نرخی نەوت لە نێوان جەنگی تیوتەكاندا

نرخی نەوت لە نێوان جەنگی تیوتەكاندا

646 خوێندراوەتەوە

و: بەهمەن كەریم

جەنگی زارەكی نێوان ئەمریكاو ئێران و دووبارە گەڕانەوەی سزا ئابووریەكانی ئەمریكا و كشانەوەی زیاتر لە 1 ملێون بەرمیل لە نەوتی رۆژانەی ئێران مەترسی لەسەر بازاڕەكانی نەوتی جیهان دروستكردووە،بەم دوایانە بەرپرسانی باڵای نەوتی ئێران دۆناڵد ترەمپ تۆمەتباردەكەن بەوەی كە بووە بە بارمتەی بەڵێنەكانی سعودیەو وڵاتانی تری بەرهەمهێنەری نەوت كە پێیان وایە دەتوانن قەرەبوی ئەو زیانانە بكەنەوە كە بەهۆی نەمانی هەناردەی نەوتی ئێران دروست دەبێت .

   
هەفتەی رابردوو حسێن كازم پوور نوێنەری ئێران لە رێكخراوی ئۆپێك بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند كە واپێدەچێت دۆناڵد ترەمپ بووبێت بە بارمتەی ئەو بەڵێنانەی كە سعودیە و هەندێ‌ وڵاتی تری بەرهەمهێنەری نەوت كە بانگەشەی قەرەبوو كردنەوەی 2.5ملێۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەی ئێران دەكەن و دۆناڵد ترەمپیان بۆ دژایەتی كردنی ئێران هانداوە.


لە دوای بڕیاری كشانەوەی ترەمپ لە رێكەوتنامەی ئەتۆمی و سەپاندنی سزای ئابووری نوێ‌ بەسەر ئێراندا لە نێویشیاندا هەناردە كردنی نەوتی خام ،لە مانگی ئایار بۆ ماوەیەكی كەم نرخی نەوتی خامی برنت 80 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێك نەوت تێپەڕاند ،سعودیە وەك ركابەری سەرەكی ئێران لە ناوچەكەو گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت بۆ كەمكردنەوەی نیگەرانیەكانی وڵاتانی كڕیار هاتە پێشەوە ، لە كۆتایی مانگی حوزەیران ئێران و روسیاو وڵاتانی تری دەرەوەی رێكخراوی ئۆپێك لەسەر كەككردنەوەی رێژەی پابەندبوون لە سەدا 150 وە بۆ لە سەدا 100 رێكەوتن .

،،

لە دوای بڕیاری كشانەوەی ترەمپ لە رێكەوتنامەی ئەتۆمی و سەپاندنی سزای ئابووری نوێ‌ بەسەر ئێراندا لە نێویشیاندا هەناردە كردنی نەوتی خام ،لە مانگی ئایار بۆ ماوەیەكی كەم نرخی نەوتی خامی برنت 80 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێك نەوت تێپەڕاند

 

 

بەلای سعودیەكانەوە كەمكردنەوەی رێژەی پابەندبوون وا دەكات كە رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتانی ناو رێكخراوی ئۆپێك و دەرەوەی ئۆپێك بۆ 2 ملێۆن بەرمیلی رۆژانە بەرزببێتەوە ،بە پێی رێكەوتنەكە تەنها سعودیەو هاوبەشەكانی لە كەنداو كوەیت و ئیمارات لەگەڵ روسیا كە لە دەرەوەی ئۆپێكە دەتوانن رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزبكەنەوە .


بەڵام ئێران بانگەشەی ئەوە دەكات كە ترەمپ بەهەڵەدا چووە ئەگەر وا پێشبینی كردبێت كە سعودیەو وڵاتانی گەورەی بەرهەمهێنەری نەوت دەتوانن قەرەبووی ئەو نەوتەی ئێران بكەنەوە كە بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە ناچێتە بازاڕەكانی جیهانەوە ،لەسەرەتای متنگی حوزەیراندا كازم پوور بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند كە بەرپسیارێتی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەسەر كڕیارەكانی نەوت لە جیهاندا دەكەوێتە سەرشانی ترەمپ ،ئە وتلنەی كازم پوور لەدوای تویتێكی ترەمپ دێت كە رەحنە لە رێكخراوی ئۆپێك دەگرێت و گازندە لەبەرزبونەوەی نرخی نەوت دەكات و داوا دەكات ئەو رێكخراوە نرخی نەوت كەمبكاتەوە ،لە وەڵامی ئەو تویتەی ترەمپ ئێران لە زاری كازم پوورەوە دەڵێت تویتەكانی ترەمپ لە ئێستادا وایكردووە كە نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێك لە نەوت 10 دۆلاری بچێتە سەر .


لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ترەمپ لە وەڵامی رۆژنامەنوسەكاندا راگەیاند هەركاتێك ئێرانیەكان بیانەوێت من ئامادەم لەگەڵیان كۆببمەوە ،هەرەوەها دەڵێت ئێمە ئەگەر بتوانین كۆبونەوەیەكی بەرهەمدار بكەین نەوەك وەك رێكەوتنەكانی پێشوو كە تەنها بەفیڕۆدانی كاغەز بێت ئەوابەدڵنیاییەوە من ئامادەم بۆ كۆبونەوە.
هەڵكشانی گرژیەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران بەمدوایانە وایكردووە كە پسپۆڕانی بواری نەوت لە هەوڵدابن تا بزانن كە ئەو بڕە نەوتەی ئێران كە بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە هەناردە ناكرێت تا چەند كاریگەری لەسەر نرخی نەوت دەبێت .

 

 

بانكی میریل لینچی ئەمریكی پێشبینی دەكات كەلە دوای نەمانی نەوتی ئێران لە بازاڕكانی جیهان لە نیوەی دووەمی ساڵی داهاتوو نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێك بگاتە 90 دۆلار،واری پاترسۆن پسپۆڕی ستراتیجی لە بانكی INGدەڵێت تەنها فاكتەرێك كە ئێران بتوانێت نەوت لە بازاڕەكاندا بفرۆشێت ئەوەیە كە تاران چۆن بتوانێت كڕیارەكانی نەوت لە ئاسیا قایل بكات كە نەوتی خاوی زیاتری ئێران بكڕن .

،،

بانكی میریل لینچی ئەمریكی پێشبینی دەكات كەلە دوای نەمانی نەوتی ئێران لە بازاڕكانی جیهان لە نیوەی دووەمی ساڵی داهاتوو نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێك بگاتە 90 دۆلار

پاترسۆن ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە چین رۆڵی سەرەكی هەیە لەم ستراتیژەدا ،تێكچونی پەیوەندیەكانی نێوان ئەمریكاو چین لە رووی بازرگانیەوە وا دەكات كە پەكین گوێ‌ بە داواكارییەكانی ئەمریكا سەبارەت بە نەكڕینی نەوت لە ئێران نەدات،بە لەبەرچاوگرتنی كەمی نرخی نەوتی ئێرانی چین دەبێت بە كڕیارێكی گەورەو ئەمەش بە شێوەیەكی لاوەكی كاریگەری لەسەر سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر نەوتی ئێران دەبێت .
ن/تسڤیتانا پاراسكۆڤا OILPRICE