باڵوێز رۆبه‌رت ستیفن فۆرد (Robert Stephen Ford)) له په‌یمانگه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له واشنتۆن و په‌یمانگه‌ى یهڵس جاكسۆن بۆ كاروباری جیهانیی كارده‌كات و خانه‌نشینه له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وى ئه‌مریكا و 30 ساڵیش خزمه‌تى كردووه، پاش ئه‌وه‌ى له نێوان ساڵانى 2011 تا 2014 باڵوێزى ئه‌مریكا بووه له سوریا.
پرسیار: تۆ له بابه‌تێكدا له MEIباست له بنكه‌ى سه‌ربازى ئەلتەنف و ئه‌و بیرۆكه‌یه كردبوو كه ئه‌مریكا پێشنیارى كشانه‌وه له‌و بنكه سه‌ربازیه بكات به شێوه‌یه‌ك كه رێكه‌وتنێك هه‌بێت بۆ كشانه‌وه‌ى ئێران له سوریا،له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانى ئه‌م دوایانهو هێرشه‌كانى سه‌ر شارى سوه‌یدا و كۆبونه‌وه‌كانى هێڵسنكى تۆ ده‌توانى ئه‌وه‌مان پێبڵێت كه چى به‌سه‌ر بنكه‌ى ته‌نف دێت ؟
رۆبه‌رت فۆرد: من دوو بیرۆكه‌م هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه ، ناوچه‌ى ته‌نف گرنگه چونكه ئه‌وه رێگاى به‌یه‌كگه‌یشتنى نێوان عێراق ،ئه‌رده‌ن،سوریایه ،پێموایه ئه‌مریكا ناتوانێت هیچ شتێك بگۆڕێت ،به بڕواى من ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ى كه پێیوایه بوونى ئه‌مریكا له ده‌روازه‌ى ته‌نف پێویسته بۆ داخستنى پردى زه‌مینى ئێران به سوریاوه گه‌مژه‌ییه له‌به‌ر دوو هۆكار ،یه‌كه‌م :ئێرانیه‌كان پێویستیان به پردى زه‌مینى نیه ئه‌وان ده‌توانن له رێگه‌ى پردى هه‌واییه‌وه هه‌موو شتێك بكه‌ن و ساڵانێكى زۆریشه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، ئه‌و هێزه ئێرانیانه‌ى كه بونه‌ته جێگه‌ى نیگه‌رانى ئهمریكاو ئیسرائیل له ریگه‌ى فڕۆكه‌وه له تارانه‌وه هاتوون.
دووه‌م، رێگاى تر هه‌یه كه ئێرانیه‌كان ده‌توانن به‌كاریبهێنن له ئه‌لبوكه‌ماله‌وه به‌ره‌و دێرزور كه پێویست ناكات ده‌روازه‌ى ته‌نف به‌كاربهێنن ،من بۆ خۆم بڕوام وایه كه بیرۆكه‌ى ئیداره‌ى تره‌مپ له‌وه‌ى كه ده‌توانن مامه‌ڵه بكه‌ن به كشانه‌وه‌ى سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان له ناوچه‌ى ته‌نف به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه ئێرانیه‌كان هه‌ڵه ده‌رچوو، من ده‌مه‌وێت راشكاوانه قسه بكه‌م ،كاتێك من له ساڵى 2013 باسى زیادبونى هه‌ژمونى ئێرانیه‌كانم له سوریا له‌گه‌ڵ سیناتۆر‌و به‌رپرسانى ئیداره‌ى ئۆباما و به تایبه‌ت وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه كرد.
پێموتن ئه‌گه‌ر ئێمه سوربین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت رێگه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ پچڕاندنى په‌یوه‌ندى ئاسمانى نێوان تاران و دیمه‌شق ،من وتم ده‌بێت گوشار بخه‌ینه سه‌ر عێراق كه واز له ئاسانكارى هاتوچۆى ئاسمانى نێوان ئه‌و دوو وڵاته بهێنێت و یارمه‌تى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بده‌ین كه هێرش بكه‌نه سه‌ر فڕۆحانهى دیمه‌شق ،به‌ڵام ئیداره‌ى ئۆباما ئه‌م داواكاریه‌یان پشتگوێخست .
رۆبەرت فۆرد باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە سوریا
پرسیار: له دواى تێكشكاندنى چهكدارارانى ئۆپۆزسیۆن له ده‌رعاو قونه‌یته‌ره ،پێتوایه شه‌ڕى ناوخۆ له سوریا به‌ره‌و كۆتاى ده‌چێت له كاتێكدا (ئه‌مریكا ،توركیا و روسیا )ئێستا رۆڵى سه‌ره‌كى ده‌گێڕن له باكورو رۆژهه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته ؟
رۆبه‌رت فۆرد: به بڕواى من شه‌ڕى سوریا كه‌مێك گۆڕاوه وتوندوتیژیهكان كه‌مبونه‌ته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى سوریا ناوچه‌یه‌كى زۆرى كۆنترۆڵ كردۆته‌وه ،له‌و شوێنانه‌ى كه پێشتر شه‌ڕى تێدا بوو وه‌كو حومس و دیمه‌شق و ریفى دیمه‌شق و ده‌رعا ئێشتا حكومه‌تى سوریا كۆنترۆڵى كردونه‌ته‌وه‌و ئارامن،پیموانیه ئه‌مه په‌یوه‌ندى به‌زیادبوونى رۆڵى هێزه بیانیه‌كانه‌وه هه‌بێت ،روسیا باڵاده‌ست نیه به‌سه‌ر هه‌مووشتێكدا كه سوریا ده‌یكات ،كاریگه‌ریان هه‌یه ،به‌ڵام ئایا ئێرانیه‌كان كۆنترۆڵى هه‌موو شتێكیان كردووه؟من له‌و بڕوایه‌دا نیم ،ئه‌وه‌ى من تێبینیم كرد به‌رپرسانى سوریا توڕه بوون كاتێك عه‌لى ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تى نوێنه‌رى تایبه‌تى ئایه‌توڵا خامنه‌یى وتى ئێمه فه‌زڵمان هه‌یه له پاراستنى سوریا به‌سه‌ر حكومه‌تى سوریاوه ،به‌رپرسێكى حكومه‌تى سوریا وه‌ڵامى دایه‌وه و وتى قسه‌كانى ویلایه‌تى له جێگه‌ى خۆیدا نه‌بوو ،هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێمه هاوكاریمان له ئێرانه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشتووه به‌ڵام ئه‌وه ئێران نه‌بوو كه ئێمه‌ى پاراست به‌ڵكو ئه‌وه حكومه‌تى سوریا بوو كه خۆى رزگاركرد.
هه‌روه‌ها سوریا هه‌وڵه‌كانى روسیاى بۆ ئازادكردنى زیندانیانى سیاسى پشتگوێخست و وه دژى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورێكى نوێ بوون له‌گه‌ڵ روسیا، توركیاش كۆششێكى زۆرى كرد بۆ كۆنترۆڵكردنى ئه‌وه‌ى هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له باكورى سوریا كردیان ، ئه‌مریكیه‌كان به توندى ده‌ستیان به هێزه‌كانى سوریاى دیموكراته‌وه گرتووه، له‌به‌رئه‌وه ههڵەیه كه به‌و شێوه‌یه حوێندنهوه بۆ ململانێكانى ناو سوریا بكه‌ین كه شه‌ڕى له برێتى هێزه بریاره‌كانى سه‌ر به هێزه بیگانهكانه،گومان له‌وه‌دا نیه كه وڵاتانى بیانى رۆڵیان هه‌یه ،به‌ڵام ناوچه‌ى تریش هه‌یه كه سوریه‌كان بریكاریان هه‌یه .
پرسیار: كه‌واته دواتر چى ده‌بێت ؟
رۆبه‌رت فۆرد: بهبڕواى من به‌شێكى سه‌ره‌كى ململانێى سوریا له داهاتودا ئه‌وه ده‌بێت كه حكومه‌تى سوریا چۆن مامه‌ڵه ده‌كات بۆ وه‌ده‌رنانى هێزه‌كانى توركیا‌و ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵات و باكورى سوریا،گومان له‌وه‌دا نیه كه هه‌وڵده‌دات به‌ڵام نازانم به‌ته‌واوه‌تى چۆن ئه‌و كاره ده‌كات نازانم رۆڵى روسیا چۆن ده‌بێت ،بۆ نمونه روسیا چۆن دژى هه‌وڵه‌كانى ئه‌سه‌د ئه‌وه‌ستێته‌وه بۆ فشارخستنه‌سه‌ر توركیا له ئیدلب،سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا له‌سه‌ر سه‌روه‌رى خاكى سوریا و به‌گژاچونه‌وه‌ى وڵاتانى رۆژئاوا داڕێژراوه ،سیاسه‌تى روسیا ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت"رۆژئاوا له دیمه‌شق ئه‌وه‌ستێنین بۆ ئه‌وه‌ى دواتر شه‌ڕى روژئاوا له مۆشكۆوه نه‌كه‌ین" روسیا ده‌یه‌وێت له‌هه‌ندێ شت‌دا نێوه‌ندگیرى بكات به‌ڵام سوریا رازى نابێت بۆ نمونه له مه‌سه‌له‌ى توركیا كه باكورى سوریاى داگیركردووه یان ئه‌مریكا كه رۆژهه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته‌ى داگركردووه.
باراک ئۆباما و رۆبەرت فۆرد ـ کۆشکی سپی
پرسیار: به روانین له داواكارى ئیسرائیل بۆ كشانه‌وه‌ى ئێران له سوریا و مه‌ترسیه‌كانى ئه‌مریكا له رۆڵى ئێران له‌م وڵاته ،ئایا پێتوایه ئه‌مریكا ده‌توانێت رێگایه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆڵى ئێران ؟
رۆبه‌رت فۆرد: ئێرانیه‌كان ده‌ڵێن ئێمه سوریا به‌جێناهێڵین ،عه‌لى ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تى وا ده‌ڵێت ،من ده‌زانم ئیسرائیل نیگه‌رانه به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دام كه هێزى ئاسمانى ئیسرائیل ناتوانێت هێزه ئێرانیه‌كان له سوریا وه‌ده‌ربنێت به ته‌واوه‌تى، ئێران له ناو هێزه سه‌ربازى و ئه‌منیه‌كانى سوریادا ره‌گى داكوتاوه پێموایه ئه‌گه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وام بێت له هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر هێزه ئێرانیه‌كان ئه‌وا ئێران یه‌كه‌ى سه‌ربازى بچوك بچوك دروست ده‌كات كه ئیدى كارێكى گرانه ئیسرائیل بتوانێت بیانكاته ئامانج ،ته‌نها جارێك كه‌من پێموابوو ئیسرائیل سووره له‌سه‌ر لێدانى ئێرانیه‌كان ئه‌وه‌بوو كه هێرشى كرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى دیمه‌شق ،به‌ڵام دواتر نۆژه‌ن كرایه‌وه ئه‌گه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌ى دیمه‌شق نه‌مێنن ئه‌وا ده‌یان بنكه‌ى ئاسمانى تر هه‌یه كه ئێرانیه‌كان به‌كاریبهێنن ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ش نه‌بێت ئێران ده‌توانێت ده‌روازه‌ى سنورى ئه‌لبوكه‌مال به‌كاربهێنێت ئه‌مه شتێك نیه بتوانیت له رێگه‌ى هێرشى ئاسمانیهوهى كۆنترۆڵى بكه‌یت له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌گه‌رى هێرشى زه‌مینى له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌گه‌رێكى كه‌مه .
پرسیار: باشه ئه‌م واقیعه به‌ماناى چى دێت؟
رۆبه‌رت فۆرد: روسه‌كان ده‌توانن هێڵێكى سوور بكێشن كه ئێرانیه‌كان نه‌توانن ئه‌و هێڵە ببه‌زێنن بۆ رازیكردنى ئیسرائیل به‌و مانایه‌ى ئیسرائیل به ئارامى له جۆلان بمێنێته‌وه ،به‌ڵام ئێرانیه‌كان هاوكاریه‌كانیان بۆ حزبوڵا ناوه‌ستێنن ،من له ساڵى 2012 له قودس چاوم به به‌رپرسانى ئیسرائیل كه‌وت و پرسیارم لێ‌كردن ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا نیگه‌رانن له زیادبونى ململانێكانى سوریا،ئه‌وان پێیان وتم كه هێزى ئاسمانى ئیسرائیل ده‌توانێت به‌رپه‌رچى هه‌رجۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بداته‌وه له جۆلانه‌وه .
پرسیار: چى ده‌بینیت له‌سه‌ر رۆڵى ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتى سوریا ؟ئایا ده‌توانێت روبه‌ڕوى فشارى روسیا و ئێران ببێته‌وه ؟ ئایا ئه‌و هێزه‌ى ئه‌مریكا ده‌بێت به به‌شێك له كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆڵى ئێران له ناوچه‌كه‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ى ئیداره‌ى تره‌مپ باسی ده‌كات؟
رۆبه‌رت فۆرد: هه‌ندێك كه‌س ئه‌وه‌یان ده‌وێت كه به‌شێك بێت له دژى ئێران و داوا له دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ن كه ئه‌و هێزه بمێنێته‌وه بۆ دژایه‌تیكردنى ئێران ،به‌ڵام من بڕوام نیه ئه‌وه روبدات ،من به‌ناو ئه‌مریكادا زۆر گه‌شتم كردووه و كفتوگۆم كردووه به‌ڵام كه‌س لایه‌نگرى جه‌نگ نیه له دژى ئێران له سوریا ،رایگشتى پشتگیرى جه‌نگ ناكات،هێزه سه‌ربازیه‌كانى ئه‌مریكا باش خۆیان پاراستوه له سوریا له مانگى ئه‌یلولى 2014 وه تا ئێستا 2 سه‌ربازى ئه‌مریكى كوژراون ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه بگۆڕێت ئه‌وا رۆژانه سه‌ربازى ئه‌مریكى ده‌كوژرێن له ستراتیژى ئه‌مریكادا نیه ئێران ده‌ربكات ئه‌مریكا له‌وه‌ى ئێستا هه‌یه زیاترى پێناكرێت ،ئیداره‌ى تره‌مپ هیواداره روسیا بتوانێت ئێرانیه‌كان ده‌ربكات ،به‌ڵام روسیا ئه‌و كاره ناكات.
رۆبەرت فۆرد و بەرشار ئەسەد ـ دیمەشق
پرسیار: ده‌مانه‌وێت بزانین بارودۆخه‌كه به‌ره‌و كۆێوه ده‌ڕوات؟
رۆبه‌رت فۆرد: گرنگترین شتێك ئه‌وه‌یه كه تێبگه‌ین ئه‌مه جه‌نگه سوپاش له جه‌نگدا گرنگى خۆى هه‌یه ،ئیداره‌ى ئۆباما دروشمێكى هه‌بوو كه ده‌ڵێت "جه‌نگ چاره‌سه‌ر نیه"به‌ڵام وانیه كاتێك روسیا به توندى ده‌ستێوه‌ردانى كرد له‌ساڵى 2015 ،ئه‌مریكا یارمه‌تیه‌كانى بۆ ئۆپۆزسیۆن كه‌مكرده‌وه و له‌جیاتى توركیا كورده‌كانى بۆ شه‌ری دژى داعش به‌كارهێنا و هاوسه‌نگى هێز گۆڕا، له‌ساڵى 2018 هاوسه‌نگى هێز به‌لاى سوریادا شكایه‌وه ورده ورده حكومه‌تى سوریا فشار له توركیا‌و ئه‌مریكا ده‌كات تا ناچاریان بكات بكشێنه‌وه ،سوپاى سوریا ناتونێت ئه‌م كاره بكات له ناوچه‌ى ته‌نف ،به‌ڵام ده‌توانێت هۆزه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه چه‌كداربكات و شه‌ڕیان پێبكات له‌دژى ئه‌مریكا وه‌ك ئه‌وه‌ى له موسڵ و ئه‌نبار له عێراق كرا.
پرسیار: واده‌رده‌كه‌وێت سوریا پلانى هه‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى سوریا وه‌ك ئه‌وه‌ى له قامیشلى ده‌زگاى هه‌واڵگرى و رژێمى سوریا بونیان هه‌یه ؟
رۆبه‌رت فۆرد: كورده‌كان هه‌رگیز داوایان له سوریا نه‌كردوه كه ئه‌و ناوچانه چۆڵ بكه‌ن، هه‌واڵگرى سوریا بونیان هه‌یه‌و فڕۆكه‌خانه‌ى قامیشلى كراوه‌یه به رووى دیمه‌شقدا، به‌راورد به عێراق ئێمه توانیمان ده‌زگاى هه‌واڵگرى سه‌دام هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه و هۆزه‌كان به‌كاربهێنین بۆ سه‌قامگیركردنى عێراق، به‌ڵام له سوریا ئێمه روبه‌روى چوار جۆر ده‌زگاى نهێنى ئه‌بینه‌وه كه چالاك و زیندون له باكور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا.
پرسیار: ئایا رژێمى سوریا ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه؟
رۆبه‌رت فۆرد: پێموانیه بارودۆخى ئابورى سوریا باشبێت ،روسه‌كان داوایان له ئه‌مریكا كردووه كه یارمه‌تیده‌ربن له بنیاتنانه‌وه‌ى سوریا ،به‌ڵام ئه‌مریكا ئه‌مه ناكات ،یه‌كێتى ئه‌وروپا ره‌نگه چه‌ند سه‌د ملێون دولارێك ته‌رخان بكات ،چینیه‌كان كه‌متر هاوكارى ده‌نێرنه‌وه ده‌ره‌وه و ره‌نگه چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن ،به‌ڵام ئایا ده‌توانن یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون بۆ 5 ملێون كه‌س دروست بكه‌ن.
سازدانی چاوپێکەوتن Seth J. Frantzman
( ناوه‌ندى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ راپۆرت و شیكارى ــ The Middle East Center for Reporting and Analysis )