رێبازەكەی نەوشیروان مستەفا چی لێ بەسەر هات ؟

سەرچاوەکانی کێشە ناوخۆییەکانی گۆران چین ؟

رێبازەكەی نەوشیروان مستەفا چی لێ بەسەر هات ؟

1202 خوێندراوەتەوە

ئاشکرایە لە لای هەمووان کە بزوتنەوەی گۆڕان لە دوای رەوانشاد نەوشیروان مستەفا جگە لە باڵباڵین و فرە جەمسەریی هچی تریان پیشانی هەوادارن و جەماوەرە بە جۆشەکەی نەدا کە ئەمەش هاوشێوەی ئەو حزبە بووە کە گۆڕان لە هەناویدا هاتە دەرەوە کە یەكێتی نیشتیمانی کوردستانە.

 

لەو كاتەوەی نەوشیروان مستەفا دامەزرێنەری بزوتنەوەی گۆڕان كۆچی دوایی كردووە، گوتاری زاڵ لەنێو سەركردە و هەوارادانی ئەوبزوتنەوەیە جەختكردنەوە و بەردەوامبوون بووە لەسەر "رێبازەكەی نەوشیروان مستەفا' بەڵام کوا رێبازاکەی ؟ ئایا رێبازەکەی نەوشیروان مستەفا ئەوە بوو کە هەر دوای مردنی هەمووان چاو بخەنە سەر ئەو کەمە موڵک و ماڵەی هی بزوتنەوەکە بووە و قۆرغی بکەن ؟ یان رێبازەکەی ئەوە بوو کە ببن بە چەند باڵێک و هەموویان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان کار بکەن ؟

 

 ئێستا لە دەمی زۆربەی سەرکردە زویربووەکانی بزوتنەوەکە دەبیستین کە دەڵین گۆڕانیش گیرۆدەی كۆمەڵێك کەس بووە، کە هەرجارەو بەجۆرێك لە پایەی بزوتنەوەكە کەم دەکەنەوە، کە ئەم گلەییانە خۆیان رەخنەن لەو سەرکردە تورانە چونکە چۆن دەهێڵن و رێگە بەو کەسانە دەدەن کە بزوتنەوەکە بەو رێگە خراپەدا بەرن ؟! بۆ ‌هیچ ناکەن و لە ماڵەوە دانیشتون و هیچ هەڵوێستێکی روون و ئاشکرایان نیە ؟ ئەوان پێیانوایە ئەوانەی ئێستا لە گردەکەن و سیاسەتی بزوتنەوەکە بە رێوە دەبەن هەموویان کار بۆ ئەوە دەکەن کە بزوتنەوەی گۆرانیش وەک حزبەکانی تر بکەنە بە حزبی بنەماڵەیی کە ئەمەش بۆ ئەوان شایەنی قبوڵ کرد نییە، بەڵام کە شایەنی قبوڵ کردن نیە دەیانەوێت چی بکەن؟ واز دەهێن یان هەر وا شتەکان بە نا روونی دەهێڵنەوە، ئێمە پێمانوایە ئەگەر نەتوانن هیچ بکەن و رێگریی لەمە نەکەن واز بێنن باشترە.

،،

لە ئێستادا زۆرینەی ئەندام و لایەنگرانی پێیان وایە بزوتنەوەی گۆڕان لە دوای نەمانی نەوشیروان مستەفا، گیرۆدەی چەند كەسێكە كە ئەمرۆ خۆیان كردووە بەوارسی شەرعی بزوتنەوەكە، کە حەقە کورەکانی نەوشیروان مستەفا ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن.

 

کێشەکانی گۆران سەرچاوەکانیان بۆ چوار رەهەندی زۆر گرنگ دەگەرێتەوە کە ئەمانەنن : یەکەمیان : تاپۆکردنی ئەو موڵک و سامانی بزوتنەوەکە لەسەر ' چیا و نما '، کە ئیدی ئێستادا زۆرینەی ئەندام و لایەنگرانی پێیان وایە بزوتنەوەی گۆڕان لە دوای نەمانی نەوشیروان مستەفا، گیرۆدەی چەند كەسێكە كە ئەمرۆ خۆیان كردووە بەوارسی شەرعی بزوتنەوەكە، کە حەقە کورەکانی نەوشیروان مستەفا ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن.

 

دووم : مەسەلەی هەڵبژاردنی رێکخەر و خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان کە زۆرینەی خەڵک پێیانوابوو لەو هەڵبژاردنە زوڵمێکی زۆر لە گەنجەکانی ناو گۆران و وەسیتەتنامەکەی رەوانشاد کرا بوو، بەڵام ئەوەی لە هەڵبژاردنی خانەی راپەراندن و رێکخەری گشتی روویدا بووە ئاگرێک  بۆ سوتاندنی بزوتنەوەکە، کە  نارەزاییەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا لە ناو جەماوەری گۆراندا، چونکە ئەوان پێیان وابوو بە تەنها چەند کەس و گروپێک بۆیان نییە بریار لە سەر چارەنووسی بزوتنەوەکە بدەن.

 

سێیەم : بابەتی دەسەڵات و بریاردان لە ناو بزوتنەوەکە لە سەرەتای دامەزراندی گۆرانەوە خوالێخۆشبوو نەوشیروان مستەفا ویستی بزوتنەوەکەی بە دوربێت لە بریاری تاکە کەسی و بە دامەزراوەیی لەسەر پێێ خۆی بوەستێت، بە جۆرێک تا ئەو لە ژیاندا مابوو خۆی بە دوور دەگرت لە بریاری تاکە کەسی و تاکە ویستی، بۆ ئەو مەبەستەش چەندان ژووری دامەزراند کە کۆمەڵێک گەنجی بە تواناو خوێندەواری تێدا بوو.

 

لە ئێستادا پێچەوانەی ئەوە بە بریارەکانی گۆرانەوە دیارە، ئێستا بریارەکان تەنها لە لایەن گروپێکی بچوکەوە دەدرێت، کە ئەم تاک رەوییەش لە بریاردان دوورە لە رێبازەکەی نەوشیروان مستەفا، بۆیە هەرچی زووە وا باشە ئەم کۆمەڵە کەسە خۆیان دوور بگرن لە قۆرغکردنی بریارەکانی گۆڕان، ئەوەش لە پێناو مانەوەی رێبازەکەی نەوشیروان مستەفا.

،،

لە ئێستا دا کێشەی گەوەرەی گۆران لەوەوە دروست بووە کە کەس نازانێت چۆن چۆنی سەرۆک لیست و کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنەکان دادەنرێن، بە جۆرێک بەشێک لە کادیر و جەماوەرەکیان پێیان وایە پێچەوانەی ویست و خواستی ئەوان سەرۆک لیست و کاندیدەکان دانراون.

 

چوارەم : مەسەلەی کاندید و سەرۆک لیستەکان بۆ هەڵبژاردنەکان، لە ئێستا دا کێشەی گەوەرەی گۆران لەوەوە دروست بووە کە کەس نازانێت چۆن چۆنی سەرۆک لیست و کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنەکان هەڵدەبژێردرێن، بە جۆرێک بەشێک لە کادیر و جەماوەرەکیان پێیان وایە پێچەوانەی ویست و خواستی ئەوان سەرۆک لیست و کاندیدەکان هەڵبژردراون.

 

بۆ نمونە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە وادەی ٣٠ ئەیلول دیاریکراوە بۆ ئەنجامدانی، زۆربەی پێشبینیەکان ئەوە بوو کە عەبدوڵای مەلا نوری سەرۆکی لیستی گۆرانە بەڵام بە پێچەوانەی پێشبینیەکان کەسێکی تر کرایە سەرۆک لیست کە ئەمە دیسان نارەزایی و نیگەرانی قوڵی جەماوەری گۆرانی لێ کەوتوەتەوە و بە دڵنیاییەوە کاریگەری لەسەر ساردبوونەوەی جەماوەری گۆران دەبێت لە رۆژی هەڵبژاردندا،  چونکە پێیانوایە ئەوە بریاری دەستەجەمعی  بزوتنەوەکە نەبووە بەڵکو بریاری تاکە کەس یان چەند کەسێک بووە. .

 

لە کۆتاییدا، وا دەردەکەوێت کێشەی سەرەکی گۆڕان لە دوای کۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفاوە ئەوەیە، کە گوێگرێكی باش نییە بۆ خەم و كێشەكانی نێو بزوتنەوەكە، هەر ئەمەشە بووەتە هۆی ئەوەی کە بزوتنەوەی گۆران گیرۆدەی دەردی کێشەی ناوخۆیی ببێتەوە و بە تێپەربوونی کاتیش بزوتنەوەکە لاواز و بنکۆڵ دەکات.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس

بەکالۆریۆس لە ڕاگەیاندن