سەربازە چینیەکان و ئۆیگۆرەکان، شەری ناوخۆی نێوانیان لەسەر خاکی سوریا

سەربازە چینیەکان و ئۆیگۆرەکان، شەری ناوخۆی نێوانیان لەسەر خاکی سوریا

865 خوێندراوەتەوە


و: لوقمان فەتاح

سەربازە چینیەکان لە سوریا سەرقاڵی جەنگن بە ڕەزامەندی لە بەشار ئەسەدەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکانیش ژمارەیان دەگاتە، 5 هەزار و چەندین ئەرکیان هەیە لەسەر خاکی سوریا.

 

ڕۆژنامەی (نیوز رو)ی ڕوسیا ئاشکرایکرد کە لە کاتی هەڵگیرسانی قەیران و شەری ناوخۆیی سوریا، پەیوندییەکان نەبچڕاون لە نێوان پەکین و دیمەشق، لایەنە دیپلۆماسیەکانی هەردوولا بەردەوام بوون لە کارەکانیاندا ڕێک وەکو نێوان ڕوسیا و سوریا.

ڕۆژنامەکە دەڵێت: دەربارەی سەرەتای ئایندەی سوپای چین و تێروانینی بۆ ململانێکە لە سوریا، چین چەند قەرزێکی پێشکەش بە حکومەتی سوریا کردووە سەرەڕای یارمەتییە سەربازییەکان بۆ سوپاکەی، کە بریتین لە کەلەپەل و پێداویستییەکانی گواستنەوە و هەندێک چەکی سوک.

باڵوێزی چین لە دیمەشق چی چیانجین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەتەنی سوریی دەڵێت:" بەدڵنیاییەوە چین چاودێری دۆخەکە دەکات لە سوریا و گرنگی پێدەدات".

پاش سەرکەوتنی هێزەکانی ئەسەد لە باشوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە، چین لە ئامادەباشیدایە بۆ بەشداریکردن لە هەڵمەتە سەربازییەکان دژ بە گروپە تیرۆرستان لە ئیدلب.

،،

گروپی ئۆیگۆرە چینییەکان بەشداری دەکەن لە جەنگدا دژی بەشار ئەسەد، هەروەها هەوڵ دەدەن پارێزگاری لە بوونی خۆیان بکەن لە ئیدلیب کە چەند کۆمەڵەیەکی توندرەوی دیکە لەخۆدەگرێت، سەرەڕای هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنە میانرەوەکان.

 

 شەری دژی هاونیشتیمانیە ئۆیگۆرەکان

شایەنی باسە کە گروپی ئۆیگۆرە چینییەکان بەشداری دەکەن لە جەنگدا دژی بەشار ئەسەد، هەروەها هەوڵ دەدەن پارێزگاری لە بوونی خۆیان بکەن لە ئیدلیب کە چەند کۆمەڵەیەکی توندرەوی دیکە لەخۆدەگرێت، سەرەڕای هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنە میانرەوەکان.

هەروەها لە ناوچەکەدا چەندین ئەندامی حزبی ئیسلامی تورکستانی لێیە (بە بزوتنەوەی تورکستانی ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی ناسراوە)، کە جەنگ دەکات لە پێناوی دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامی لە شینگیانگ یاخود ئەوەی نادەبرێت بسنجان.

بەپێی ئەوەی باڵوێزی چین جەختی لەسەر کردووەتەوە بۆ پەیمانگای توێژینەوەکانی ڕاگەیاندنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، «ئەو حیزبە کاردەکات لەسەر تۆقاندنی دەسەڵاتداران لە چین، لەهەمان کاتدا لایەنگرەکانی خۆی دەنێرێت بۆ جەنگ دژی ڕژێمی ئەسەد».

هەروەها چی چیانگین ئاماژەی بە پەیوەستبوونی ئەو کۆمەڵە توندرەوانە بە ڕێکخراوی ئەلقاعیدە کردووەتەوە، جەختیشی کردەوە کە کاری ئەوانە بەشێوەیەکی سەرەکی لە ناوچەی ئیدلبە و لە شاخەکانی کەناری سوریا تەنیشت سنورەکانی تورکیا.

erd
دانیشتنی سەرۆکی چین و وەزیرەکانی حکومەتەکەی بۆ تاوتوێی ناردنی هێزەکانیان بۆ سوریا


هەروەها بەرپرسێکی سەربازی چینی بەناوی وانگ روی چینگ ئاماژەیدا بەو هاوکارییە بەردەوامەی کە لەنێوان سوپای سوریا و چین هەیە.

چینگ ئەوەی ڕەتکردەوە کە ڕاوێژکاری سەربازی یان هێزی تایبەتی چینی هەبێت لە سوریا، جەختیشیکردەوە کە دۆخەکە لە ئیدلیب پێویستی بە «چارەسەرێکی سیاسیە».

،،

بەپێی ئەوەی باڵوێزی چین جەختی لەسەر کردووەتەوە بۆ پەیمانگای توێژینەوەکانی ڕاگەیاندنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، «ئەو حیزبە کاردەکات لەسەر تۆقاندنی دەسەڵاتداران لە چین، لەهەمان کاتدا لایەنگرەکانی خۆی دەنێرێت بۆ جەنگ دژی ڕژێمی ئەسەد».

 

 

سەربازانی چین بەشداری شەرەکان دەکەن ؟

هێشتا ڕون نییە ئایا سوپای چین بەشداری دەکات لە هەڵمەتە سەربازییەکان لە سوریا یان نا، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە هەڵمەتی ڕزگارکردنی پردی شگور، لەداهاتوودا دەتوانین سەربازی چینی لە سوریا ببینین، سەرەڕای لێدوانەکانی ئەلكساندەر لاڤرینتیڤ کە داوای چارەسەری سیاسی دەکات.

گۆڤاری نیوزویکی ئەمریکی، چین وا ئەژمار دەکات کە بەرژەوەندیەکی ئەمنی هەیە لە سەقامگیربوونی سوریا، بە وتەی وتەی (عیماد موستەفی) باڵوێزی سوریا لە چین بۆ ئاژانسی رۆیتەرز"پێویستە چین، هەست بە نیگەرانی زۆر بکات چونکە لە وبڕوادایە نزیکەی 5000 چینی لە سوریا دەجەنگن لەنێو ڕیزەکانی «ڕێکخراوە جیهادیەکان» وەکو ئەلقاعیدە و داعش".
ئاماژەیدا بەوەی کە چینییەکان پشت دەبەستن بە حکومەتی ئەسەد «لە پێناوی سیخوریکردنێکی کارا لەسەر چەکدارە ئۆیگۆرەکان».
بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان لە پەیمانگای گەشەپێدانی داهێنان و خاوەن ئەزموون لە ئەنجومەنی کاروباری ڕوسیی ـ نێودەوڵەتی، كیریل سیمینوڤ زۆر چەختیکردەوە لەسەر بوون و جێگیربوونی بنکەیەکی سەر بە حزبی ئیسلامی تورکستانی ئۆیگۆری لە پردی شیگور.

ئاماژەشی بەوەدا کە ڕەنگە هێزە چینیەکان هاوکاری دیمەشق بکەن بۆ ئەنجامدانی هێرشێک لەو ناوچەدا لەڕێگەی پێشکەشکردنی یارمەتی سەربازییەوە.

سیمینۆف ڕونیکردەوە کە «بەشێوەیەکی گشتی، دیارە چین بۆ هەلێک دەگەڕێت بۆ وەبەرهێنان بۆ دووبارە بونیادنانەوەی سوریا، بەڵام ئەوە لە ئایندەدا دەبێت نەک ئێستا، ئەم وەبەرهێنانانەی ئایندە قازانجی باش دەهێنێتە دی بۆ چین».

لە نێوان ئەنجامەکانی خولی دەیەمی وتووێژەکانی ئەستانا دەربارەی پـرسی و دۆخی سوریا، نێردراوی سەرۆکی ڕوسیا بۆ سوریا ئەلكساندر لاڤرینتییڤ وتی گفتوگۆ نەکراوە دەربارەی هەڵمەتێکی بەرفراوان لە ئیدلیب.

،،

هێشتا ڕون نییە ئایا سوپای چین بەشداری دەکات لە هەڵمەتە سەربازییەکان لە سوریا یان نا، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە هەڵمەتی ڕزگارکردنی پردی شگور، لەداهاتوودا دەتوانین سەربازی چینی لە سوریا ببینین

لەو ڕوانگەوە لاڤرینتییڤ، ڕونیکردەوە و وتی: «هەستاین بە بانگهێشتی ئۆپۆزسیۆنە میانڕەوەکان بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ هاوبەشە تورکەکان لە پاڵ ڕوسەکاندا، بۆ ڕێگرتن لە هەر هەڕەشەیک ئەگەری هەبێت بگات بە هێزەکانی ڕوسیا، هەروەها هەڕەشەیەک دژی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە بنکەی حمێمیمی ئاسمانی».

شایەنی باسە پڕوپاگەندە و ڕاگەیاندنی حیزبی ئیسلامی توركستانی کاریگەری و دەرکەوتنی کەمترە بەراورد بە کۆمەڵە توندرەوەکانس دیکە، بەڵام ئەو حیزبە کۆمڵێک کەسانی بە ئەزمونی هەیە لە بوری ڕاگەیاندندا.

لە 21 ئایار، حیزبەکە ڤیدیۆیەکی پڕوپاگەندەی دەرکرد بەناوی «کۆچکردن بەرەو خودا- الهجرە إلی الله» تێیدا بانگەوازی موسوڵمانانی ڕۆژئاوای لەخۆ دەگرت بۆ "جیهاد".

ئەم ڤێدیۆیە یەکەم ڤیدیۆ نییە لەم جۆرە کە کاریگەری شێوازی ڕیکخراوی ئەلقاعیدە و هزرەکانی تێدا دەردەکەوێت لەسەر حیزبەکە.

ئەوەی جێگەی گرنگیپێدانە پاش ئەوەی دەستەی ڕزگارکردنی شام خرایە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان، لە دوای دڵنیابوون لە پەیوەستبونییەوە بە ڕێکخراوی ئەلقاعیدە و تۆمارکردنی بە شێوەیەکی فەرمی بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی جیهانی، چالاکی حیزبی ئیسلامی تورکستانی لەسەر ئاستی ڕاگەیاندن گەشەیکرد لە ڕێگەی بڵاوکردنی ڤێدیۆکان.

df
یەکەیەکی سەربازی سوپای چین

دەستەی ڕزگارکردنی شام ئێستا لەبەردەم دوو ئەگەردا وەستاوە، یان پارچە پارچە ببێت بە تەواوی یان واز لە ئایدیۆلۆژیا پەڕگیریەکەی بهێنێت و لەژێر ئاڵایەکی سەربازی نوێ کاربکات هاوشێوەی سوپای ئازادی سوریا.


دەستەی ڕزگارکردنی شام ئەوەی بە باش زانی کە خۆی بەدووربگرێت لە هزری توندرەویی و پەڕگیری و پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی میانڕەوتر، بەڵام ڕەنگە هەندێک لە لایەنەکانی ناوی ڕازی نەبن و لێی جیاببنەوە.

،،

سیمینۆف ڕونیکردەوە کە «بەشێوەیەکی گشتی، دیارە چین بۆ هەلێک دەگەڕێت بۆ وەبەرهێنان بۆ دووبارە بونیادنانەوەی سوریا، بەڵام ئەوە لە ئایندەدا دەبێت نەک ئێستا، ئەم وەبەرهێنانانەی ئایندە قازانجی باش دەهێنێتە دی بۆ چین».

  

ئەسەد ڕێگەی بۆ چینیەکان خۆشکرد بچنە سوریا


ئەوەی شایەنی باسە حیزبی ئیسلامی تورکستانی لەتەنیشتی دەستەی ڕزگارکردنی شام شەری دەکرد، بەڵام لێی جیابووەوە، نەک لەترسی ئەوەی ببێت بە ئامانج پاش ئاشکرابوونی دەستەکە، بەڵکو لەبەر ئەوەی وەلائیی نەبوو بۆی.

شوێنی سەرکردایەتی ئەم حیزبە لە ئەفغانستانە، لە ساڵی 2018 حزبەکە سەرکردە نوێکانی نارد لە ئەفغانستانەوە بۆ سوریا، ئەمەش بەڕونی ئەوەدەگەیەنێـت کە ئەو حیزبە پەیوەندییەکانی بەردەوامە لەگەڵ ڕێکخراوی ئەلقاعدە.

لەسەرەتای مانگی ئابی ٢٠١٨ وە، گەورەترین بەشەکانی ئۆپۆزسیۆنە میانڕەوەکانی سوریا گەیشتنە ڕێککەوتنێک دەربارەی یەکخستنی بەرەی نیشتیمانی بۆ ڕزگارکردن.

بەپێی ئەوەی نوێنەری ئۆپۆزسیۆنی سوری میانڕەو جەختیان لێکرد، پێویستە فشار بخرێتە سەر توندرەوەکان تا پردی شیگور لە ئیدلب ڕادەست بکەن و هەندێک لەو ناوچانەی باکوری حەمما بەبێ جەنگ کردن چۆڵ بکەن، چونکە ئەنقەرە و ئۆپۆزسیۆنی سوری نایانەوێت خۆیان ئەو جەنکە بکەن چونکە زیانی گەورەیان لێدەکەوێت.

،،

ئەندامانی کەمینەی ئۆیگۆر، چین تۆمەتبار دەکەن بە سرینەوەی شوناسی نەتەوەیی و کلتوریی و ئاینیی کەمینەکە کە زۆرینەیان سەر بە ئاینی ئیسلامن، چونکە پەکین کاردانەوەی توندی هەبوو بەرامبەر ئەو هێرشانەی لە لایەن چەکدارەکانی ئۆیگۆرەکان دژی حکومەتی چین ئەنجام دران.

لە ئەگەری بەردەوامی مانەوەی ئاگربەستەکە، بەرەی نیشتیمانی بۆ ڕزگارکردنەکە دەتوانێت دەرفەتێک بەدەست بهێنێت بۆ دامرکاندنی توندرەوەکان بە یارمەتی تورکیا، گەرچی ئەم پرۆسەش کاتێکی درێژ دەخایەنێت، بەڵام دەکرێت جێبەجێ بکرێت.

حکومەتی سوریا لە ساڵی 2015 ڕێگەیاندا بە 5000 سەربازی چینی بچنە ناوەوەی خاکی سوریا.

ئەندامانی کەمینەی ئۆیگۆر، چین تۆمەتبار دەکەن بە سرینەوەی شوناسی نەتەوەیی و کلتوریی و ئاینیی کەمینەکە کە زۆرینەیان سەر بە ئاینی ئیسلامن، چونکە پەکین کاردانەوەی توندی هەبوو بەرامبەر ئەو هێرشانەی لە لایەن چەکدارەکانی ئۆیگۆرەکان دژی حکومەتی چین ئەنجام دران.

بە بروای شارەزایان، ئۆیگۆرەکان، پاڵنەری سەرەکین لە هەبوون و ڕۆڵی چین لە سوریا، گۆفاری نیوزویكی ئەمریکی لە (جیوفری ئیرۆنسۆن) شارەزا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرۆکی کۆمپانیای راوێژکارییەکان لە «کۆمەڵەی مۆرتۆنس» کە دەڵێت «مەترسییەکانی چین دەربارەی ئیسلامیەکان لە سوریا ڕەگوریشەی بەستراوەتەوە بە ئیسلامییەکانی ناوخۆی چین».

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك