ووردهكارییی فه‌وتاندنی كه‌ركوك "ئۆرشهلیمهكهى كورد" له‌م نووسینه‌دا، له‌لایه‌ن به‌رپرسانى حیزبى و پیاوه‌كانى بنه‌ماڵه‌وه، نه‌ك ئه‌یسه‌لمێنێت پانزه ساڵ كورد هیچى بۆ كه‌ركوك نه‌كردووه‌و، به تیمێكى سیاسى و ئه‌منى و میدیایی و ئیدارى لاواز و پیسخۆر چونه‌ته شاره‌كه‌وه، به‌ڵكو نیشانى ئه‌دات بۆ هه‌تا هه‌تایه به‌ده‌ستى كورد گورز له كوردستانى بونى كه‌ركوك دراوه:
یه‌كه‌م:
بودجه‌و داهاتى پیترۆدۆلارى كه‌ركوك
ژماره‌ى دانیشتوانى پارێزگاى كه‌ركوك له‌ساڵى (2014) هدا (900.000) نۆسه‌ت هه‌زاركه‌س بووه، له (2017) هدا گه‌یشتوه‌ته (1.259.561) یه‌ك ملیۆن و دووسه‌ت و په‌نجاو نۆ هه‌زار و پێنج سه‌دو شه‌ست و یه‌ك كه‌س. ساڵى (2010) په‌رله‌مانى عێراق پرۆژه یاساى پیترۆدۆلارى تێپه‌ڕاند كه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌پارێزگاكان به‌رهه‌م دێت بڕى (1) دۆلارى بۆ ئیداره‌ى شاره‌كه بێت، ئه‌وه‌ش بۆ بونیادنانى ژێرخانى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌یی و پاراستنى ژینگه، هه‌رچه‌نده چ پیترۆ-دۆلار وه چى "موڵكانه- الریع" پێچه‌وانه‌ى مادده‌ى (111)ى ده‌ستورى عێراقه، كه ئه‌ڵێت: "داهاتى نه‌وتى عێراق به‌یه‌كسانى بۆ هه‌موو عێراقییه‌كانه". باسى ساڵى (2010 و 2011 و 2012) ناكه‌ین به كه خه‌مڵاندن هه‌ر ڕۆژێك ئه‌م شاره (200.000) هه‌زار دۆلارى پیترۆدۆلارى هه‌بووه، ساڵانه له نێوان (73 بۆ 75) ملیۆن دۆلار داهاتى پیترۆدۆلار بووه.
له ساڵى (2013) ه‌وه داهاتى پیترۆ دۆلار بۆ هه‌ر (1) به‌رمیل نه‌وت زیادكرا بۆ (5) دۆلارى ئه‌مریكى بۆ خه‌ڵكى شاره‌كه ، به پێى وه‌زاره‌تى نه‌وت له (2013) هدا به تێكڕا ڕۆژانه (325000) سێ سه‌ت و بیست‌و پێنج هه‌زار به‌رمیل نه‌وت چۆته‌ده‌ره‌وه له‌ڕێگه‌ى بۆڕى كه‌ركوك- جه‌یهان ه‌وه، واته هه‌موو ڕۆژێك ئیداره‌ى شاره‌كه ته‌نها له پاره‌ى پیترۆدۆلار (1.625.000) یه‌ك ملیۆن و شه‌ش سه‌ت و بیستوپێنج هه‌زار دۆلارى هه‌بووه، به‌گشتى ساڵى (2013 و 2014) ئیداره‌ى پارێزگا (1.189.500.000) یه‌ك ملیار‌و سه‌ت و هه‌شتاو نۆ ملیۆن و پێنج سه‌ت هه‌زار دۆلارى ته‌نها له پیترۆدۆلار هه‌بووه.
،،
هه‌موو ڕۆژێك ئیداره‌ى شاره‌كه ته‌نها له پاره‌ى پیترۆدۆلار (1.625.000) یه‌ك ملیۆن و شه‌ش سه‌ت و بیستوپێنج هه‌زار دۆلارى هه‌بووه، به‌گشتى ساڵى (2013 و 2014) ئیداره‌ى پارێزگا (1.189.500.000) یه‌ك ملیار‌و سه‌ت و هه‌شتاو نۆ ملیۆن و پێنج سه‌ت هه‌زار دۆلارى ته‌نها له پیترۆدۆلار هه‌بووه.
به‌رزترین بودجه و داهاتى كه‌ركوك له‌نێوان (2013 بۆ 2014) هدا بووه، كه له مێژوودا كه‌ركوك داهاتى واى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه، له‌وساڵه‌دا بودجه‌ى دیاریكراوى كه‌ركوك له بودجه‌ى ساڵانه‌ى عێراق كه له به‌غداوه دێت بڕى (843) ملیار دینارى عێراقى بووه، به‌گشتى شارى كه‌ركوك چوار جۆر بودجه (وه سه‌رچاوه‌ى ئیراداتى) هه‌بووه:
یه‌كه‌م: بودجه‌ى سالانه كه له مه‌ركه‌زه‌وه دێت بۆ پارێزگاكان
دووه‌م: داهاتى پیترۆ-دۆلار
سێهه‌م: بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان كه تا (2017) هه‌ر درێژه‌ى هه‌بوه له عێراقدا.
چواره‌م: هاوكارییه‌كانى ئیداره‌ى ئه‌مریكا
ته‌نها بودجه‌ى پیترۆدۆلارهكهى بگرین، ئه‌توانرا داهات و مووچه‌ى كوردستانى پێ دابین بكرێت ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌گوزارى تیا كرابایه، به‌پێى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ساڵى (2014) داهاتى پیترۆدۆلارى كه‌ركوك (1 تریلیۆن و دووسه‌ت و شه‌ست و شه‌ش ملیار دینار بووه) كوا؟. ته‌نانه‌ت (500) كه‌س لهدهرچوانى شاره‌كه حكومه‌تى عێراق به گرێبه‌ست دایمه‌زراندن له‌سه‌ر بودجه‌ى پیترۆدۆلار دواجار پارێزگارى شارهكهههمویانى دهركردو نانبڕاوى كردن.
دووه‌م:
قۆناغى دواى هاتنى داعش: قاچاغچێتى و دانانى پاڵاوگهو قۆرخكردنى كێڵگه‌كان
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنى شه‌ڕى داعش له (2014 ه‌وه تا ناوه‌ڕاستى 2016) نزیكه‌ى (100.000) سه‌ت هه‌زار خێزانى عه‌ره‌ب هاتونه‌ته كه‌ركوكه‌وه، به‌ده‌یان دۆنم زه‌ویشیان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا، وه‌ك ئه‌وه‌ى لهگهڕهكى (وه‌حده) ى كه‌ركوك ئیفرازكرا. (14) ساڵ كه‌ركوك به‌ده‌ست كورده‌وه بو نه‌یانتوانى (1) ژوورى عه‌مه‌لیاتى هاوبه‌ش پێك بهێنن، نه‌یانتوانى (1) هه‌واڵگرى و ده‌زگاى ئاسایشیان هه‌بێت، به‌پێى ڕاپرسییه زاره‌كییه‌كان له خه‌ڵكى كه‌ركوك به‌درێژایی ئه‌و چوارده‌ساڵه ته‌نها یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیس نه‌بووه كه به‌رتیلى له كاسبكاران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان وه‌ر نه‌گرتبێت.
،،،
له‌ساڵى (1959) له سه‌رده‌مى حكومه‌ته‌كه‌ى "عه‌بدولكه‌ریم قاسم" كورد ده‌ستكه‌وتى زۆرى به‌ده‌ستهێنا، یه‌كێكیان له مادده‌ى (3) له‌ده‌ستورى كاتى چه‌سپێنرا كه "كورد‌و عه‌ره‌ب شه‌ریكن له خاكى عێراق"، هه‌روه‌ها بڕیاڕیش درا "دائیرهتولمهعاریفى كه‌ركوك" بكرێته‌وه كه ئه‌بووه ناسنامه‌ى كوردستانى بونى كه‌ركوك،
له‌ساڵى (1959) له سه‌رده‌مى حكومه‌ته‌كه‌ى "عه‌بدولكه‌ریم قاسم" كورد ده‌ستكه‌وتى زۆرى به‌ده‌ستهێنا، یه‌كێكیان له مادده‌ى (3) له‌ده‌ستورى كاتى چه‌سپێنرا كه "كورد‌و عه‌ره‌ب شه‌ریكن له خاكى عێراق"، هه‌روه‌ها بڕیاڕیش درا "دائیرهتولمهعاریفى كه‌ركوك" بكرێته‌وه كه ئه‌بووه ناسنامه‌ى كوردستانى بونى كه‌ركوك، به‌ڵام له‌سه‌رده‌مى حوكمى دهستهڵاتدارێتى حیزبى كوردیدا له‌دواى (2003) ه‌وه ڕێكخراوى به‌دریان هێنایه شاره‌كه‌وه نمایشى سه‌ربازى بكات، ته‌نها یه‌ك مه‌ركه‌زى گه‌وره‌ى ڕ‌ۆشنبیرى بۆ كه‌ركوك دروستكرا، ئه‌ویش له‌سه‌رده‌مى كابینه‌ى شه‌شى حكومه‌تى هه‌رێم دا، كه‌چى تاهه‌نوكه (2018) یه نه‌كراوه‌ته‌وه‌و، له دوو هه‌ڵبژاردنیشدا كردویانه به‌شوێنى بانگه‌شه‌و كۆبونه‌وه‌ى حیزبى.
قۆناغى دواى هاتنى داعش:
یه‌كه‌م: له‌گه‌ڵ هاتنى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى بۆ عێراق و سوریا، سوپاى عێراق تێكشكاو تواناى به‌رگرى كردنى نه‌ما، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له به‌ره‌به‌یانێكدا له (14/8/2014) ده‌ستى گرت به‌سه‌ر هه‌ردوو كێڵگه‌ى (ئاڤاناو باى حه‌سه‌ن) دا، كۆمپانیاى (كارگروپ)ى لێ جێگیركرد، هه‌فته‌ى دواتر په‌یوه‌ندییه‌كانى پارێزگارى شاره‌كه "دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم" كه هاوكات ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی (ی،ن،ك) بو، له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستاندا سه‌ت و هه‌شتا پله گۆڕاو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان پێكه‌وه سه‌ردانى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆمارى توركیایان كرد.
هه‌موو ڕۆژێك له (2014 ه‌وه تا 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017) ئه‌م (300.000) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى كه‌ركوكیان فرۆشتووه، پاره‌كه‌ى نه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌تى مه‌ركه‌زى، ته‌نها (18%) ى هاتۆته سه‌ر بودجه‌ى هه‌رێم بۆ مووچه، وه نه ئه‌و داهاته چووه‌ته سه‌ر هه‌ژمارى پارێزگاى كه‌ركوك بۆ خزمه‌تى دانیشتوانى شاره‌كه، به‌هه‌مان شێوه له كێڵگه‌ى سحیلا له‌ده‌شتى نه‌ینه‌وا له‌نێوان (30 بۆ 50) هه‌زار به‌رمیل له‌و ماوه‌یه فرۆشراوه‌و داهاته‌كه‌ى بۆ كه‌سى دیارى ناو حیزب بووه.
،،
هه‌موو ڕۆژێك له (2014 ه‌وه تا 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017) ئه‌م (300.000) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى كه‌ركوكیان فرۆشتووه، پاره‌كه‌ى نه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌تى مه‌ركه‌زى، ته‌نها (18%) ى هاتۆته سه‌ر بودجه‌ى هه‌رێم بۆ مووچه، وه نه ئه‌و داهاته چووه‌ته سه‌ر هه‌ژمارى پارێزگاى كه‌ركوك بۆ خزمه‌تى دانیشتوانى شاره‌كه، به‌هه‌مان شێوه له كێڵگه‌ى سحیلا له‌ده‌شتى نه‌ینه‌وا له‌نێوان (30 بۆ 50) هه‌زار به‌رمیل له‌و ماوه‌یه فرۆشراوه‌و داهاته‌كه‌ى بۆ كه‌سى دیارى ناو حیزب بووه.
حكومه‌تى عێراق پێش (16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017) ده‌یان جار ئیداره‌ى ئهمریكاو حكومه‌تى هه‌رێمى ئاگاداركردۆته‌وه‌و بێزارى خۆى نیشان داوه، گوێی پێ نه‌درا، تا ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق له شه‌ڕى تیرۆر و داعش قوتارى بو، هێزه‌كانى خۆى كۆكرده‌وه‌و به ڕێگاى هێز كۆنترۆڵى كه‌ركوك و سه‌رجه‌م كێڵگه‌كانى كرده‌وه.
دووه‌م: ساڵى (2017) ده‌نگدان به‌یاساى حه‌شدى شه‌عبى، ئه‌وه‌ش له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق كه له (2014) ه‌وه به‌هۆى سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى هه‌رێمه‌وه بودجه‌ى بڕیبو، ساڵى (2017) په‌رله‌مانتاره كورده‌كانیان فریودا ئه‌گه‌ر ده‌نگ به یاساى حه‌شدى شه‌عبى بده‌ن، ئه‌وا حكومه‌تى عێراقیش له‌به‌رانبه‌ردا بودجه بۆ هه‌رێم دابین ئه‌كا، دواتر (پارتى دیمو‌كراتى كوردستان) ئه‌مه‌ى ڕه‌تكرده‌وه، ئیتر په‌رله‌مانتاره‌كان هه‌م ده‌نگیان دا به ناساندنى حه‌شدى شه‌عبى وه‌ك به‌شێك له‌سیسته‌مى به‌رگرى عێراق ، وه هه‌م بودجه‌كه‌ش نه‌هات!.
سێیه‌م: حیزبى كوردى زۆر به‌ئاسانى ئه‌یتوانى به داهاتى كه‌ركوك دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان بباته ڕێوه (ئه‌مه‌ش له‌كاتى خۆیدا پێشكه‌شمان كردووه ته‌نانه‌ت به‌ڕێز عارف قوربانى وتارێكیشى له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیاره نووسى و به‌رزى نرخاند واته بابه‌تێك نییه بۆ بانگه‌شه بێت). به‌ڵام نه‌ك ئه‌مه‌یان نه‌كرد، بۆ پشت شكاندنى یه‌كتر له‌ناوخۆى هه‌رێم ئه‌چوون بودجه‌كه‌ى هه‌رێم یان ئه‌بڕى، تا ئه‌و پارانه‌ى خۆیان كه له‌بانكه‌كاندا هه‌یانه به‌هاى زیاتر ى هه‌بێت.
چواره‌م: له‌ماوه‌ى (14) ساڵى فه‌رمانڕه‌وایی كورد له‌كه‌ركوك نه‌یانتوانى یه‌ك پاڵێوگه‌ى حكومى بكه‌نه‌وه، وه یه‌ك به‌نزینخانه‌ى حكومیشیان نه‌كرده‌وه به‌نزین بده‌ن به هاوڵاتیانى شاره‌كه، به‌ڵام (13) پاڵێوگه‌ى نافه‌رمى به‌رپرسان و ده‌یان به‌نزینخانه‌ی به‌رپرسه‌كان دانرا، هاوڵاتیانیش بۆ (20) لیتر به‌نزین هه‌ندێ جار به‌چه‌ندین كیلۆمه‌تر له‌به‌ر گه‌رماى كه‌ركوك به ئۆتۆمبیله‌كانیانه‌وه ڕیزیان ئه‌به‌ست. بۆ؟. له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رپرسه‌كانى حیزب نه‌وتى خاوى كه‌ركوك بنێرن بۆ توركیا‌و ئێران به ته‌نكه‌ر، كوڕه‌كانى خۆیان ئه‌ركى گواستنه‌وه‌ى به‌نزین و پێكهاته‌كانى تر‌ى ئه‌و نه‌وته خامه بگرنه ئه‌ستۆ، ئایا قه‌ت ڕوویداوه تۆ مریشكێكت هه‌بێت هێڵكه بكات و، بیده‌ى به خه‌ڵكى شارێكى تر هێڵكهكهت بۆ بكوڵێنن و بۆت بهێننه‌وه؟!.
دواجار كه‌ركوك گرفتى ناسنامه‌ى هه‌یه‌و هێشتا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، مه‌ترسى ئه‌وه‌ى هه‌یه هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ى چه‌ندین جارى تر بكه‌ونه‌وه به‌ر ئافاتى له‌ناوچوون، مه‌رگ و شه‌ڕى ده‌روونى لهدۆخێكى وادا هه‌ڕه‌شه له‌تاكه‌كانى ئه‌كات، هێزگه‌لێك كه ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه ته‌نها تنۆكێك بن له ڕه‌فتارو تاوانه‌كانیان ناكرێ و ناتواندرێت متمانه‌یان هه‌بێت له‌وشاره‌دا، جان جاك ڕۆسۆ ئه‌ڵێت : گه‌لێك بێ مه‌رج خۆى بخاته ده‌ستى هه‌ر دهستهڵاتێكهوه، هیچ وه‌رناگرێت له‌باتى ". له‌زارى "د.به‌رهه‌م ساڵح" یشه‌وه چه‌ند جارێك گوێم له گێڕانه‌وه‌ى ده‌قێكى "مه‌حوى" بووه كه بۆ "شێخ مه‌حمودى نه‌مر"ى ناردووه‌و، ئه‌ڵێت:
شه‌وێ كه‌وته ده‌ست ئه‌هریمه‌ن خاته‌مى موڵكى سوله‌یمانى
كــــهچـى مـیـروگـزیرى پـێ كرد قـهدرى نــــهزانى