كورسی ده‌سه‌ڵات وه‌ك حه‌زێكی هه‌میشه‌یی

هەڵبژاردن وەک یارییەک بۆ دەستکەوتنی کورسی پەرلەمان

كورسی ده‌سه‌ڵات وه‌ك حه‌زێكی هه‌میشه‌یی

541 خوێندراوەتەوە

بەخێرایەکى کەمیش بێت بڕوانین لە كۆی حكومڕانی حیزبی و حكومی و سه‌ربازی له‌م هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانى سیاسى و فەرهەنگى و رۆشنبیرى كه‌لتوری  ئەم ووڵاتەى خۆمانه‌ ، بەئاسانی ده‌گه‌یت به‌و بڕوایه‌ی کە، غیابى تێنگەیشتن لە بوارى دیموکراسى و وەرگرتنى پۆست لە چ قەیرانێکدایە ،بۆت ڕوون دەبێتەوە کە ،هەمیشە گۆتارى ده‌سته‌ڵاتی كوردی بریتى بووە لە سیاسەتى ساوا خوازى و ڕازى کردنى ئەو دەوربەرەى کە، لێیان گرد بۆتەوە جگە لەمانە بۆ بەرژەوەندى گشتى تەنیا لە ڕێگەى  چەند قسەیەکى زلەوە پێمان دەفرۆشنەوە هیچ گۆڕانێکى بنەڕتى لە ئارادانى یە، چونكه‌ به‌درێژایی بینینی بیست و حه‌وت ساڵ ئه‌و هه‌رێمه‌ له‌ سایه‌ی ململانێ ی ده‌سته‌ڵات له‌ شوێنی خۆی چه‌قیوه‌ و هه‌نگاوی پێچاه‌ونه‌ی له‌گه‌ڵ خواستی نیشتمان ناوه‌.

 

ئەوەى کە کوتلە بازى و ئەوەى کە سودفەو ئەوەى کە کوتەک وئەوەى کە کورى فلانە کەس و  خاتر خاترانە دەینرێتە سەر کورسی، ئیدى ئەم کورسیە  داماوە تاپۆ دەکرێت و هیچ فشارێک نییە بتوانێت گۆڕانێکى نوێ خوازیانە لە کەسى سەر کورسیەکە بکات، چونکە بیر کردنەوەى کەسى بەرپرسەکە پەیوەندە بەو بیرەى کە پەلکێشى ئەم دەسەڵاتەى کردوە تەنیا دەتواندرێت زۆرترین سود بەو کەسانە بگەینێت کەوەک ئەو بیردەکەنەوە بەپێچەوانەوە بیرکردنەوەى تۆ خوانەخواستە دژى ئەو بێت ئەبێت چاوەرێ ى گەمیەکەى نوح بکەیتەوە تا کارێکت بۆ دەکرێت ،هه‌ندێ خه‌م خه‌می گشتین به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و نیشتمانه‌ خه‌می حیزبی خه‌مه‌ گه‌وه‌ركانی نیشتمانی له‌ بیر بردونه‌ته‌وه‌.

 

هەستیارترین کار کە مرۆڤایەتى بەخۆیەوە ببینێ وەرگرتنى دەسەڵاتە مرۆڤێکى خاوەن ویژدان بەوەرگرتنى دەسەڵاتێک بەختەوەر نى یە ، بەڵام نەبونى ویژدان و هیچ دەزگایەکى چاودێریکەرى توند وادەکات هەموو مان گەورەترین ئاواتمان ئەوەبێت  خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی حكومرانی و ده‌سته‌ڵات بین کە، تا جەڵتەیەکى دڵ لێمان دەدات ئارەزومانە بەردەوام بین لەسەر پۆستەکەمان ئەمەش لە سەرۆکى ووڵاته‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌ب سیاسیه‌ك و سه‌ركردایه‌ته‌یه‌ك له‌سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌كانیش ئه‌یانه‌وێ دوا بریاری ئه‌و نیشتمانه‌ له‌ ده‌ستیان بێ.

،،

ئەوەى کە کوتلە بازى و ئەوەى کە سودفەو ئەوەى کە کوتەک وئەوەى کە کورى فلانە کەس و  خاتر خاترانە دەینرێتە سەر کورسی، ئیدى ئەم کورسیە  داماوە تاپۆ دەکرێت و هیچ فشارێک نییە بتوانێت گۆڕانێکى نوێ خوازیانە لە کەسى سەر کورسیەکە بکات.

 

له‌ ڕابردوودا سندوقەکانى هەلبژاردن ده‌بوونی هیوای یەک لاى کردنەوەى چەند بەرپرسێک، به‌ڵام تێكهه‌ڵكێش كردنی هه‌ڵبژاردن له‌ پێناو مانه‌وه‌ی حه‌زو ویسته‌كانی حیزب  ئه‌و هیوایه‌ی له‌ ئێستادا نه‌هێشتۆته‌وه‌ هه‌ڵبژاردن بۆته‌ یاریه‌ك بۆ ده‌ستخستنی ئه‌ندامیته‌ی په‌رله‌مانی وهیچی تر ، ئەگەر بێت و لەسندوقى هەلبژاردنە درۆیەکان دەرنەچن ئەوا بەئۆمێدێکى زۆرەوە دەلێن فێڵمان لێکراوە ئەوەى لەگەڵمان کرا بەهیچ شێوەیەک رەوا نەبوو، دوای هه‌ڵبژاردنی 12ئایار و ته‌زویر كردنی بێ په‌رده‌ی حیزبه‌كان هاوڵاتی گه‌یشتۆته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌، ده‌سته‌ڵات خه‌ونی مانه‌وه‌ی بۆ هه‌میشه‌ وه‌ك حیزبی قائید خه‌ریكه‌ بكاته‌ پڕاكتیك و دواجاریش هیچ به‌رپرسێك ده‌ست به‌رداری ئه‌و خه‌ونه‌ی نه‌بێت و كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی مه‌ترسیدار ببات كه‌، جارێكی تر هه‌ر خه‌ڵك ببێته‌ قوربانی.

 

بڕوا نەبون بە هەلبژاردنەکان ئاماده‌كاری بۆ كڕینی ده‌نگ و ترساندنی چینی  خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا  حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمیش له‌هه‌مان ده‌م و چاوی ئێستادا قه‌تیس ده‌مێنێن به‌تایبه‌ت سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی كه‌، خه‌ریكه‌ ده‌بن به‌ ژماره‌ پێوانه‌یی له‌ حكومڕانی، بەدرێژایى چەندین ساڵى رابردوو هەمان ئەو مرۆڤانە لەسەر دەسەڵاتەکان دابەش دەبنەوە کە، چەندین هەڵەى زەقیان بەرامبەر خەڵک کردوە زۆرترین خۆشیان بۆ خۆیان دابین کردوە هیچ ڕۆژێکمان نەبینى کە، بەرپرسێک لەبەردەم کەنالێکى راگەیاندن بڵێت لەبەر ئەوەى من ناتوانم خزمه‌تگوزاری بۆ تۆى هاووڵاتى بەبێ گرفت دابین  بکەم ئەوا لەم پۆستەم ده‌کشێمەوە ، ترسێک  لەلای به‌شێك له‌ خه‌ڵكی خه‌ریكه‌ قۆناغی ( ده‌ڵه‌مه‌) تێده‌په‌ڕێنێ  ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ کارەساتێک بخولقێنێ ،چونکە دۆگما بەرامبەر بە گەل کە، بمانەوێت بەناوى دیموکراسى ووڵاتێک بەرێوەبەرین ئەویش هیچ بوارێکى بۆ نەرەخسێندرێت  ئەم ترسە دەبێتە کارەساتێک پێم وایە لە ئایندەدا ڕوودەدات .

،،

دوای هه‌ڵبژاردنی 12ئایار و ته‌زویركردنی بێ په‌رده‌ی حیزبه‌كان هاوڵاتی گه‌یشتۆته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ ده‌سته‌ڵات خه‌ونی مانه‌وه‌ی بۆ هه‌میشه‌ وه‌ك حزبی قائید خه‌ریكه‌ بكاته‌ پڕاكتیك و هیچ به‌رپرسێك ده‌ست به‌رداری ئه‌و خه‌ونه‌ی نه‌بێت و كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی مه‌ترسیدار ببات.

 

 نزیک بونەوەى جەمسەرەکانى دونیا پێشکەوتنى ڕۆژانەى ووڵاتانى ڕۆژئاوا لایەنەێکى ترمان بۆ دەردەخات کە، ئەویش غیابى ئۆپۆزیسیونە لەم هەرێمەى خۆمان تا بتوانێت لینكی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاتانه‌ وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ دروست بكات، به‌داخه‌وه‌ ئۆپۆزیسیونی ئێره‌ ته‌نیا خۆی له‌ به‌یان نامه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی بینیوه‌ ، ئێستا كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن هه‌نگاو ده‌نێین ئۆپۆزیسیون به‌ره‌و كاڵ بونه‌وه‌یه‌كی زۆر ده‌چێت ڕه‌نگه‌ كێشه‌كانی ناوخۆیان ده‌ست به‌ردار نه‌بونیان له‌ كورسی حیزب و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی به‌هاوشانی ده‌سته‌ڵات ئه‌و هه‌رێمه‌ به‌ره‌و كه‌ناری نائارامی بۆ چوار ساڵی تریش درێژه‌ پێبده‌ن.  

 

ئەوەى سەیرە پێمان وابوو لەگەڵ ئەم گۆرینى دەسەڵاتەى پەرلەمانى پێشوو زۆرترین ناڕەزایى و گروپى ئۆپۆزیسیۆنى لەنێو پەرلەمان و شەقامى کوردى دا دروست دەبێت بەڵام بەداخەوە  له‌ ئێستا هه‌ردوو لایان بۆ مانه‌وه‌ی سیسته‌می حكومڕانی  یەک بیرکردنەوەیان هەبێت، چونکە ئەگەر وانیە و تێبگەین کە دوور کەوتنەوە وازهێنان لە پێناو نەتوانینى دابین کردنى ژیانێکى بێ کێشە بۆ هاووڵاتیانمان ئەوە دۆران بێت ئەوا توشى داروخانێکى بەهێزى سیاسى بوینە، ئۆپۆزیسیونیش ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا بمێنمێ ووڵات به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو دیماگۆجیه‌تیه‌ ناگرێ.

 

author photo

 

نوسەر و ڕۆژنامەنوس