ئەوەندە هۆشیاری هەیه تا بزانێت ئەوە هەرێمە خەریکی گێچەڵ و بیانووگرتنە بە بەغداد و و پابەندی ڕێککەوتن نەبووە و هۆکاری سەرەکی کێشەکانە و لەوەش گەیشتووە کەچیدی متمانە بەدروشمی درۆینەی کوردایەتی ئێوە بکات، بێگومان بەردەوامیدان بەو پاڕادیمە لەدەسەڵاتدارییەتی لێکەوتەکانی بەجۆرێک دەبێت هیچ هاتو وهاوارێک بەفریاتان ناگات، بەدڵنیایەوە ئەوسا باجەکەی بۆ هەمولایەک ئێجگار گران و نەخوازراو دەبێت....

 

author photo

به‌كالۆریۆس له‌ زانستی سیاسیه‌ت