کاندیدەکانی هەڵبژاردن، لە بەردەم هەڵەکانى حزبەکانیان؟

کاندیدەکانی هەڵبژاردن، لە بەردەم هەڵەکانى حزبەکانیان؟

690 خوێندراوەتەوە

خەریکە لەکاتى ڕیکلامى هەڵبژاردن لە قۆناغى مسەوە بۆ قۆناغى زیوین بپەڕینەوە، قۆناغى زێڕ مەترسیەک دروست دەکات، کە بەهۆى توندبوونەى بانگەشەوە حزب و کاندیدەکان پەنا ببەنەبەر هەندێک کار دوور لە پرەنسیپەکانى بانگەشە و بڵاوکردنەوەى مەلەفى خراپ، ڕەنگە سڵ لە بابەتە زۆر تایبەتەکانیش نەکەنەوە کە هیوادارین ئەمە ڕوونەدات.

پرسیارێکى گرنگ لە بەردەمى خەڵک دروست بووە، ئایا ئەو هەڵبژاردنە کە کورد بە کۆمەڵێ شکستى گەورەوە دەیەوێت جارێکى تر لە رێگەى هەندێک کەسەوە سەر بکاتەوە ئەو بەغدایەى کە هێشتا نادیارە دەتوانێت چى بەدەست بهێنێتەوە، گرفتێک خۆى دەهێنێتە پێشەوە ئەو پاڵێوراوانەى کە، دەیانەوێ بۆ چوار ساڵى ئایندەى خولى چوارەمى پەرلەمانى عێراق شەرى مافە دەستوریەکان بکەن، لە ئێستاوە دەستیان بە پێشێل کردنى دەستور کردووە بەلێنى پێچەوانەى مادەى 50ى دەستورى عێراقى و مادەى 6ى پەیرەوى ناوخۆى ئەو پەرلەمانە دەدەن کە ، شەوڕۆژیان خستۆتە سەر بۆ گەیشتنیان بە خەونى ئەندام پەرلەمانى.

،،

پرسیارێکى گرنگ لە بەردەمى خەڵک دروست بووە، ئایا ئەو هەڵبژاردنە کە کورد بە کۆمەڵێ شکستى گەورەوە دەیەوێت جارێکى تر لە رێگەى هەندێک کەسەوە سەر بکاتەوە ئەو بەغدایەى کە هێشتا نادیارە دەتوانێت چى بەدەست بهێنێتەوە.

خەڵک هێشتا لە بڕوایەدایە ئەوانە پاڵێوراوى حزب و جێبەجێکەرى بەرژەوەندیەکانى حزبەکانیان و ناتوانن ئەو مافانە بۆ خەڵک بەدەست بهێنەوە، هەڵبژاردنى ئەمجارەى عێراق ئەگەر عەرەبەکان بەتایبەتی تر شیعەکان لەو پەرى سەرکەوتنى تێکشکاندنى داعش و بەدەست هێنانەوەى خاکى وڵاتەکەیان و نەمانى هەیمەنەى داعش وابکات جۆرێک لە غرورى سیاسى بە کاندید و بەرنامە سیاسیەکانیان دیار بێت، ئەوا بۆ کورد لە گوتارێکی لاواز و یەکتر تۆمەتبارکردنى لایەنەکان ڕۆژانە بە ئاشکرا دەبیندرێت، ئەمەش وا دێتە پێش چاو کە کورد لە عێراقى دواى 12/5 ناتوانێت بە ئاسانى مافە دەستوریەکانى بەدەست بهێنێت.

دواى سێ ئەزموونکردنى چوار ساڵى پەرلەمانى، گوڕ و تینێکى مەزن دەبیندرێت لە لایەن کاندید و حزبەسیاسییەکان بۆ گەیشتن بە شەقکردنى کێکى پەرلەمانتارى، دواى ئەو سێ ئەزمونە خەریکە دەنگدەرى بێلایەن و هاوڵاتى بگاتە ئەو ڕاستیەى خولانەوە بۆ هاتنەوە سەر خاڵى سەرەتایى پرۆسەکە نائەکتیڤ بوونى پاڵێوراو بێ بەرنامەى حیزبەکانە، کە ناتوانن لە نێو عەربەکان هاوپەیمانى لەسەر بەرنامەى بەرژەوەندى هاوبەش دروست بکەن، یاخود ململانێى بەرژەوەندى حیزبە واى کردووە کە دەنگدەرى کورد بگاتە ئەو بڕوایەى کە پەرلەمانتار شینکەى بۆ موچەکەى خۆیەتى نەک بەدەست خستنى مافەکانى خەلکى کوردستان.

،،

دواى سێ خول ئەزموونکردنى چوار ساڵى پەرلەمانیی کورد لە بەغداد، گوڕ و تینێکى مەزن دەبیندرێت لە لایەن کاندید و حزبەسیاسییەکان بۆ گەیشتن بە شەقکردنى کێکى پەرلەمانتاریی.

حزبەکان لە رێگەى چەند شەرێکى دۆڕاو خەڵکیان سەرقاڵ کرد بەتاکڕەوى مالیکى ماوەى چەند سالێک وایان لە هاووڵاتى کورد کرد، ئەگەر مالیکى بەو جۆرە تاکڕەویە بەردەوام بێت ئیدى ژیان لەگەڵ عێراق سەخت دەبێ، دواى ڕۆیشتنى مالیکى و هاتنى عەبادى دۆخێکى وایان دروست کردووە، لە ئێستادا خراپترین گوتارى هەڵبژاردن لەلایەن کوردەوە دەدرێ، پاڵێوراوەکان لە بەڵێنى قەبە و باوەر پێنەکراو بەردەوامن، خۆشیان دەزانن زۆربەى دەنگدەری کورد لەسەر بەرنامەى هەڵبژاردن هەڵیان نابژێرى، بەلام گەیشتوون بە و بڕوایەى کە، حیزبەکانیان بەهۆى سیاسەت کردنێکى خراپ و ئاڵۆز بونى پەیوەندى نێوان پێک هاتەکانى عێراق و بچوک بونەوەى داواکارى هەندێک لیستى کورد لە گێرانەوەى ناوچە دابڕێنداروەکان، بۆ گێرانەوەى موچە پاشکەوتکراوەکان ، گومانێکى زۆرى لاى پاڵێوراوەکانیش دروست کردووە کە هۆکارى لاوازى ئەو هەڵبژاردنە حیزبەکانن نەک دەنگدەرى کورد.

 

author photo

 

نوسەر و ڕۆژنامەنوس