عیمران ئه‌حمه‌د خان نیازی یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى یارى كریكێت ڕكابه‌رى سه‌ركه‌وتنه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پاكستان‌دا و به‌ڵێنى (پاكستانێكى نوێ) و كۆتاى هێنان به گه‌نده‌ڵى له‌و ووڵاته‌دا دا له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی 52ی ته‌موز و پاش ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی بووه براوه‌ی یه‌كه‌م و 116 كورسی برده‌وه له كۆی 272 كورسی، واته رێژه‌ی 31,9%ی ده‌نگه‌كان، رۆژی شههمهی رابردوو 18ی ته‌موز سوێندی یاسایی خوارد و وه‌ك 22 هه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان ده‌ستبه‌كار بوو.
عیمران خان توانی 176 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنی به‌رامبه‌ر ته‌نها 96 ده‌نگ بۆ شه‌هباز شه‌ریفی ركابه‌ریی له نێو په‌رله‌مانی پاكستان‌دا.
ئه‌م به‌گ زاده‌یه كه له ساڵى 1992 كاپتنى تیپى كریكێتى پاكستان بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه‌دا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه و ساڵانێكى زۆر وه‌ك كه‌سێكى خۆشگوزه‌ران ده‌ركه‌وتووه به‌ڵام له ئێستادا وه‌ك كه‌سێكى پۆپۆلیست و چاكسازێك كه دژى هه‌ژارى ده‌جه‌نگێت ده‌رده‌كه‌وێت.
خانى 65 ساڵ چه‌ندین ساڵه بۆ به‌ده‌ست هێنان و پاڵپشتى ڕاى گشتى له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌وڵ ده‌دات، تا دواجار سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ناوبراو له ساڵى 1996 پارتى (جوڵانى ویژدان ) له پاكستان‌دا دامه‌زراند ئه‌و ته‌نها كاندیدى ئه‌و حزبه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2002 دا بۆ به‌ده‌ست هێنانى كورسى په‌رله‌مانى بوو له‌و ووڵاته‌دا.
حزبى جوڵانى ویژدان هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2008 ى هه‌ڵپه‌سارد، ناوبراو ساڵانێكى زۆر له په‌راوێزى گۆڕه‌پانى سیاسه‌تى پاكستان‌دا بوو هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو واى كرد هه‌ندێك كه‌س به‌گاڵته له‌باتى عیمران خان به عیمران نه‌توان ناوى بێنن.
،،
حزبى جوڵانى ویژدان هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2008 ى هه‌ڵپه‌سارد، ناوبراو ساڵانێكى زۆر له په‌راوێزى گۆڕه‌پانى سیاسه‌تى پاكستان‌دا بوو هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو واى كرد هه‌ندێك كه‌س به‌گاڵته له‌باتى عیمران خان به عیمران نه‌توان ناوى بێنن.
هه‌وڵه‌كانى ناوبراو سه‌رئه‌نجام له هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كه‌ى ساڵى 2013 ئه‌نجامه‌كه‌ى به‌ده‌ست دا‌و حزبه‌كه‌ى وه‌ك یاریكه‌رێكى جدى له گۆڕپانى سیاسى پاكستان‌دا به‌ده‌ركه‌وت , له ئێستادا پێنج ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كاته‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى ڕابردوودا پارته‌كه‌ى عیمران خان پێشه‌نگ بوو , به‌ڵام عیمران خان ڕووبه‌ڕوى كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ته له‌وانه كاندیدى باوه‌ڕپێكراوى هێزه چه‌كداره‌كان له پاكستان و هه‌روه‌ها دهسگاى سیخوڕ‌ى ئه‌و وڵاته له پشت په‌رده‌وه چالاكى له دژى ڕكابه‌ره دیاره‌كانى ئه‌نجام ده‌دات ئه‌و تۆمه‌تانه‌یه كه عیمران خان ڕه‌تى كردۆته‌وه.
پێش ههڵبرژادنهكهی 25ی ته‌موز، جوڵانه‌وه‌ى وژدان كه‌متر له دهیهكى له 342 كورسى له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه له ژێر ده‌ست دایه ئه‌م پارته له هه‌رێمى كاریگه‌رى په‌نجاپ دا پێویستى به ده‌نگێكى زۆر هه‌بوو، ئه‌م هه‌رێمه ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى نه‌واز شه‌ریفه (سه‌رۆك وه‌زیرانى له‌كارلادراو وه ڕابه‌رى پارتى ئیسلامى (لیگ نه‌وازه ).
عیمران خان کاتێک یاری کریکێت دەکات
عیمران خان ده‌رچووى زانكۆى ئۆكسفۆرد بۆ ماوه‌ى زیاتر له دوو ده‌یه له 1970 زاینیه‌وه له گۆڕه‌پانى كریكێتى نێوده‌وڵه‌ت دا ناوێكى ناسراو بوو هه‌روه‌ها ناوبراو به گه‌نجێكى خۆشگوزه‌ران له كافهكانى شه‌وانه له له‌نده‌ندا به‌ناوبانگ بوو، هه‌رچه‌ند ئه‌و خواردنه‌وه‌ى ئه‌لكحول یان به‌شداریكردن له هه‌رجۆره چالاكیه‌كدا كه بۆ موسڵمانێكى موحافیزكاری پاكستانى نادروست بێت ڕهتهكاتهوه.
زۆرێك له‌و باوه‌ڕه‌دان كه هاتنى ئه‌و بۆ ناوه‌نده مرۆڤ دۆستى و ناوه‌نده‌كانى سیاسه‌ت له ئه‌نجامدا ئاره‌زووى ئه‌وه بۆ به‌كارهێنانى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه سه‌ركردانه‌ى ئه‌و كه وه‌ك یاریزانێكى كریكێت هه‌یه‌تى.
له‌ساڵى 1995 له ته‌مه‌نى 43 ساڵى دا له‌گه‌ڵ جمیما گۆڵد سمیتى 21 ساڵه كچى گۆڵد سمیت یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ریتانیه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه هاوسه‌ر گیرى كرد .به‌رهه‌مى ئه‌و هاوسه‌رگیرییه كه له ساڵى 2004 دا لێك جیابوونه‌وه دوو كوڕه ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه به ڕه‌زه‌مه‌ندى هه‌ردوولا ڕویدا و وادیاره تائێستاش خان په‌یوه‌ندى هاوڕێیه‌تى له‌گه‌ڵ هاوسه‌رى پێشوى (جمیما) ماوه.
له ساڵى 2015 له‌گه‌ڵ ڕهیحام خان كه ڕۆژنامه‌نوسه ,هاوسه‌رگیرى كرد ئه‌م هاوسه‌رگیرییه كه‌متر له ساڵێك به‌رده‌وام بوو ڕهیحام خان كه بێژه‌رى پێشوى كه‌شوهه‌وایه له كه‌ناڵى بى بى سى ڕایگه‌یاندووه كه پاش نوسینى یادگاریه‌كانى له‌لایه‌ن هه‌وادارانى عیمران خانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى لێكراوه , له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م نوسراوه ڕوبه‌ڕوى ناڕهزایهكى زۆر بوویه‌وه لهپاكستاندا دادگا بڕیارى دا بڵاوبوونه‌وه‌ى دوا بخرێت بۆ دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
عیمران خان له ساڵى 2018 دا له ئاهه‌نگێكى ساده‌دا له لاهور بۆ سێیه‌مین جار هاوسه‌رگیرى كرد , به‌رهه‌مى هاوسه‌رگیرى یه‌كه‌مى كه‌له ساڵى 2004 جیابوویه‌وه دوو كوڕه , بوشراواتۆ هاوسه‌رى سێیه‌م و دایكى پێنج منداڵ وه‌ك ڕاوێژكارێكى ڕۆحى ده‌ناسرێت , چاودێران له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌م هاوسه‌ره‌ى عیمران خان (بوشرا واتۆ ) له ده‌ركه‌وتنى گشتی دا نمونه‌یه‌كى باش له باوه‌ڕبوون به ئیسلام پیشان ده‌دات .
عیمران خان لە کاتی بانگەشە بۆ حزبی ئینساف
تێڕوانینه‌كانى عیمران خان وه‌ك سیاسه‌ت مه‌دارێك زۆرجار گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتووه یان نادیار بووه زۆریك به هۆى گۆڕانكارى ڕیشه‌ی له بۆچونه‌كانیدا ناوبراو تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن , له ڕاستیدا ئه‌و شته‌ى كه ئه‌و ده‌یه‌وێ ئه‌نجامى بدات له كاتى گه‌شتن به ده‌سه‌ڵات لاى زۆركه‌س ناڕوونه . ئه‌و پشتگیرى لیبرالیزم ده‌كات و له‌هه‌مان كاتدا باس له به‌ها ئیسلامیه‌كان ده‌كات و دژى به‌هاكانى ڕۆژئاوا قسه ده‌كات به‌تایبه‌ت كاتێك دێته‌سه‌ر كاروبارى ناوخۆى پاكستان.
ئه‌و دژى هێرشى فڕۆكه بێ فڕۆكهوانهكانى ئه‌مریكایه بۆسه‌ر به‌رهه‌ڵستكاران له ناوچه خێڵ نشینه‌كانى پاكستان وه‌ك به‌شێك له (جه‌نگى دژه تیرۆر) , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ڕه‌خنه له هه‌ندێك له كاره توند‌و تیژه‌كانى تالیبان ده‌گرێت , به‌ڵام ساڵى ڕابردوو پارته‌كه‌ى له هه‌رێمى (خه‌یبه‌ر یهختون خوا ) 3 ملیۆن دولار هاوكارى دارول علومى حه‌قانى كرد و مه‌ولانا سه‌میع ئه‌لحه‌ق وه‌ك (باوكى تالیبان) ناوده‌بات.
هه‌وڵه‌كانى عیمران خان دژى نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى له پاكستان دا و به‌ڵێنى هێنانه سه‌ركارى سیاسیه شایسته‌كان وادیاره زۆر به‌لاى هه‌واداره‌كانیه‌وه په‌سه‌نده , ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات به‌تایبه‌ت له نێوان چینى مامناوه‌ند و ده‌نگده‌رانى گه‌نج پردێك دروست بكات ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه به‌هۆى ژیان له وڵاتێك دا كه كێشه‌ى دارایى و قه‌یرانى هه‌میشه‌یى كاره‌با و ئاوى هه‌یه توشى تهنگهژهبوون . مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى ئه‌و له دژایه‌تى كردنى گه‌نده‌ڵى نه‌واز شه‌ریفى ڕهقبى بوو.
،،
له كۆمه‌ڵه به‌ڵگه‌یه‌كدا کە 2015 ده‌ركه‌وتن په‌یوه‌ندى هه‌ندێك له نه‌وه‌كانى نه‌واز شه‌ریف له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیه‌كان ئاشكرا بوو كه به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه ئه‌وان بۆ كڕینى موڵكى بیانى سودیان له نه‌ختینه‌ى ناوخۆى بینیووه، ئه‌م به‌ڵگانه هه‌لێكى له بارى ڕه‌خساند بۆ عیمران خان ئه‌ویش به باشى سودى لێ وه‌رگرت.
عیمران خان لە ناو پەرلەمانی پاکستان‌دا
له كۆمه‌ڵه به‌ڵگه‌یه‌كدا كه له‌ساڵى 2015 دا ده‌ركه‌وتن په‌یوه‌ندى هه‌ندێك له نه‌وه‌كانى نه‌واز شه‌ریف له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیه‌كان ئاشكرا بوو كه به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه ئه‌وان بۆ كڕینى موڵكى بیانى سودیان له نه‌ختینه‌ى ناوخۆى بینیووه، ئه‌م به‌ڵگانه هه‌لێكى له بارى ڕه‌خساند بۆ عیمران خان ئه‌ویش به باشى سودى لێ وه‌رگرت.
نه‌واز شه‌ریف له ساڵى 2017 دا له پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران لابراو له ئێستادا له زینداندایه و دادگاى به‌رهه‌ڵستكارى گه‌نده‌ڵى سزاى زندانى كردنى بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ به‌سه‌ردا سه‌پاندووه , نه‌واز شه‌ریف ئه‌و تۆمه‌تانه به تۆمه‌تى سیاسى ناوده‌بات , به‌له‌به‌رچاو گرتنى شكستنى رهقیبهكهى عیمران خان هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ده‌ست گرتنى ده‌سه‌ڵات زیاتر كردووه .ناوبراو له مانگى مایس دا له میانى گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى بى بى سى وتى (ژه‌نه‌راڵ باجوا فه‌رمانده‌ى ئێستاى سوپا ڕه‌نگه لایه‌نگرى ئه‌و جۆره له دیموكراسی بێت كه پاكستان تائێستا به خۆیه‌وه دیویه‌تى ).
ئه‌و پرسیاره‌ى كه لێره‌دا هه‌یه شێوازى هه‌ڵسوكه‌وتى له پێشینه‌ى ناوبراوه له‌گه‌ڵ سوپادا , ئه‌گه‌ر به‌ڕاستى بیه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له ئاریشه بنه‌ڕه‌تیه‌كانى پاكستان‌دا بجه‌نگێت به‌دڵنیایه‌وه له‌گه‌ڵ زۆرێك له ناوه‌نده‌كانى ئه‌و ووڵاته‌دا ڕووبه‌ڕو ده‌بێته‌وه , ئه‌و بابه‌ته‌ى كه به‌رۆكى حكومه‌ته‌كانى پێشووتریشى گرتبوو.
وه‌رگێڕانى: ئەنوەر حسێن کاکە