لوقمان غەفور ــ ئەمریکا
رۆژی هه‌ینی 27ی تشرینی دووه‌م، موحسین فه‌خری زاده سه‌رۆكی پڕۆگرامی ئه‌تۆمی سه‌ربازی ئێران له نزیك شاری تاران دوای ئه‌وه‌ی كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی كه‌وته به‌ر هێرشی تیرۆریستی، كوژرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز، جگه له بۆمبی چێنراو له چه‌ند لاوه ده‌ستڕێژی گوللەی لێی كراوه.
هه‌روه‌ها واشنتۆن پۆست نوسیوویه‌تی، جیهان پێیوایه، ئیسرائیل زادەی وەک زانایه‌كی به‌توانای پشت پڕۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا لە قەڵەمداوە. ئێرانیش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه كوشتنی زاده له ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه پلانی بۆ دارێژراوه. هه‌ربۆیه جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا به تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی وه‌سفكرد.
هه‌روه‌ها فۆكس نیوز له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانەوه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 27 تشرینی دووه‌م له گه‌ڕی هه‌واڵه‌كانیدا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئیسرائیل له‌پشت كاره‌كه‌وه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌م لێدوانه هیچ به‌رپرسێكی ئیسرائیل وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه.
نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت، زانا ئێرانییه‌كه له سه‌ر رێگه‌ی ده‌ماوه‌ند-ی خۆرهه‌ڵاتی تاران كوژراوه و ئه‌مه سێیه‌مین بەرپرسی ئێرانه له ماوه‌ی ساڵێكدا ده‌كوژرێت و پێشبینی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی وایه درێژه‌شی ده‌بێت.
،،
له‌كانوونی دووه‌می ساڵی 2020 له هێرشێكدا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانه‌وه له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا-ی نێوده‌وڵه‌تی قاسم سوله‌یمانی - به‌هێزترین سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی ئێران و هێزی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، كوژرا.
واشنتۆن پۆست پێیوایه، كوشتنی موحسین زاده گرێدراوه به كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی باسنهكراو، كه له‌مانگی ئاب روویداوه.
به‌پێی به‌رپرسێكی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی كه بۆ واشنتۆن پۆست دواوه، له مانگی ئاب چه‌ند ههواڵگرێكی ئیسرائیلی كه به‌وه‌كاله‌ت كاریان بۆ به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی كردووه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌وه له تاران، تیرۆر‌كراون.
فه‌خری زاده جارێك له لووتكه‌ی پڕۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران كه تێدا بۆ گه‌شه‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران رێكخرابوو له‌ساڵی 2003 ره‌تیكردۆته‌وه كه ئێران ده‌ستبه‌رداری چه‌كی ئه‌تۆمی ببێت، به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵێكی سی ئێن ئێن له‌م ساڵانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ رۆلێكی لاوازی هه‌بووه له دانانی پێگه‌ی ئه‌تۆمی ئێران كه تێیدا به‌رهه‌می وزه و سه‌نته‌ری تاقیگه‌ی فراوانكردنی به‌رهه‌مهێنانی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌خۆده‌گرێت.
چاودێرانی سیاسی له ئێران پێیانوابوو ئه‌مه‌ریكا چه‌ند پێگه‌یه‌كی نوێی ئه‌تۆمی ده‌كاته ئامانج به‌ر له كۆتایهاتنی سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، به‌ڵام پێچه‌وانه كه‌وته‌وه چونکە له‌بری ئه‌وه له خافڵگیریدا سه‌رۆكی پڕۆگرامی ئه‌تۆمی سه‌ربازی ئێران، تیرۆر كرا.
،،
له‌كاتێكدا ده‌وترێت زاده كه‌سێتییه‌كی سه‌ره‌كی بووه له گه‌شه‌پێدانی بۆمبی ئه‌تۆمی ئێران. پۆل بیلار- گه‌وره شاره‌زایی خاوه‌ن ئه‌زموونی 28 ساڵه له CIA و یه‌كێك به توێژه‌ره‌وه‌كانی سه‌نته‌ری ئاسایشی زانكۆی جۆرج تاون بۆ واشنتۆن پۆست دواوه: "هه‌موو كاره‌كانی فه‌خری زاده له رابردوودا بووه و پێموایه كوشتنی زاده هیچ كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر پڕۆگرامی ئێستای ئه‌تۆمی ئێران".
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، هێرشه‌كه به‌ئاشكرا ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه بۆشاییه‌كی ئه‌منی له تۆڕی هه‌واڵگری و ئاسایشی ئێران‌دا هه‌یه كه تێیدا جگه له ته‌قینه‌وه به كاروانی ئۆتۆمبێله‌كاندا، چه‌ند كه‌سێك به ده‌مامك و چه‌كی پێشكه‌وتوو هێرشیان كردووەته سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی زاده، كه جگه له زاده، 4 كه‌سی تریش كوژراون، كه تا راده‌یه‌ك په‌یوه‌ندیان به پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه هه‌یه.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست به‌ده‌یان به‌ڵگه‌ی نهێنی ئێران له ساڵی 2018، له‌لایه‌ن هه‌واڵگری ئیسرائیله‌وه دزه‌ی پێكراوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه هه‌مووی ده‌ستنووس و ئیمزای فه‌خری زاده‌ی له‌سه‌ره‌وه داوای گه‌شه‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كات.
زاده به ئاستێكی فراوان و ئه‌قڵێكی پێشكه‌وتووی پشت گه‌شه‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران ده‌ژمێردرێت، وێرای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ئێران بۆ چه‌كی ئه‌تۆمی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 21 نهێنی و شاراوه بووه، به‌ڵام هه‌موو نهێنییه‌كانی گه‌یشتۆته ده‌ست ئه‌مه‌ریكا.
،،
ئه‌م مامۆستا فیزیا- ته‌مه‌ن 63 ساڵه كه له‌لایه‌ن هه‌واڵگری ئێرانه‌وه پشتگیری كراوه، سه‌رۆكی پلانی ئامه‌د Amad Plan بووه كه پرۆگرامی نهێنی توێژینه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێرانه و ئومێد تێیدا پێشخستنی 6 بۆمبی سه‌ره‌كی ئه‌تۆمییه كه سه‌ركرده ئێرانییه‌كان پێش تاوتوێكردنی بڕیاری وه‌ستاندی ئه‌تۆمی ئێران له ساڵی 2003 بڕیاری لێدراوه.
چاودێرانی سیاسی له ئه‌مه‌ریكا له‌رێگه‌ی میدیای ئه‌مه‌ریكی-یه‌وه نایشارنه‌وه كه ئێران گه‌شه‌ی زیاتری به پیتاندنی یۆرانیۆم داوه له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ به رێكکه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه كه ئامانج لێی سنوورداركردنی تاران بووه له ئه‌تۆمدا.
هه‌رچه‌نده ئێران پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه پیداندنی یۆرانیۆم -ی تایبه‌ت كردووه بۆ كوره‌ی ناوكی، به‌ڵام ئاماده‌كارییه‌كانی ئێران ئاماژه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی، ئەو وڵاته گه‌یشتۆته ئاستی پله یه‌ك له به‌رهه‌مهێناندا.