هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان كوڕه‌كانی سه‌رۆك و بیری چاكسازیدا

هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان كوڕه‌كانی سه‌رۆك و بیری چاكسازیدا

466 خوێندراوەتەوە

بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداری كورد به‌درێژایی خه‌بات كردنی بۆ هێنانه‌ كایه‌ی سیسته‌می داد په‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و دروست كردنی قه‌واره‌یه‌كی سیخناخ به‌ ئازادی و دیموكراسی یه‌كێك بووه‌ له‌ دروشمه‌ سه‌رتایه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مێژووی ئه‌و شۆڕش و خه‌باته‌ چه‌كداریه‌ به‌سه‌ تا بتوانین له‌ ڕووی مێژوویه‌وه‌ ئه‌وه‌ بسه‌لێمندرێ،جه‌لال تاڵه‌ بانی له‌ باره‌ی خه‌باتی كردنی بۆ سیسته‌م ده‌ڵێت" ئه‌و سیستمه‌ی‌ من ده‌مه‌وێت بۆ میلله‌تی‌ كورد سیستمێكی‌ دیموكراسییه‌، خه‌ون به‌وه‌ ده‌بینم كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ فره‌حزبیی و فره‌ بیروباوه‌ڕمان هه‌بێت، له‌ڕووی‌ ئابووریشه‌وه‌ پێموایه‌ كوردستان ده‌بێت له‌سه‌ر دوو قاچ بڕوات كه‌ بریتیین له‌ كشتوكاڵ و پیشه‌سازی"

  
له‌ ڕووی تیوریه‌وه‌ ئه‌و وتانه‌ی مام جه‌لالی كۆچ كردوو ویستی هه‌ركه‌سێكی خه‌باتكاره‌ له‌ پێناوی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بڕوا بوون به‌ بنه‌ماكانی سیتسته‌می حكومڕانی به‌ڵام كاتێك ده‌مانه‌وێت ئه‌و وتانه‌ ببنه‌ پراكتیك هه‌ر خودی ئه‌و حزبه‌ی كه‌، له‌ و پێناوه‌دا خه‌بات و هه‌زاران شه‌هیدی بۆ داوه‌ له‌ پڕێكدا كوڕانی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆك دێن و له‌ شوێنی باوكیاندا هه‌مان وته‌كانی باوكیان بۆ میله‌ت دوباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌

 

 

،،

ئه‌و دروشمه‌ جوانانه‌ ته‌نیا له‌سه‌ر میدیاكان به‌ زۆری ده‌بیندرێن و كاتێ ده‌بن به‌ كردار یاخود ده‌یانه‌وێ بكرێنه‌ پڕۆژه‌ یاسا ئه‌وا فشاری به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی ئه‌و ووتانه‌ بۆ مه‌ودایه‌كی دوورتر دوور ده‌خه‌نه‌وه‌.

 

 

 

ڕه‌نگه‌ بمانه‌وێ له‌ پێناو به‌رجه‌سته‌ كردن و تێروانیمان بۆ پێشكه‌وتنی كوردستان خه‌ونی داد په‌روه‌ری و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئارام و دیموكراسیی نه‌توانین له‌ چاوی بنه‌ماڵه‌كانی حكومرانی كوردستان ببینه‌ینه‌وه‌، به‌ سه‌یر كردنی هه‌ڕه‌می ده‌سته‌ڵات ڕه‌نگه‌ ئه‌و وه‌ڵامه‌ به‌ نه‌رێنی وه‌ربگرینه‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و برازای سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی چاكسازیه‌وه‌ مه‌ودای چه‌ندین ماوه‌ی كابینه‌كانی ئه‌و دروشمه‌ی به‌رز كردۆته‌وه‌ له‌ ووته‌یه‌كدا زۆر ڕاشكاونه‌ ده‌ڵێت" حکوومەت ئیرادەیەکی جددی بۆ چاکسازی ھەیە و بەردەوامیش دەبێ بە ھەموو شێوەیەک سوورە لەسەر چاکسازیی کارگێڕی و سیستەمی بەڕێوەبردن بۆ قۆناغێکی باشتر. پێشکەشکردنی باشتر و ئاسانکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ھاووڵاتییان بە کوالێتیی بەرزتر و تێچووی کەمتریشەوە"
به‌ڵام سه‌یره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌و دروشمه‌ جوانانه‌ ته‌نیا له‌سه‌ر میدیاكان به‌ زۆری ده‌بیندرێن و كاتێ ده‌بن به‌ كردار یاخود ده‌یانه‌وێ بكرێنه‌ پڕۆژه‌ یاسا ئه‌وا فشاری به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی ئه‌و ووتانه‌ بۆ مه‌ودایه‌كی دوورتر دوور ده‌خه‌نه‌وه‌.

 

ساڵی 2009 به‌ وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی گرنگ داده‌نرێت له‌ گۆرینی خه‌باتی چه‌كداریی و رادیكاڵی بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی و پوكانه‌وه‌ی تاكه‌ جه‌مسه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان، دروست بونی ئۆپۆزیسون و قبوڵ نه‌كردنی ناداد په‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆڵێكی گرنگی به‌خشیه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ پێناو ئاسایی كردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ره‌های دوو حیزب و دوو بنه‌ماڵه‌، خه‌ڵكی كوردستان هیواو ئومێدێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بنه‌ما داد په‌روه‌ریه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ دروست كرد، له‌ چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی به‌ده‌سته‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی دروشم و بنه‌ماكانی خه‌باتی چه‌كداری ببنه‌ كرداری، به‌ڵام دوای كۆچ كردنی نه‌وشیروان موسته‌فا و گۆرینی هه‌یكه‌لی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ ڕۆژ دوای ڕۆژ هیواكانی خه‌ڵك به‌و بزوتنه‌وه‌ نزیك ده‌بنه‌وه‌ له‌ هیوا نه‌بوون به‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كان.

،،

جموجۆڵی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ بۆ بێ ئومێد بوونی خه‌ڵك له‌ئێستادا‌ ئاینده‌ی هه‌رێمی پێویستی به‌ سیسته‌مێكی دیموكراسی و مه‌ده‌نی هه‌یه‌ نه‌ك تۆخ كردنه‌وە و هه‌نگاو نان به‌ره‌و زیاد بونی بنه‌ماڵه‌یی

 

كوره‌كانی كۆچ كردوو نه‌وشیروان هه‌ر له‌ دوای تاپۆ كردنی گرده‌كه‌و ئه‌وه‌ی گرنگه‌ باس بكرێ له‌ سه‌ریان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان به‌ وته‌ی خۆیان ده‌ڵێن ئێمه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان نیه‌ به‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێی وورد ده‌بیته‌وه‌ بونه‌ته‌ هۆی كێشه‌ بۆ ئه‌و بزوتنه‌وه‌ كه‌، ده‌ستیان نه‌خستۆته‌ نێو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ كه، به‌پێ ی هه‌واڵه‌ بڵاو كراوه‌كانی ڕۆژانه‌ گوێ بیست ده‌بین ، له‌ ژێره‌وه‌ كار بۆ دروستكردنی ڕه‌وتێكی ڕادیكاڵ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئاینده‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ به‌ده‌ردی بنه‌ماڵه‌ی دوو حیزبه‌كه‌ ده‌بات جموجۆڵی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ بۆ بێ ئومێد بوونی خه‌ڵك له‌ئێستادا‌ ئاینده‌ی هه‌رێمی پێویستی به‌ سیسته‌مێكی دیموكراسی و مه‌ده‌نی هه‌یه‌ نه‌ك تۆخ كردنه‌وە و هه‌نگاو نان به‌ره‌و زیاد بونی بنه‌ماڵه‌یی كه‌، دوا جار ناتواندرێ خزمه‌ت به‌ سیسته‌می سیاسی بكات و به‌ڵكو وه‌ك ئێستا له‌ شوێنی خۆی ده‌چه‌قێنێ و هاووڵاتیانیش نائومێدتر ده‌كات.

 

author photo

 

نوسەر و ڕۆژنامەنوس