بەرهەم لەتیف
تەوەرێکی سەرەکیی ئەجێندای سەردانەکەی مستەفا کازمیی بۆ تورکیا پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان و پارە بلۆککراوەکانی نەوتی هەرێم بووە لە تورکیا، کازمیی داوای گەڕاندەوەی ئەو داهاتانەی هەرێمی کوردستانی کردووە لە تورکیا کە لە بانکەکانی ئەو وڵاتەدا دانراون و تورکیا مامەڵەیان پێوە دەکات، بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان ئەردۆغان ئەو داوایەی کازمیی ڕەتکردووەتەوە، لەبەرامبەریشدا عێراق دەستی بۆ کارتێکی دیکە بردووە دژی تورکیا، کە ئەنجامگیربوونی تورکیا پەراوێز دەخات لەبواری هەناردەی نەوتییەوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، عێراق دەیەوێت ئاراستەی هەناردەکردنی نەوتەکەی لە تورکیاوە بگۆڕێت بۆ ئوردن، ئەم پرۆژەیە نوێ نییە بەنیسبەت عێراقەوە، بەڵکو لەسەردەمی ڕژێمی بەعس و شەڕی ئێران عێراقەوە، بەغدا ئامادەکاریی بۆ ڕاکێشانی بۆریی نەوت دەکات بۆ بەندەری عەقەبە لە ئوردن.
،،
دوای دوو ڕۆژ لە گەرانەوەی لە تورکیا، کازمیی سەردانێکی لەناکاو و پێشتر ئامادەکاریی بۆ نەکراوی بۆ ئوردن ئەنجامدا و لەگەڵ شا عەبدوڵا کۆبووەتەوە و کۆبوونەوەکەشی تایبەت بووە بەم کارتە، لە ٢٠١٧ وە عێراق و ئوردن ڕێککەوتنیان لەسەر ئەو پرسە کردووە، بەڵام هەنگاوەکانی بەسستیی بەڕێوەچوون، کازمیی دەیەوێت ئەو هەنگاوەکان بەخێرایی بەرەوپێشببات.
ساڵی ٢٠١٧ عێراق و ئوردن ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ ڕاکێشانی بۆری نەوتی عێراق بۆ بەندەری عەقەبەی ئوردنی، تێچووی پرۆژه‌كه به ١٨ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت و درێژییه‌كه‌ی هەزار و ٧٠٠کیلۆمەتر دەبێت و به دوو قۆناغ بونیات ده‌نرێت، یه‌كه‌میان له به‌سره‌وه درێژده‌بێته‌وه بۆ پارێزگای ئه‌نبار و به درێژایی ٣٠٠ كیلۆمەتر دەبێت، قۆناغی دووه‌میش له حه‌دیسه‌وه به درێژایی هەزار کیلۆمەتر بۆ به‌نده‌ری عه‌قه‌به درێژ ده‌بێته‌وه.
به‌شی یه‌كه‌می بۆریه‌كه توانای نزیكه‌ی دوو ملیۆن و ٢٥٠ هەزار ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هەیە، بڕی ئه‌و نه‌وته‌ش کە لە ڕێگەی به‌نده‌ری عهقهبهوە دەگوازێتەوە، بڕی یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه‌یه به‌مه‌رجێك بڕی ٨٥٠ هه‌زار به‌رمیل بگوازرێته‌وه بۆ پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئوردن، ئه‌مه جگه له بۆریه‌كی دیكه بۆ گواستنه‌وه‌ی ١٠٠ ملیۆن مه‌تر سێجای ڕۆژانه له غاز كه ئوردن بۆ بهرههمهبێنانی كاره‌با به‌كاری ده‌هێنێت.
جگەلەوەش ئەمە دەبێتە پرۆژەیەكی ستراتیژیی گرنگ بۆ عێراق و نەرمییەکی زۆر دەداتە هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ بەندەری جەیهان، چونکە به‌شی زۆری نه‌وتی عێراق له ڕێی به‌نده‌ره‌كانی به‌سره له باشووری عێراقه‌وه هه‌نارده‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌ب ده‌كرێت كه به‌هۆی باری كهشو هه‌واوه یاخود له‌به‌ر هۆكاری جیۆ سیاسی دووچاری وه‌ستان ده‌بێته‌وه، چونكه كاتێك هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق له یه‌ك ده‌روازه‌ی ده‌ریاییدا چڕ دەبێتەوە، ئه‌وا به‌ند ده‌بێت به قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌ی كه‌نداو یاخود گه‌رووی هورمزه‌وه، هاوکات هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق له‌ڕێی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاشەوه زۆر جار ناجێگیره.