پێویستە لەم دۆخەدا چی بکەین ؟

پێویستە لەم دۆخەدا چی بکەین ؟

600 خوێندراوەتەوە

ئەو رەخنانەی کە ڕۆژانە چین و توێژەکانی کۆمەڵگاکەمان گرتوویانە بەر لە هەمبەر شێوازی بەرێوبردنی وڵات و گەندەڵی و خراپی باری ژیانیان ، هەموویان درێژە پێدەری رەخنە و کێشە و گرفتەکانی ساڵانی رابردوون کە تا ئێستاش بەردەوامیان هەیە و چارەسەر نەکراون ، بەڵکو کێشە و قەیران و نەهامەتیەکانیان زیاتر بوونە .


کێشەی ئـێمە دۆخە سیاسیەکەیە بە گشتی ، کە ئیستا هەموومان پێیوە گیرۆدە بووینە، گرنگە بیر لەوە بکەینەوە کە گۆرانکاری لەو دۆخە سیاسیە بکەین، گۆرانکاری سیاسیش بەستراوەتەوە بە روداو و گۆرانە ناوخۆییەکان یان وابەستەیە بەو گۆرانە گشتیانەیە کە دونیا دەگرێتەوە .


لە کوردستان بیرکردنەوە لە گۆرانکاری بە تەنیا وابەستە نیە بە ژیانی سیاسیی بەڵکو گۆرانکاری پێویستی بە کۆی کۆمەڵگا و کۆی بیرکردنەوەکان هەیە، بۆیە پێویستە هەموومان بیربکەینەوە و پرسیار بکەین کە کێ بەرپرسە لەم دۆخەی کە ئێستا کوردستان تێیدایە و کێ ئەم دۆخەی دروست کردوە، کام هێز و کەسیایەتیانەش لێی بەرپرسن ؟

،،

پێویستە هەموومان بیربکەینەوە و پرسیار بکەین کە کێ بەرپرسە لەم دۆخەی کە ئێستا کوردستان تێیدایە و کێ ئەم دۆخەی دروست کردوە، کام هێز و کەسیایەتیانەش لێی بەرپرسن ؟

 

ئاشکرایە کە بەڕێوەبردنی وڵات لە ماوەی (٢٧) ساڵی رابردوو بە دەست دوو هێزی دیاریکراوەوە بووە و هەموو نەهامەتیەکانی ئەم میلەتە لە ئەستۆی ئەوان بووە کە (یەکێتی و پارتی) ن، وە گرنگە خەڵک بیر لەوە باتەوە کە بەرپرسانی ئەم دوو پارتە، لە بەردەم دادگا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت نەک خەڵک بیانکاتە شوێنی ئومێد، چونکە سیاسەتە چەوتەکانی ئەوان بوو کە کوردستانیان بەو رۆژە گەیاند، کە خەڵکەکەی برسی بکرێت و نیوەی خاکی کوردستان لە دەست بدەین، لە ماوەی ساڵانی رابردودا دا دەسەڵاتداری کوردستان بە هەموو رێگەکان بەربونەتە خەڵکی و دەستیان خستۆتە سەرەپای ژیانیان، دۆخی خەڵکی رۆژ بە رۆژ روو لە خراپبووندایە، کە ئەمەش جێگەی قبوڵکردن نییە .

بۆ دەرباز بون لەو هەموو نەهامەتیانەش دوور کەوتنەوی میلەتە لەو دوو هیزە و گۆرینی دەمو چاوەکانیانە، بە دەموو چاوی تازە و چاونەترس و پاک، هەروەها پێویستە وا لە ژیانی سەرکردەکانی ئێستا بکات کە ژیانی سیاسیان بکەوێتە مەترسی راستەقینە، چونکە تاکو ژیانی سیاسی ئەم سەرکردانە نەکەوەتە مەترسیەوە گۆرانکاری زۆر ئەستەم دەبێت، ژیانی سیاسی ئەم سەرکردانەش بەوە دەکەوێتە مەترسی کە میلەت ئیتر متمانەیان پێ نەکات و لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەنگ بدەن بە هێزی بوێر و سیاسی بە ئەزموون و ئازا تاقی بکەنەوە .

 

author photo

ڕۆژنامەنوس

بەکالۆریۆس لە ڕاگەیاندن