"له‌ڕێگه‌ی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه هه‌وڵماندا چه‌كی جۆربه‌جۆر به‌ده‌ست بهێنین،له‌نێوانیشیاندا به‌ده‌ست هێنانى چه‌كی كیمیاوی له كۆریاى باكور،بۆ ئه‌ومه‌به‌سته شاندێكی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه ڕۆشت بۆ چاوپێكه‌وتن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوونه‌بوون له ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نى كۆریا و ته‌واو كردنی سه‌فقه‌ی ناوبراو".
ئه‌م به‌شه دانپیانانه عسام ئهلههناى مه‌غریبی ناسراو به "ئه‌بو مه‌نسوری مه‌غریبی"یە له‌دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ی عێراق باسی كردبوو، ئه‌م وتانه له "گۆڤاری دادگا" كه گۆڤارێكی ئه‌لیكترۆنى مانگانه‌ی تایبه‌تمه‌نده و له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراقیه‌وه ده‌رده‌كرێت له ژماره‌ی مانگی هه‌شت بڵاو كراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسی دانوستانه‌كان له "نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان" ئه‌بو محمد عه‌دنانى بووه، كه له‌هه‌مان كاتدا وته‌بێژی ره‌سمى ڕێكخراوی داعش بووه به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌بو ئه‌حمه‌د عێراقی.
به وته‌ی عەسام ئهلههنا نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كان هه‌ندێك ڕۆڵی بینیووه له نێوانیان "هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كان و ئه‌نجامدانى سه‌فقه‌ی ئاڵ‌وگۆڕكردن و به‌ده‌ستهێنانى پاره و چه‌ك و ئیداره‌دانى كرده تیرۆرستیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سوریا".
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌و شانده‌ی كه ڕۆشتبوونه وڵاتى فلیپین بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نی كۆریای باکور بۆ ئه‌نجامدانى سه‌فقه‌ی به‌ده‌ست هێنانى چه‌كی كیمایی،" به‌بێ به‌ده‌ست هێنانی هیچ شتێك گه‌ڕانه‌وه".
عەسام ئهلههنا كێیه ؟
ئهلههنا ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ره و ته‌مه‌نی 35 ساڵه و به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی ناوچه‌ی ڕیباته له وڵاتى مه‌غریب، پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بكات له بواری بازرگانى به ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان كاری كردوه، هه‌ره‌وها ناوبراو جگه له زمانى عه‌ره‌بی، زمانه‌كانى ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئیسپانى ده‌زانێت، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ری بووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ڕۆڵی گرنگی له ڕێكخراوی توندڕه‌وی داعش پێ بسپێردرێت.
،،
به وته‌ى عەسام ئەلهەنا سه‌ره‌تاى ئاشنابونى به ڕێكخراوه تیرۆرستیه‌كان بۆ ساڵى 2012 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و كات ته‌مه‌نی 29 ساڵ بووه، له‌وكاته‌وه له پێگه ئه‌لیكترۆنى و تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و پاڵتاک گرنگی به هه‌واڵی ئه‌م ڕێكخراوانه داوه.
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له به‌دواداچونی هێزێكی پرۆسه هاوبه‌شه‌كانى عێراق له نزیك سنوری نێوان عێراق و سوریا ده‌ستگیریان كرد، ئێستا ناوبراو كه‌یسه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م دادوه‌ری تایبەتمه‌ند به تاوانه‌كانى تیرۆرە له دادگای تیاههڵچونهوهی به‌غداد – ڕه‌سافه.
به وته‌ى خۆی سه‌ره‌تاى ئاشنابونى به ڕێكخراوه تیرۆرستیه‌كان بۆ ساڵى 2012 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و كات ته‌مه‌نی 29 ساڵ بووه، له‌وكاته‌وه له پێگه ئه‌لیكترۆنى و تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و پاڵتاک گرنگی به هه‌واڵی ئه‌م ڕێكخراوانه داوه.
به پێی وته‌كانى له دادگای ئاماژه پێكراو له‌وكاته‌دا هه‌ریه‌ك له " عامر میسری" و "ڕه‌شید میسری" ناسیووه و ڕازیان كردووه به‌وه‌ی پێویسته په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بكات و ته‌نانه‌ت بچێته سوریا " به‌شداری بكات له جیهاد و جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌تى ئیسلامی".
دوای چه‌ند گفتوگۆیه‌ك له تۆڕه‌كانى په‌یوه‌ندی ئه‌لیكترۆنى ئهلههنا ڕازی بووه په‌یوه‌ندی به‌داعشه‌وه بكات و بچێته وڵاتى سوریا، له سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2013 ڕۆشتۆته توركیا و له‌وێوه به‌هاوكاری ڕه‌شید میسری چوته ناو خاكی سوریاوه.
له‌سوریا له‌لایه‌ن ئه‌بوبه‌ڕا شیمالى پێشوازی لێكراوه، شیمالى ئه‌و كه‌سه بووه کە كاری پێشوازی كردن بووه له‌و تیرۆرسته بیانیانه‌ی له توركیاوه دێنه سوریا، بۆیه له میوانخانه‌ی شارۆچكه‌ی"سلوك" دایناوه و كه‌داعش بهوناوچهیهی وتووه "ویلایه‌تى ڕه‌ققه".
شیمالى سه‌رپه‌رشتى ئه‌و میوانخانه‌ی كردوه و له‌م كاره‌شی دوو كه‌س به‌ناوه‌كانى ئه‌بو به‌سیر سعودی و ئه‌بو موسای حه‌له‌بی سوری جێگری هاوكاریان كردوه.
ئهلههنا دوای یه‌ك ڕۆژ مانه‌وه له میوانخانه‌ی ناوبرا، كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز سعودی زانیارییه كه‌سیه‌كانى ئهلههنای تۆمار كردوه و ئه‌و كه‌سه‌ش كه له‌ڕێگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كردوه كێ بووه ،دوای هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ "ڕه‌شید میسری" یه‌كه‌م كاری له "نوسینگه‌ی ناوه‌ندی ئیداره‌ی سنوری له حه‌له‌ب" پێدراوه كه‌دواتر ناونرا به "ده‌سته‌ی كۆچ".
،،
كاری ئهلههنا بریتى بوو له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنی و ئه‌لیكترۆنیه‌كانى كه‌سانى هاتوو له وڵاتانى جیاوازه‌وه بۆ توركیا بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییان بكه‌ن بێنه ناو سوریاوه، ئهلههنا ژماره ته‌له‌فۆنى ئه‌و كه‌سانه‌ی پێ ده‌دان كه هاوكاریان ده‌بێت به چه‌ند قۆناغێك بیان هێنێته ئه‌و ناوچه‌ی داعش به‌سه‌ریدا زاڵه.
كاری ئهلههنا بریتى بوو له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنی و ئه‌لیكترۆنیه‌كانى كه‌سانى هاتوو له وڵاتانى جیاوازه‌وه بۆ توركیا بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییان بكه‌ن بێنه ناو خاكی سوریاوه، ئهلههنا ژماره ته‌له‌فۆنى ئه‌و كه‌سانه‌ی پێ ده‌دان كه هاوكاریان ده‌بێت به چه‌ند قۆناغێك بیان هێنێته ئه‌و ناوچه‌ی داعش به‌سه‌ریدا زاڵه.
ئهلههنا ده‌گێڕێته‌وه: ڕۆژانه وه‌ڵامی ده‌یان په‌یوه‌ندیم ده‌دایه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند زمانێكم ده‌زانى هاوكارم بوو له سه‌ركه‌وتنم له‌و كاره‌ی پێم سپێردرابوو".
ئهلههنا ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاریان بۆ بكات بۆ گه‌یشتن به‌سوریا تونسی بوون "به‌پله‌ی یه‌كه‌م سعودی بوون" بیانیه‌كانیش زیاتر " ڕوسی و فه‌ره‌نسی"یه‌كان زۆرترین ئه‌و كه‌سانه بوون كه ده‌یانویست بێنه سوریا بۆ شه‌ڕكردن".
عەسام ئهلههنا ماوه‌ی مانگ و نیوێك له نوسینگه‌ی ئاماژه بۆ كرا‌و كاری كردووه، دواتر فه‌رمانى گواستنه‌وه‌ی بۆ ده‌رچووه بۆ "ده‌روازه‌ی ئه‌تمه" له پارێزگاى ئه‌دلیبی سوریا، له‌وێ به‌رپرسی ئه‌و نوسینگه‌یه بووه كه كار ده‌كات بۆ ئاسانكاری كردن بۆ هاتنى ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له توركیاوه ده‌هاتن بۆ سوریا.
به‌هۆی زۆری هاتنى چه‌كداره‌كان بۆ په‌یوه‌ندی كردن به داعش له رێگه‌ی توركیاوه، "ئه‌بو ئوسامه مه‌ده‌نی" به‌رپرسی ئیداره‌ی سنوری گشتى داعش داوای فراوان كردنی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردووه و داواشی له ئهلههنا كردوه هاتوچۆی هه‌موو لقه‌كانى نوسینگه‌ی ناوبراو بكات" له‌پێناو سود وه‌رگرتن له شارازهیی و تواناكانم له پێكهاتن به زۆرترین زمان".
هه‌رچی چاره‌نوسی چه‌كداره تازه هاتوهكان بووه" ده‌خرانه چه‌ند خولێكی ڕاهێنان و دواتر به‌رپرسیارێتیه‌كانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرا و له‌ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش بڵاوه‌یان پێده‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی به پێی توانا و لێهاتوویان كاریان پێ بسپێردرێت".
ئهلههنا له سوریا جێگر بوو، له ناوه‌ڕاستى ساڵی ٢٠١٤ پێش مانگێك له زاڵبونى داعش به‌سه‌ر شاره عێراقیه‌كان له‌گه‌ڵ كچێكی سوری هاوسه‌رگیری كردوه.
"نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان"
له ناوه‌ڕاستى ساڵی 2016 ئهلههنا گوێزرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كان كار بكات "كاری ئه‌م نوسینگه‌یه بریتیه له جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی جیهادی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سوریا به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ئه‌مه جگه له‌كاری هه‌ماهه‌نگی كردنی ده‌ره‌كی بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕێكخراوی داعش بوون.
له كاره نوێكه‌یدا، "ئه‌بو ئه‌حمه‌د عێراقی" به‌ره‌گه‌ز جه‌زائیری و به‌رپرسی یه‌كه‌می نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كان ئهلههنای بۆ دوو كه‌یس ڕاسپارد، ئه‌وانیش كه‌یسی توركیا و كۆریاى باكور بوون".
كه‌یسی توركیا هه‌ندێ كاری له‌خۆ گرتبوو له‌ناویدا هه‌ماهه‌نگی كردن بۆ هێنانی چه‌كداره‌كان له ڕێگه‌ی سنوری توركیاوه بۆ سوریا، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی بریندارانى داعش له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كانى خاكی توركیادا.
،،،
ناوه‌ڕاستى ٢٠١٦ ئهلههنا گوێزرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كان كار بكات "كاری ئه‌م نوسینگه‌یه بریتیه له جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی جیهادی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سوریا به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا.
هه‌روه‌ها ئه‌م نوسینگه‌یه كاری كرد بۆ دانوستان كردن بۆ ئاڵوگۆڕكردنی به‌ند كراوانى داعش و به‌ندكراوانى توركیا كه ڕێكخراوی داعش ڕفاندبونى له‌نێویاندا كونسوڵى توركیا و ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكاری تورك بوون.
به‌وته‌ی ئهلههنا، پرۆسه‌ی ئاڵوگۆره‌كه بریتى بوو له ڕاده‌ست كردنی كونسوڵى توركیا و دیپلۆماتكاره توركه‌كان به‌رانبه‌ر ئازاد كردنی 450 كه‌سی داعش "له‌گرنگترین ئازادكراوانى داعش ئه‌بو هانى لوبنانى خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی دانیماركی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك لوبنانى بوو، ناوبراو به‌رپرسی ده‌سته‌ی دروستكردن و پهرپێدان بوو.
لە داعشەوە بۆ ناو نوسرە
ئهلههنا تاكۆتایی له‌گه‌ڵ داعش نه‌مایه‌وه، هه‌ندێ ناكۆكی كه‌وته نێوان ئهلههنا و به‌رپرسانى تری داعش "به‌هۆی مه‌سه‌له‌ی قسه گێڕانه‌وه" هه‌ر بۆیه بهرپرسیاریتیهكهی لێ سه‌ندرایه‌وه كرایه‌وه به " سارباز له‌ناو یه‌كه‌ی سەربازیی عوسمان سه‌ربه ویلایه‌تى حه‌مما، كه ئه‌و كات ئه‌بو محمد هاشمی سه‌ركردایه‌تى ده‌كرد".
ئه‌م كاره‌ش وای لێ كرد واز له داعش بهێنێت و په‌یوه‌ندی به" به‌ره‌ی نوسره" به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌بو محەمەد جۆلانى بكات، له‌به‌ره‌ی كۆتاییدا له لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ره‌كی كاری كردوه به وته‌ی خۆی له په‌یوه‌ندیدا بووه له‌گه‌ڵ لایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كانى قه‌ته‌ری و ئیسرائیلى بۆ ئه‌وه‌ی پاڵشتى و خزمه‌تگوزاری بۆ به‌ره‌ی نوسره به‌ده‌ست بهێنێت.
هه‌رچۆنێك بێت، ناتوانرێت به‌ته‌واوی بڕوا به وته‌كانى ئهلههنا بكرێت، ڕه‌نگه هه‌ندێ زانیاری خۆی دروستى كردبێت له كاتى لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئەوه ده‌چن وته‌كانى پێویستن، ،ئه‌وه‌ی باسی كردوه هه‌ندی شتى نوێی تێدایه وه‌ك داعش چه‌كی نوێی له سوپاى ئازاد كڕیووه و هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی به‌ره‌ی نوسره له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ به‌ده‌ست هێنانى پاره و گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ وڵاتى ئیسرائیل بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر .
وەرگێرانی ئامانج نیعمەت