بۆچی دۆناڵد ترەمپ ویستى ئینقلاب بكات؟

بۆچی دۆناڵد ترەمپ ویستى ئینقلاب بكات؟

339 خوێندراوەتەوە

گۆران حسێن ـ ماجستیر لە كۆلێژی یاسا لە ئەمریكا

ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا وەك بە هێزترین وڵات لەجیهاندا هەمیشە بانگەشەى دیموكراتى و مافی مرۆڤ دەكات، لەناوڕاستى سەدەى ڕابردوو كاتێك كێشەى جیاكارى بەتەواوى ڕەنگى دابووەوە لەسەرجەم دام ودەزگاكانى حكومەت و ناوەندەكاندا، كۆمەڵی ڕووناكبیرو ئازادیخوازى مافى شارستانى داواى یەكسانى و ئازادى ڕادەربرین و ئاین و نەهێشتنى جیكارى ڕەگەزیان دەكرد, لەدواى خۆپیشاندان و قۆربانى و داواكردنى مافە ڕەواكانیان توانیان كۆمەڵی گۆڕانكاى گەورە لەڕێساو یاساكانى ئەمریكادا بكەن.

بەڵام هێنانى كەسێكى وەك (ترەمپ) بۆ كۆشكى سپی لەساڵی 2016 و سەركەوتوو لەكارى بازرگانیدا و دوور لەناوەندەكانى بریاری سیاسی، تەنها بۆئەوە بوو ئەمریكا تووشی قەیرانى ئابوورى وكەمو كوورتى و كوورتهێنانى بووجە(Deficit ) بوو, تاوەكو بەشێكى ئەو كورتهێنانەیان بۆ پربكاتەوە و چارەسەری بكات، (ترەمپ) لەناوەندێكى بازرگانی سەركەوتووەوە هاتووە بۆناوەندەكانى بڕیارى سیاسی بۆیە ئیفلاس و شكستى پێقبوول نیە و كاردنەوەى نەخوازراوى هەبووە، بەڵام هەڵس وكەوتەكانى ئەم سەرۆكە بازرگانە لەنێوان ساڵانى 2016-2020 كۆمەڵی خاڵی نیگەتیڤى (Negative) بۆ ئیدارەى بەڕێز (بایدن) وناوەندە بڕیار بەدەستەكانى ئەمریكا بەجێهێشت وەك( هەڵوەشانەوەى رێككەوتنى نێوان ئێران و كۆمەڵەى 5+1 , تێكچوونى پەیوەندییەكانى لەگەڵ ناتۆ, پاشەكشەكردنى لە ڕێككەوتنى چەكى مامناوەند لەگەڵ روسیا, شەڕی بازرگانى و ئەلیكترۆنى لەگەڵ وڵاتى چین، دروستكردنى دیوار لە نێوان ئەمریكا و مەكسیك، كێشەى كورەكانى سووریا، سەرهەڵدانەوەى جیاكارى ڕەگەزى لە نێو ئەمریكادا، بەگژا چوونەوەى ئازادى ئاینى, یاساكانى كۆچ و كۆچبەران، جێبەجێنەكردنى پلانەكانى بۆ رووبەرووبوونەوەى پەتاى كۆرۆنا، تێكچوونى سیستەمى دادوەرى, دەرچوونى لەڕێككەوتنى (پاریس) بۆ كەش و هەوا, .....هتد.

،،

هەموو ئەمانە پێویستیان بەكات و مەودایەكى زۆر هەیە و بەراوێژ بتوانن پرۆسەى داڕشتنى بڕیارو سیاسەتە هەڵەكانى ترەمپ لەناوخۆ دەرەوەى ئەمریكا ڕاست بكەنەوە و بیگەڕێننەوە سەر رێچكەى ئاسایی خۆى و بە لەبەرچاوگرتنى بەرژەوەندییە باڵاكانى ئەمریكا لەگەڵ هاوپەیمانەكانیان لە جیهاندا.

لە ساڵی 2020 بەبیانووى ساختەكردن لەهەڵبژاردنەكانى سەرۆكایەتى ئەمریكا و كونگرێس, (دۆناڵد ترەمپ) نەیتوانى دەنگى پێویست لە دەستەى هەڵبژاردن (Electoral college) بەدەست بهێنێت و سەركەوتن ڕابگەیەنێت تاوەكو ببێتە سەرۆك بۆ جارێكى تر (Second Term), لەسەرەتاى دەركەوتنى ئەنجامە بەراییەكاندا, (دۆنالد ترامپ) ڕایگەیاند ساختەكارى كراوە لەلایەن كەدیموكراتەكان و بەو ئەنجامە ڕازی نابێت وپرۆسەكەى رەد كردەوەو ئامادەنابێت لەپرۆسەى دەستاو دەستكردنى دەسەڵات, پاشان بۆئەوەى ڕزگارى بێت لەوشكستە گەورەى بەسەر خۆى و حیزبەكەیدا (كۆمارییەكان) هاتووە لەڕێگاى تیمى پارێزەرانەوە سكاڵاى تۆمار كرد لەبەردەم دادگا بەبەهانەى بوونى ساختەكارى لەهەڵبژاردنەكاندا، بەڵام نەیتوانى بیسەلمێنیت ساختەكارى كراوە و دادگا رەدى كردەوە, لە ڕۆژی سێشەممە 5 كانوونى دووەم 2021 فشارێكى زۆر دەخاتە سەر (مایك پێنس) جێگیرى لەدواساتەكانى بینینیدا لەكۆشكى سپی (Oval Office), داواى لێدەكات هاوكارى بكات و ڕەزامەند نەبێت بەئەنجامى هەڵبژاردنەكان و بەشێوەیەكى رێكخراو رَیكارەكانى ئینقلاب بگرێتەبەر بۆئەوەى پرۆسەى دەستاودەستكردنى دەسەڵات سەركەوتوو نەبێت و بۆ تێرمى دووەم (Second Term) لەكۆشكى سپی بمێنێتەوە, بەڵام هەر زوو رەد كرایەوە لەلایەن (مایك پێنس) ەوە, بۆجارى دووەم (دۆنالد ترەمپ) هەڕەشەى لێدەكات و پێی دەڵی ئەگەر هاوكارى نەكات و ڕازى بێت بەئەنجامى هەڵبژاردنەكان ئەوە دەرئەنجامێكى سیاسی خراپی دەبێت, بۆیە (مایك پێنس) هەستى بەوەكردووە خیانەتى گەورەى لێكراوە لەلایەن (ترامپ) سەرۆكى ئەمریكا, (مارك) سەرۆكى ستافی كۆشكى سپی و (رۆدى) پارێزەرى شخسی(ترەمپ) سەرۆكى ئەمریكا.
بەپێچەوانەوە هەندێك لەئەندامانى ئەنجومەنى پیران سەر بەحیزبەكەى (ترەمپ) بوون رووبەرووى وەستاونەتەوە وداوایان لێكردووە دان بەئەنجامى هەڵبژاردنەكان بنێت, بەڵام ( ترەمپ) رەدى كردەوە.

لە 6 كانوونى دووەمى 2021 (ترەمپ) داوا لەلایەنگرانى دەكات خۆپیشاندنى گەورە ئەنجامبدەن لەبەردەم كۆنگرێس لەدژی ئەنجامى هەڵبژاردنەكاندا, لەو ڕۆژەدا پرۆسەى دانان بەسەركەوتنى بەرێز(جۆ بایدن)ى حیزبی دیموكراتەكان لەدەستەى هەڵبژاردن بۆ سەرۆكى ئەمریكا لەكۆنگرێس بەرێوەدەچوو, (دۆنالد ترامپ) رێگەى نەدا سەرۆك و ستافی (مایك پێنس) لەبەشی ڕۆژئاواى كۆنگرَیسەوە بڕواتە ناو بیانى پەرلەمان و داواى لەلایەنگرانى كرد بڕۆنە سەر بیناى كۆنگرێسى ووڵاتەكەیاندا تاوەكو كارەكانى دەستەى هەڵبژاردن لەناو كۆنگرێس سەركەوتوو نەبێت, خۆپیشاندەران هاواریان دەكرد (مایك پێنس) لە كوێیە ؟


لە كاژێرى 11:00 بەیانى بەكاتى واشنتن (ترەمپ) ڕایگەیان ئیمە هەرگیز واز ناهێنین و داوا لە لایەنگرانى دەكات هێرش بكەنە سەر بارەگاكانى ئەنجومەنى پیران و نوێنەران لەناو بیناى كۆنگرێس. لەكاژێرى 1:30 دواى نیوەڕۆ بەكاتى واشنتن لایەنكرانى ( ترەمپ) دوو دەروازەى كۆنگریسیان داخست, یەكەم دەروازى بەشی ڕۆژهەڵاتى بیناى كۆنگریس بوو پێی دەڵێن بەشی ڕێڕەوى سەلامەتى پارتى كۆمارى, دووەم دەروازە بەشی ڕۆژئاواى كۆنگرێس بوو و لایەنگرانى ترەمپ توانیان هەموو بەربەستە ئەمنییەكان بشكێنن. لەكاژێرى 2:45 دواى نیوەڕۆ بەكاتى واشتن خێزانى و كچەكەى و برایەكى پەیوەندى پێوەدەكەن و لەسەلامەتى دەپرسن, بەڵام لەلایەن تیمى ئاسایشى كۆنگرێسەوە دەبرێت بۆ شوێنكیى تایبەت لەدەرەوەو و دەپارێزرێت, پاشان لە كاژێرى 2:59 خولەكى دواى نیوەڕۆ بەكاتى واشنتن خۆپیشاندەران دەڕۆنە ناو كۆنگرێس وبەشێكى دەشكێنن. لەكاژێرى 3:53 دواى نیوڕۆ بەكاتى واشنتن ئامرازى تەقینەو لە نزیك بارەگاى پارتى كۆمارییەكان دۆزراوەتەوە, پاشنا FBI تەقینەوەیكى ترى لە بارەگاى كۆمیتەى نەتەوەى دیموكراتەكان دۆزراونەتەوە هەردوو تەقینەوەكە بە شێووەى لوولەكى بووە. لەكاژێرى 5:36 خولەك دواى عەسر بەكاتى واشنتن هێزە ئەمنییەكان توانیان بە تەواوى كۆنترۆڵ بكەن. دیسانەوە بۆ ئەمجارەش (ترەمپ) بەخت یاوەرى نەبوو و ڕۆژێكى ڕەشی تۆماركرد لە مێژووى ئەمریكا, هەموو هەوڵەكانى بۆمانەوەى لەكۆشكى سپی شكستى هێنا و رێژەى نیگەرانییەكانى هاوڵاتى ئەمریكى و گەیشتووەتە رێژەیەكى بەرز. كامالا (Kamala) سەرۆكى هەڵبژێراوى ئەنجومەنى پیران لەحیزبی دیموكراتەكان دەڵی پرسیارى ئەوە دەكەین بۆچی حكومەت گازى فرمێسك رَیژ بەكار دەهەێنیت لە دژى خۆپیشاندەران بەشێوە ئاشتى و دەرگا دەكاتەوە بۆ لایەنگرانى (ترەمپ) كە ئاژاوە گێرن ؟ ڕاگەیاندنى جیهانى وتۆرە كۆمەلایەتییەكان هەریەكەو بە شێوازیكى جیاواز باسی پرۆسەى دیموكراسیان لەئەمریكا دەكردو و سەدان پرسیارى دروستكرد, لەهەمان كاتدا فیسبووك و توویتەرو ئینستاگرام پەیجەكانى (ترەمپ) داخست. لە مانگى 12 /2019 بە هۆى خراپ بەكارهێنانى دەسەڵات و دەست خستنە ناو ئیش كارى كۆنگرێسەوە, بۆ یەكەمین جار دۆسیەى دوورخستنەوەى بەرێز (ترەمپ) (Impeachment ) دەستپێدەكات و رێكارى یاسای و دەستوورى پێویست دەگیرێتەبەر, بەڵام لەلایەن ئەنجومەنى پیرانەوە رەد دەكرێتەوە. بەپێی دەستوورى وویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا لەماددەى یەكەم (1 Article) , بەروونى هاتووە كۆنگرێس ئەندامانى ئەنجومەنى پیران و ئەنجومەنى نوێنەران دەتوانن (ترەمپ) لە ئۆفیسی سەرۆكایەتى دووربخەنەوە. ئەگەرنا كۆنگرێس دەسەڵاتى هەیە تعدیلكردنى 25 لە دەستوورى ئەمریكا بەكاربهێنێت بۆ دوورخستنەوەى (ترەمپ) لە كۆشكى سپی.

ڕێكارە یاساییەكان بۆ دوورخستنەوە (دۆنالد ترەمپ):

هەنگاوى یەكەم پێویستە لیژنەیەك پێكبهێنریت لە ئەنجومەنى نوێنەران ژمارەیەن (House members) 435 ئە ندام پەرلەمانن كە بەپێی رێژەى ژمارەى دانیشتووانى وویلایەتەكان هەڵدە بژیرێن ودیموكراتەكان باڵادەستن تێدا, سەرجەم بەڵگەكان كۆبكەنەوە تاوەكو بتوان بیسەلمێنن (ترەمپ) كارى نایاسی و نا دەستوورى ئەنجامداوە, پاش تەواو كردنى كارى لێژنەكە دەخرێتە دەنگدانەوە وپێَوستى بە 290 دەنگى ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران هەیە لە 435 ئەندام پەرلەمان بۆ ئەوەى ئاراستەى ئەنجومەنى پیران بكرێت, لە هەنگاوى دووەمدا ئەنجومەنى پیران كە ژمارەییان 100 (Senators) ئەندام پەرلەمانە و كۆمارییەكان باڵا دەستن و بە پێی ژمارەى وویلایەتەكان هەڵدەبژێرین و بۆ هەر وویلایەتێك 2 ئە ندام پەرلەمان دەبیێت, پێویستى بە 2/3 دەنگەكان هەیە دەكاتە 67 دەنگ بۆئەوەى ڕێژەى یاسای تەواو بێت بۆ ئیدانە كردن و دوورخستنەوەى (Impeach) (ترەمپ ) لە ئۆفیسی سەرۆكایەتى لەكۆشكى سپی و دەسەڵاتەكانى ڕادەستى (مایك پێنس) جێگیرى بكرێت. بەڵام ئەگەر كۆنگرێس نەیتوانى بڕیار بدات لەسەر دوورخستنەوە (ترەمپ), بەشێكى زۆرى ئەندامانى ئەنجومەنى پیران و نوێنەران هەرەشەى بەكارهێنانى 25 تعدیلی دەستوورى ئەمریكا دەكەن.


ئەمەش كاتێك ئایزەنهاوەر (Eisenhower ) سەرۆكى ئەمریكا بوو تووشی جەڵدەى دڵ بوو لەساڵی ,1950رێككەوتنێكیان كرد لەگەڵ جێگیرەكەى بەناوى ڕیچاردنیكسۆن (Richard Nexon و بەپێی ئەم رێككەوتنە هەموو دەسەڵاتەكانى سەرۆك دەگوازرێتەوە بۆ جێگیر لە حاڵەتێكدا سەرۆكى وڵات مرد، یان ئیستقالەى كرد، ئیقالەیان پێكرد یان كوژرا...