ئێران‌ و ئەمریکا لە لێواری شەڕدا

ئێران‌ و ئەمریکا لە لێواری شەڕدا

1105 خوێندراوەتەوە

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی وڵاتانی پێنج کۆ یەک لەگەل ئێران‌و پاشان توندکردنەوەی سزاکانی سەر تاران لەلایەن واشنتۆنەوە کە بریارە تا مانگی 10 ئەم ساڵ سزاکان توندتربکرێتەوە، پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە ڕووی لەگرژی زیاتر كردووه‌.

  


کۆماری ئیسلامی ئێران لەم چەند ساڵەدا دەستیکرد بەدروستکردن و پەرەدان بە بەرنامەی ناوەکی‌و ئەمەش لای ولاتانی ئەمریکاو ئەوروپا جێگەی قبوڵکردن نەبوو، ئەوان پێیانوایە ئێران خەریکی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیە، لەپاش چەندین ساڵ لە دانوستاندن کە بەدانوستانی ٥+ا ناسرا لەکۆتایدا لەسەردەمی باراک ئۆباما گەیشتنە رێکەوتن لەگەڵ ئێران.


ھەموان لایان وابوو ئەم ڕێکەوتنە ئارامی و ئاشتی و ئاسایش دەگەڕێنێتەوە بۆ ناوچەکەو جیھانیش تەنانەت.ترامپ پێیوابوو خراپترین ڕێکەوتن ڕێکەوتنی ئەتۆمیە لەگەڵ ئێران

،،

ئەمریکا پێیوایە ڕژێمی ئێران وڵاتی پێشەنگە لە پشتیوانی کردنی تیرۆریزم و بەرھەمھێنانی موشەکی ترسناک وئاگری ڕۆژھەلاتی ناوەراست خۆش دەکات و پشتیوانی لە لایەنگرە تیرۆریستەکانی دەکات.

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا 


لەگەل تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتی ئۆباماوھاتنە پێشەوەی دۆناڵد ترامپ‌و بوون بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، کە ترامپ ھەرلەکاتی بانگەشەی ھەلبژاردنەکان بانگەشەی دەرچونی دەکرد لە ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکە پێیوابوو خراپترین رێکەوتنە، لەکۆتایدا ترامپ دەرچوون لە رێکەوتنەکەی راگەیاند.
ئەمریکا بڕوایوایه‌ کە ئەم رێکەوتنە ئارامی و ئاسایشی بەدینەھێناوەو نایھێنێ، کشانەوەی ئەمریکا تەنھا گومان نەبوو لەسەر رێکەوتنەکە ئەتۆمیەکەی ٢٠١٥
بەڵکو وەک ترامپ دەڵێت رەفتارەکانی ئێران لە ناوخۆو ڕۆژھەلاتی ناوەراست دەشێت ھۆکار بێ.


ئەمریکا پێیوایە ڕژێمی ئێران وڵاتی پێشەنگە لە پشتیوانی کردنی تیرۆریزم و بەرھەمھێنانی موشەکی ترسناک وئاگری ڕۆژھەلاتی ناوەراست خۆش دەکات و پشتیوانی لە لایەنگرە تیرۆریستەکانی دەکات.

له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكادا، دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گەلی ئێران خۆراگرن و پلانەکانی ئەمریکا پوچەڵدەکەنەوە.

لەئێستادا ھەردوو ولات رۆژانە شەڕێکی راگەیاندنی گەورە دەکەن، ئەمریکا چەندین سزای ئابوری بەسەر ئێران سەپاندوە کە کاریگەری ھەبووە لەسەر ژیانی رۆژانەی ھاولاتیان. ئەمریکا رایدەگەیەنێت کە رێکارو سزاکانی دژ بەخەڵکی ئێران و ھاوڵاتیانی ئێران نییە، تەنھا دژ بە حکومەتی ئێرانە، بەڵام سزاکان کاریگەری گەورەی خستۆتە سەر ژیانی رۆژانەی ھاوڵاتیانی ئێران و بارودۆخیانی سەخت و سەخترکردوە.

بەوتەی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران کە لەچەند رۆژی رابردوو لەمیانەی وتارێکیدا ڕایگه‌یاند، نه‌ لەگەڵ ئەمریکا دەچینە شەڕەوەو نە لەگەڵیشیدا رێکدەکەوین.


ئەم وتانی خامنەی پاش بێزاری ھاوڵاتیانی ئێرانی دێت لەپای ئەو بارودۆخە خراپ‌و سەخته‌ی گوزەرانی تێدا ده‌كه‌ن.
خامنەی پێیوایە کە ھاوڵاتیانی ئێران بەھۆکاری سزاکانی ئەمریکا توشی نارەحەتی و بێزاری نەبون، بەڵکو لە ئەدای خراپی بەرپرسانی ئێرانەوەیە کە خەڵکی توشی ئەم بارودۆخە بوون.


لەمیانەی وتارێکیدا لەشاری تاران، ھاوکات خامنه‌یی ڕەخنەش لە ئەدای بەرپرسانی ئێران دەگرێت‌و بەبێ پلانان ناویان دەبات و دەڵێت "ئەگەر ئەدای بەرپرسانی ئێران باشتر بوایە و پلانیان ھەبوایە لەکاتی گونجاودا ئەوا سزاکانی ئەمریکا کاریگەری ئەوتۆیان نەدەبوو".

،،

عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران کە لەچەند رۆژی رابردوو لەمیانەی وتارێکیدا ڕایگه‌یاند، نه‌ لەگەڵ ئەمریکا دەچینە شەڕەوەو نە لەگەڵیشیدا رێکدەکەوین.

 

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران


وە ھاوکات داواش لە بەرپرسانی وڵاتەکەی دەکات نەچنە ھیچ کۆبونەوەو ڕێکەوتنێکی راستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی واشنتۆن.
لەگەل ئەوەشدا بەوتەی بەشێک لە شارەزا ئابورییەکان و بەرپرسانی ئێران" تەنگژە داراییەکان ناوخۆیین نەک دەرەکی، ئەگەر ئیرادەیەکی باشتر ھەبوایە دەتوانرێت رووبەروی تەنگژەکان ببونایه‌ته‌وه‌.


لە ئێستادا ئەم دوو وڵاتە لە لێواری شەرێکی وێرانکەردان‌و له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرساندنیشیدا، به‌وه‌وه‌ ناوه‌ستێت كه‌ شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكاو ئێران بێتئ له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگه‌كه‌دا یان ئه‌گه‌ر ئەمریکا شەڕی لەگەل ئێران به‌رپا كرد، ده‌بێت شەر لەگەل گروپەکانی وڵاتانی تری سەر بە ئێرانیش بکات، چونکە ئەو گروپانەش لایەنگرو سەر بە ئێرانن و ئێران ئێران به‌مه‌رجه‌عی خۆیان ده‌زانن، وه‌ك حوسیەکانی یەمەن و حەماس و حیزبوڵای لوبنانی و گروپەکانی سەر بەئێران لە سوریا و عێراق و وڵاتانی تریش، لەبەر ئەوە ئەم شەرە بۆ ئەمریکا ئاسان نابێت ھەم لە ڕووی ئابوری و سەربازیشەوە تێچویەکی زۆری دەوێت.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس