نزار خەزرەجی : سەدام حێسن هاوکاری پارتی کرێکارانی کوردستانی دەکرد بەسەرۆکایەتی عبدوللە ئۆجەلان .

نزار خەزرەجی : سەدام حێسن هاوکاری پارتی کرێکارانی کوردستانی دەکرد بەسەرۆکایەتی عبدوللە ئۆجەلان .

1014 خوێندراوەتەوە

نزار خەزرەجی سەرۆکی ئەرکانی پێشووی عێراق بوو ئەم پیاوە لەسەردەمی حوکمی پاشایەتی مەلەکی داو لەساڵی ١٩٥٥ کەدەکاتە سێ ساڵ پێش شۆرشی ١٤ تەموز چۆتەکۆلێژی سەربازی و نزیکی چوار دەیەی تەمەنی لەناوسوپا بەسەربردوە ئاگاداری زۆرینەی ئەوڕووداوانەیە کەلەچواردەیی کۆتایی دا لەعێراق ڕوویانداوە خەزرەجی بە پەیژەی پلەبەندی سەربازیدا سەرکەوتوە و سەرۆکایەتی (فریق) و (فەیلەقی) یشی وەگرتوە لەجەنگی عێراق ئێران لەسالی ١٩٨٧بوە بەسەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و نزیکی یەک ملیۆن کەس لەژێر فەرمانی ئەمدا کاریان کردوە . لەزنجیرە دیمانەیەکدا لەساڵی ٢٠٠٢ بۆ ڕۆژنامەی (الحیاة) لەدیوایدا ڕۆژنامەنوس (غسان شربل )ئەم زنجیرە دیدارە کۆدەکاتەوە دەیکات بەکتێبێک بەناوی ( دفاتر حاظر و ماضي ) پەڕەکانی ئیستاو ڕابوردو هەڵئە ئەداتەوە دەربارەی زۆر شت قسەدەکات لەوانە جەنگی نێوان عێراق - ئێران و بەکار هێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن هەردوو وەڵاتەوە و داگیر کردنی کوەیت لەلایەن عێراقە وە هەروەها سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کەعێراق سەرقاڵی چەکی ئەتۆمیە قسەدەکات بەشێکی دیمانەکەدا باسی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە دەکات و دەڵێت سەدام حێسن پشتگری دەکردن و هاوکاری چەکی دەکردن .

سەبارەت بەدەنگۆی چەکی ئەتۆمی و هەوڵی سەدام بۆبەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی نزار خەزرەجی دەڵێت:  بەڵی هەوڵی دا ، بەڵام ئێمەدەزانین چاوگەسەرەکیەکانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئیسرائیلەوە لەساڵی ١٩٨١ خاپورکرا و وێران کرا ، ئەوەبوو سەدام ڕووی کردە شێواز و ئامڕازی نوێ کەکەمتر پێشکەوتوو بوون لەو شێواز و ئامڕازەکانی پێشوو بەلام ئەمەش ئاسان نەبوو سەرەڕای کڕین و هێنانی چەندین ئامێر لەدەرەوە بۆعێراق ، ئیستا گومانم هەیە کەتوانیبێتی  بۆمبی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت .
سەبارەت بەچەکی کیمیایی یش بەڵی سەدام هەوڵی زۆری دا چەکی کیماوی بەدەست بێنێت و بەدەستیشی هێنا بەڵام وەک وتم لەلایەن ئەوتیمە ئیسرائیلەیەوە زۆربەی ئەوناوچانەی کە چەکە کیمیاویەکەی تێدابوو خاپور کرا .


سەبارەت بەوەی لەعێراق کێ دەتوانێ ئەم چەکەبەکار بهێنێت ؟ 
نزار خەزرەجی وتی: بەکار هێنانی ئەم چەکە ناوزەند کرابوو بەلێدانە تایبەتەکان فەرمانی لێدانی جێبەجێکردنی ئەم لێدانەش نەدەکرا دەربکرێ لەلایەن خودی سەرۆکەوە نەبێت بەکار هێنانی و کاتەکەی و کۆنتڕۆڵکردنی چالاکیەکەش دەگەڕایەوە بۆخودی سەرۆک کەسەدام حسێن . 
 نزار خەزرەجی باسلە ڕوودانی کارەساتی هەڵەبجەداکات و کۆمەڵێک نهێنی ئاشکرادەکات و دەڵێت : هەڵەنجە کەوتە ژێر بۆمبارانەوە بەفەرمانی سەرۆک ، لەڕاستیدا ئەوەی ڕوویدا شتێکی سەیر بوو عەلی حەسەن مەجید بەرپرسی دۆسییەی باکور بوو هەموو دەسەڵاتێکیشی هەبوو لەوکاتەشدا هێرشی ئێران هەبوو هێزەکانی ئێران پێشڕەویان کردبوو لەوناوچانە بەرپرسەئەمنی و حیزبیەکان بە عەلی حەسەن مەجیدیان ڕاگەیاندبوو کە هەڵەبجەکەوتوە و لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئێراندایە ئەویش هەواڵەکەی بەسەدام ڕاگەیاندبوو لەوکاتەشدا سەدام  فەرمانی بە لێدانی تایبەتەکان کردبوو لەڕێی هێزی ئاسمانیەوە بەمەبەستی ئەوەی زیانێکی زۆر بگەێنێت بەهێزە ئێرانیەکان  ، 
نزار خەزرەجی درێژەبەقسەکان ئەدات و دەڵێت : بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان بوو ئەوەبوو لەوکاتەدا هێشتاکەهەڵەبجەنەکەوتبوو هێشتا ژمارەیەک سەربازی عێراقی لەناوچەکەدا مابوون ، هەندێک سەربازی عێراقی لەناوقوربانیەکاندا دۆزراوەتەوە هەتائەو فەرماندەی فەریقەی (قائدالفرقە) کەپێشەوایەتی هێزەکانی عێراقی دەکرد لەوناوچانە ئاگاداری هێرشە ئاسمانیەکەی عێراق نەبوو . تەنانەت فەرماندەی فەیلەقی قائید فیلەو و منیش وەک سەرۆکی ئەرکانی سوپا وهەتا وەزیری بەرگری و جێگری سەرۆکیش کەعەندان خەیروللەبوو ئاگاداری ئەو لێدانەنەبووین .

نزارخەزرەجی لەدرێژەی دیدارەکە ئاماژە بۆبابەتێکی گرنگ ئەدات و دەڵێت: سەدام حسێن هاوکاری  حیزبی پارتی کرێکاران  کوردستانی دەدا بەسەرۆکایەتی عبدوللە ئۆجەلان ، کەهاوکاریەکان خۆی دەبینەوە لەهاوکاری چەک پارەشی دەدانێ و ئەو ٢٥٠ ملیۆنەش کەتورکیا لەگەڵ ئۆجەلاندا دەستی بەسەرداگرت سەرچاوەکەی عێراق بوو ، ئەوچەند یەکەیەی حیزبی کرێکارانی شیوعی کوردی کەلەناوچەکانی سلێمانی بوون لەلایەن سەدامەوە هاوکاری دەکران ، ئەوەبوو جەلال تاڵەبانی بەپەیوەندی نێوانی ئەو حیزبەو سەدامی زانی و لێیانی دا .
خەزرەجی دەڵێت سەدام ئامانجی لە هاوکاری پەکەکە ئەوەبوو کەوەک کارتێکی فشار لەدژی تورکیاو ئێران بەکاری بێنێت .

نزار خەررەجی باسی چیرۆکی داگیرکردنی کوەیت دەگێڕێتەوە دەڵێت : بەرەبەیانی مانگی ئابی ١٩٩٠ تەلەفون کرا بۆم لەلایەن سکرتێری گشتی سەرکردایەتی فەریق " عەلائەدین جەنابی " پەیوەندی پێوەکردم و داوای کرد بەرەو بارەگای سەرکردایەتی گشتی بڕۆم کاتێک گەیشتمەنوسینگەکەی گوتی: گرتنی کوێتمان تەواوکرد " پرسیم چۆن ؟ گوتی : پاسەوانی کۆماری و هێزی ئاسمانی و فڕۆکەکانی سوپا کۆتاییان بەگرتنی کوێت هێناوە دوای پانزە خولەک وەزیری بەرگری عبدولجبار شنشل گەیشتەبارەگا و هەمان هەواڵی پێشوتر کە من درابوو بەئەویش ڕاگەێندرا ، نزار خەزرەجی دەڵێت توشی شۆکێکی گەورە بوین . وڵاتی بەئامانج گیراو ، وڵاتێکی عەرەبی و دراوسێش بوو ، ئێمە دەمانگوت شەڕمان لەگەڵ ئێران کرد بەتەنها وەک بەرگریگرتنێک نا لەعێراق بەڵکو وەک بەرگریەک لەتەواوی عەرەب لەدژی ئێران جەنگاین ... دواتر هەستمان کرد ئەم ڕووداوە بێ لێپێچینەوە و هەروا تێناپەڕێت و چارەنوسی عێراق دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

نزار خەزرەجی باسلەوە دەکات دوای چەندڕۆژێک سەدام داوامان دەکات و بۆ دیدار لەگەڵی دەڵێت : سەدام حسێن گوتی تکام وایە نیگەران نەبن من لەپڕۆسەی کوێتدا ئاگادارم نەکردون ، ئەمەواتای ئەوەنەیە کەمن متمانەم بەئێوە نیە بەڵکو لەبەردووهۆکار وامکرد :
یەکەم : ئەگەر من بەئێوەم ڕاگەێندایە ئێوەهەڵدەستان بەزنیجرەیەک کاری نەخشەدانان و ڕێوشوێنی جیاوازتان دەگرتە بەر و ئامادەکاریتان دەکرد وەک وەزارەت و ئەرکانی سوپا ، ئەمەش ئەگەری نهێنی چالاکەیەکەی زیاتر دەکرد ڕەنگە ئاشکرا بوایە پێشجێبەجێ کردنی من دەمویست پڕۆسەکە لەناکاو بێت .
دوومیش من پڕۆسەکەم بەویەکانەئەنجامداوە سەربەخۆ من نەک سەربەیەکەکانی ئێوە .
دواتر سەدام حسێن وتی فەریق نزار دەمەوێت پاسەوانی کۆماری بکشێنمەوە بۆناوچە سنوریەکان .

نزار خەزرەجی دێژە بەقسەکانی ئەدات دەڵێت : دوای هەفتەیەک لەگرتنی کوەیت ، ڕاپۆرتێکی مەیدانیم نووسی و تێدا چۆنێتی پێکدادان و ئەوڕێگایانەشم ڕوونکردوە کەهێزەکانی هاوپەیمانان دەیگرنە بەر ، لەگەڵ بەراوردی هێزی هەردوولا . بەڕوونی ئەوەم ڕوونکردەوە کەهێزەکانی هاوپەیمانان دەیگرنە بەر ، لەگەڵ بەراوردی هێزی هەردەولا ، بەڕوونی ئەوەم ڕوونکردوە کەڕوودانی جەنگ ئەگەرێکی سەد دەر سەدە و جەنگەکەش دەدۆڕێنین ، لەڕاپۆرتەکەدا داوام کرد هێزەکان بکشێنەوە و لەڕێگای دەرچەی دیبلۆماسیەکانەوە بابەتەکە چارە بکەین .


نزرا دەڵێت دوای نزیکی شەش هەفتە لەداگیرکردنی کوەیت بانگێشت کراین  بۆکۆبوونەوەیەك بەسەپەرشتی سەدام حسێن  بەئامادەبوونی وەزیری بەرگری . من و فەرماندەی هێزی ئاسمانی  و بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری بانگکراین بۆکۆبوونەوەکە ، سەدام پێی وتم فەریق نزار تۆدوو ڕاپۆرت نوسیوەدەمەوێت گفتوگۆیان لەسەربکەین ". دەستم کرد بەپێشکەش کردنی ڕاپۆرتەکەو ئاماژەم بەوەکرد کەهێزی هەردوولا لەهەموو ڕویەکەوەنابەرامبەرە نایەکسانە ئەمەش واتای ئەوەیە هیچ دەرفەتێکی بەرەنگاری جەنگمان نیە و بەتەواوەتی تێکدەشکێن لەشوێنەکانماندا . وتم مانگێک پێش هێرشی زەمینی هێرشی فڕۆکەکانیان دەست پێدەکات ، سەدام حسێن هەڵیدایەو وتی چۆن هێرشی ئاسمانی مانگێک هەرچەندڕۆژێک دەبێت و دوای ئەوە لەزەمین دەستپێدەکات و وانەیەکی باشیان فێردەکەین ، گوتم گەورەم ئێمە هەلی ڕووبەڕووبونەوەمان نابێت و ئەوان تەواوی پردو کارگەو مۆڵەکانیش وێران دەکەن ، ئنجا بەرەو هێزەکانی دواوە دەکشێن .، 
نزار خەزرەجی دەلێت من هێشتاکە لەبەشی یەکەمی قسەکانمدابووم سەدام بەنیگەرانیەوە هەستایەسەرپێی  ، ئێمە هەموومان هەستاین و ڕوویکردە من گوتی فەریق نزار بۆچی ڕاستی ناڵێت تۆناتەوێت بجەنگی ، قسەکەی شۆکی کردم گوتم گەورەم من کەسێکی سەربازیم و تەمەنم لەناو سوپادا بەسەربردوە لەبەر ئەم هۆیەش دەبێت ڕاستیەکان بڵێم وتم گەورەم ڕاستیەکان لەوە خراپترە کەتۆباستکرد ،وەڵامی دامەوە و : کۆبوونەوەکە کۆتایی هات ، توڕەی لەچاوەکانیدا دیاربوو ، ڕۆژێک دوای ئەوە ئاگادار کرامەوە کە  لەپۆستەکەم دورخرامەتەوە .

 

author photo

ڕۆژنامەنوس