گەڕانەوە بۆ پایتەخت، لە نێوان شیرینى بردنى کورسى و چەشتنى تاڵى بایکۆت

گەڕانەوە بۆ پایتەخت، لە نێوان شیرینى بردنى کورسى و چەشتنى تاڵى بایکۆت

833 خوێندراوەتەوە

ئێستا دۆخێک هاتۆتە پێشەوە ڕەنگە چوار ساڵى ئایندەى عێڕاق بەگشتى و هەرێمى کوردستان بەتایبەتى بچنە دۆخێکى دژوارو شەڕیش ئەگەرێکى کراوەدەبێ لەبەردەم لایەنەکان، دواى 25/9/2017 زۆرێک لە هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان گەیشتبونە ئەو بڕوایەى کە، جارێکى تر هێزە کوردیەکان لە پێناو گەیشتنەوە بەو پایتەختەى کە، لە نێوانى شەوڕۆژێکدا سوپا تێکشکاو هێزە نا رێکخراوەکانى هێنایە سەر ناوچەکانى دەستەڵاتى هەرێم و ئەگەر کۆمەلًگەى نێو دەوڵەتى بیوستبایە ئەوا مەترسیەکانى نەمانى حکومەتى هەرێم بژاردەیەکى کراوەى حکومەتى ناوەندبوو. 

لە کاتى پڕوپاگەندەى هەلبژاردنى 12/5 هێزە کوردیەکان جگە لە بەخشینەوەى خیانەت بۆیەکترى و تاوانبار کردنى یەکتر هیچى تریان لەهەگبە نەبوو، هاووڵاتیانى کوردستان بەشێکیان گەیشتبوونە ئەو بڕوایەى سەختە ئەو دوو هێزە بتوانن جارێکى تر بە خەڵک بڵێنەوە لە بەغداوە مافەکانتان بۆ وەردەگرینەوە.

حیزبى کوردى ڕەگ و ڕیشەیەکى درێژى هەیە لە گەڕانەوە بۆ پایتەختێک کە، نەدەتوانێ دەست بەردارى بیت نەدەتوانێ تاسەر لەگەڵى هەڵبکات، لە بەرامبەردا هێزە عێراقیەکان هەمیشە خۆیان لە تورەیى و بێزارى هێزەکوردیەکان سەغڵەت ناکەن، چونکە دواجار خووى گەڕانەوە هەرگیز بەرى نەداون.

لە ئێستا چاوەکان چونەتە سەر ڕاگەیاندنى ئەنجامە بەرایەکان و هێزە ئۆپۆزیسونەکانى ئەنجامى هەڵبژاردن لەنێوان هیلاکى هەڵبژاردن و قبوڵ نەکردنى ئەنجامەکان جارێکى تر هێندەى تر هێزەکان لێک دوور دەخاتەوە، تەقە کردنەکەى شەوى 12/5ى دەرگایەکى ترسناکى لەسەر بیرکردنەوەکانى هێزەکان لەسەر یەکتر کردەوە، ئەگەر بزوتنەوەى گۆڕان لە نێوان بەرگرى و تەسلیم بوون یەکێکیان هەڵبژێرێ ئەوا دۆخەکە هەر تێک دەچێت، ڕەت کردنەوەى ئەنجامەکان لەلایەن شەش لایەنى سیاسى هەرێم و رەت کردنەوەى لەلایەن ئەیاد عەلاوى و مالیکى وحەیدەر ئەلعەبادى و تورکمانەکانى کەرکوک پێناچێ کورسیەکانى داهاتووى پەرلەمانى عێراق بە ساغى بمێنەوە.

،،

ئەگەر بزوتنەوەى گۆڕان لە نێوان بەرگرى و تەسلیم بوون یەکێکیان هەڵبژێرێ ئەوا دۆخەکە هەر تێک دەچێت، ڕەت کردنەوەى ئەنجامەکان لەلایەن شەش لایەنى سیاسى هەرێم و رەت کردنەوەى لەلایەن ئەیاد عەلاوى و مالیکى وحەیدەر ئەلعەبادى و تورکمانەکانى کەرکوک پێناچێ کورسیەکانى داهاتووى پەرلەمانى عێراق بە ساغى بمێنەوە.

dfc
بەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق ـ ناوچەی سەوز ـ بەغداد

لەلایەکى تریشەوە هێزە براوەکانى وەک سەدرو عامرى و یەکێتى لەکەرکوک و پارتى لە هەرێمى کوردستان ، بە دەستێکى سوک تەسلیم بەدوبارە بونەوەى هەڵبژاردن  نابنەوە، لە هەردوو حاڵەتدا دۆخى عێراق بەرەو بێ متمانەیى بوون مەترسى ئاڵۆزبونى دۆخى ئەمنى ئەگەرێکى کراوەیە.

هەوڵەکانى ئێران و ئەمریکا لە هەردوو ئەگەردا ناتوانن وەک خولى سێ یەمى هەڵبژاردن بە ئاسانى بەسەرى ڕەت بن، چونکە ناتوانن عەبادى بە دلى خۆیان و هەموو لایەک لەسەر کورسى سەرۆک وەزیران دایبنێنەوە ، ئەو پیاوە تا ڕادەیەکى باش توانیبووى بالانسى بەرژەوەندیەکانى ئەمریکا وسعودیەو ئێران لە عێراقى گەرمەى شەرى داعش بپارێزێ، وەبەهۆى زال نەبونى بەسەر گەندەلى و بێ خزمەتگوزارى ووڵات موقتەدا ێەدر بە ئاشکرا داوى حکومەتى تەکنۆکرات و هاوپەیمانى لەگەڵ هەندێک لایەن دەردەبرێ کە، پێناچێ ئەمریکاو ئێران و تارادەیەک سعودیەش بە ئاسانى لێبگەرێن دۆخەکە وەک خۆى بمێنێتەوە.

،،وتەکان

هێزە براوەکانى وەک سەدرو عامرى و یەکێتى لەکەرکوک و پارتى لە هەرێمى کوردستان ، بە دەستێکى سوک تەسلیم بەدوبارە بونەوەى هەڵبژاردن  نابنەوە، لە هەردوو حاڵەتدا دۆخى عێراق بەرەو بێ متمانەیى بوون مەترسى ئاڵۆزبونى دۆخى ئەمنى ئەگەرێکى کراوەیە.

ئەگەرێکى خراپ چاوەڕى هاووڵاتیانى عێراق دەکات، ئەویش جارێکى تر هەڵسانەوەى گروپە تیرۆریستیەکان و هێزەکان لە ناکۆکى خۆیان هەنگاوى هاوکارى گروپە تیرۆرستیەکان بکەنەوە، ئەمەش وا دەکات ئەوانەى کورسى پەرلەمانیان بەدەست هێناوە نەتوانن شیرینى ئەو سەرکەوتنە بە ئاسانى قووت بدەن، وە  ئەوانەى نیازى کشانەوەیان لە پرۆسەى سیاسى عێراق هەیە تاڵى ئەوئازار دەچێژن کە، لە دوورەوە تەماشەکەر نابن بەڵکو پەلکێشى ئەو یاریە دەکرێن کە ڕۆژەکانى داهاتوو وەڵامى ئەو پرسیارە دەدەنەوە؟

 

author photo

 

نوسەر و ڕۆژنامەنوس