گومانەكانی دواخستنی هەڵبژاردن، كاندیدەكان سارد دەكاتەوە

كاندیدەكان لەچی دوو دڵن؟

گومانەكانی دواخستنی هەڵبژاردن، كاندیدەكان سارد دەكاتەوە

528 خوێندراوەتەوە

 ئەگەرەكانی دواخستنی هەڵبژاردن كاریگەری لەسەر كاندیدەكان دادەنێت و بەپێی زانیارییەكانی دیپلۆماتیك مەگەزینیش هەندێ لایەن بە كاندیدەكانیان گوتووە" فلێكسەكانتان چاپ مەكەن تا دڵنیا نەبین كە هەڵبژاردن دەكرێت" كاندیدێكیش دەڵێت: لە دۆخێكی رارایی و دەرونی ناجێگيرداين.

 
سەبارەت بەم بابەتە كاندیدی لایەنە جیاجیاكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ دیپلۆماتیك مەگەزین دەدوێن و ئاماژە بەوە دەكەن هەرچەندە ئەوان ناوەستن و كاری خۆیان دەكەن، بەڵام دۆخەكە لە بەرژەوەندی ئەواندا نییە و هەر رۆژەو لێدوانێك لەبارەی ئەنجامدان و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنەوە دەدرێت.

 
سەربەست نەریمان، كاندیدی كۆمەڵی ئیسلامی بە دیپلۆماتیك مەگەزینی وت:" دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردن كاریگەری خراپی لەسەر كاندیدەكان دروست كردووە بەجۆرێك كە نەتوانن بەتەواوی خۆیان ئامادە بكەن بۆ هەڵبژاردن".

 

سەربەست نەریمان، كاندید لە كۆمەڵی ئیسلامی.

 

 ئەو كاندیدەی كۆمەڵ دەشڵێت: "كاندیدەكان لە دۆخێكی رارایی و دەروونی ناجێگیردان نازانن هەڵبژاردن دەكرێـت یاخود نا".

 

 

،،

 بێهیوایی و رەشبینی سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن تەنها كاندیدەكانی نەگرتۆتەوە بەڵكو خودی حزبەكان و دەنگدەریشی گرتووەتەوە بەجۆرێك كە ساردوسرییەكی زۆر بەدی دەكرێت لە پرۆسەكەدا.

 

بە هەمان شێوە كاندیدەكانی لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری ئەوە ناشارنەوەكە لێدوانی جیا جیای بەرپرسان لەسەر ئەم بابەتە كاریگەری لەسەر داناون.

 

چۆمان محەمەد قادر، كاندیدی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بۆ دیپلۆماتیك مەگەزین دەڵێت:" بێهیوایی و رەشبینی سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن تەنها كاندیدەكانی نەگرتۆتەوە بەڵكو خودی حزبەكان و دەنگدەریشی گرتووەتەوە بەجۆرێك كە ساردوسرییەكی زۆر بەدی دەكرێت لە پرۆسەكەدا".

 

چۆمان محەمەد، كاندید لە هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری.

 
كاندیدەكەی هاوپەیمانی سەبارەت بە خۆی دەڵێت". هیچ لێدوان و دەنگۆییەك ئەو سار ناكاتەوە لە خۆ ئامادەكردن بۆ هەڵبژاردن و كاری خۆی دەكات، كوردستان هەمیشە جێگەی رووداوی لەناكاو موفاجەئەی سیاسییە بۆیە ناكرێـت كاندید رابوەستێ و دەبێـت كاری خۆی بكات".

 
كاندیدێكی بزوتنەوەی گۆرانیش هەر سەبارەت بەم بابەتە بە دیپلۆماتك مەگەزینی وت: "هەرچەندە باسوخواسی دواخستنی هەڵبژاردن گەرمە بەڵام من كاری خۆم كردووە و بەرنامەی گۆرانم دابەشكردووە بەسەر خەڵكیدا".


بەڵام ئەو كاندیدە ئەوەش ناشارێتەوە كە ئەگەر هەڵبژاردن نەكرێت هیچیان زەرەر نەكردووە و كاری خۆیان كردووە.


دەشڵێت: " پێمان باشە هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت و دوا نەكەوێت، ئەگەر لایەنە سیاسییەكان دەیانەوێ دوای بخەن با لە پەرلەمان بریاری لەسەر بدەن".

 

جەلال محەمەد، كاندید لەبزووتنەوەی كۆران.

،،

  لەرێگەی حزبەكەیان و سەركردەكانیانەوە رۆژانە بەرچاو روونیان پێ دەدرێت بەڵام كاندیدیش هەبووە لەبەر هەلومەرجی تایبەتی خۆی لە كاندیدبوون كشاوەتەوە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن ناكات.

 


لە وەڵامی ئەو پرسیارەی دیپلۆماتیك كە ئایا حزبەكانیان بەرچاوروونیان پێداون كە چی بكەن و چی نەكەن.؟

 
كاندیدەكەی كۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت: "ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی بەرچاو رونی تەواوی پێداوین لەمەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ئەگەر هەڵبژاردنیش دوابخرێت ئەوا گۆرانكاری بەسەر پلان و كاریاندا دێت".

 

كاندیدەكەی لیستی هاوپەیمانیش بەهەمان شێوەی كاندیدەكەی كۆمەڵ باس لەوە دەكات كە لەرێگەی حزبەكەیان و سەركردەكانیانەوە رۆژانە بەرچاو روونیان پێ دەدرێت بەڵام كاندیدیش هەبووە لەبەر هەلومەرجی تایبەتی خۆی لە كاندیدبوون كشاوەتەوە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن ناكات.

 
ماوەی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمان كە 30ی ئەیلول بۆ وادەی ئەنجامدانی دیاریكراوە بەپێی رێنماییەكانی كۆمسیۆن لە كاتژمێر 12ی شەوی 5ی ئەیلول دەستپێدەكات و كاتژمێر 5ی بەیانی رۆژی 28ی ئەیلول كۆتایی دێت، ئەم خولەی ئێستای پەرلەمان (خولی چوارەم) نزیكەی ساڵێك بەسەر وادەی یاساییدا تێپەرێووە و لە مانگی 11ی 2017 وادەكەی درێژكرایەوە.

 

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان