ئایا کورسیەکەی سەرۆک کۆمار، هاوکێشەکەئاڵۆزتر دەکات؟

ئایا کورسیەکەی سەرۆک کۆمار، هاوکێشەکەئاڵۆزتر دەکات؟

745 خوێندراوەتەوە


دوای 12ی ئایار خه‌ریكه‌ هێدی هێدی چاوه‌كان له‌سه‌ر ته‌زویر كردن و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن لاده‌چن و هه‌مووان چاویان ده‌چێته‌وه‌سه‌ر به‌غداد كه‌، دواهه‌مین بڕیارو وه‌رگرتنی زۆرترین پشك و ده‌سكه‌وتی سیاسی له‌وێوه‌ بۆچوار ساڵی تر لایه‌نه‌ سیاسه‌كان ده‌ست به‌كاری سیاسی بكه‌نه‌وه‌، گفتوگۆ ئاشكراو نهێنیه‌كان هێنده‌ به‌گه‌رمی به‌ڕێوه‌ ده‌چن وه‌ك بڵێی هیچ لایه‌نێك حه‌ز به‌دوورخستنه‌وه‌ی خۆی نه‌كات له‌ به‌غدایێك هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌چاوێكی گوماناوی له‌ حیزبه‌كانی ئێره‌ بڕوانن، چونكه‌ ئه‌و حیزبانه‌ ڕۆژانێك وایان له‌خه‌ڵك ده‌گه‌یاند كه‌، سه‌خته‌ بۆ پۆست و پایه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا هه‌موو دیدو تێڕوانیه‌كان پێچه‌وانه‌ بونه‌ته‌وه‌، كاركردن بۆ وه‌ده‌ست خستنی پۆستی سیاسی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌ هاوبه‌شه‌كانی حیزبه‌كانیش خه‌ریكه‌ تێده‌په‌رێندرێ ڕه‌نگه‌ ململانیه‌كی قورس بێته‌ ڕۆژه‌ڤه‌وه‌ به‌تایبه‌ت بۆ وه‌ده‌ست خستنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، كه‌ كاری له‌ پێشینه‌و گرنگی ئه‌و پۆسته‌ پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و پابه‌ند بونه‌ به‌ ده‌ستور!

به‌پێ ی ماده‌ی 67ی ده‌ستوری عێراق سه‌رۆك كۆمار ره‌مزی وڵاته‌، به‌بێ ئاماژه‌ پێدان به‌ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ساڵی 2005 له‌ عێراقدا وه‌رگرتنی سێ پۆسته‌ سه‌ره‌كیه‌كه وه‌ك كلتورێك خۆی وێناكردووه‌، ئه‌و وێناكردنه‌ كه‌ هیچ ئاماژه‌یه‌كی یاسای و ده‌ستوری نی یه‌ ڕه‌نگه‌ له‌م خوله‌ی پێك هێنانی حكومه‌تی عێراقدا زۆرترین گفتوگۆ هه‌ڵبگرێت، دوور خستنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ عێراق به‌گشتی و به‌ده‌ست نه‌هێنانه‌وه‌ی ده‌نگی پێویست له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌، له‌ پێناو دابه‌ش كردنی پۆسته‌كان هه‌رزوو ڕێك ده‌كه‌وتن ئه‌و خولی گفتوگۆكردنه‌ یاریكه‌ری به‌هێزو خاوه‌ن بڕیاری یه‌كلایكه‌ره‌وه‌ی پێویسته‌ كه‌، له‌ ئێستادا له‌ نێو حیزبه‌ سیاسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌موویان به‌لاوازی ده‌بیندرێن.

،،

06 / نیسانی ‌2005 به‌ڕۆژێكی مێژویی له‌ بیر نه‌كراوداده‌نرێت له‌ مێژووی نوێی عێراقدا كه‌،بۆیه‌كه‌م جار له‌ مێژووی ئه‌و ووڵاته‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بدرێته‌ كه‌سێكی غه‌یره‌ عه‌ڕه‌ب ،ئه‌گه‌ر له‌ ڕوخانی ڕژێمی به‌عسدا ئه‌مریكا هیچی به‌ده‌ست نه‌هێنابێ ئه‌وا كورد به‌وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ ئه‌و بۆچونه‌ی كۆتایی پێهێنا كه‌، عێراقی نوێ بێجگه‌ له‌ عه‌ره‌ب نه‌ته‌وه‌كانی تریش هه‌مان مافیان هه‌یه

06 / نیسانی ‌2005 به‌ڕۆژێكی مێژویی له‌ بیر نه‌كراوداده‌نرێت له‌ مێژووی نوێی عێراقدا كه‌،بۆیه‌كه‌م جار له‌ مێژووی ئه‌و ووڵاته‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بدرێته‌ كه‌سێكی غه‌یره‌ عه‌ڕه‌ب ،ئه‌گه‌ر له‌ ڕوخانی ڕژێمی به‌عسدا ئه‌مریكا هیچی به‌ده‌ست نه‌هێنابێ ئه‌وا كورد به‌وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ ئه‌و بۆچونه‌ی كۆتایی پێهێنا كه‌، عێراقی نوێ بێجگه‌ له‌ عه‌ره‌ب نه‌ته‌وه‌كانی تریش هه‌مان مافیان هه‌یه‌، جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ 227 ده‌نگی له‌ كۆی 248 ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عیراقی به‌ ده‌ستهێنا و به‌ هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌وخۆ به‌ یه‌كه‌مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی عیراق هه‌ڵبژێردرا.


به‌م جۆره‌ كوردێك توانی له‌ فراوانترین پۆسته‌وه‌ بچێته‌ ناو مێژووی كورد وعێراق هه‌روه‌ها له‌ جوانترین ده‌روازه‌شه‌وه‌ چووه‌ ناو مێژووی عیراق و له‌ ناودارترین ده‌روازه‌شه‌وه‌ چووه‌ نێو مێژووی سیاسی و دیموكراسی جیهانه‌وه‌كه‌،ئه‌مریكا براوه‌ی ئه‌و بۆچونه‌بوو كه‌ ده‌بێت دیموكراسی له‌ عێراق بۆ هه‌موان بێ، ئه‌و پۆسته‌ ئه‌گه‌ر هیچی به‌كورد نه‌به‌خشی بێ ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ بۆیه‌كه‌م جار له‌ مێژوودا كوردێك وه‌ك سه‌رۆكی ووڵاتێكی كاریگه‌ر له‌ ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان به‌ دونیا بڵێ ئه‌وه‌ كورد له‌ عێراقدا دوای نزیكه‌ی 100 ساڵ ده‌توانێ په‌یامی خۆی بگه‌ینێ به‌ زمانی كوردی له‌ سایه‌ی ئه‌و پۆسته‌ .


له‌ دوای په‌سند كردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵی عێراق ده‌بێت له‌ ماوه‌ی 15 ڕۆژدا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ست پێبكات تا بتواندرێ سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێ، ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌‌نده‌نی له‌ به‌دواداچونێكدا له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌، ڕه‌نگه‌ كورد خۆی یه‌ك لای كردبێته‌وه‌ كه‌، جارێكی تریش ئه‌و پۆسته‌ وه‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه‌.


به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ دوای نه‌مانی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم پارتی و یه‌كێتی چۆن له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ ڕێك ده‌كه‌ون، ئه‌و دوو حیزبه‌ كه‌، ماوه‌ی 27 ساڵه‌ ناتوانن له‌سه‌ر ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان یاخود ناتوانن له‌سه‌ر ساده‌ترین یاسا كه‌ خزمه‌ت به‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه‌، یاسای چاكسازی خانه‌نشینانی كوردستانه‌ سه‌خته‌ بڕوا به‌وه‌ بكه‌ین بێ دروست بونه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم یان ده‌ست به‌رداربونی یه‌كێتی له‌ چه‌ندین پۆستی كوردستان ئه‌و پۆسته‌ به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌.


دوای كۆبونه‌وه‌ی شاندی پارتی له‌گه‌ڵ موقته‌داصه‌دروه‌ك چاوه‌ڕێ ده‌كرا فازڵ میرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌، بۆ ئه‌وان پۆستی سه‌رۆكی كۆمار گرنگتره‌ له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ك ته‌كید كردنه‌وه‌یه‌كش بایه‌كێتی ئه‌وه‌بزانێ كه‌ ئه‌و پۆسته‌ تاهه‌تایه‌ نه‌دراوه‌ به‌ یه‌كێتی فازیل میرانی نیه‌تی حیزبه‌كه‌ی له‌ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ نه‌شارده‌وه‌ .


دواتریش خه‌سره‌و گۆران له‌ كاتی پشودانی شه‌وانه‌ی له‌ به‌غدا و له‌ كاتی زێرینی هه‌واڵه‌كانی ڕوداو ده‌ڵێت" به‌پێ ی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن پارتی زۆرترین كورسی هێناوه‌و بۆیه‌ ئه‌و پۆسته‌ مافی حیزبه‌كه‌یه‌تی نه‌ك یه‌كێتی "


له‌نێو هه‌وادارو لایه‌نگرانی پارتیش بۆچونێكی فراوان دروست بووه‌ كه‌، ئیدی نابێت له‌سه‌ر حیسابی ده‌نگه‌كانی ئه‌وان پۆسته‌ گرنگه‌كان بۆ لایه‌نه‌كانی تر بن، چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌مافی حیزبه‌كه‌یان ده‌زانن.


ئه‌و پێشهاتانه‌ هه‌رزوو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی هێنایه‌ سه‌ر خه‌ت و شاندێكی گفتوگۆ كردنی نارده‌ به‌غداو تا له‌وێوه‌ ده‌ست به‌ لێدوانه‌ دژه‌كانی پارتی بكه‌ن و له‌ یه‌كه‌م لێدوانیشدا خالید شوانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، كە ئەندامی شاندی حیزبەكەشییەتی لەبەغدا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند" پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق مافی یەكێتی نیشتمانییە، ئەوەش بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردن"


ئه‌و ناكۆكیه‌كه‌ی یه‌كێتی وپارتی ڕه‌نگه‌ بچێته‌ قۆناغێكی ئاڵۆزتریش تا ئه‌و كاته‌ی كه‌، ئێران دێت و دواین قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێته‌ بۆچونی ئێرانیه‌كان له‌ ئێستادا زۆر ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن وهه‌روه‌ك ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق ده‌ڵێت " په‌یوه‌ندی به‌رپرسانی ئێران له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ و برایانه‌یه‌ و هیچ ناكۆكییه‌كیان له‌گه‌ڵیدا نییه‌"


هه‌ر له‌ درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئیرانی ئه‌نجامی داوه‌ مه‌سجدی، له‌ به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت " ئێران پێشوازی له‌ ویستی گه‌لی عێراق ده‌كات له‌ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م حزب و ره‌وت و هاوپه‌یمانییه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات له‌ سه‌ركه‌وتنیان و به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی گه‌له‌كه‌یان و گه‌یشتنییان به‌ په‌رله‌مان"


به‌ڵام له‌ودیوو ئه‌و تێروانینه‌ی ئێرانیه‌كان دواین قسه‌ی خۆیان له‌ پشتی مێزه‌كانه‌وه‌ به‌ نهێنی به‌ دۆسته‌كانیان ده‌ڵێن هه‌روه‌ك ڕوداوه‌كانی پێش ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆم بینیمان ئێران قورسایه‌كانی چۆن ده‌رخست ، له‌ ئێستاشدا قاسمی سوله‌یمانی ڕۆژه‌ قورسه‌كانی له‌ عێراق تێده‌په‌ڕێنێ.


ماوه‌ته‌وه‌ ویستی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ كه‌ به‌پێ وته‌ی چاودێرانی ئه‌و بابه‌ته‌ ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماره‌ بۆ لا‌یه‌نه‌ كوردیه‌كان وله‌ نێویشیاندا فواد مه‌عصوم سه‌رۆك كۆماری ئێستاكه‌، ماوه‌ی چوار ساڵه‌ لەسەر کورسی سەرۆک کۆماری عێڕاق ناوی چوە ڕیزبەندی هەشتەم سەرۆک کۆماری عێڕاق، ئایا بازەکە جارێکی تر لەسەرسەری ئەو پیاوە بێدەنگ و صەمامی ئەمانی عێڕاقە دەنیشێتەوە، یان دەبێتەوە بەشێک لەمێژوو بۆ ئه‌و قۆناغه‌ ئه‌مریكا مانه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌زانێ، ڕه‌نگه‌ ئێرانیش دواین جار له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورد ئه‌و پۆسته‌ یه‌ك لای بكاته‌وه‌.

هێشتا ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش به‌هێزه‌ كه‌، لایه‌نه‌ عێڕاقیه‌كان ئه‌و پۆسته‌ بۆخۆیان به‌رن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ست چونی له‌لا‌یه‌ن كورد، گرنگی ئه‌و پۆسته‌ له‌لای هه‌ر لایه‌نێكی كوردی بێ سودێكی مه‌زنی بۆخه‌ڵكی كوردستان هه‌یه‌، سه‌ره‌ڕای پڕۆتۆكۆڵاتی و ته‌شریفاتی ئه‌و پۆسته‌ به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌ له‌ بیر بكرێ كه‌، لای عه‌ره‌بی سونه‌ بێ هه‌میشه‌ ئه‌و مه‌ترسیه‌ ده‌بێ كه‌، ئه‌و پۆسته‌ ڕۆژێك بێ له‌ ڕێگه‌ی كورده‌تایه‌كێه‌وه‌ عێراق به‌ره‌و دۆخێك ببات وه‌ك كوده‌تاكه‌ی ساڵی 63 و عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه‌ خاڵی سفر.

 

author photo

 

نوسەر و ڕۆژنامەنوس