و: پێشەوا ئەنوەر
پێچه‌وانه‌ى ئه‌و شیكهرهوانهى كه له دواى كه‌وتنى عه‌فرینه‌وه داهاتووى خۆبهرێوهبهریتى ناوچه كوردنشینهكانى سوریا تاریك و نارون ده‌بینن، من وه‌ها باوهرێكم نیه، ئه‌م رایه له‌سه‌ر ئه‌م پێش گریمانه‌یه وه‌ستاوه كه كورده‌كان له دریژایی مێژووى هاوچه‌رخدا هەمیشه بوونه‌ته قوربانى رێككه‌وتنى هێزه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان و له كارایی پێویست بۆ كاریگه‌رى دانان له سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌كان به‌هره‌مه‌ند نین.
ئه‌زمونى پێكهاتن, دروستبوون و جێگیربوونى ده‌وڵەتى هه‌رێمى كوردستانى عێراق كه هه‌ندێك له هۆكاره‌كانى هاتنه بوونى به قورسى ده‌توانرێت له یه‌ك یه‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌ییدا بناسرێته‌وه پێچه‌وانه‌ى ئه‌م بانگه‌شه‌یه نیشان ده‌دات، وه‌ك نمونه‌یه‌ك ناكامى كاره‌ساتبارى هه‌رێمی کوردستان له جوڵانه‌وه‌ى به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی نه‌بووه رێگر له پشتیوانییه ستراتیژییه‌كانى هێزه نیوده‌وڵه‌تییه‌كان له خۆبهرێوهبهریتى به‌رفراوانى ئه‌و.
به‌رێكه‌وت رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست دو ده‌یه‌ى دوایى كه زۆرتر له پێشوو بووه‌ته خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى لاواز و بێهیز، به‌راورد به ده‌ورانى جه‌نگى سارد كه هاوسه‌نگییه‌كى سه‌خت و هاوكات ورد پارێزگارى له دۆخى هه‌بوو ده‌كرد، نه‌رمییه‌كى زۆرترى بۆ قه‌بوڵكردنى ره‌سمى و دیفاكتۆیی به‌دیهاتووه خودموختارهكان هه‌یه.
بێجگه له هه‌رێمى كوردستان، ده‌وڵه‌تى ناره‌سمى حیزبوڵا له باشورى لوبنان و كیانى سیاسی حه‌ماس له كه‌رتى غه‌ززه كه سه‌رسه‌ختانه له به‌رانبه‌ر چه‌ند هێرشێكى ئیسرائیل‌دا خۆراگرى كردووه، نمونهگهلێكن له‌م ده‌سته‌یه، هه‌تا گروپى ئه‌نساروڵاى یه‌مه‌نیش ده‌توانرێت له‌و بزووتنه‌وانه بێته ئه‌ژمار كه به‌هۆی گۆرانه ناوچه‌ییه‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بووه له ده‌ست گه‌یشتن به دهسهڵاتدارێتییەکی سه‌رزه‌مینى.
،،
به‌رێكه‌وت رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست دو ده‌یه‌ى دوایى كه زۆرتر له پێشوو بووه‌ته خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى لاواز و بێهیز، به‌راورد به ده‌ورانى جه‌نگى سارد كه هاوسه‌نگییه‌كى سه‌خت و هاوكات ورد پارێزگارى له دۆخى هه‌بوو ده‌كرد، نه‌رمییه‌كى زۆرترى بۆ قه‌بوڵكردنى ره‌سمى و دیفاكتۆیی به‌دیهاتووه خودموختارهكان هه‌یه.
قه‌یرانى ئه‌م دواییه‌ى كه له په‌یوه‌ندى نیوان ئه‌مریكا و توركیا هاتۆته ئاراوه نیشانده‌رى دریژهكیشانى دۆخی بێمتمانه‌یی نیوان دوو وڵات و نائومێدى زۆرى ئه‌نقه‌ره به‌هۆى درێژه‌ى پشتیوانییهكانى واشنتۆن له كورده‌كانه، به‌پێی هەندێک زانیاریی بڵاوکراوە عه‌ره‌بستانی سعودیە به برى ١٠٠ ملیۆن دۆلار به بنیاتنانهوى ناوچه ئازادكراوه‌كان له ده‌ستى داعش، ئه‌م كۆمه‌كه بووه جێی ره‌زامه‌ندى ئه‌مریكا کە له ناوچه‌كانى ژیردهسهڵاتى كورده‌كان خەرج ده‌كرێت.
سەربازانی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات ـ شاری منبج ـ سوریا
هاوكات راوبۆچونى جۆراوجۆر و هه‌ندێک كاتیش لێكدژ له ده‌وڵەتى ترەمپه‌وه ده‌گه‌نه گوێ كه له ئاماده‌بوونى درێژماوه‌ى ئه‌مریكا له سوریا ده‌دوێن، ئه‌م هه‌واڵا و گۆرانكارییانهى په‌یوه‌ست به‌وه‌وه به‌سه بۆ نیگه‌رانى توركیا و هه‌روا دابه‌زینى متمانهبهخۆبوونى دیمه‌شق له به‌رانبه‌رى كورده‌كاندا.
تا پێش ده‌ستێوه‌ردانى روسیا له جه‌نگى سوریا، ده‌ستورى بنچینه‌یی ئه‌م قه‌یرانه سوریاى بێ ئه‌سه‌د بوو، به هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى دۆخه‌كه به سودى رژێم، به‌ره‌ى دژبه‌رانى ئه‌سه‌د دابه‌شى دوو گروپ بوون و به شوێن دو رێكارى جیاوازه‌وه‌ن: یەکەم ئه‌سه‌دى لاوازبوو به‌بێ كورده‌كان كه ئاره‌زووى توركیایه و و ئه‌سه‌دى بێ له ئێران كه خواستى ئه‌مریكا و عه‌ره‌بستانی سعودیە و هاوپه‌یمانه‌كانیانه، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م دوو داخوازییه نامومكینە و جێبه‌جیكردنى هه‌ریه‌كه‌شیان دژواره.
،،
پێش ده‌ستێوه‌ردانى روسیا له جه‌نگى سوریا، ده‌ستورى بنچینه‌یی ئه‌م قه‌یرانه سوریاى بێ ئه‌سه‌د بوو، به هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى دۆخه‌كه به‌ره‌ى دژبه‌رانى ئه‌سه‌د دابه‌شى دوو گروپ بوون یەکەم ئه‌سه‌دى لاوازبوو به‌بێ كورده‌كان كه ئاره‌زووى توركیایه و ئه‌سه‌دى بێ ئێران كه خواستى ئه‌مریكا و سعودیەیە.
وێناكردنى لهبهریهكههڵوهشانى بزوتنه‌وه‌ى كورده‌كان له سوریا به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى هاوكارییه ده‌ره‌كییه‌كان و بێئاگایی له گۆرانکارییە ناوخۆییه‌كان و داینامیكییهته بنچینه‌ییه‌كانى كه له‌م ماوه‌یه‌دا بهدیهاتووە، به هه‌مان ئه‌ندازه ناواقعبینانه‌یه كه وێنا بكریت كه دامه‌زراوه‌ى دریژ و پانى حزبوڵا به‌و ره‌گ و ریشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ى كه هه‌یه‌تى به‌بێ پشتیوانى ئێران یه‌ك شه‌ویش خۆراناگرێت.
هێزەکانی ئەمریکا لە خۆرئاوای کوردستان
هه‌تا ئه‌و كه‌مه په‌یوه‌ندییانه‌ى كه له نێوانى ده‌وڵه‌ت و كورده‌كاندا دێته‌ئاراوه، به‌هۆى ئه‌وه‌وه نییه كه كورده‌كان بۆنى خیانه‌تیان به‌ر لوت كه‌وتووه، له‌وانه‌یه بانگه‌شه‌ى ئه‌م كاره به‌شێك له تاكتیكى ده‌رونى به‌ره‌ى ده‌وڵه‌ت بێت بۆ ده‌ستپێشخه‌رى له گفتوگۆكانى به‌شكردنى سه‌رچاوه‌كانى نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ كورده‌كانی سوریا.
هه‌ڵبه‌ته ئامانجى كورده‌كانیش هاوكات ترساندنى هاوپه‌یمانه رۆژئاواییه‌كان و بازارگهرمى بۆ هه‌ندێك له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانى وه‌ك عه‌ره‌بستانی سعودیەیە كه تێبگه‌ن ته‌واوى هێلكه‌كانیان ناكه‌نه سهبهتهیهكهوه، هه‌رچه‌نده وێستگەش كۆتایی قه‌یرانى سوریا زانراو نییه به‌ڵام ئه‌مریكا تائیستا بێ له كورده‌كان سهبهتهیهكى نه‌بووه و توركیاش له‌مكاره نیگه‌ران و توره‌یه.
نوسینی: سەڵاحەدین خدیو